تیشکی سەروو وەنەوشەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی tl:Ultrabiyoleta
ب r2.5.4) (ڕۆبۆت: چاکسازیی hu:Ibolyántúli sugárzás
ھێڵی ٧٨: ھێڵی ٧٨:
[[hif:Ultraviolet]]
[[hif:Ultraviolet]]
[[hr:Ultraljubičasto zračenje]]
[[hr:Ultraljubičasto zračenje]]
[[hu:Ultraibolya sugárzás]]
[[hu:Ibolyántúli sugárzás]]
[[ia:Ultraviolette]]
[[ia:Ultraviolette]]
[[id:Ultraungu]]
[[id:Ultraungu]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٢

وێنەی خۆر بە بەکارهێنانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی

تیشکی ژوور وەنەوشەیی (بە ئینگلیزی: Ultra violet یان UV) ناوی تیشک لە بنچینەدا لاتینییە لە وشەی (ultra) کە مانای (سەروو)، وشەی (violet) کە مانای ڕەنگ بە درێژی شەپۆل کورتتر لە تیشکی بینراوی وەنەوشەیی . ھەندێک لە درێژی شەپۆلی تیشکی سەرو وەنەوشەیی (ultra violet) دەڵێن رووناکی ڕەش چونکە بە چاو نابینرێ ،ھەندێ ئاژەڵ وەک باڵندە و خشۆکەکان و مێرووی وەک مێش ھەنگوین توانای بینینیان ھەیە بە بەکارھێنانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی نزیک (near) زۆر باڵندە ھەیە کە بەجۆرە پەڕێک داپۆشراوە کە بە چاو نابینرێ و تەنھا بە تیشکی سەرو وەنەوشەیی (UV) دەبینرێ ،ھەروەھا ھەندێ ئاژەڵ ھەیە کە لە رووناکی ئاسایی بەچاو نابینرێ بە تیشکی سەرو وەنەوشەیی (UV) دەبینرێ، زۆربەی ڕووەکەکان وەک سەوزە و میوە و تۆ بەھێز و دیار دەبێ بە بەراووردکردن لەگەل رووناکی ئاسایی .


پۆلین کردنی تیشکی سەرو وەنەوشەیی

تیشکی سەرو وەنەوشەیی تیشکی کارۆموگناتیسییە کە درێژی شەپۆلی کورتترە لە تیشکی بینراو و درێژترە لە تیشکی سینی (X-ray) و ئەم جۆرانەی ھەیە :

  • سەرو وەنەوشەیی نزیک (near UV) درێژی شەپۆلی لەنێوان (٢٠٠-٣٨٠) نانۆ مەترە.
  • سەرو وەنەوشەیی دوور (far UV - vacuum, UVF) ) درێژی شەپۆلی لەنێوان (١٠-٢٠٠) نانۆ مەترە .
  • سەرو وەنەوشەیی زۆر دوور (extreme UV - EUV) درێژی شەپۆلی لەنێوان (١-٣١) نانۆ مەترە.
  • تیشکی سەرو وەنەوشەیی بەگوێرەی کارکردنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکرێتە سێ بەشی سەرەکی بواری (UVA) درێژی شەپۆلی لەنێوان (٣١٥-٣٨٠) نانۆ مەترە.بە شەپۆلی درێژ و رووناکی ڕەش (black light) ناو دەبرێ .
  • بواری (UVB) درێژی شەپۆلی لەنێوان (٢٨٠-٣١٥) نانۆ مەترە. بە شەپۆلی مام ناوەندی ناو دەبرێ .
  • بواری (UVC) درێژی شەپۆلی کەمترە لە (٢٨٠) نانۆ مەتر، بە شەپۆلی کورت ناو دەبرێ یان (germicidal) .

