ئیڤان باگرامیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیڤان باگرامیان
بە ئەرمەنی: Հովհաննես Քրիստափորի Բաղրամյան
لەدایکبوون٢٠ی تشرینی دووەمی ١٨٩٧
Çardaqlı، ئازەربایجان
مردن٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٢(١٩٨٢-٠٩-٢١) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
مۆسکۆ، ڕووسیا
دڵسۆزییەکێتیی سۆڤیەت
شوێنی ناشتنKremlin Wall Necropolis
زمانەکانی ئاخاوتنڕووسی
پیشەئەفسەری سەربازی
پۆستەکانجێگری سۆڤییەتی باڵای یەکێتی سۆڤیەت
پەروەردەئەکادیمیای سەربازی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، M.V. Frunze Military Academy
دەستپێکی چالاکی١٩١٥
ئەندامی حیزبیحیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت
بەشداربووە لەبیستەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت، بیست و دووهەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت، بیست و یەکەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت
پلەی سەربازیمارشاڵی یەکێتی سۆڤیەت
فەرماندە1st Baltic Front، 16th Army، 11th Guards Army، 3rd Belorussian Front، Baltic Military District
ناکۆکیجەنگی جیھانیی یەکەم، بەرەی ڕۆژهەڵات، جەنگی جیھانیی دووەم، شەڕی ناوخۆیی ڕووسیا، شەڕی سەردارەباد
لقی سەربازیپیادە نیزام، artillery
ئەندامیکۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت
Facial hairtoothbrush moustache

ئیڤان خریستۆفۆرۆڤیچ باگرامیان ھەروەھا بە ھۆڤانێس خاچاتوری باگرامیان ناسراوە، ٢ی کانوونی یەکەم (ساڵنامەی جوولیانی ٢٠ی تشرینی دووەم) ١٨٩٧ – ٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٢)، فەرماندەی سەربازی سۆڤیەت و مارشاڵی یەکێتی سۆڤیەت بووە بە ڕەچەڵەک ئەرمەنی.

لە جەنگی جیھانی دووەمدا باگرامیان دووەم ئەفسەری سەربازی غەیرە سلاڤی بوو، دوای ماکس ڕیتەری لاتڤی، کە بوو بە فەرماندەی بەرەیەک. ئەو لەنێو چەند ئەرمەنییەکدا بوو لە سوپای سۆڤیەت کە لە کاتی جەنگدا زۆرترین ڕێژەی ئەفسەری پلە باڵایان لە سوپای سۆڤیەتدا ھەبووە.[١]

لە ساڵی ١٩٥٢ بوو بە کاندید بۆ چوونە ناو کۆمیتەی ناوەندی و لە ساڵی ١٩٦١ وەک ئەندامێکی تەواو دەستنیشانکرا. بەھۆی بەشدارییەکانی لە کاتی جەنگدا، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەتپاڵەوانێکی نیشتمانی لە یەکێتی سۆڤیەتدا سەیر دەکرا،[٢] و تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە ھەڵگرتنی پێگەیەکی وەھا بەڕێز لە نێو ئەرمەنییەکاندا.

پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت[دەستکاری]

حکوومەتی یەکێتی سۆڤیەت دوو مەدالیای جۆری پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت بە مارشال باگرامیان بەخشی بەھۆی ڕۆڵی گەورەی لە شەڕەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا، یەکەم مەدالیای لە ٢٩ی تەممووزی ١٩٤٤ بەخشرا، دووەم مەدالیای لە مانگی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٧٧ بەخشرا[٣]

ژیانی کەسایەتی[دەستکاری]

لەگەڵ گەشەکردنی ژیان لە ئەرمینیا لەژێر دەسەڵاتی سۆڤیەتدا تاڕادەیەک جێگیرتر بوو، باگرامیان ھەوڵیدا شوێنی ژنێک بدۆزێتەوە کە چەند ساڵێک پێشتر ناسیبووی بە ناوی تامارا حەمایاکۆڤنا. تامارا کە لەم کاتەدا لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ناخیچێڤان دەژیا، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەرێکی ئەرمەنی کردبوو کە لە کاتی جەنگی تورکیا و ئەرمەندا کوژرابوو، بەو ھۆیەوە لەگەڵ کوڕە یەک ساڵانەکەیان بە ناوی مۆڤسێس بەجێی ھێشتبوو. باگرامیان سەردانی دەکات و ئەو دووانە لە کۆتایی ساڵی ١٩٢٢ بڕیاریاندا ھاوسەرگیری بکەن، جگە لە کوڕەکەیان مۆڤسێس کە دواتر بوو بە نیگارکێش، کچێکیان ھەبوو بە ناوی مارگاریت کە دواتر بوو بە پزیشک. تامارا تا مردنی لە ساڵی ١٩٧٣ لە تەنیشت باگرامیان مایەوە.[٤]

مردن[دەستکاری]

دوای مردنی مارشال ڤاسیلی چویکۆڤ لە ١٨ی ئازاری ١٩٨٢، دوا مارشاڵی سۆڤیەت بوو کە لە ژیاندا مابوو کە لە جەنگی جیھانی دووەمدا فەرماندەیی باڵای ھەبوو. بەڵام باگرامیان نەخۆش دەکەوێت و دوای چەند مانگێک لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jukes, Geoffrey. "Ivan Khristoferovich Bagramyan" in Stalin's Generals. Harold Shukman (ed.) Phoenix, Arizona: Phoenix Press, 2001, p. 25.
  2. ^ "Milestones." Time. 4 October 1982. Retrieved 2 May 2007.
  3. ^ "Баграмян Иван Христофорович". warheroes.ru (بە ڕووسی). Retrieved 2019-01-02.
  4. ^ Mnatsakanian. Marshal Baghramyan, p. 47.
  5. ^ "Ivan K. Bagramyan, A Soviet War Hero, Dies After an Illness." The New York Times. 24 September 1982. Retrieved 24 February 2007.