ئانتاریۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب سڕینەوەی پۆل (ئەم پۆلانە بە خۆگەڕ زیاد دەکرێت و نابێت بە دەست بکرێن), typos fixed: وە ← و (7)
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٢٦: ھێڵی ٢٦:
* [[میسیساگا|مسیساگا]]
* [[میسیساگا|مسیساگا]]
* [[ھامڵتن]]
* [[ھامڵتن]]
* [[مارکهام (ئۆنتاریۆ)|مارکهام]]
* ویندزێر
* ویندزێر



وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:١٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٢

ھەرێمی ئەنتاریۆ (بە ئینگلیزی: Ontario) بە چڕترین ھەرێمی دانیشتوان دادەنرێت لەچاو ھەرێمەکانی تری کەنەدابەجۆرێک لە ٪‏٤٠ھەموو دانیشتوانی کەنەدا لەم ھەرێمە نیشتەجێن، بە سێیەم گەورەترین ھەرێمی کەنەدا دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە ئەمیش دوای ھەرێمەکانی کێبێک و نونەڤۆت. شاری تۆرەنتۆ بە پایتەختی ھەرێمەکە دادرنرێت کە قەرەباڵغترین شاری ھەموو کەنەدایە و ناوەندێکی ئابوری گرنگە و بە دڵی ئابوری کەنەدا بانگ دەکرێت، شاری ئۆتاوا کە پایتەختی ڕامیاری ھەموو کەنەدایە کەوتۆتە ئەم ھەرێمە، ڕێژەی دانیشتوانی ھەرێمەکە بەگوێرەی سەرژمێری ٢٠١٢ بریتیە لە ١٢٬٨٥١٬٨٢١کەس، ھەربۆیە ٪‏٤٠ دانیشتوانی ھەموو کەنەدا پێکدێنێت ، ڕووبەرەکەی ١٬٠٧٦٬٣٩٥ کم دووجایە. لەساڵی ١٦١٣ بۆیەکەمجار ساموێل شامبەڵان دۆزیویەتەوە و فەرەنسیەکان رکێفیان بەسەر ھەبووە تاوەکو ١٧٦٣دواتر کەوتۆتە ژێڕدەسەڵاتی ئینگلیزەکان پاشان بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدالە ١٨٦٧

جوگرافیا

ئاودری ھێدسن کەوتۆتە بەشی باکوری و ھەرێمی کێبێک کەوتۆتە خۆڕھەڵاتی و ھەرێمی مانیتۆبا کەوتۆتە خۆڕئاوای و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەوتۆتە باشوری.

زەویەکی دەشتەنی کشتوکاڵی ھەیە کە دەورەدراوە بەچەندین دەریاچەی داخراو و کراوە، لەبەشی باکوری ھەندێک بەرزایی ھەیە خاوەنی چەندین سامانی کانزایی بەنرخە

کەش و ھەوا

وەک ھەموو ھەرێمەکانی تری کەنەدا کەشێکی ساردی ھەیە بەڵام ناوچەکانی باشوری لەگەڵ ناوچەکانی باکوری جیاوازیەکی زۆری ھەیە، بەشی باکوری زستانێکی سارد و درێژی ھەیە و ھاوینەکەشی کورت و فێنکە بەڵام بەشی باشوری ساردیەکەی کەمترە و ھاوینەکەی سێ مانگی تەواو پڕدەکات.

پێکھاتەی دانیشتوانەکەی

زمان

زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمی ئەنتاریۆیە. کە نزیکەی ٪‏٧٠ دانیشتوانەکەی بە ئینگلیزی دەدوێن. ھەروەھا ھەندێک لەدانیشتوانەکەی بە فەڕەنسی دەدوێن بەتایبەت لەبەشی باکور و باکوری خۆڕھەڵاتی. بەپێی یاسا ھەر ناوچەیەک بە ڕێژەی ٪‏١٠ پتر بە فەڕەنسی دووان ئەوە لەوناوچەیە زمانی فەڕەنسی وەک زمانی فەرمی بەکاردێت، لە ٪‏٤ دانیشتوانی ئەنتاریۆ بە فەڕەنسی دەدوێن. بە ڕێژەی ٪‏١١ دانیشتوانی ئەنتاریۆ بە ئینگلیزی و فەڕەنسی دەدوێن (٢٠١١). ھەروەھا زمانەکانی ھۆڵەندی و ئیتاڵی و ھیندی و عەرەبی و عیبری و ئیسپانی و کوردی و پۆلۆنی و پورتوگالی و چینیش بەکاردێن لەلایەن کۆچبەرە تازەکانەوە.

ئایین

بەگوێرەی ساڵی ٢٠١١ گەورەترین کۆمەڵەی ئاینی کریستیانە کاسۆلیکیەکانن، کە لە ٪‏٣١٬٤دانیشتوانەکەی پێکدێنن، ھەروەھا کریستانی یەکێتی کەنەدی لە ٪‏٧٬٥دانیشتوان پێکدێنن و کریستیانی ئەنجەلیکانی ٪‏٦٬١ دانیشتوان پێکدێنن، بەڕێژەی ٪‏٣٢ھیچ باوەرێک و ئاینێکیان نیە و لە ٪‏٤٬٦ دانیشتوانەکەی موسڵمانن و لە ٪‏٢٬٩ جولەکەن و لە ٪‏١٬٥ئاینزاکانی ترن.

گەورەترین شارەکان

لەگەورەترین شارەکانی ئەنتاریۆ:

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان