سەربەخۆییی دادوەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
No edit summary
ب ٩ revisions: import from Incubator
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٥٦، ١٣ی ئابی ٢٠٠٩

سەربەخۆیى دادگەرى بریتیە لە رێچکەیەک کە پێویستدەکات بڕیارەکانى دادگەرى بێلایەنانە بن و نابێت بکەونە ژێر بارى لقەکانى ترى حکومەت یان بەرژەوەندیە تایبەتەکان یان کەسانى سیاسى. لە زۆربەى حاڵەتەکاندا سەربەخۆیى دادگەرى لە رێگەى بەخشینى مەوداى درێژ بۆ مانەوەى دادوەران لە کارەکەیان یان ھەندێک جار مانەوەیان بە درێژایى تەمەن وایان لێدەکەن کە نەتواندرێت بە ئاسانى لەسەر کارەکانیان لابدرێن.

لە بەریتانیا

لە بەریتانیا، ئەم لایەنەى جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان کەمتر ھێڵێکى جیاکەرەوەى روون لە نێوانیاندا ھەیە وەک لەو جیاکردنەوەى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا ھەیە. ئەو فاکتەرە سەرەکیانەى کە یارمەتى دڵنیاکردنەوەى سەربەخۆیى دادگەرى دەدەن لە سیستەمى بەریتانى بریتین لە:

  • دەستنیشانکردن: بۆ ھەوڵدان بۆ سەربەخۆیى دادگەرى و پەرەپێدانى ئەو سەرەبەخۆییە، پرۆسەى دەستنیشانکردن دانراوە بۆ ئەوەى دەستێوەردانى سیاسى کەمبکاتەوە لە دەستنیشانکردنى دادوەرەکان. ئەم پرۆسەیە بۆ دەستنیشانکردنى دادوەران ئەندامە باڵاکانى دادگەرى لەبەرچاودەگرێت نەوەک کەسانى سیاسەتمەدار.
  • مووچە و پاداشتکردن: مووچەى دادوەران لەلایەن دەستەیەکى سەربەخۆى چاوخشاندنەوە بە مووچەکان دیاریدەکرێت. ئەم دەستەیە راسپاردە بەرزدەکاتەوە بۆ حکومەت بە لەبەرچاوگرتنى بەڵگەکان لە سەرچاوەى جۆراوجۆرەوە. حکومەت ئەم راسپاردانە قەبوڵدەکات و بە شێوەیەکى رۆتینى بەتەواوى جێبەجێیان دەکات.
  • رێنماییەکان: پیشەى یاسایى پیشەیەکە کە بۆ خۆى خۆى رێکدەخات، واتە، ئەو پیشەیە بەرپرسە لەبەرامبەر ستاندەردە پیشەییەکان و بەرپرسیارە لەوانەش کە ناگەنە ئاستى ئەو ستاندەردانە. لەو حاڵەتەشدا دامەزراوەى پەیوەندیدار بریتیە لە ئەنجوومەنى پارێزەرە باڵاکان Bar Council و کۆمەڵەى یاسایى Law Society.

دابینکردنى کۆمەڵایەتى و ماوەى لەسەرکارمانەوە: تاوەکو دادوەران لە توانایاندابێت بە "رێک و پێکى" کارەکانیان بە ڕێوەببەن ئەوا لەسەر کارەکەیان دەمێننەوە، تا ئەو کاتەى دەیانەوێت خانەنشین بکرێن یان تاوەکو تەمەنیان دەگاتە 70 ساڵ ئەوا لە پۆستەکانیان دەمێننەوە.

  • پەیماننامە سیاسیەکان: دوو پەیماننامەى سیاسى ھەن کە یارمەتیدەرن بۆ پارێزگاریکردن لە سەربەخۆیى دادگەرى:
    • نابێت پەرلەمان باس لەو کەیسانە ناکات کە لەبەردەم دادگاکانن.
    • لەژێر سایەى ئەو پرەنسیپەى ناونراوە بە " جییاوکى پەرلەمان" (امتیاز البرلمان)، ئەندام پەرلەمانەکان پارێزراون لە تۆمەتبارکردن لەلایەن دادگاکان لە ھەندێک حاڵەتدا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا

حکومەتى فیدرالى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، بۆ نمونە، لەسەرکارمانەوەى بەدرێژایى ماوەى ژیان بە ھەموو ئەندامانى دادگاى باڵا و ئەندامانى دادگا ھەرێمیەکان و دادگاکانى تێھەڵچوونەوە دەبەخشێت. دادوەرە فیدرالیەکانى تر ماوەیەکى زۆری لەسەرکارمانەوەیان بۆ دابینکراوە بۆ نمونە پانزە ساڵ لەسەرکارمانەوە بۆ دادوەرانى دادگاکانى ئیفلاسبوون.

