ئابسیدیەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی بەردی ئابسیدیەن

ئابسیدیەن (بە ئینگلیزی: Obsidian) بەردێکی شووشەیی ڕەشی سەختی گڕکانیە وەک گرانیت وایە. کاتێک دروست دەبێت کە گڕتاوی پڕ لە سلیکا (دوانۆکسیدی سلیکۆن) بەخێرایی سارد دەبێتەوە، و بەبێ تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر کورت بۆ ماددەیەکی شێوە کریستاڵی پتەو و ڕەق دەگۆڕێت. بەڵام لەبەرئەوەی پێکھاتەیەکی کریستاڵی ڕێکی نییە لێوارە تیژەکانی دەگاتە باریکی گەردی، کە ئەوە ھۆکارێک بووە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە سەردەمە کۆنەکاندا ئەم ماددەیە وەک چەک بەکار بھێنن، وە لەم سەردەمەدا وەک چەقۆی نەشتەگەری بۆ کاری نەشتەگەری و توێکاری بەکاردێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]