بزمار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵێک بزمار.
بزمارەکان دەتوانن لە دار و تەختە بچەقن.
بزمارەکان شێوە و قەبارەی جیاوازیان هەیە.

بزمار یان پیچە یان مسمار (  bizmar )لە بوارەکانی ئەندازیاری و دارتاشی و بیناسازی بەکاردەهێنرێت .بریتیە لە نوکێکی کانزایی تیژ ، کە بەزۆری لە پۆڵا یان بۆ مەبەستی تایبەتمەند لە ستیل و ئاسن یان سولتی ئەلەمنیۆم درووست دەکرێت . بزمارەکان بە زۆری پاڵیان پێوەدەنرێت بە چەکوش[١].

جۆرەکانی بزمار

بزماری لول:

بزماری لولدراو یان گلاوز بزمارێکی بە پێچاوپێچە کە بە دەوری ستوونێک کە لە کۆندا پەرەی سەندبوو لولی خواردۆتەوە و هەروەها بە پینە و پێچی لوولپێچ ناودەبرێن[٢] .

بەکارهێنانی:

لە پێک بەستنی کابینەی دارین و دەرگا و کەلوپەلی ناوماڵدا بەکار هاتووە و چەندین بەکارهێنانی جۆراوجۆری هەیە.

قەبارەکان[دەستکاری]

بزمارەکان بە شێوەێکی بەربڵاو بۆ مەبەستی تایبەت دروست کراون؛ هەندێک جۆری بزمار بە تیپی (T) ئینگلیزی ئاماژەی بۆ دەکرێت،هەندێکیشیان بەشێوەی "pins" و "clamps" درووستکراون بەگشتی بەشی سەرەوەیان پانە و بەشی خوارەوەشیان تیژە .

بزمارەکان لە دامەزراندنەکان بەکار دەهێنرێن بۆ پێکەوە گرێدانی توخمەکانی بیناسازی. ژمارەی بزمارەکانی پێویست بۆ بەیەک بەستنەکە بە دابەشکردنی ئەو هێزەی کە دەکەویتە سەری دیاری دەکرێت[٣] .

بزمار لە کوردیدا[دەستکاری]

زۆرێک لە زمان زانان پێیان وایە بزمار لە بنەڕەت دا مسمار بووە کە لە زۆر کۆندا بەکار هاتووە ،(مس+مار)کاتی کۆن کانزای مسیان تواندۆتەوە لەسەر شێوەی مار دایان ڕشتۆتەوە بۆیە پێیان وتووە مسمار کە دواتر گۆڕانکاری بەسەر دا هاتووە و بۆ میللەتەکانی تریش چووە.

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]