لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دینگۆ یان سەگی وەحشی ئوسترالیایی (بە ئینگلیزی: Dingo) جۆرێک سەگی وەحشییە کە تەنیا لە ئوسترالیا دەژیت. دینگۆ سەگێک بە ئەنازەی ناوینە کە لەشێک قایم و خۆڕاگری ھەیە. ھەر ئەمە بووەتە سۆنگەی ئەوە کە چالاک بێت. دینگۆ لە سێ ڕەنگی ڕەش، سپی و زەنجەفێڵی ڕوناک (ھەلەزە) پێکدێت. ئەم گیانلەبەرە ٨٣٠٠ ساڵ پێش زایین بریاگە بۆ ئوسترالیا. ئەم جۆر سەگە ڕاھاتووی (دەسەمۆ) نییە، ھەر چی ساڵە بە فرە کەس ھەڵمەت دەکات و دەیان دەکوژێت. ئەم جۆرە سەگە ئەگەر بۆ کەسێک ھەڵمەت بکات ئەو کەسە تووشیاری نەخۆشی ھاری دەبێت. ھەموو نەژادە ڕەسنەکان خاوەنی مووی سپی لە بان پێو نووک جووچکە یانەو ھەن. دینگۆ دەتوانێت لە بان و دیواری ٢ مەترەوە باز بدات.[١][٢]
دینگۆ لە سروشتدا ٣ ھەتا ٥ ساڵ دەژیت. ھەندێک جار ٨ تا ١٠ ساڵیش ژیان دەکات. لەلای کەسەوە بێت دەگاتە ١٤ ھەتا ١٦ ساڵیش. لە یەک بابەتدا ٢٠ ساڵی ژیانی کرد.
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دینگۆ تێدایە. |