بنیسیۆ دێل تۆرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بنیسیۆ لەساڵی ٢٠١٤

بنیسیۆ مۆنسێرەیت ڕافایل دێل تۆرۆ سانچێز ناسراوە بە بنیسیۆ دێل تۆرۆ (لەدایکبووی ١٩ی شوباتی ١٩٦٧) ئەکتەرێکی ئەمەریکی-ئیسپانیە. بنیسیۆ توانیویەتی خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب بباتەوە بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی (خاڤیەر ڕۆدریگز) لە فیلمی (Traffic) لەساڵی ٢٠٠٢. بنیسیۆ بەشداری چەندین فیلمی مێژوویی ھۆڵیوودی کردووە گرینگترینیان فیلمی (The Usual Suspects) بوو. ھەروەھا بنیسیۆ ڕۆڵی چێ گیڤارای بینی لە فیلمی (Che) لەساڵی ٢٠٠٨ کە دواتر خەڵاتی باشترین ئەکتەریشی پێدرا لە فیستیڤاڵی فیلمی کان. بنیسیۆ ڕۆلێکی بچووکیشی گێڕا لە فیلمی پاسەوانانی گەردووندا، دواتر بۆ بەشی دوومی فیلمەکەش گەڕایەوە و بە ھەمان ڕۆڵ لە فیلمی تۆڵەسێنەکان:کۆتا یاریش دەرکەوت.

بەدەر لەمانە، بنیسیۆ ڕۆڵی ئەفسەری گەندەڵ، ئەلێخاندرۆ، بینی لە ھەردوو فیلمی (Sicario) و تەواوکەرەکەی (Sicario: Day of The Soldado)دا، کە بۆ بەشی یەکەم پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی باشترین ئاکتەری بافتا. بنیسیۆ بەدەر لە کاری فیلمدا، لە زۆر زنجیرەی تەلەڤزیۆنیشدا بەشداربووە کە دواھەمینیان ھەڵاتن لە بەندینخانەی دانیمۆڕا بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]