ئارپانێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئارپانێت، کورتکراوەی تۆڕی ئاژانسی پرۆژە توێژینەوە پێشکەوتوەکان'ە (بە ئینگلیزی: Advanced Research Projects Agency Network - ARPANET) تۆڕێکی سەرەتاییی پاکەت گۆڕینەوە (ناردن و وەرگرتنی زانیاری) و یەکەم جێبەجێکاری چەپکە پرۆتۆکۆلی TCP/IP بوو. ھەردوو تەکنۆلۆجیاکە بوونە بەردی بناغەی دامەزراندنی ئینتەرنێت. ئارپانێت لەلایەن ئاژانسی توێژینەوە پێشکەوتوەکانی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە دامەزرێنرا.[١]

لە بنەمادا لە بیرۆکەکانی جەی لیکلیدەر و بۆب تەیلەرەوە دەستی پێکرا لە ساڵی ١٩٦٦دا بۆ ئەنجامدانی دەستگەیشتن بە کۆمپیوتەرێک لە دورەوە. سەرەتای قۆنتەراتەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەک بەناوی بۆڵت برانێک و نیومان کە بەڕێوەبەری کارەکان لەگەڵ زانای زانستی کۆمپیوتەر لیۆنارد کلاینرۆک لە زانکۆی لۆس ئەنجلس بناغەی گۆڕینەوەی پاکەتی زانیاریان وەک پرۆتۆکۆل دروست کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ARPANET | Definition & History". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-01-31.