ئەلبێرتۆ مۆراڤیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلبێرتۆ مۆراڤیا لە ساڵی ١٩٨٢

ئەلبێرتۆ مۆراڤیا (١٩٠٧-١٩٩٠) ڕۆماننووس و ڕۆژنامەوانی خەڵکی ئیتالیایە. ئەو لە ڕۆماننەکانیدا ئێگزیستانسیالیزم و نامۆبوونی مرۆڤ لە خۆی دەکۆڵێتەوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئەلبێتۆ مۆراڤیا لە ڕۆما لەدایکبووە، ناوی ڕاستەقینەی (بینسرلی) بووە، باوکی ئەندازیاری تەلارسازی و وێنەکێش بووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا مۆراڤیا توشی نەخۆشی ئێسک دەبێت و لە جوڵە دەکەوێت، ناچار ساڵانێکی زۆری بۆ فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی بە هۆیەوە خۆی تەرخان دەکات بۆ خوێندنەوە و نووسین، دواتر هێز و توانا شاراوەکانی دەتەقنەوە و دەیکەن ب نووسەرێکی جیهانی، لە ساڵی ١٩٢٥ دا نەخۆشخانە جێدێلێت. لە کۆتای ساڵی ١٩٢٩ دا یەکەمین ڕۆمانی خۆی بەناوی کاتی بێ باکی بڵاودەکاتەوە و لەو کاتەدا کاریگەری گەورە دەکاتە سەر ناوەندی ئەدەبی ڕۆشنبیرییەکانی ئیتاڵیا. ساڵێک دواتر مۆراڤیا نوسەری بەناوبانگی ئیتاڵی ئەلڤارۆ کۆرادۆ دەناسێت، و دواتریش ماسیمۆ بۆنتلمی دەناسێت، ئەم یەکترناسینە بە وەچەرخانێکی گەورە دادەنرێت لە ژیانی مۆرافیادا و پێکەوە لە ڕۆژنامەی ٩٠٠ کاردەکەن، هەر لەوێدا مۆراڤیا چیرۆکەکانی بڵاودەکاتەوە. مۆراڤیا ساڵی ١٩٨٦ دا وەکو ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپی لەلایەن حیزبی شوعییەوە هەڵدەبژێرێت.

بەرهەمەکانی[دەستکاری]

١-ساتی بێباکی: ساڵی ١٩٢٩، یەکەمین ڕۆمانی نووسەرە و تیایدا باس لە فەلسەفەی بوونگەرای دەکات کە ڕووداوەکانی لە خێزانێکی چینی ناوەڕاست دا ڕوو دەدات، و باس لە خراپی دۆخی خێزان و ڕەوشتی کۆمەڵایەتی دەکات کە هۆکارەکەی بە هۆی سیستەمی فاشییەتی یتتاڵیاوەیە.

٢-بێزاری: ئەم ڕۆمانە باڵآترین خەڵاتی ئەدەبی لە ئیتاڵیادا بەدەستهێناوە خەڵاتی ڤیاگیۆ.

٣-دۆڵابی بەخت: ساڵی ١٩٣٩ بڵاوکراوەتەوە.

٤-ئافرەتێک لە ڕۆما: ساڵی ١٩٤٧ بڵاوکراوەتەوە ، تێیدا هێرش دەکاتە سەر چنی ناوەڕاست.

٥-دووئافرەت: ساڵی ١٩٤٧ بڵاوکراوەتەوە و باس لە بەتبەختی و چارەڕەشی ئافرەتێک و کچەکەی دەکات لە سایەی جەنگ دا.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی ڕێکەوتی ٢٦ی سێپتەمبری ٢٠١٦