مەلا عەبدولکەریم مودەریس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی fa:ملا عبدالکریم مدرس
ھێڵی ٧١: ھێڵی ٧١:


[[ar:عبد الكريم محمد المدرس]]
[[ar:عبد الكريم محمد المدرس]]
[[fa:ملا عبدالکریم مدرس]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٠، ٧ی شوباتی ٢٠١٢

پەڕگە:Mela-ebdulkerimi-muhendis.gif
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە پیاوە مەزن و بلیمەتانەی کوردە، کە نووسەر و زانایەکی گەورەی سەدەی بیستەمە و زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی زێدە بەنرخی ئایینی و وێژەیی و کۆمەڵایەتی بڵاو کردۆتەوە، ھەر ھەمووشیان دەچنە خانەی لێکۆڵینەوەی زانستی ھەمەلایەنی و خودایی و دونیاییەوە، کە بریتین لە تەفسیری قورئان بەشێوەیەکی ئێجگار فراوان و بەزمانی کوردی و عەرەبی، ھەروەھا ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری مەزنی کلاسیکی کوردی، نموونەی مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی و چەند شاعیرێکی‌ دیکەش.

ژیاننامە

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە بەھاری ساڵی ١٩٠١دا لە گوندی تەکیەی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ‌ ھاتووەتە دنیاوە ‌و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەمەد فەتاح‌ ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتوکە ئایینییەکان دەستپێکردووە و ساڵی ١٩١٣ یش سەرەتاکانی نەح و سەرفی خوێندووە، لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو دەستی بەخوێندنی پەرتووکی شەرحی جامی کردووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی وەرگرتووە.

کاروانی ژیانی

مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لەساڵی ١٩٦٠ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی " مودەریس" دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ‌ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و "شێخ عوسمان و سەراجەدین"ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی " نامی" دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا.

نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بەزمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی‌ بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە.

خەمڵاندن

مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی‌ توانای‌ فتوای ئایینی بووە، بۆیە چەندین ساڵ‌ پۆستی سەرۆکایەتی "رابطة علما‌و العراق" ی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی ٣ ھەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕە و کە لە ھەموو پارێزگا‌کانی عێراق ھاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا‌و و التدریس و البحوپ و التصوف) ھەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نالەباربووە ئەو پۆستەی‌ ڕەتیکردبۆوە. و‌ڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق - د‌ەستەی کورد – بووە ، ھەروەھا باو‌ەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە کاژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٢٠٠٥/٠٨/٣٠ لە شاری بەغدا کۆچی داویی کرد.

هەندێک لەبەرهەمەکانی

١. باخچەی گوڵان ٢. بارانی ڕەحمەت ٣. بەهارو گوڵزار ٤. بنەماڵەی زانیاران ٥. بهارستان مولانا جامى ٦. تەصریفی زنجانی ٧. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا) ٨. پەناو سکاڵا ٩. حەج نامە ١٠. خوڵاصەی تەفسیری نامی ١١. دانشمندان كرد - در خدمت علم ودين (فارسی) ١٢. دوو رستەی مرواری ١٣. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند ١٤. دیوانی مەحوی ١٥. ديوانی مەولەوی ١٦. ديوانی نالی ١٧. ڕۆژگاری ژیانم ١٨. ڕۆژگای بەهەشت ١٩. ڕێگای پێغەمبەر ٢٠. سەرچاوەی ئايين ٢١. سۆسەنی کۆسار ٢٢. شەریعەتی ئيسلام - لە ٤ بەرگدا ٢٣. شەمامەی بۆندار ٢٤. شەوچرا ٢٥. شمشێر کاری ٢٦. عەقیدەی مرضية ٢٧. فوائد الفوائح ٢٨. كەراماتی حضرة ضياء الدين "قدس سره" ٢٩. لەپەنای پێغەمبەر ٣٠. لیمۆی مەزەدار ٣١. مەولودنامە و میعراجنامە ٣٢. نوسراوەکانی كاك احمدی شيخ ٣٣. مناجات (پاڕانەوەکان) ٣٤. نامەی بەختیار ٣٥. نامەی پیرۆز ٣٦. نامەی هۆشيار ٣٧. نامەی بۆدار ٣٨. نوورى ئيسلام ٣٩. نووری قورئان ٤٠. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا ٤١. وەفات نامە ٤٢. وەنەوەشەی نازدار ٤٣. وتارى ئايينى ٤٤. يادی مەردان (دوو بەرگ) ٤٥. ئەساسی سەعادەت(بناغەی بەختەوەری) ٤٦. ئيمان وئيسلام

سەرچاوەکان