ئێر کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بارەگای سەرەکی ھاوبەشگای ئێر کەنەدا

ھێلی ئاسمانی کەنەدا یان ئێر کەنەدا (بە ئینگلیزی: Air Canada) ھاوبەشگای نیشتمانی کەنەدیە لەبواری فڕۆکەوانیدا، بارەگای سەرەکی دەکەوێتە شاری مۆنتریاڵ لە ھەرێمی کێبێک لە کەنەدا، بەڵام ناوەندی چاڵاکیەکانی پتر لە فڕۆکەخانەی پێرسنی نێودەولەتیە لە تۆرەنتۆ، مێژووی دامەزراندنی بۆ ساڵی ١٩٣٦ دەگەڕێتەوە، کە ئێستا نۆیەمین گەورەترین ھێلی ئاسمانیە لە جیھاندا کە گەشتەکانی دەگاتە پتر لە ١٥٠ گەشت بۆ ھەریەکە لە ئەمەریکای باکور و ئەمەریکای باشوور و ئەورووپا و ئاسیا و ئوسترالیا، ھاوبەشگاکە ئەندامە لە ھاوپەیمانی ستار، ئێر کەنەدا بە پاشکۆی ھاوبەشگای ئێم ئی سی ئی دادەنرێت کە تایبەتە بۆ بواری فڕۆکەوانی.

کەشتیە ئاسمانیەکانی[دەستکاری]

ژمارەی کەشتیە ئاسمانیەکانی ھاوبەشگای ئێر کەنەدا بەم شێوازەی خوارەوەیە (٢١مایۆ٢٠١٦) کە ھەریەکەیان خزمەتگوزاری مۆنیتەر و ئەنتەرنێتی تێدایە، زۆرینەی فڕۆکەکانی مەزن و گەورەن وەک (بۆینگ ٧٦٧، بۆینگ٧٧٧، بۆینگ٧٨٧، ئێرباسA330) ھەریەکەیان کاردەکەن لە فڕۆکەخانەکانی تۆرەنتۆ و مۆنتریال و ڤانکۆڤەر و کالگاری.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]