ئامار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئامار یان ئامارزانی (بە ئینگلیزی: Statistics) بە زانستی پلانداڕشتنی لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەکان ھەژمار دەکرێت، کە لە ڕێگای کۆکردنەوەی پێدراوەکان (داتا)، دواتر ڕێکخستن، کورتکردن، پێشاندان، شیکردنەوە، لێکدانەوە، بەدیھێنانی ئەنجامەکان بە پشتبەستن بە دراوە کۆکراوەکان، بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بدرێت لەسەر ئەو لێکۆلینەوە یان تاقیکردنەوەدا.[١]

ڕیشەناسی[دەستکاری]

بە باوەڕی زمانەوانی کورد جەمال نەبەز، ئامار واتە ھەژمار. لە بنەڕەتدا ھامار و ھەمار و ھەژمار بووە. ھەژمار دوو پاژە: ھەژ + مار؛ ھەژ ھەرئەو ھش و ھۆشەیە. مار ژی دەچێتەوە سەر وشەی ئاڤێستاییی «مەر» کە بە واتای «شتێک لە بیری خۆدا ھێشتنەوە» دێتەوە. سەرنجی وشەکانی merken و merkbar لە زمانی ئەڵمانیاییدا بدە، کە یەکەمیان مانای سەردەرچوون لە شتێک و دووھەمیان مانای شتێک بەئاسانی لە بیردا بمێنێتەوە دەدا؛ ھەروەھاشە وشەی لاتینیی memoria کە مانای بیرەوەری دەدا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دڵشاد شاکر بۆتانی، ئامارزانی، کوردستان، چاپخانەی ڕۆکسانا، 2015
  2. ^ جەمال نەبەز؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی.

[١]

  1. ^ ئامار. "راپۆرت لەسەر (ئامار)". ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ (بە عەرەبی). Retrieved 2022-04-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)