جانێت جاگان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جانێت جاگان
بە ئینگلیزی: Janet Jagan
لەدایکبوون٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠
شیکاگۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٨ی ئازاری ٢٠٠٩(٢٠٠٩-٠٣-٢٨) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
Georgetown, Guyana، گویانا
ھۆی مەرگنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
شوێنی ناشتنGeorgetown
ھاوسەرCheddi Jagan
پیشەنووسەر، children's writer، سیاسەتوان، nurse
پۆستەکانFirst Lady of Guyana، President of Guyana، Prime Minister of Guyana
پەروەردەWayne State University
ئەندامی حیزبیPeople's Progressive Party

جانێت ڕۆسەنبێرگ جاگان (Janet Jagan؛ کە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠ - مردووی ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٩) ژنە کەسایەتی سیاسیی گویاناییە، ئەو لە ماوەی ١٧ی ئازاری ١٩٩٧ بۆ ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧، بوو بەشەشەمین سەرۆک وەزیرانی گویانا، هەروەها لە ماوەی ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧ تاکوو ١١ی ئابی ١٩٩٩ بووە شەشەمین سەرۆکی گینیا. ئەو یەکەمین ژنە لە وڵاتەکەی کە هەریەکێک لەم پۆستانەی وەرگرتبێت. ئەو ژنی شێدی جاگان بوو، ناوبراو چوارەمین سەرۆکی گینیا بوو. جانێت بەرزترین مێدالیای ڕێزلێنانی لە وڵاتەکەی پێدراوە (Order of Excellence)، ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو. لە ساڵی ١٩٩٨، لەلایەن ڕێکخراوی یوونێسکۆ مێدالیای زێڕینی مەهاتما غاندی پێدرا لەپای کارەکانی بۆ چەسپاندنی مافەکانی ژنان.[١][٢]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

جانێت لە دایک و باوکێکی جوولەکە لە ساڵی ١٩٢٠ لە شیکاگۆ لە دایکبوو.[٣][٤] داپیرە و باپیرەشی کە ئەوانیش جوو بوون پێشتر لە ڕۆمانیا و هەنگاریاوە کۆچیان کردبوو بۆ ئەمریکا.[٥] جانێت لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٢، کاتێک تەمەنی ٢٢ ساڵان بوو ئەوا وەک خوێندکارێکی پەرستیار لە ننەخۆشخانەی کەنتری کووک کاری دەکرد، لەوێ چێدی جاگان بیننی کە خوێندکاری بەشی ددان سازی بوو لە زانکۆی ننۆرتوێست، ئەوان بەیەکەوە هاوسەرگیرییان کرد. دواتر لە ٥ی ئابی ١٩٤٥ ئەوان بەیەکەوە چوونە گینا، لەوێ هاوسەرەکەی کلینیکی پزیشکییەکەی دامەزراند.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hinds, David. "Janet Jagan and the Politics of Ethnicity in Guyana" in Cynthia Barrow-Giles, ed. Women in Caribbean Politics Kingston, Miami: Ian Randle, 2011. ISBN 978-976-637-083-1
  2. ^ Skard, Torild. "Janet Jagan", Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, 2014. ISBN 978-1-44731-578-0
  3. ^ Profile of Janet Jagan 2008-03-25 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., jagan.org.
  4. ^ Rohter, Larry. "A Guyana Favorite: U.S.-Born Grandmother", The New York Times, 14 December 1997.
  5. ^ "The Jewish Roots of Former President of Guyana Janet Rosenberg Jagan". Guyanaca.com. Retrieved 2007-07-18. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Romero, Simon (March 30, 2009). "Janet Jagan, Chicago Native Who Led Guyana, Dies at 88". The New York Times.