ئانا مانیانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانا مانیانی
بە ئیتالی: Anna Magnani
لەدایکبوون٧ی ئازاری ١٩٠٨
ڕۆما، ئیتاڵیا
مردن٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣(١٩٧٣-٠٩-٢٦) (٦٥ ساڵ ژیاوە)
ڕۆما، ئیتاڵیا
ھۆی مەرگشێرپەنجەی پەنکریاس
ھاوسەرGoffredo Alessandrini
پیشەئەکتەر، سیناریۆنووس، ئەکتەری فیلم
پەروەردەAccademia Nazionale d'Arte Drammatica Silvio D'Amico
دەستپێکی چالاکی١٩٢٨
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢
ئامێری مۆسیقاپیانۆ، دەنگ
چەشندرامای خەیاڵی
وێبگەhttp://www.archivioannamagnani.it
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ئانا مانیانی (٧ی ئازاری ١٩٠٨–٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣) خانمەکتەرێکی ئیتالی بوو.[١]

ئانا لە ڕۆما لە دایکبووە، بەڵام ھەندێک سەرچاوە ناکۆکن لەوەی لە میسر لەدایک بووبێت.[٢] لە ڕێگای ئەکادیمیای ھونەری دراماتیکی لە ڕۆما، لە سەرەتادا لە یانە شەوانەکان گۆرانی دەگووت، لەو دەمە تاقە منداڵەکەی تووشی ئیفلیجی ھاتبوو. لە ساڵی ١٩٣٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی ئیتالی بەناوی ژنە کوێرەکەی سۆرینتۆ (The Blind Woman of Sorrento) لەسەر شاشەکان دەرکەوت. دوای ئەم فیلمە، لە ساڵی ١٩٤٥ لە ئاستی جیھان ناوی دەرکەوت بەھۆی بەشداربوونی لە فیلمی ڕۆما، شارە کراوەکە (Rome, Open City)

لە ساڵی ١٩٥٥، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی زە ڕۆس تاتۆ (The Rose Tattoo)، سەرکەوتن و ناوبانگی لە ئەمریکا بەربڵاوبوو، ئەمەشی بەتایبەت دوای ئەوەی بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەکتەر بەدەست ھێنا، بەمەش بووە یەکەم ئەکتەری ئیتالی لە مێژوودا بتوانێت خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە.

ئانا وەک ئەکتەرێک زیاتر بە ڕۆڵگێڕانی کەسانی خاکی، ھەژار و چینی ناوەڕاست ناودەنگی دەرکردبوو.[٣] لە سەردەمی دەسەڵاتی بێنیتۆ موسۆلینی، ئانا بە گالتە بێپەردەکانی لەبەرامبەر حیزبی فاشیزمی ئیتالی ناسراوبوو.

لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣، ئانا لە ڕۆما و لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Obituary Variety, 3 October 1973, pg. 47
  2. ^ International Dictionary of Films and Filmmakers – 3: Actors and Actresses, St. James Press (1997)
  3. ^ Merriam-Webster's Collegiate Encyclopedia, Merriam-Webster, (2000)