ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: چاکسازیی ce:Iамерикан Хlоьттина Мехкаш
ب r2.6.5) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی or:ଆମେରିକା
ھێڵی ٣١٦: ھێڵی ٣١٦:
[[oc:Estats Units d'America]]
[[oc:Estats Units d'America]]
[[om:USA]]
[[om:USA]]
[[or:ଆମେରିକା]]
[[os:Америкæйы Иугонд Штаттæ]]
[[os:Америкæйы Иугонд Штаттæ]]
[[pa:ਸੰਯੁਕਤ ਰਾਜ ਅਮਰੀਕਾ]]
[[pa:ਸੰਯੁਕਤ ਰਾਜ ਅਮਰੀਕਾ]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١٧، ٣ی شوباتی ٢٠١٢

ویلایەتە یەکگرتوەکان
United States of America
دروشم: In God We Trust
"پشتمان بە خودای بەستووە"
سروود: ئاڵای پڕ لە ئەستێرە
پایتەختواشینگتۆن دی سی
38°53′N 77°02′W / 38.883°N 77.033°W / 38.883; -77.033
گەورەترین نیۆیۆرک
زمانە فەرمییەکان زمانی فەرمی نییە لە ئاستی فیدرالی
گرووپە ڕەگەزییەکان  ئەوروپیە-ئەمریکیەکان(سپی)%٧٢.٤،ئەفریقە-ئەمریکیەکان(رەش)%١٢.٦،ئاسیایە-ئەمریکیەکان(ئاسیای)%٤.٨،ئەمریکیە هیندیەکان و رەسەنەکانی ئالاسکا%٠.٩،هاوایە رەسەنەکان%٠.٢،ئەوانی تر%٦.٢
دەوڵەت کۆماری فیدڕاڵ
 -  سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
 -  جێگری سەرۆک جۆزێف بایدن
سەربەخۆیی
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٣٣١٬٤٤٩٬٢٨١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو دۆڵار (4217)
ناوچەی کاتی ٥ ‏تا‎ ١٠-
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .us .gov .edu .mil .um

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیسی: United States of America، یان United States، یان the U.S، یان the USA) کۆمارێکی فێدراڵە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فێدراڵ پێکھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئامریکای باکووردایە، ئەو شوێنەی کە تێیدا ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و واشنتنن دی سی (ھەرێمی پایتەخت)، لە نێوان ئوقیانووسەکانی ئاتلانتیک و پاسیفیکدا ھەڵکەوتوون و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا لە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئامریکای باکووردایە و ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.

وڵاتە یەکگرتووەکان ٩.٨٣ ملیۆن کیلۆمتری چوارگۆشە پانتاییە و نزیکەی ٣٠٧ ملیۆن ئاپۆەریە. ئەم وڵاتە لە باری جۆراوجۆریی ڕەگەزی و نەتەویییەوە لە جیھاندا یەکەمە. ئەم جۆراوجۆرییە بەرھەمی کۆچکردنەکانی لە ئەندازەی گەورەی ژمارەیێکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی‌ترە بۆ ئەو وڵاتە. ئابووری وڵاتە یەکگرتووەکان گەورەترینە لە جیھاندا.

حکومەتی‌ ئەم وڵاتە زۆر ژیرانە مامەڵە دەکات ڕێز لە ئیرادەی‌ نەتەوەکەی‌ دەگرێت ھەروەک دەبینین ھەموو ٤ ساڵێک ھەڵبژاردنەکان ئەنجامدەدرێن و سەرۆکێکی‌ تر بە ویستی‌ خەڵکی‌ دێتە سەرحکوم کە ئەمە جیاکەرەوەی‌ ئەم وڵاتەیە کە تیایدا بنەماکانی‌ دیموکراسیەت و پێکەوەژیانی‌ ئاشتیانە مومارەسە دەکرێتوھەروڵاتێک گەلەکەی‌ بڕیاردەربێت لە ھەڵبژاردنی‌ سەرۆک و بڕیار دەستەکان ئەوە ئەی‌و وڵاتە ڕووخانی‌ مەحاڵە کە ئەمەش وای‌ کردووە ئەمریکا زلھێزترین وڵاتی‌ جیھان بێت ،بەڵام لایەنی‌ نەرێ‌ی‌ دەسەڵاتەکەی‌ ئەوەیە ھەمیشە ھەوڵی‌ داگیرکردنی‌ وڵاتانی‌ تر دەدات لە پێناو بەرژەوەندی‌ خۆیدا بە بیانوی‌ ڕزگارکردنی‌ .

بەم دواییانە پسپۆڕانی بواری مێژوو، کۆمەڵێک وێکچوونیان لە نێوان ژیان و مردنی ھەردوو سەرۆکی کۆچکردووی ئەمریکا (ئابراھام لینکۆڵن) و (جۆن ئێف کەنەدی) ئاشکرا کردووە. (ئابراھام لینکۆڵن) ساڵی (١٨٤٦) چووە کۆنگرێسی ئەمریکا و (جۆن ئێف کەنەدی) ساڵی (1946) چووە کۆنگرێس. (لینکۆڵن) ساڵی (١٨٦٠) بوو بە سەرۆکی ئەمەریکا و (کەنەدی)یش ساڵی (١٩٦٠) بوو بە سەرۆکی ئەمریکا. ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا بڕوایەکی تەواویان بە مافی مەدەنی ھاووڵاتییان ھەبوو.

