ئوسترالیای باشوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئوسترالیای باشوور
South Australia
زانکۆی ئەدێلاید.
زانکۆی ئەدێلاید.
ئاڵای ئوسترالیای باشوور
مۆری فەرمیی ئوسترالیای باشوور
وڵات ئوسترالیا
ناوەندئەدێلاید
بەرزترین خاڵ"چیای وودرۆف" (١٤٣٥۵ مەتر)
نزمترین خاڵدەریاچەی ئێیر (-١٥ مەتر)
دامەزراندنی ویلایەت١٨٣٤
دەسەڵات
 • پارێزگارهیوو ڤان لی
ڕووبەر
 • سەرجەم١٬٠٤٣٬٥١٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٠٢٬٩٠٣ میلی چوارگۆشە)
 • وشکایی٩٨٣٬٤٨٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٧٩٬٧٢٥ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو٦٠٬٠٣٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٬١٧٨ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٬٦٤٤٬٦٤٢
 • چڕی١٫٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٫١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC٩+ (AEST)
 • ھاوین (DST)UTC١٠+ (AEDT)
کۆدی پۆستی
SA
کۆدی تەلەفۆن٢ ٦١
ISO 3166 codeAU-SA
وێبگەwww.sa.gov.au


ئوسترالیای باشووری بە ئینگلیزی: South Australia یەکێکە لە ویلایەتەکانی وڵاتی ئوسترالیا کە لە باشووری ئەم وڵاتەیە.

ناوەندی ئەم ویلایەتە شاری ئەدێلایدە.

ئەم ویلایەتە جگە لە تاسمانیا سنووری لەگەڵ گشت ویلایەتەکانیتر هەیە و لە باشوور لەگەڵ ئۆقیانووسی باشوور، لە ڕۆژاوا لەگەڵ ئوسترالیای ڕۆژاوا، لە باکوورەوە لەگەڵ خاکەکانی باکووری ئوسترالیا، لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کوینزلەند، و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ڤیکتۆریا و وێڵزی باشووری نوێ هاوسنوورە.


مێژوو[دەستکاری]

ئەو دوورگەیە لە ساڵی ١٦٢٧ لە لایەن دەریاوانی هۆڵەندی بینرا، بەڵام تا دوو سەدە دواتر گرینگی پێ نەدرا.

لە ساڵی ١٨٣٤ دەوڵەتی بەریتانیا یاسایێکی چەسپاند کە بە پێی ئەم ئوسترالیای باشووری وەکوو ویلایەتێکی سەربەخۆ دانی پێدا نرا و بەرە بەرە دانیشتووی (ئازادەکەن نەوەک دوورزراوەکان) چوونە ئەوێ و شاری ئەدێلایدیان بنیاد نا.

جوگرافی و گەلهە[دەستکاری]

پانتایی ئوسترالیای باشووری بریتیە لە ٩٨٤٣٧٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە کە چوارەمین ویلایەتی گەورەی ئوسترالیایە.

بەرزترین خاڵی، چیای "وودۆرف"ە بە بەرزای ١٤٣٥ مەتر و نزمترین خاڵی لە دەریاچەی ئێیر دایە بە نزمی -١٥ مەتر.

گەلهەی ئەم ویلایەتە بریتیە لە ١٥٥٨٢٠٠ کەس (٢٠٠٧) کە پێنجەمین ویلایەتی پڕدانیشتووی ئوسترالیایە.

وەکوو زۆرتری ویلایەتەکانی تری ئوسترالیا ئەم ویلایەتەش لە باشووری دا و لە کەنار ئاوەکان دا خاوەن سەوازایی و گژوو گیای زۆرە، بەڵام نیوەی باکووری بەتاڵە لە خەڵک.

زۆرترین دانشتووانی لە ناوەندەکەی، شاری ئەدێلاید و دۆڵەکانی سەر کەنارەکانی باشوور و ڕووباری مورای دەژین. ئابووری ئوسترالیای باشووری زیاتر لەسەر کشت و کاڵە. گۆشت، گەنم، پەشم و شەڕاب بەرهەمە سەرەکیەکانی ئەم ویلایەتەن.


شارەکان[دەستکاری]

زانکۆکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]