باو (ئامار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەراوردکردنی باو، ناوەڕاستە و ناوەند

باو یان مۆد (بە ئینگلیزی: Mode) لە ئامار و بیرکاریدا، بریتییە لەو بەھایە یان ئەو بەھایانەی کە گەورەترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە. کاتێک گشت بەھاکان ھەمان دووبارەبوونەوەیان ھەبێت کۆمەڵەکە باوی نییە بۆ نموونە کۆمەڵە پێدراوی ٤ و ٤ و ٤ و ٣ و ٣ و ٣ و ١ و ١ و ١ و ٨ و ٨ و ٨ یان کۆمەڵەی ٤ و ٦ و ١، باویان نییە یان دەشێت یەک باو ھەبێت وەکوو کۆمەڵەی ٧ و ٦ و ٧ و ١، دەکرێت پتر لە یەک باو لە کۆمەڵە پێدراوێکدا ھەبێت وەکوو، ٧ و ٦ و ٧ و ٦ و ١ و ٢.

بەراوردکردنی باو، ناوەند و ناوەڕاستە[دەستکاری]

بەراوردکردنی ناوەند لە کۆمەڵە پێدراوی { ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ }
چەشن شرۆڤە نموونە ئەنجام
ناوەندی ژمێرەیی سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان: ٧ / (١+٢+٢+٣+٤+٧+٩) ٤
ناوەڕاستە (ئامار) ئەو بەھایەی دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھاکان ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ ٣
باو ئەو بەھایەی زۆرترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ ٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم