خودای کوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەسووعی مەسیح وەکوو خودای کوڕ

خودای کوڕ (بەئینگلیزی: God the Son)، کەسایەتی دووەمی سیانەیی پیرۆزە لە لاهووتی مەسیحییەتدا. ئەم جۆرە باوەڕە یەسووعی ناسڕی وەکوو خودای کوڕ پێناسە دەکات، لەگەڵ خودای باوک و ڕۆحی پیرۆزدا لە جەوهەردا یەکە بەڵام بەکەسایەتی جیاوازە.[١]

لەم فێرکارییانەدا، خودای کوڕ پێش ئەوەی بێتە ناو جەستەشەوە هەر هەبووە و ئەبەدییە لەپێش درووستکردنی مرۆڤ و دوای کۆتایییش لەگەڵ خودای باوک (هەروەها ڕۆحی پیرۆزیش) دا. خودای کوڕ لای هەندێک کەس ئاماژەیەکی مرۆڤانەی هەیە، لەکاتێکدا خودای کوڕ زاراوەیەکە گشتگیرییانە ئاماژە بۆ خودایبوونی یەسووع و هەبوونی ئەو پێش ئەوەی بێتە ناو جەستەوە. بۆیە لە لاهووتی مەسیحییەتدا، یەسووع هەمیشە خودای کوڕ بووە و پیشانی مرۆڤایەتی نەدراوە تاوەکوو کاتی بەجەستەکردنی.

سەرچاوەی زاراوەکە[دەستکاری]

زاراوەکە لەزمانی ئینگلیزیدا، لە زمانی گریکی و زمانی لاتینییەوە وەرگیراوە.

پەیمانی کۆن[دەستکاری]

زاراوەی "خودای کوڕ" لەپەیمانی کۆندا بەکار نەهاتووە ئەگەرچی زاراوەی "کوڕەکانی خودا" بەکارهاتووە. [٢][٣] زاراوەکە لەو شوێنەدا نەوەک بەتەنها بەمانای خزمایەتییەک دێت، بەڵکو ئاماژەشە بۆ کەسانێک کە پەیوەندییەکی زۆر تایبەتیان بە خوداوە هەیە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
  2. ^ بەسەرهاتەکانی درووستبوون ٦:٢.
  3. ^ ئینسایکڵۆپیدیای جوولەکەکان
  4. ^ ئینسایکڵۆپیدیای کاسۆلیکەکان: کوڕی خودا