تی دی کەنەدا ترەست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تی دی کەنەدا ترەست (بە ئینگلیزی: TD Canada Trust) یان ھەر بە تی دی بانگ دەکرێت، بریتیە لە بانکێکی کەسی و بازرگانی لە کەنەدا، ھەردوو پیتی تی دی کورتکراوەی تۆرەنتۆ و دۆمینیۆن بەنکە، تی دی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پێشکەش بە بەشداربوانی دەکات ھەربەم ھۆیەوە زیاتر لە ١٠ ملیۆن بەشداربووی ھەیە کە لە ١١٠٠ لقی بەنکی و ٢٦٠٠ ئامێری خۆکاری ATMs خزمەتگوزاری وەردەگرن.

ھەموو ئەم لقەبەنکی و ئامێرانە بەھۆی بێتەلەوە بەیەک بەستراوەتەوە لەسەرانسەری کەنەدا،ئەندامی دامەزراوەی ئینتراکە، ھەروەھا خاوەنی ئامێری گەڕۆکیشە جگە لەوەی پێشینەی خانووبەرە و زەوی و زاریشی ھەیە لەگەڵ ڕژێمی ئابوری کەسی و ڕاوێژکاری وەبەرھێنانی و بەڕێوەبردنی و پاراستنی پڕۆژەکان.

ھاوبەشگای تی دی کەنەدا ترەست لەساڵی ٢٠٠٠دامەزرا دوای یەکگرتنی ھەردوو بەنکی تی دی و بەنکی کەنەدا ترەست، کە لە نوێوە ھەموو ئامێروو کارمەند و لێزانانیان دامەزراندەوە، بەڵام سەرەرای ئم یەکگرتنەش ژمارەی تۆماریان جیاوازە (TD Bank ژمارەی تۆمار:٠٠٤)بەڵام(Canada Trustژمارەی تۆمار:٥٠٩) کەلەلایەن میریەوە دوو بەنکی جیان بەڵام چاوگی ژمێریاریان کراوەیە بۆ ھەردوو لا.

لەساڵی ٢٠١٢ تی دی دەستەواژەی "Trust Trust" لەپاڵ ناوەکەی لابرد لەسەرجەم تابڵۆی لقەبەنکیەکانی.

مێژوو[دەستکاری]

کەنەدا ترەست خۆی ھاوبەشگایەکی سەربەخۆی کەسی بوو لە ساڵی ١٨٦٤دامەزرا لەشاری لەندەنی ئۆنتاریۆ بۆ ھەڵگرتنی پارە و قەرزی ماوەیی.

کە دواتر لەساڵی ٢٠٠٠لەگەڵ TD Bank تێکەڵ کران ھەردوولا نیشانی بازرگانی "TD Bank Financial Group"ھەڵکرد لەسەر باڵاخانەی لقەبەنکیەکانیان، لەماوەی ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠١بەشی دامەزراوەیی درا بە کەنەدا ترەست وەبەشی خزمەتگوزاری چاڵاکیە کەسیەکانیش درا بە بە تی دی ھەروەھا سەرۆک و بەرێوەبەری گشتی درا بە کەنەدا ترەست وە سەرۆکی بەرێوەبردنی جێبەجێکردن درا بە تی دی.

تی دی لە ڕاگەیاندنەکان[دەستکاری]

ھەریەک لە تۆرەنتۆ بەنک و دۆمینیۆن ڕووبەرووی چەندین ڕەخنە بوونەوە بەھۆی بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک لە وتار لەبارەی کاری بەنکیانەوە لەکەناڵی سی بی سی تی ڤی، وتاری یەکەم لەژێر ناونیشانی ((ئێمە وەھا دەکەین چونکە کاروبارەکانمان شلۆقە))بوو کە لەلایەن بەشی CBC Business بڵاوکرایەوە لە ١٠ئازاری ٢٠١٧،وە فەرمانبەری بەرپرس لە تی دی دانی نا بەوەی بڵاوی کردۆتەوە و سەرپێچی یاسای کردوە لەترسی ئەوەی دەردەکرێت لەکارەکەی.

لە ١٥ ئازاری ٢٠١٧ کەناڵی CBC News وتارێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە دابوو کە پێنج لەھەرە بەنکە گەورەکانی کەنەدا (RBC ، BMO ، CIBC ، TD و Scotiabank) ھەزاران لەفەرمانبەرانیان ناچارکردوە کە کاری نایاسایی ئەنجام بدەن بەمەبەستی داھاتی زیاتر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیا ئینگلیزی