بەڕێوەبەرایەتیی زانین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێوەبەرایەتیی زانین (بە ئینگلیزی: knowledge management) بریتییە لە پرۆسەی گرتن، ھێشتنەوە، پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی زانین لە ڕێکخراوێکدا. بەڕێوەبەرایەتیی زانین چەمکێکی تازەیە کە لە 1990 بەملاوە لە کۆڕە ئاکادیمییەکان و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکاندا سەرنجی تایبەتی دراوەتە سەر. سەرەکیترین و ساکارترین کردەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی زانستدا نووسینەوە و تۆمار کردنی زانیارییەکانە کە بە بەڕێوەبەرایەتیی زانیاری دەناسرێت. بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی زانین ھەر بەمە دوایی نایەت. لە بەڕێوەبەرایەتیی زانیندا ھەوڵ دەدرێت ئەو توانا و تەکنیکانە کە لە ناخی کەسانی شارەزای ھەر ڕێکخراوێکدا ھەیە دیاری بکرێن، قسەیان لە سەر بکرێت و وەکوو سامانێک بۆ ڕێکخراوەکە بپارێزرێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Dalkir (2011), "Knowledge Management in Theory and Practice," 2nd Edition, massachusetts institute of technology, US.