ئەحمەد شاملوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد شاملوو
ناوی خۆماڵی
احمد شاملو
لەدایکبوون (١٩٢٥-١٢-١٢) ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥
تاران، ئێران
مردن٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٠(٢٠٠٠-٠٧-٢٣) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
کەرەج، ئێران
پیشەشاعیر، ئینسایکڵۆپیدیایست، ڕۆژنامەوان
نەتەوەئێرانی
ماوە١٩٧٤–٢٠٠٠
جووڵانەوەی ئەدەبىوێژەی مۆدێرن
خەڵاتە بەرچاوەکان
  • خەڵاتی فرووغی فەروخزاد، ١٩٧٣
  • خەڵاتی ئازادی ڕادەربڕین لەلایەن ھیومەن ڕایتس وۆچ، ١٩٩٠
  • خەڵاتی ستیگ داگەرمان، ١٩٩٩[١]
  • خەڵاتی وشەی ئازاد لەلایەن ڕێکخراوی شاعیرانی ھەموو نەتەوەکان لە ھۆڵەندا، ٢٠٠٠
واژوو
وێبگە
https://www.shamlou.org/

ئەحمەد شاملوو (بە فارسی: احمد شاملو‎، گۆکردنی فارسی: [æhˈmæd(-e) ʃɒːmˈluː]؛ ھەروەھا ناسراو بە ناوی قەڵەمی ا. بامداد؛ ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥ – ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٠) شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئێرانی بوو. شاملوو دیارترین شاعیری مۆدێرنی ئێرانە.[٢] شیعرە سەرەتاییەکانی لەژێر کاریگەریی نیما یووشیجدا بوون. لە ڕاستیدا، ئەبودەلالی دەستغەیب، ڕەخنەگری ئەدەبی ئێرانی، مشتومڕ دەکات کە لە شاعیرانی سەردەمی خۆیدا، شاملوو یەکێکە لە پێشەنگەکانی شیعری مۆدێرنی فارسی و گەورەترین کاریگەریی ھەیە بەسەرییەوە، لە دوای نیما.[٣]

شاملوو کارێکی زۆری لە فەڕەنسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و کارەکانی خۆشی بۆ زۆر زمان وەرگێڕدراون. ھەروەھا چەند شانۆنامەیەکی نووسیوە، ھەڵەچنیی لە کارەکانی چەندان شاعیری کلاسیکیی ئێرانیدا کردووە، بە تایبەتی حافز. کتێبە ١٣ بەشییەکەی، کتاب کوچه، کۆمەکێکی گەورەیە لە تێگەیشتنی زمان و باوەڕەکانی فۆلکلۆری ئێرانی. ئەو ھەروەھا ڕۆمان و سیناریۆشی نووسیوە، و کاری لە وێژەی مناڵان و ڕۆژنامەوانیشدا کردووە.

وەرگێڕان بۆ کوردی[دەستکاری]

ئەم بەرھەمانەی کراونەتە کوردی:

  1. سێ سەعات و بیست و دوو دەقیقەی بەرەبەیان[٤](وەرگێڕان: حوسێن شێربەگی) - ٢٠٠٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "1999 ĺrs Stig Dagermanpristagare Ahmad Shamlou". Dagerman.se. Archived from the original on August 11, 2010. Retrieved August 9, 2010. ١١ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Fatemeh Keshavarz (2006). "Recite in the name of the red rose". USA: The University of South California Press. p. 2.
  3. ^ Dastgheib, Abdolali (2006) The Poet of Love and Dawn, Critical Review of poems by Ahmad Shamlou. Amitis Publishers, Tehran, Iran. ISBN 964-8787-10-7. (Persian title: شاعرعشق و سپیده دمان ).
  4. ^ سێ سەعات و بیست و دوو دەقیقەی بەرەبەیان، شێربەگی، حوسێن (وەرگێڕ)، شاملوو، ئەحمەد (نووسەر)، بڵاوکەرەوە ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٦

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]