بەختیاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە خێڵ بەختیاری نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بەختیاری (ڕوونکردنەوە).
بەختیاری

بەختیاری یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کوردە کە لە شارەکانی ورووگەڕ، ئەھواز، ئەسفەھان، شاری کورد، یاسووج و چەند شارێکی تر دەژین. بە زاری بەختیاری دەئاخێڤێنن و سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن.

بە کورد زانینی بەختیارییەکان[دەستکاری]

ڕۆژھەڵاتناسی بەناوبانگ لورد کرزن بەختیاریەکانی بە یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کورد ناو بردووە و کورد بوونی ئەوانی پشتڕاست کردوەتەوە.[١] دکتۆر فریچ لە کتێبی کورد-لوڕ، بەختیاریەکانی بە کورد زانیوە.[٢] شرەفخانی بدەلیسی لە کتێبی شەرەفنامە لە خێڵی بەختیاری وەکوو کورد ناو بردووە.[٣] عەلی ئەکبەر دێھخودا لە کتێبی لۆغەتنامەی دێھخودا بۆ بەختیاری ئاماژەی داوە کە یەکێکە لە خێڵە کوردییەکان.[٤] لە ھەموو کتێبە مێژووییەکاندا کە بەھێزترینیان مێژووی لوڕ و بەختیاریناسی جیھانە، کتێبی ڕۆشنبیری بەختیاری سەردار ئەسعەد بەختیارییە. ئەو لوڕ و بەختیاری بە کورد حیساب کردووە و دەڵێت من کورد بەختیاریم. سەردار ئەسعەد بەختیاری، لە کتێبی (خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار) لە بەندی حەوتەمی کتێبەکەدا کە نووسیویەتی کە لوڕەکان و بەختیارییەکان لە لقەکانی ئەکرادن، وشەی ئەکراد لە بەرەی عەرەبیدا بەکار ھاتووە، سەردار ئەسعەد دەڵێت ھەموو لوڕەکان و بەختیارییەکان کوردن.[٥] حەمدوڵڵای مستەوفی لە کتێبی مێژووی بژاردە، کورد بوونی بەختیاری پەسند کردووە[٦] و ھەروەھا ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی لە کتێبی مێژووی مەردۆخدا بۆ بەختیاریەکان نووسیوە بەشێک لە نەتەوی کوردن.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ زەکی, محەممەد ئەمین (1998). کورد و کوردستان. تەورێز: ئایدین. pp. ٢٩،٣١.
  2. ^ فریج, دوکتور. کورد لۆڕ.
  3. ^ بەدلیسی, شەرەفخان (1994). مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان. تاران: حەدیس. pp. ٢٣، ٢٤.
  4. ^ دێھخوا, عەلی ئەکبەر. ھەنبانە بۆرینەی فارسی.
  5. ^ خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار، فصل ھفتم.
  6. ^ مستەوفی, حەمدوڵڵا. مێژووی بژاردە.
  7. ^ مەردۆخ, شێخ محەممەد (2000). کوردستان. تاران: کا ڕەنگ. pp. ٩٢. ISBN 964-6730-08-6.
  8. ^ "ماڵپەڕی چاندیی لوڕڤیر". lorveir.blogfa.com. Retrieved 2021-04-12.