ترس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
منداڵێکی ترساو

ترس ھەڵچوونێکی سروشتییە لە دەروونی مرۆڤدا، بەرامبەر مەترسییەک، بۆ خۆپاراستن یان بۆ ئاگادارکردنەوەی بیروھۆش. ترس سروشتییە و بە نەخۆشی دانانرێت بەڵکو بە ڕوخسارێکی زیندووی گیانەوەران دەژمێردرێت چونکە ھیچ کەسێک نیە کەم یان زۆر ترسی نەبێت لەو مەترسیانەی کە پەیوەندی بە ژیانەوە ھەیە، بەڵام ئەگەر ترس لە سنووری ئاسایی دەرچوو و بووە ترسێکی ھەمیشەیی لەگەڵ مرۆڤدا لە قووڵایی دەروونیدا ھەستی بەو ترسە کرد، ئەوکاتە سنووری سروشتی بەجێدەھێڵێت و دەبێتە یەکێک لە نەخۆشییە دەروونییەکان.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • بنەمای فسیۆلۆژی مرۆڤ، ئەکرەم قەرەداغی.