خۆر سەرچاوەیەکی سەرەکی تیشکی کارۆموگناتیسییە کە تیشکی سەرو وەنەوشەیی بە سێ بوار دەگاتە زەوی ، بواری (UVA)، بواری (UVB)، بواری (UVC) کە ھەریەکیان درێژی شەپۆلی جیای ھەیە،بەڵام چینی ئۆزۆن بڕێکی زۆر لەم تیشکە دەمژێ لەبەر ئەوە (%٩٩) ی تیشکی سەروو وەنەوشەیی کە دەگاتە سەر زەوی تەنھا لە بواری (UVA) دایە. لە ھەشتاکانی سەدەی نۆزدەھەم زانای بریتانی ھارتلی وتی کە شێوەی سیانی ئۆکسجین کە بە ئۆزۆن (O٣) ناسراوە تیشکی رووناکی دەمژی و ناھێڵی ھەندێکیان بگاتە زەوی،ئەو ئۆزۆنەی کە لە بەشی سەرەوەی چینەکانی ھەوا ھەیە ناھێڵی تیشکی سەروو وەنەوشەیی کە درێژی شەپۆلی لە (٢٩٠) نانۆمەتر کورتترە بگاتە زەوی کەواتە ئەو تیشکە سەرو وەنەوشەیییەی کەدەگاتە زەوی تەنھا ئەو بەشەیە کە درێژی شەپۆلی زیاترە لە (٢٩٠) نانۆمەتر . نانۆمەتر یەک لە ملیار لە مەتر، یان بەشێوەیەکی تر،مەتر گەورەترە لەنانۆمەتر بە ملیار جار.کەواتە تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە درێژی شەپۆلی کورتترە لە (٢٩٠) چینی ئۆزۆن ناھێڵی بگاتە زەوی ،ئەم جۆرە تیشکە زۆر مەترسیدارە لەسەر ژیان،ئەو وزە زۆرەی کە لەو تیشکەدا ھەیە لە لایەن ئۆکسجین و ئۆزۆن دەمژرێ و بە کارلێکی کیمیایی دەگۆڕێ بۆ شێوەی تر . چاوی مرۆڤ ئەو شەپۆلانە دەبینێ کە درێژی یەکەی لەنێوان (٤٠٠ تا ٧٦٠) نانۆمەترە .

دۆزینەوەی تیشکی سەرو وەنەوشەیی

پاش دۆزینەوەی تیشکی ژێر سوور،زانای ئەڵمانی جۆن ویلیەم ڕیتەر تۆژینەوەی لەسەر تیشکی ھاوشێوەی تیشکی ژێر سوور لە بواری کارۆ موگناتیسی کرد، واتە درێژی شەپۆلی کورتتر لە ڕەنگی وەنەوشەیی . لە ساڵی (١٨٠١ )ز بە بەکارھێنانی کلۆریدی زیو کە زۆر ھەستیارە بۆ ڕووناکی جۆرێک لە تیشکی نەبینراو دۆزرایەوە لە ژێر ڕەنگی وەنەوشەیی و ناونرا بە تیشکی کیمیایی .لەرێگای تاقیکردنەوەی زانستی بە بەکارھێنانی مەوشور بۆ شیکردنەوەی ڕووناکی خۆر بۆ ڕەنگە سەرەکییەکانی و ھەر ڕەنگێک دەخرا سەر کلۆرید بینرا کە ڕووناکی سوور کارێکی کەمی ھەیە لەسەر کلۆرید کەچی ڕەنگی وەنەوشەیی دەبێتە ھۆی گۆڕینی ڕەنگی کلۆرید و ڕەشتردەبێ. لەوکاتە زۆربەی زانایان و بەتایبەتی ڕیتەردۆزییەوە کە بواری موگناتیسی لە سێ بەش پێکدێ:

  • بەشی بەرھەمھێنی گەرمی (تیشکی سەرو سوور )
  • بەشی بینراو (ڕووناکی بینراو)
  • بەشی تیشکی سەروو وەنەوشەیی .

پێکھاتەی سەرەکی بواری کارۆموگناتیسی زۆر ئاشکرا نەبوو تا ساڵی (١٨٤٢ )ز کە ھەردوو زانا ماکدۆنیا میلۆنی و ئەلیکساندەر ئەدمۆند بیکویریل توێژینەوەکانیان گەیشتە ئەنجام، ھەر لەو ماوەیەدا تیشکی سەروو وەنەوشەیی بەتیشکی ئەکتینیکی ناودەبرا .


