توندوتیژی سێکسی لە شەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

توندوتیژی سێکسی لە شەڕ بریتییە لە لاقەکردن و جۆرەکانی دیکەی توندوتیژی سێكسی ئەنجامدراو لەلایەن جەنگاوەر و سەربازەکانەوە لە کاتی ململانێی چەکداری، ناکۆکی چەکداری، جەنگ یان داگیرکردنی سەربازیی و بەتایبەتی لە کاتەکانی  ناکۆکی نەژادیی دا بەڕێژەیەکی بەرزتر ڕوودەدات. ئەم دیاردەیە لە دیاردەکانی دیکە جیاکراوەتە بەهۆی بکەری کردەکە کە بە سەربازان و ئەندامانی سوپا دادەنرێت.[١][١][٢]

لە کاتی جەنگ و ململانێی چەکداریی دا، بەشێوەیەکی بەرچاو لاقەکردن وك جەنگی دەروونی بەکاردێت بەمەبەستی شکاندن و سوکایەتی پێ کردنی لایەنی بەرامبەر. ئەم جۆرە توندوتیژییە دەکرێت لە چەند بارێکی جیاوازدا ڕووبدات وك (کۆیلەی سێکسی ڕێکخراو، توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە جەنگ یان کۆمەڵکوژییەکی دیاریکراوەوە یان کردەی تاکەکەسی توندوتیژی سێکسی.) دەکرێت لاقەکردن وك کۆمەڵکوژی و جینۆسایدیش بناسێنرێت ئەگەر مەبەست لێی لەناوبردنی تەواوی یان بەشێك لە کۆمەڵەیەکی بەئامانجگیراو بێت. کەرەستە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بۆ دادگاییکردنی هێرشبەران و تۆمەتبارانی کۆمەڵکوژی لە ساڵانی ١٩٩٠کان دا پەرەیپێسەندراوە بەڵام ئەم یاسایانە تەنها بۆ ململانێیە نێودەوڵەتییەکانە و دەبێت دۆسییەکە خەسڵەتی "نێودەوڵەتی" بوونی هەبێت بۆ ئەوەی دادگاکان بتوانن دەستبکەن بە دادگایکردن.

هەرچەندە هیچ پێناسەیەکەی گشتگیر و هاوڕا نییە لەسەر دیاردەکە و چەندین جیاوازی هەیە لەسەر ئەو دیاردانەی دەکرێت بە تاوانی توندوتیژی سێکسی لە سەردەمی ململانێ دا هەژماربکرێت. بەڵام تێبینییە ڕوونکەرەوەکەی یاسای نێودەوڵەتی رۆما بەم شێوەیە پێناسەی لاقەکردن دەکات:

کەسی لاقەکەر دەستدرێژی کردۆتە سەر جەستەی کەسێکی دیکە بە کردەیەك کە ئەنجامەکەی "تێخستن و چوونەناوەوە" بووە بۆ (بەشێكی جەستە، ئەندامێكی جەستە، دەرچەی کۆم یان ئەندامی زاوزێی ) کەسی قوربانی  لەڕێی (ئەندامی جەستە یان ئەندامی زاوزێ)ی کەسی لاقەکەر یان هەر کەرەستەیەکی دیکەوە کە لەلایەن کەسی لاقەکەرەوە بەکاربهێنرێت. هەرچەند کردەی چوونە ناوەوەکە کەم بێت.

