بۆڵبەرینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بنچینەی[بەستەری مردوو] کارکردنی بۆڵبەرینگەکان؛ ئەو خاڵە سوورانە کە ئاراستەی خولانەوەکە نیشان دەدەن.
٤-خاڵەکەی[بەستەری مردوو] گۆشەی بەرکەوتنی بۆڵبەرینگ
بۆڵبەرین[بەستەری مردوو] بۆ تایەکانی تەختە خلیسکە لەگەڵ داپۆشەری پلاستیک
بۆڵبەرینگەکانی[بەستەری مردوو] خۆ ڕێک کردنی وینگیکیوست

بۆڵبەرینگ جۆرە پێکھاتەیەکی خولاوەیە کە لە چەند تۆپێکی بچووک پێکدێ بۆ ھێشتنەوەی ئەو جیاوازییە لە نیوان ڕوەکانی بیرەنگەکە.

و مەبەستی ئەو بۆلبیرینگە ئەوەیە کە لێکخشانی خولینەر کەم بکاتەوە لەگەڵ ھێزی تەوەرەیی و ئەمەش بە دەست دەھێنرێ بە بەکارھێنانی بە لایەنی کەم سێ ھەنگاو تا ئەو ھێزە بگوازرێتەوە لە ڕێگەی تۆپە زۆر بچووکەکانەوە، و بەکارھێنانی زۆری ھەیە، کە تیرەیەکی نەگۆری ھەیە و بە یەکەوە بەستراون (بۆنمونە.ناوەراستی تایە یان شەفت). کاتەک یەکێک لە لایەکانی بیرینگەکە دەخوولێتەوە وا لە تۆپە زۆر بچووکەکانی تر دەکات کە بە باشی بخولێنەوە چونکە ئەو تۆپانەی کە دەخوولێنەوە ھێزی لێکخشاندنی کەمیان ھەیە بە بەراورد لەگەل دوو ڕووی یان کە بەپێچەوانەی یەکتر دەخلیسکێن.

و ئەم بۆڵبەرینگانە کە توانایەکی کەمیان ھەیە بۆ قەبارەکەیان بە بەراورد لەگەل چەندەھا جۆری تری بۆڵبیرینگ بەھۆی ئەو ڕووە بەرکەوتنە بچووکەی لە نێوان تۆپەکانوو لایەکان، ھەر چەندە دەتوانن بەرگەی ئەو ناڕێکییە بگرن کە لەناوەوەو دەرەوەی لایەکان ھەیە.

گۆشەی بەرکەوتن[دەستکاری]

گۆشەی بەرکەوتنی بۆڵبەرینگ چینێکی تەوەرەی ناڕێک بەکاردێنێ. و ھێزە تەوەرەیەکان کە ھێڵە ڕاستەکانی ناو بیرەنگەکان دەبڕێ، ھەرچەندە ھێزە نیوە تیرییەکان ڕێگایەکی لار دەگرن کە کار دەکەن بۆ جیاکردنەوەی لایەکان بە شێوەی تەوەرەیی، و گۆشە بەرکەوتنەکان لەناوەوەو دەرەوەی لایەکان وەک یەکن. گۆشەی بەرکەوتنی بیرینگەکە زۆر بەباشی پشگیری ھێزە کۆکراوەکان (ئەو ھێزانای کە بە ھەردوو ئاراستەی تەوەرەیی و نیوەتیرەییین) و ھەروەھا گۆشەی بەرکەوتنی بیرینگەکە پێویستە گونجاو بێ بۆ ڕێژەی ڕاستەوانەی ھەر یەکەکیان بەرکەوتنە گۆشەی گەورەتریش (بە شێوەیەکی ئاسای لە نێوان(١٠بۆ٤٥ پلەیە) کە ھێزە تەوەرییە گەورەکە دەخرێتە سەری بەڵام بە ھێزێکی نیوە تیرەی کەمتر، لە بەکارھێنانە خێرایە بەرزەکان ھەر وەک تۆرباینەکان بزوێنەرەکانی مووشەک و ھەروەھا لە کەلوپەلی ددانسازییەکان، و ئەو ھێزانەی کە لە دووری ناوەندەکەوە دروست دەکرێن لەلایەن تۆپە بچووکەکان کە بەرکەوتە گۆشەکان دەگۆرن لە ناوەوەو دەرەوەی لایەکان. سیرامیک وەکو سلیکۆن نایتراید ئێستا بەبەردەوامی بەکار دەھێنرێن لە ھەندێک بەکارھێنانەکان بەھۆی ئەوەی کە چڕییەکی کەمیان ھەیە (٤٠٪ی پۆڵا). ئەم ماددانە بەڕێکوپیکی ھێزی دوور لە ناوەند کەم دەکەنەوە لە دەوروبەری پلەی گەرمییەکی بەرز و بەھەمان ڕێگا دەبنە ھۆی داخوران بۆ ھەڵگری تۆپە بچووکەکان، لە جیاتی تەقینو وردوو خاش بوون وەک شووشەو فەخفووری.

