بەرات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مزگەوتی جمکران (قوم، ئێران) لە شەوی بەرات.

بەرات یان ناوەڕاستی شەعبان بریتییە لە شەوی ١٤ی شەعبان بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی ١٥ی شەعبان و گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لای بەشێک لە موسڵمان.[١] لە کوردستانیش ئەم یادەدەکرێتەوە و منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەنێو ماڵەکان بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ. [٢]

لە شەوی بەراتدا، قیبلەی موسڵمان گۆڕدرا لە قودسەوە بۆ شاری مەککە. شەوی بەرات، لای زانایانی ١٢ی ئیمامی شیعە شەوێکی پیرۆزە. هۆکاری پیرۆزییەکەش بۆ لەدایکبوونی ئیمام زەمان یان محەممەد مەهدی دەگێڕنەوە کەپێیان وایە لەم شەوەدا لەدایکبووە. لەلایەکی دیکەوە موسڵمانە سەلەفییەکان ئەم ڕۆژە بەڕۆژێکی گرنگ نابینن.[٣]

بەرات لە شیعری کوردیدا[دەستکاری]

لەبارەی بەراتەوە شاعیری کورد مەدھۆش دەڵێت:-

ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
وا مناڵان ئەگەڕێن
دەس بە دەرگاوە ئەنێن
منیش ھاتوومە دەرگات
تا بەرم کەوێ بەرات
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
بەراتی من جیایە
نەفلس و نە خورمایە
لە باتی فلس و عانە
سەیرێکی ئەو چاوانە
لە باتی دەنکە نوقوڵ
زەردەخەنەی لێوی گوڵ
تۆش دڵی من مەشکێنە
وەرە دەرێ بمدوێنە
بەو دەست و پەنجە جوانە
یەک نامەی بچکۆلانە
بینووسە لە پەناوە
گەر ڕێ نەبوو بیھاوە
بۆ ئەم دڵە بێکەسە
بەرات ھەر ئەوەم بەسە
وەک یاسین ھەڵی ئەگرم
ئەیخوێنمەوە تا ئەمرم
ئەوندەی تر جوان ئەبی
ڕوو سووری جیھان ئەبی
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dinesh Bihari Trivedi; A. H. M. Zehadul Karim (1990). Law and order in upper India: a study of Oudh, 1856-1877. Northern Book Centre. ISBN 978-81-85119-83-0. ... The first significant religious occasion shabe-barat (lailat ul-barat or the night of deliverance) is held in the middle of Shaban (eighth month of the Islamic calendar)...
  2. ^ شەوی بەرات لە چییەوە هاتووە و قورئان چۆن باسی کردووە؟ ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ماڵپەڕی ڕووداو، دوایین سەردانی لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩.
  3. ^ Muhammad Umar Memon, Aḥmad ibn ʻAbd al-Ḥalīm Ibn Taymīyah, Ibn Taimīya's struggle against popular religion: with an annotated translation of his Kitāb iqtiḍāʾ aṣ-ṣirāṭ al-mustaquīm mukhālafat aṣḥāb al-jaḥīm, Mouton, 1976, ISBN 978-90-279-7591-1, ... among the Salaf as well as those among the khalaf, however, reject any excellence for the night in question and challenge the authenticity ... Marking mid-Sha'ban by fasting is without foundation, nay marking it is disapproved of. Likewise, celebrating it by preparing ...