ئەحمەد کۆری موکریانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێخ ئەحمەد کۆر (١٢٢٦ شنۆ - ١٢٨٦ ھەتاویی لە بۆکان) ئاڵقەیەکی گرنگی پێوندەیی لە نێۆان دوو زاراوەی سەرەکی کوردی واتە کرمانجی ژوورو و خواروویە. ئەحمەد کۆر بە ڕەگەز خەڵکی ناوچەی دھۆکە کە لە گوندێکی دەوروبەری شاری شنۆ لە دایک بووە و لە ناوچەی بۆکان گیرساوتەوە و لە گوندی عەمباری بۆکان کۆچی دوایی کردووە و لەوێش نێژراوە.

شعیرکانی شێخ ئەحمەد ھەر دوو عونسوری کرمانجی ژوورو و خوارووی تێدایە و لە ژێر کارتێکەری زۆری ئەدەبی عەرەب و عەجەمدا دارماڵی وشە و زاراوەی عەرەبی و فارسییە، شێخ موکریانی نوێنەری سەردەمێک لە ئەدەبی کوردییە کە ھێشتا لە زمانی کوردی سەربەخۆیی تەواوی وەدەست نەھێنابوو. دیوان و ژیاننامەی شێخ ئەحمەد کۆری موکریانی لە ساڵی ١٩٩٩ بەچاپ گەیشتووە.

نموونە شیعر[دەستکاری]

مەکەن مەنعی عاشقان، عەشق کارێ دژوارە

ھەرچی عەشقی لە دڵ دبێ، بێ سەبر و بێ قەرارە

دائیم لەبەر ھیجرانێ، رەنگ زەرد و لێوبەبارە

دە عەشقدا سووتاوم، خەمم لە چوار کنارە

لەبەر دەرد و حەسرەتان، گریانم دێن ھەزارە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]