دابەشبوونی ناوەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دابەشبوونی ناوەکی یان کەرتبوون (بە ئینگلیزی: Fission) لە ژینناسی، شێوەیەکە لە ناتوخمەزۆربوون لە زیندەوەرە تاک خانەکان کە تێیدا خانەیەک دابەش دەبێ بۆ دوو خانە.

زیندە‌ورێکی یە‌ک خانە‌یی کاتێک دابەشدە‌بن

دەربارە[دەستکاری]

دوو کەرت بوون زۆربونێکە تێیدا کەرتبوونی زیندەوەرە تاک خانەکە بۆ دوو زیندەوەری تاک خانە بەجێدەھێنەرێت. زیندەوەرە ناوک سەرەتایەکان ناوکێکی دیاریکراویان نییە، بۆیە ناوکە ترشی کەم ئۆکسجینی DNA بەبەرگ دەورە نەدراوە و DNA لە زیندەوەرە ناوک سەرەتایییەکاندا شێوەی بازنەیییە لە ھەنگاوی یەکەمی دووکەرت بوون DNA لە بەردەگرێتەوە پاشان ھەردوو لەبەرگیراوی DNA دەبەسترێتەوە بە دوو شوێنی جیاواز لەناوەوەی پەردەی خانەکە، لە کاتێکیدا خانەکە و پەردەکەی گەشەدەکەن ھەردوو DNA بازنەیییەکان جیادەبنەوە و لە کۆتایدا قەبارەی خانەکە دەبێتە نزیکی دوو ئەوەندەی قەبارە بچینەیییەکەی خۆی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Fission (biology)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.