ھەردوو سەرۆک (ئابراھام لینکۆڵن) و (جۆن ئێف کەنەدی) دوای گەیشتنیان بە کۆشکی سپی، یەکێک لە منداڵەکانی خۆیان لە دەست دا.

سکرتێری (لینکۆڵن) ناوی (کەنەدی) بوو و سکرتێری (کەندەی)یش ناوی (لینکۆڵن) بوو. جێگری ھەردوو سەرۆک ناویان (جۆنسۆن) بوو، (ئەندرۆ جۆنسون) جێگری (لینکۆڵن) ساڵی (١٨٠٨) لەدایکبوو و (لیندون جۆنسون) کە جێگەی (کەندەی) گرتەوە، لەدایکبووی ساڵی (١٩٠٨) بوو.

ھەردوو سەرۆک بەر لە تیرۆرکردنیان، گەشتێکیان بۆ رووسیا ئەنجامدا و ھەردوو سەرۆک لە رۆژی ھەینیدا بەو گوللەیە کوژران کە لە سەریان درا. ئەوان لەلایەن دوو ھاووڵاتی باشووری ئەمریکاوە کوژران، (جۆن ویلکس بوس) بکوژی (لینکۆڵن) ساڵی (١٨٣٩) لەدایکبوو و (لی ھاروی ئوسڤاڵد) کە کۆتایی بە ژیانی (کەنەدی) ھێنا، ساڵی (١٩٣٩) لە دایکبوو. ھەر دوو بکوژ ناوەکانیان سێ بڕگەیی بوو و لە (١٥) پیت پێکھاتبوو.

(لینکۆڵن) لە ھۆڵێکی شانۆیی بەناوی (فۆرد) تیرۆر کرا، (کەنەدی)یش لە ئۆتۆمبیلێکی دروستکراو لە کۆمپانیای (فۆرد)دا کوژرا. بکوژی (لینکۆڵن) لە ھۆڵی شانۆ ھەڵات و خۆی لە ئەنبارێکدا شاردەوە، (کەندەی) لە ئەنبارێکەوە تەقەی لێکرا و بکوژەکەی خۆی لە ھۆڵێکی شانۆییدا حەشاردا. (بوس) و (ئۆسڤاڵد) بکوژانی ھەردوو سەرۆک پێش دادگاییکردنیان کوژران.

(لینکۆڵن)، ھەفتەیەک پێش مردنی خۆی لە شاری (مۆنرۆ) لە (مریلاند) تێپەڕاند و (کەنەدی) کاتەکانی خۆی لەگەڵ ئەکتەرێک بەناوی (مریلاین مۆنرۆ) بەسەر برد.

جێگەی باسە، (ئابراھام لینکۆڵن)، (١٦)ەمین سەرۆکی ئەمەریکا بوو و لە (٤/٣/١٨٦١) تاکو (١٥/٤/١٨٦٥) حوکمی ئەمەریکای کرد و (جۆن ئێف کەنەدی)، (٣٥)ەمین سەرۆکی ئەمەریکا بوو و لە ٢٠/١/١٩٦١) تاکو (٢٢/١١/١٩٦٣) حوکمی ئەمەریکای کرد.

جوگرافیا

هەردوو ئەمریکا کە پێی دەوترێ جیهانی نوێ ، بۆ سێ هەرێم دابەشکراون :

  1. ئەمریکای باکوور
  2. ئەمریکای ناوەڕاست
  3. ئەمریکای باشوور

هەردوو ئەمریکای دوایی پێی دەوترێ ئەمریکای لاتینی.

ڕووبەری ئەمریکای باکوور نزیکەی (٨،٣٠٧،٠٩٣) میلی چوارگۆشەیە کە بەسەر چوار یەکەی سیاسیدا بەم شێوەیەی دابەشکراوە :

  1. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا : ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣،٦١٥،٠٠٠) میلی چوارگۆشەیە ، لە (٤٠%) ئەم ڕووبەرە لەوەڕگایە ، لە (٢٨%) جەنگەل و دارستانە و لە (٢٠%) زەوی کشتوکاڵییە و لە (١٥%) ڕێگاو بانە.
  2. کەنەدا : ڕووبەرەکەی (٣،٨٥،٠٠٠) میلی چوارگۆشەیە.
  3. دوورگەی گرینلاند : ڕووبەرەکەی (٨٤٠،٠٠٠) میلی چوارگۆشەیە.
  4. دوورگەی سانبیر و مکویلان : ڕووبەرەکەی نزیکەی (٩٣) میلی چوارگۆشەیە.

ئەمریکای باکوور لە چوار یەکەی سیاسی پێکهاتووە ، گەورەترینیان لە ڕووی ڕووبەرەوە کەنەدایە ، دواجار دوورگەی گرینلاندە ، کە لە ڕووی سیاسیەوە سەر بە دانیمارکە. هەردوو دوورگەی سانبیر و مکویلان سەر بە فەڕەنسان کە دەکەونە باشووری دوورگەی (فونلاند)ەوە.