تەنە ئەندازە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووی بڕگەزیادی یەکپارچە

تەنە ئەندازە [١] (بە ئینگلیزی: Solid geometry) جۆرێک ئەندازەی ئیقلیدسییە لە بۆشایی ‌سێ ڕەھەندیدا. ئەو سیستەمەی جیا لە درێژایی و پانایی، خاوەنی بەرزیشە. خوێندن و لێکۆڵینەوە لەو بەشەی ئەندازە، پێویستی بەوە ھەیە، مرۆڤ لە خەیاڵکردن و وێناکردنی شتەکاندا زۆر بەتوانا بێت. ھەموو ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین، سێ ڕەھندییە و ھەر قەبارەیەکی ناسراو لە ئەندازەدا، تایبەتمەندییەکانی لە تەنە ئەندازەدا، تاوتوێ دەکرێت. شێوەگەلێکی ئەندازەیی وەکوو گۆ، قووچەک، و لوولەک لەوانەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین