داچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی دوو دوق لە سکونا لە ١٩٠٥

داچی یان دووقی (بە ئینگلیزی: Duchy) زاراوەیەکە کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە وڵات، ناوچە یان خاکێک دەوترا کە فەرمانڕەوایەتی دەکرا لەلایەن دووکێکەوە کە ئەگەر ژن بێت پێی دەوترێت داچێس (بە ئینگلیزی: Duchess). دووکەکان کەسانێکی خانەدان و پلەبەرزی وڵات بوون کە دووەم پلەیان بوو لە وڵاتدا، واتە یەک پلە خوار پاشا یان شاژن. وشەی دووک بە تایبەتی لە ئەورووپا بەکاردێت. لە سەردەمی ئەمرۆی ئەورووپا ھیچ دووکێک نییە (بە پلەیەک کە فەرمانڕەوایەتی وڵاتێکی ئەورووپا بکات).

وشەی «دووک» ت لێ تێک نەچێت لەگەل دووک ی مەزن (یان دوقی مەزن) وەکوو لە سەردەمی ئەمرۆدا دووکی مەزنی لوکسەمبورگ کە جیاوازییەکی بەرچاوی پلە ھەیە لەنێوان ئەم دووانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]