زۆربەی دووچەرخەکان ئەو گۆشە-بەرکەوتنانە بەکاردێنن کە لە بیستۆکەکان ھەیە چونکە ھێزەکان بە ھەردوو ئاراستەی تەوەریی و نیوە تیرەین.

چاڵی- قوول[دەستکاری]

لە چاڵە -قوڵە نیوەتیرەیە بیرەنگەکان، کە تیرەی لایەکان زۆر نزیکە لە تیرەی ئەو لایەیە کە تۆپەکانی تێدا دەخوولێتەوە. ئەو بیرینگانەی کە چاڵێکی قووڵیان ھەیە بەرگەی ھێزێکی زۆرتر دەگرن لەو چاڵانەی کە تەنکن، ھەر وەک بەرکەوتە گۆشەی بیرینگەکان، و چاڵی قوول بەرگەی ھێزی تەوەرەیی و نیوەتیری دەگرن، بەڵام بەبێ ھەڵبژاردنی گۆشەی بەرکەوتن بۆ ڕێگەدان بە ھەڵبژاردن پەیوەندییەکی ڕێژەی ھەیە ڵەگەل توانای ھێزەکان.
شێوازەکانی پەککەوتنن

ئەگەر بیرینگەکان نەخولێنەوە، ئەوا گەورەترین بار دروست دەبێ بەھۆی ھێزێکەوە کە دەبێتە ھۆی ئەوەی شێوازی تۆپە بچووکەکان و ئەو بەشەی کە تۆپەکانی ھەڵگرتوە بۆ ھەمیشەیی بگۆڕێ. و ئەو لەلە کردنە دروست دەبێ لەلایەن تۆپە بچووکەکانەوە کە دەتوانن فشارێکی چڕکراو لەگەڵ تەقین دروست بکەن لە پێکھاتەکان. بەرزترین بار بۆ خێرای تۆپە بچووکەکان کە نەبێ یان زۆر ھێواشبێ ئەوا پێی دەڵێن بەرزترین باری «جێگیر».

ھەروەھا ئەگەر بیرینگەکە نەخولێتەوە، ئەو ھێزانەی کە بۆ پێشەوەو دواوە دەچن کە دەتوانن ببنە ھۆی شکانی ئەو بەشەی کە تۆپەکانی ھەڵگرتوە یاخوود توخمە خولاوەکان، کە ناسراون بە لەلەکردنی ھەمیشەیی، و دووەم شێوە کە زۆر کەم ڕوودەدات پێی دەڵێن لەلەکردنی ھەمیشەیی ھەڵە تەنیا لەو کاتە ڕوودەدات ئەگەر بیرینگەکان لەسەر چەماوەیەکی کورت بخوولێنەوە و پاڵ دەنێ بە تۆپە بچووکەکان لەسەر ڕێڕەوێکی چەور.

بۆ خولانەوەی بیرینگەکان، کە توانای بارێکی جووڵاو ئەو بارە دیاری دەکا کە بیرینگەکان ١٠٠٠٠٠٠ خول بخوولێنەوە.

ئەگەر ئەو بیرینگانەی کە دەخولێنەوە، کە ڕوبەڕووی ھێززیکی زۆر دەبنەوە کە لە کۆتاییدا کەمترە لە یەک خولانەوە، ھێزە وەستاوە زۆرەکان دەبێ بەکار بھێنرێن لە ھەڵسەنگاندنەکان، لەو کاتەی کە بیرینگەکان ناخولێنەوە لە ماوەی زۆرتین ھێز.

ئەگەر ئەو زەبرانەی کە ئاراستەکەیان بۆ پێشەوەیە بخرێنە سەر چاڵە قووڵەکانی ناوەوەی بیرینگەکان، کە ھێزێکی ناڕێکی شێوە ھێلکەیی دەکەوێتە سەر دەرەوەی ڕینگەکان بە خولانەوەی تۆپە بچووکەکان، چڕبوونەوە لە دوو شوێن و بەپێچەوانەی ئاراستەی یەک لەسەر ڕووی دەرەوەی ڕینگەکە، ئەگەر ڕینگی دەرەوە زۆر بە ھێز نەبێ یان ئەگەر بە ھێزێکی زۆر بەیەکەوە نەبەسترابوون بە پشگیریکردنی پێکھاتەکە. ڕینگی دەرەوە شێوەکەی دەگۆڕێ بۆ شێوەیەکی ھێلکەی لەو لایەی کە کە زەبرەکە بە یەک ئاراستەوە خراوەتە سەری، ھەتاوەک کەلێنەکە گەورە بێ بە تەواوی بۆ خولانەوەی تۆپە بچووکەکان ئەوا زووتر دەربازیان دەبێ. ڕینگەکانی ناوەوە کە دەتەقن پێکھاتەی بیرینگەکە بەتەواوی تێک دەشکێ