لایەنێکى ترى سەربەخۆیى دادگەرى بریتیە لە دەستنیشانکردنى گونجاوى دادوەران. کۆمەڵەى پارێزەرانى باڵاى ئەمەریکى، کە داکۆکى لەسەر دامەزراندنى دادوەران لەلایەن دەسەڵاتى جێبەجێکردنەوە دەکات کە لەلایەن لیژنەکانى پشکنینەوە پاک دەرچوون (کە پێى دەوترێت " دەستنیشانکردن لەسەر بنەماى لێھاتوویى") جیاوازى و کێشەى لەگەڵ زۆر لە نوێنەرانى ویلایەتەکان لە دەسەڵاتى یاسادانان ھەیە کە ئەوان پێیان باشترە دادوەران لە رێگەى ھەڵبژاردنەوە لەلایەن جەماوەرەوە دیاریبکرێن. کۆمەڵەى پارێزەرە باڵاکانى ئەمەریکى، و بە گشتى کۆمەڵەى پارێزەرانى ھەرێمەکان، واى دەبینن ھەڵبژاردنى گشتى بۆ دیاریکردنى دادوەران بە قازانجى لێھاتوویى و توانستە سیاسیەکان دەشکێتەوە نەوەک لێھاتوویى و توانستە یاساییەکان. کێشەى ساڵى 2000 ى نێوان بۆش و ئەڵگۆر کە تیایدا دەنگى ئەو دادوەرانەى لەسەردەمى جۆرج بۆشى باوک دامەزرابوون یەکلاکەرەوە بوو لە یارمەتیدانى دڵنیاکردنەوەى ھەڵبژاردنى سەرۆک بۆشى کوڕ، بەمەش ئەو بڕیارە پێچەوانەى کە لەلایەن دادگاى باڵاى فلۆریدا درابوو، کە ھەموو ئەندامەکانیان لەلایەن حاکمە دیموکراتەکانى ویلایەتەکەوە دامەزرابوون، سەرەوژێر گۆڕدرا، ئەمەش لەلایەن زۆر کەسەوە وەک پاساوێک بۆ بەھێزکردنى پێویستیەتى سەربەخۆبوونى دادگەرى دەبینرێت. ئەم حاڵەتە سەرنجێکى زۆرى خستە سەر دەرئەنجامەکانى دادگەرى بە پێچەوانەى جەختکردنەوەى تەقلیدى کە گرنگى بە تایبەتمەندیەتى و لێھاتووییە دادگەریەکان دەدات.

لە کەنەدا

کەنەدا ئاستێکى سەربەخۆیى دادگەرى ھەیە کە تێکەڵکراوە بە دەستوور، و زەمانەتى جۆراوجۆر بە دادوەرانى دادگاى باڵا دەدات بۆ سەربەخۆبوون لە ژێر سایەى بەشەکانى 96 تا 100 ى دەستوورى 1867. ئەمانەش مافەکانى ماوەى لەسەرکارمانەوە (ھەرچەندە لەوەتەى دەستور ھەموارکراوە ماوەى لەسەرکارمانەوە بۆ تەمەنى خانەنشینى لە 75 ساڵیدا سنوردارکراوە) و مافى بوونى مووچەیەک لەلایەن پەرلەمانى کەنەداوە دیاریدەکات ( بەپێچەوانەى ئەوەى لە لایەن دەسەڵاتى جێبەجێکردنەوە دیاریدەکرێت). لە ساڵى 1982 رێوشوێنێک بۆ سەربەخۆیى دادگەرى فراوانکرایەوە بۆ ئەوەى دادگا ئاست نزمترەکانى تریش کە تایبەتمەندن لە یاساى تاوانکارى (بەڵام یاساى شارستان ناگرێتەوە) بگرێتەوە ئەمەش بە گوێرەى بەشى 11 ى پەیماننامەى کەنەدى بۆ ماف و ئازادیەکان، ھەرچەندە لە کەیسى ڤالێنت ڤ. زە کوین V. The Queen Valente ساڵى 1958 ئەوە دیارکەوت کە ئەو مافانە سنوردارن, ھەرچۆنێک بێت ئەوان دەکەونە ژێر بارى دیاریکردنى ماوەى لەسەرکارمانەوە و زەمانەتى دارایى و کۆنترۆڵکردنى کارگێڕیەوە.

ساڵى 1997 گۆڕانێکى سەرەکى بەخۆیەوە بینى بەرەو سەربەخۆیى دادگەرى، لەو کاتەى دادگاى باڵاى کەنەدا بە پاڵپشتى و داواکارى دادوەرانى ھەرێمەکان ھەڵسان بە دانانى نۆرمێکى دەستورى نەنووسراوە کە زەمانەتى سەربەخۆیى دادگەرى بۆ ھەموو دادوەران دەکات، لە ناویشیاندا دادوەرانى یاساى شارستانى و دادگا پلە نزمترەکانیش. ئەو نۆرمە نەنوسراوەیە لە رێگەى دیباجەى یاساى دەستوریەوە (1987) جێبەجێدەکرێت. لە دەرئەنجامدا، کۆمیتەکانى قەرەبووکردنەوەى دادگەرى بە پێچەوانەى دەسەڵاتى جێبەجێکردن و تەنانەت پەرلەمانیش ئێستا ھەڵدەستن بە راسپاردەکردن بۆ مووچەى دادوەران لە کەنەدا.

سه‌روه‌ری یاسا

ئازادی رۆژنامه‌وانی

یاساى ئازادى زانیاریه‌كان


داڕێژە:-Rtl Kategorî:سۆرانی Kategorî:ڕامیاری