لە ساڵی ٢٠٠٨ دا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەستا بە پەسەندکردنی (بڕیارنامەی ١٨٢٠) کە ئاماژەی دا بەوەی  "دەکرێت لاقەکردن و جۆرەکانی دیکەی توندوتیژی سێکسی بە تاوانی جەنگ، تاوان دژی مرۆڤایەتی یان کردەیەکی هاوشێوەی کۆمەڵکوژی بناسرێت."[٣]

(نووسینگەی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی توندوتیژی سێکسی لە ململانێیەکان دا - SRSG-SVC ) بەپێی بڕیاری ژمارە ١٨٨٨ ئەنجوومەی ئاسایش لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دامەزراوە کە یەکێکە لە یاساکان و هەڵدەستێت بە ناساندنی ئەو کاریگەرییە سەختانەی توندوتیژی سێكسی سەردەمی جەنگ هەیەتی لەسەر کۆمەڵگەکان و هەروەها ئاماژە دەکات کە ئەم تاوانە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی کاریگەریی هەوڵەکانی ئاشتی و ئاسایش. نووسینگەکە وك وتەبێژ و نێردەی سیاسیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی توندوتیژی سێکسی کاتی جەنگ دەستبەکارە و هەروەها ئەندامە کە تۆری (چالاکی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی توندوتیژی سێکسی سەردەمی جەنگ)

لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٠ دا یەکەمین نوێنەری تایبەت (مارگت ۆڵستۆرم) بەڕەچەڵەک سویدیی هەستا بە دامەزارندنی نووسینگەکە و دەستبەکاربوو وك وتەبێژی و نێردەی سیاسی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی بابەتەکە دواتر لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٢ دا (زەینەب حەوا بانگورا)ی هاونیشتمانی سیرالیۆن لە پێگەکەدا دەستبەکاربوو. ئەرك و کارە لە پێشینەکانی نووسنیگەکە بریتییە لە:

  • کۆتایی هێنان بە توندوتیژی سێكسی لە ململانێیەکان دا لەڕێی یارمەتیدانی دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی وڵاتانەوە بەمەبەستی بەهێزکردنی (بەرپسیارێتی تاوانباریی، بەهاناچوونی ڕزگاربووان و  قەبارەی دادوەریی).
  • پاراستن و بەهێزکردنی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی دووچاری توندوتیژی سێكسی بوونەتەوە لە ململانێیەکان دا و بەتایبەتی ئەو ژن و منداڵان بەشێوەیەکی نایەکسان بەئامانج دەگیرێن.
  • هاندانی بەژداریکردنی حکومەتەکان لە پەرەسەندن و جێبەجێکردنی نەخشەڕێگاکانی ڕووبەڕوبوونەوەی توندوتیژی سێکسی.
  • بەرزکردنەوەی دانپێدانان لەڕێی چالاکییەکانی هۆشیارییەوە لەسەر ئاستە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کە کردەی لاقەکردن شێواز و دەرئەنجامی جەنگە.[٤]

نووسینگەکە خاوەنی هەشت وڵاتی پێشینەییە، ئەوانیش: بۆسنە و هەرزك، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست - CAR ، کۆلۆمبیا، کۆدیڤوار، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، لیبریا، باشوری سودان و سودان. لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆی دەنگ بڕیارنامەی ژمارە ٢١٢٢ پەسەندکرد کە پاڵپشتی مافەی لەباردبردنی کۆرپەلەی دەکرد بۆ ئەو ژن و کچانەی لە جەنگەکان دا لاقەکراون و هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەستبوونی تەواوی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی کۆئەندامی زاوزێ و سێکسییەکان بەبێ هیچ جیاکارییەك.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "TCB Finance – UK Finance and Lending Blog".
  2. ^ Benedict, Helen (2008-08-13). "Why Soldiers Rape – Culture of misogyny, illegal occupation, fuel sexual violence in military". In These Times. Archived from the original on 18 May 2019. Retrieved 2014-04-30.
  3. ^ Haddad, H.N. Hum Rights Rev (2011). "Mobilizing the Will to Prosecute: Crimes of Rape at the Yugoslav and Rwandan Tribunals". Human Rights Review. 12: 109–132. doi:10.1007/s12142-010-0163-x. S2CID 55172255.
  4. ^ "Elements of Crimes". Archived from the original on 1 December 2008. Retrieved 2017-05-25. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. PDF: داڕێژە:PDFWayback. International Criminal Court