بەرزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دووریەکانی درێژی و بەرزی و پانی لەسەر لاکێشەیەکی سێ ڕەھەندی
دووریەکانی درێژی و بەرزی و پانی لەسەر لاکێشەیەکی سێ ڕەھەندی

بەرزی، بەرزایی، یان بڵندی پێوەرێکە بۆ پێوانی دوورییەکی ستوونی (عامودی) بەکاردێت، یان لە پۆتان بە مەودا ناودەبرێ کە ھێمای پیتی (Y) یان (ص) ی بۆ کراوە بۆ نموونە باس لە بەرزی تەنێک یان کەسێک بکات لە باری ستوونی وەکوو:

  • باڵای مرۆڤ
  • بڵندی چیا و باڵەخانەکان
  • بەرزی فڕۆکە و باڵۆن
  • بەرزی شوێنێک لە ڕووی ئاستی دەریاوە
  • بەرزی شێوە ئەندازەییەکان (وەک لە وێنەکاندا دیارە)
  • بەرزی ئەم تاوەرە ٦٠٠ مەترە یان ئەو باڵای ١٫٧٥ مەتر بەرزە یان فڕۆکەیەک لە بەرزی ١٠٬٠٠٠ مەترەوە دەفڕێت)[١]

لە بیرکاریدا، بەرزایی یەکێکە لە سێ ڕەھەندکان لەگەڵ ئەوانی تر: درێژایی و پانایی بە یەکەی مەتر (meter) دەپێورێن لە سیستەمی نێودەوڵەتی (SI).[٢]

بەرزی چەند باڵەخانە و چیا و فڕۆکەیەک

بەکارھێنانەکانی بەرزی لە بیرکاری و فیزیا و زانستەکانی تردا زۆرە، بۆ نموونە بەکاردەھێنرێت بۆ دۆزینەوەی قەبارەی تەنێک، بە نموونە قەبارەی شەشپاڵوو یاساکەی بریتییە لە (قەبارە= درێژی x پانی x بەرزی)[٣]

بەرزایی ڕەھەندێکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Definition and examples of height | define height - geometry - Free Math Dictionary Online". www.icoachmath.com. Retrieved 2021-09-26.
  2. ^ "What is Height? - Definition, Facts & Example". www.splashlearn.com. Retrieved 2021-09-26.
  3. ^ زانست بۆ ھەمووان پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی. کوردستان: وەزارەتی پەروەردە. 2015. pp. ١٩٠.