تەنگاوی برینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٦٦

دوورگەکانی دایمیدی گەورە و بچووک لە تەنگاوی برینگ دا

تەنگاوی برینگ (بە ئینگلیزی: Bering Strait) بە تەنگاوێک دەوترێ کە ئالاسکا لە کۆتاییترین بەشێ ڕۆژھەڵاتی سایبێریا جیا دەکاتەوە. بەرینی ئەم تەنگاوە ٥٦ کیلۆمەترە. دوورگەکانی دایمید لەم تەنگاوە دا ھەڵکەوتوون کە بریتین لە دوورگەی دایمیدی گەورە کە ھی ڕووسیایە و دوورگەی دایمیدی بچووک کە ھی ئالاسکای ویلایەتە یەکگرتووەکانە.

نێوی ئەم تەنگاوە وەکوو شانازییەک بۆ دەریاپێوی دانمارکی (برینگ) کە ژێردەستی ڕووسیای تێزاری دابوو و ئالاسکای دۆزیەوە دانرا. دەماخەی دێژنۆ لە لای سایبێریا و دەماخەی پڕێینس ئۆف وێڵز لە لای ئالاسکای ئەم تەنگاوە دایە.

ئەم تەنگاوە دەریای چووکچی (بەشێک لە ئۆقیانووسی بەستەڵەکی باکوور) لە باکوری خۆی دا تێکەڵی دەریای برینگ (بەشێک لە ئۆقیانووسی ئارام) لە باشووری خۆی دا دەکات.

وتارە پەیوەندی دارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]