ئینتراک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئینتراک (بە ئینگلیزی: Interac) تۆڕێکی ئەلیکترۆنیی کەنەدییە لەنێوان بەنکەکان، ئەم تۆڕە ئەلیکترۆنیە ھەموو دامەزراوە ئابوری و بانکیەکان بەیەک دەبەستێتەوە بەمەبەستی ئاسانی و ووردی چاودێری ئابوری و گواستنەوە و گەیاندنی پارەکان لەنێوان بەنکەکان. ئینتراک بەشێوەی پسولە (کارت)ێکی ئەلیکترۆنیە کە لە گیرفان ھەڵدەگیرێت لەلایەن حکومەتی کەنەدیەوە پاڵپشتی و چاودێری دەکرێت، پتر لە ٥٩٠٠٠ئامێری بەنکی(ATM) لە سەرانسەری کەنەدا ھەیە کە توانای خوێندنەوەی پسولەی ئینتراکیان ھەیە، ھەروەھا پتر لە ٤٥٠٠٠ کۆگا و فرۆشگا لەکەنەدا ھەیە کە کار بە ئینتراک کارد دەکەن

مێژوو[دەستکاری]

بۆ یەکەم جار تۆڕی ئینتراک لە ١٩٨٤ دروست کرا و کەوتە کار لەلایەن دەستەی ئینتراکی خۆبەخشەوە، کە پڕۆژەیەک بوو لە نێوان پێنج لەھەرە گەورەترین دامەزراوە بەنکیەکانی کەنەدا(RBC و CIBC و Scotiabank و TD و Desjardins)لەماوەی ساڵی ٢٠١٠ پتر لە ٨٠ڕێکخراو ھاتنە پاڵ پڕۆژەکە. دوای سەرکەوتن و باوبوونی پسولەکە پڕۆژەکە گۆڕدرا بۆ پسولەیەکی باجگر ئەمیش دوای ئەوەی دامەزراوەی Acxsys لە ساڵی ١٩٩٦چەندین خزمەتگوزاری زیاتری بۆ بەکاربەرەکانی خستە ڕوو و نیشانەی Interac خستە سەر پسولەکانی کە ئەمە بووە ھۆی ئەوەی ئینتراک ڕاستەوخۆ کرێی بەکارھێنان لە بەکاربەرەکانی وەربگرێت بەمە ناچاربوون لە ٢٠٠٨تا٢٠١٣ ھەردوو دامەزراوەی Interac و Acxsys یەک بگرن لەژێڕناوی Interac Corporation، بارەگای سەرەکی ئینتراک کەوتۆتە ڕۆیاڵ بانک پلازا لە تۆرەنتۆ.

خزمەتگوزارییەکان[دەستکاری]

ئینتراک بۆتە ڕێکخراوێکی نیشتمانی و بەرپرس لە چاودێری و خزمەتگوزاریە بەنکیە نێودەولەتیەکان و بەچەندین شێواز خزمەت پێشکەش دەکات وەک:

سەرچاوەکان[دەستکاری]