کاریگەری بەکارھێنانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی لەسەر تەندروستی

تاقیکردنەوەی زانستی سەلماندی کە بواری کارۆموگناتیسی و تیشکی بینراو و تیشکی سەروو وەنەوشەیی و تیشکی ژێر سوور کاریگەری بایۆلۆژی خەراپی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ کە چاو و پێست لەھەموو ئەندامەکانی لەش زیاتر زەرەرمەند دەبن .

کاریگەری بەکارھێنانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی لەسەر پێست

لەکاتی بەرکەوتنی تیشک بە جۆرە جیاوازەکانی (تیشکی سەرو وەنەوشەیی و بینراو و ژێر سوور) بەشێکی زۆری وزە ئەم تیشکە لە بەشی سەرەوەی پێست دەمژرێت و دەبێتە وزەی گەرمی ، لەبەر ئەوەی کە پێست گەیەنەرێکی باش نییە بۆ گەرمی و موولوولەی خوێنی تێدا نییە و چینێکی چەوری جیاکەرەوە لە ژێری ھەیە گەرمییەکە لە پێست دەمێنێتەوە و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەو شوێنەی کە بەر تیشک کەوتووە کە دەبێتە ھۆی بەھەڵمبوونی ئاو و ونکردنی پرۆتین لە پێست کە دەبێتە ھۆی سووتانی پێستەکە و ھەوکردنی . بڕی زەرەرمەندی پێست لەئەنجامی بەرکەوتنی تیشک بەندە لەسەر درێژی شەپۆلی تیشک و درێژی ماوەی بەرکەوتن و پلەی ھەمەڕەنگی تیشک.

کاریگەری بەکارھێنانی تیشکی سەروو وەنەوشەیی لەسەر چاو

چاوی مرۆڤ زیاتر لەبەشەکانی تر تیشک کاری تێدەکا ،بۆ تێگەیشتنی ئەم کاریگەرییە پێویستە پێکھاتەی چاو و جۆری تیشک و شوێنی بەرکەوتن بزانرێ٠ بۆنموونە ئەو تیشکەی بەر گلێنەی چاو دەکەوێ کۆدەبێتەوە لەسەر تۆڕی (عدسە) چاو و ئاوی شووشەیی لە نزیک تۆڕی چاو. تۆڕی (عدسە) چاو تەنۆڵکەیەکی ڕوونی داخراوە بە ماسولکەیەک کە کۆنتڕۆلی ڕووی تۆڕیچاو (عدسە) دەکات و ناھێلی وزەی گەرمی بچێتە دەرەوە چڕییەکەی دەگونجێنی بەشێوەیەک کە وێنەیەکی بچووک لە تۆڕی چاو. لەکاتی تێپەڕبوونی تیشک بەم بەشە جیاوازانە بەشێک لە وزە تیشکەکە دەمژێ کە بەندە لەسەر درێژی شەپۆلی تیشکەکە .بەڵام تیشکی بینراو کە درێژی شەپۆلی لەنێوان (٤٥٠-٧٥٠) نانۆمەتر وە تیشکی ژێر سووری نزیک کە درێژی شەپۆلی کەمترە لە (١٢٠٠) نانۆمەتر دەگاتە تۆڕی چاو بێ ئەوەی ووزەکەی وون بکات لەبەشەکانی تری چاو،تیشکی ژێر سوور کە درێژی شەپۆلی لە (١٢٠٠) نانۆمەتر زیاترە بەشێکی زۆری ووزەکە لە بەشەکانی پێشەوەی چاو دەمژرێ بەتایبەتی لە گلێنە و تۆڕی (عدسە) بەشێکی زۆر کەم دەگاتە تۆڕی چاو ،لەبەر ئەوە تیشکی بینراو و تیشکی ژێر سووری نزیک تا (١٢٠٠) نانۆمەتر زۆر مەترسی دارە لەسەر چاو چونکە زۆربەی وزە تیشک دەگاتە تۆڕی چاو ،کەچی تیشکی ژێر سوور و تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە درێژی شەپۆلی زیاترە لە (١٢٠٠) نانۆمەتر مەترسی دارە لەسەرتۆڕی تۆڕی (عدسە) چاو. تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە بۆ ماوەی درێژ بەر چاو بکەوێ دەبێتە ھۆی ئاوی سپی لە چاو و دروست بوونی پەڵە بەتایبەتی لە مرۆڤی بەتەمەن.

سەرچاوە