ئەبھیشەک باچان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبھیشەک باچان
Abhishek Bachchan
अभिषेक बच्चन

باچان لە ٢٠١٤
لەدایکبوون (١٩٧٦-٠٢-٠٥) ٥ی شوباتی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
پیشەئەکتەر
بەرھەمھێنەر
پێشکەشکار
چالاکبوون٢٠٠٠– ئێستا
باڵا١٫٨٨م
ھاوسەرئایشواریا رای باچان (٢٠٠٧- ئێستا)
مناڵ(ەکان)١ کچ (ئاردھا)
باوان(ەکان)ئەمیتاب باچان
جایا باچان
واژوو


ئەبھیشەک باچان لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٧٦ لە مۆمبای - ھیندستان، کەسایەتی ئەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمە، کوڕی ئەکتەری بەناوبانگی ھیندی ئەمیتاب باچانـە وێڕای ناسراوی بەھۆی باوکییە بەڵام لێھاتوویی ئەبھیشەک کلیلی سەرکەوتنەکانییەتی، بەبھیشەک لەزنجیرە فیلمەکانی (Dhoom Series) ناوبانگێکی باش و ھەوادارێکی زۆری لەخۆ کۆکردەوە، کە بەشی سێیەمی ئەم زنجیرەیە (Dhoom 3) گەرچی لەساڵی ٢٠١٣ دەرچوو بەڵام توانی زۆرترین داھات لە بۆکس ئۆفیسی بۆلیوود کۆبکاتەوە کە داھاتی تەنیا ئەمە بەشەی کردییە نزیکەی ٨٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەو کاتەی تەواوی فیلمەکە بە نزیکەی ٢٠ میلیۆن دۆلار وەستا،[١] لەساڵی ٢٠١٤ بە فیلمی (Happy New Year) لەگەڵ ئەکتەری شاروخ خان کە چاوەڕێ دەکرێت ئەم فیلمەش داھاتێکی زۆر و بینەرێکی زۆر لەخۆی کۆبکاتەوە،[٢] ئەبھیشەک لەساڵی ٢٠٠٠ەوە تاکوو ئێستا لە کاری ئەکتەری بەردەوامە، یەکەم فیلمی بەناوی (Refugee) لەسالی ٢٠٠٠ بوو کە ئەوکات لەگەڵ خانمە ئەکتەر کارینا کاپوور بەیەکەوە یەکەم فیلمی خۆیان وەشاند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]