ئە زەبرانەی کە بە یەک ئاراستەن کە لەسەر تەوەرەی بیرینگەکانە بە ھەمان شێوە پەستانێک دەخرێتە سەر ئەو شوێنەی وەک قەفەس وایە و تۆپەخوولاوەکانی ھەڵگرتوە لە دووریکی دیاری کراو، بەھۆی خولانەوەی تۆپە بچووکەکان کە ھەوڵ دەدەن کە ھەمویان بخولێنەوە لەو شوێنەی کە زەبرە یەک ئاراستەیەکانی زۆرە، ئەگەر ئەو بەشەی کە وەک قەفەس وایە تێک بشکێ، تۆپە بچووکەکان بەیەکەوە دەخوولێنەوە، و ڕینگی ناوەوە پشگیرییەکە لە دەست دەدات، و لەوانەیە ناوەڕاستەکەشی بتەقێ

بەکارھێنانەکانی[دەستکاری]

بە گشتی، بۆڵبیرینگ لە زۆربەی جێبەجێکردنەکان بە کاردێ کە چەندین بەشی جووڵاو لە خۆ دەگرێ. ھەندێک لەو بەکارھێنانانە تایبەتمەندی و پێداویستی دیاریکراویان ھەیە:

. پانکەی کۆمپییەتەر، یان ئەوانەی کە پەیوەندیان بە ئامرازی خولانەوە ھەیە کە زۆر گۆیی بێ بەکاردەھات، دەتوانرێ بگوترێ کە باشترین شێوەی دروست کراوی بازنەیە، بەڵام ئەمە زۆر ڕاست نابێ بۆ ئەو دیسکانەی کە بەدەست دەخوولێنەوە زیاتر و زیاتر شوێنی دەگۆڕێ لەگەڵ بیرینگە شلەکان.

-کارگەی بۆڵبیرینگی ئەڵمانی کە زۆر جار ئامانجیێکی بۆمینگی ئارێلی ھاو پەیمان بوون لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم، و ئەمەش گرنگی بۆڵبیرینگییە لە پیشەسازی جەنگی ئەڵمانی.

-لە زانستی پێوانەی کات، کۆمپانیای جەین لەیسل کە کاتژمێرێکی جووڵاوی دیزاین کرد کە تێیدا بۆڵبیرینگی بەکارھێنا بۆ کەمکردنەوەی ئەستوورای توانستی بزووتنەوەکە. کە تۆپی ٠٫٢٠ ملیمەتری بەکارھێنا، کە جۆرییەتی ١٢٠٠کە تەنھا ئەستوورای ١٫٢mm، کە ئەمەشیان دەگەرێتەوە بۆ تەنکترین کاتژمێری میکانیکی جووڵاو.

-برینگەکانی تەکنەلۆجیای فڕین لەم ناوچانەدا بەکار دەھێنرێن کە زۆر داوا کراون لە بازرگانی، فڕۆکەی تایبەت و فڕۆکەی سەربازی ھەروەک کە چەندین پوولی لە خۆ دەگرێ، سندوقی گێر و شەفتی مەکینەی فڕۆکەی جێت. ئەو ماددانە M٥٠ پۆڵای ئامراز (AMS٦٤٩١)، پۆڵای کرۆمی کاربۆن (AMS٦٤٤٤)، ەکە داخوران بەرگەگر AMS٥٩٣٠، ٤٤٠پلەی سیلیزی پۆڵای بێ خەوشسلیکۆن نایتراید (سیرامیک) و تیتانیوم: توخمێکی کانزایییە کاربیدێ-کۆاتێد ٤٤٠ سی دەگرنەوە

-تەگەرەکانی تەختەی خلیسکە دوو بیرینگیان تێدایە کە بەگوێرەی ھەردووکیان تەوەرەین و ھێزەکانیان بەپێی کاتەکە دەگۆرێ زۆربەی بیرینگە گشتییەکان ٦٠٨–٢Z بەکار دەھێنرێن (قووڵترین کەندەکی بۆڵبیرینگەکان لە نێوان ٦٠ لە زنجیر و ٨mm لە تیرەکی بازنەکەی)

-یۆ یۆ، کە ھەندێک لەو یۆیۆیانە بۆڵبەرینگگیان ھەیە لە ناوەراست کە ماوەیەکیان ھەیە لە دەست پێکردنەوە بۆ لێھاتووی دواتر دەگاتە پلەی پێشبرکێ - زۆربەی ئەو تۆپە خولاوانە کە چەندین بۆڵبیرینگی جۆراو جۆر ی لێ بەکاردێ بۆ زیادکردنی کێشەیان، و ھەروەھا ڕێگە بە تۆپە بچووکەکان دادا کە بخوولێنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]