ئێدگار ئالن پۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێدگار ئالێن پۆ

لەدایکبوون١٩ی کانوونی دووەم، ١٨٠٩
مەرگ٧ی تشرینی یەکەم، ١٨٤٩
پیشەشاعیر، نووسەری ئامریکایی
چەشنڕۆمانتیسم
واژوو


ئێدگار ئالان پۆ (بە ئینگلیزی: Edgar Allan Poe) لە ساڵی ١٨٠٩ زایینی لە بۆستۆنی ئامریکا لە دایک بووە، و لە کۆتایی دا لە ساڵی ١٨٤٩ لە بالتیمۆری ئەو وڵاتە مردووە. ئەم پیاوە یەکێکە لە گەورەترین نووسەران و شاعیرانی سەردەمی خۆی، کە زۆربەی کەرەکانی ئەم ھونەرمەندە بریتییە لە کورتە چیرۆک کە زۆربی ئەم چیرۆکانە ترسناکن و ھەر بە ھۆی ئەم دانستەوە بەناوبانگن.

ژیان[دەستکاری]

پۆ لە باژاری بۆستن لە دایک بووە وە ھەتا تەمەنی گەنجی ھەر لەو شارە ژیاوە. لە گەنجی دا لەگەڵ کچی مامەی خۆیدا ژیانی ھاوسەری پێک دێنێت، بەڵام ئەم ژیانە ھاوبەشە زۆر ناخایێەنێت و بە زوویی کۆتایی پێ دێت، بە ھۆی ڕووداوی مردنی ھاوسەرەکەیەوە پۆ تووشی لاوازی و پەژارە دەبێت.