جۆزێف بۆیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی خێرای پۆلی هونەرمەندان (بە HotCat)
+نێوانویکی
ھێڵی ١٢: ھێڵی ١٢:


[[پۆل:هونەرمەندان]]
[[پۆل:هونەرمەندان]]

[[als:Joseph Beuys]]
[[be:Іозеф Бойс]]
[[bg:Йозеф Бойс]]
[[br:Joseph Beuys]]
[[ca:Joseph Beuys]]
[[cs:Joseph Beuys]]
[[de:Joseph Beuys]]
[[el:Γιόζεφ Μπόις]]
[[en:Joseph Beuys]]
[[eo:Joseph Beuys]]
[[es:Joseph Beuys]]
[[eu:Joseph Beuys]]
[[fi:Joseph Beuys]]
[[fr:Joseph Beuys]]
[[gl:Joseph Beuys]]
[[hr:Joseph Beuys]]
[[hu:Joseph Beuys]]
[[it:Joseph Beuys]]
[[ja:ヨーゼフ・ボイス]]
[[ko:요제프 보이스]]
[[lad:Joseph Beuys]]
[[lt:Joseph Beuys]]
[[lv:Jozefs Beiiss]]
[[nl:Joseph Beuys]]
[[no:Joseph Beuys]]
[[pl:Joseph Beuys]]
[[pt:Joseph Beuys]]
[[ru:Бойс, Йозеф]]
[[simple:Joseph Beuys]]
[[sr:Jozef Bojs]]
[[sv:Joseph Beuys]]
[[tr:Joseph Beuys]]
[[zh:约瑟夫·博伊斯]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٥٣، ١١ی شوباتی ٢٠١٢

ھەموو مرۆڤێک ھونەرمەندە " بیرۆکەکان لە ناوەوەی مرۆڤ دەبزوێ، بەڵام لەناو کاری ھونەری دەبەسترێتەوە " ئامانجی ھونەر ڕزگار کردنی مرۆڤە ، بۆیە ھونەر ئاڵای ئازادی یە " ئەمانە ھەمووی گووتەکانی ھونەرمەندی نوێخوازی ناودار ( جۆزیف بۆیس ) ە لە "کریفیلد" ساڵی ١٩٢١ لە دایک بووە و لە ١٩٨٦ لە دوسلدۆرف کۆچی دوایی کردوە . کاتێک لە فڕۆکەکەی لە شەڕی دووەمی جیھانی کەوتە خوارەوە خەڵکی شارەکەی ھوموو گیانیان چەور کرد و لەناو پارچە لبادێک پێچایانەوە تا بەرەو چاک بوونەوە چوو ، دوای تەواو بوونی شەڕ ڕووی کردە جیھانی ھونەر ئەو کەرەستانەی بەکار دەھێنا لە کارە ھونەرییەکانی کە پێی چاک ببۆوە ، بۆیس وانەی تاشینی لە ئەکادیمیای ھونەر لە دوسلدۆرف ساڵی ١٩٤٧ تــا ١٩٥٢ خوێندوە، لەم کاتە زۆر گرینگی داوە بە فەلسەفەی ڕۆدۆلف شتاینر" دانایی مرۆڤ " (Anthroposophie ) کە بۆ دواکاتەکانی ژیانی زۆر کاریگەری بەسەرکارەھونەری یەکانی ‌ھەبووە ، فەلسەفەی شتاینر پاڵ دەداتە لێکۆڵینەوەی ھزر ، مرۆڤ ھزری ئازاد بێت و گەڕانەوەی بۆ سروشت ڕزگار دەکات لە ھەموو مەرجێک . ھەر بەو ھزر ئازادی یە وە‌ بۆیس ڕووی کردە بەکارھاێنانی زۆر جۆر کەرەستەی جیاواز بۆ ئەنجام دانی کارە ھونەری یەکانی بۆ نمونە بەکار ھێنانی چەوری و خوێن و رەنگی دەرو دیوارەکان و کەرەستەی سوف و خوری ئەمانە ھەمووی بوونە دەرچوونێک لەو چوارچێوە کلاسیکیە باوەی پێش خۆی بۆ ئەنجامدانی کاری ھونەری ، بۆیس باوەڕی بە داڕشتنی ھزرەکان ھەبووە نەوەک شێوە دەڕبڕین بەبێ خۆ بەستنەوە بە‌ بەکار ھێنانی کەرەستەی بە ئەنجام گەیاندن دەرچوون لە باوی ئەو کاتە . جارێکیان بەم جۆرە رای خۆی دەربڕی گووتی " گەورەترین ھێزی شۆڕش گێڕی مرۆڤ ە، توانای مرۆڤیش لەداھێنانی ئەو ھونەرەیە کە پاڵ دەبەستێ بە ھزری کاتەکی داڕشتنی دوور لە پلان بۆ دانان" . بۆیس تەنیا ھونەر جێی گرینگی پێ دانی نەبووە بەڵکو لە بواری سیاسەت و کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا کاری کردووە ،دوای مردنی خوێنکار (بەنۆ ئاونی سورج ) لە یەکێک لە خۆپشاندانەکانی قوتابیان لە ساڵانی شەستەکان ،ھونەرمەند جۆزیف بۆیس پارتی قوتابیانی ئەڵمانی دامەزراند، ھەروەھا ڕێکخراوی ھەڵنەبژێردراوەکانی دامەزراند وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕەوشی سیاسی ئەو کاتەی ئەڵمانیا کەوا ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی ئەوروپا و بەتایبەت بۆ ئەڵمانیا چالاک ترین سەردەمی گۆڕانکاری و داھێنانی ھزری لاوانی ئەوروپایە و زاڵ بوون بەسەر ڕەوشی سیاسی ئەو کاتەو و ڕەت کردنەوەی خۆ پڕ چەکی ئەتۆمی کردن بوو . جۆزێف بۆیس لەساڵی ١٩٧٩ خۆی پاڵاوت بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و ساڵی ١٩٨٠ بۆپەرلەمانی ھەرێمی نۆرد ڕاین ڤێست فالن لە ڕیزی پارتی سەوز بەڵام بێ ئەنجام بوو نەیتوانی تەنانەت باوەڕبە پارتی سەوزیش بێنێ بە بۆچونەکانی . کارە نایەبەکانی ھونەرمەند ( ئەمریکام خۆش دەوێ ، ئەمریکا منی خۆش دەوێ ) و یەکێک لەکارە گرنگە‌کانی دانانی ٧٠٠٠ چڵی دار لە پێش مۆزەخانەی شاری کاسل بەمانای سەوز کردنی شار لە جیاتی بەڕیوەبردنی ، نەیتوانی ئەم پڕۆژەیەی بەچاوانی خۆی بە تەواو کراوی ببینی لە تەمەنی ٦٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد ساڵێک لە ‌دوای مردنی کوڕەکەی پڕۆژەی چاندنی ٧٠٠٠ نەمام چاندنی بە ئەنجام گەیاند .