زاڵاوا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وتاری نوێ
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٥٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

زاڵاوا فیلمێکی کوردیی ساڵی ٢٠٢١ە لە دەرھێنانی ئەرسەلان ئەمیری. فیلمەکە لە ژانرای درامای ترسێنەردا دروست کراوە و لە چەن فێستیڤاڵ لە کوردستان و جیھان پیشان دراوە. بڕێک لەو فێستیڤاڵانە بریتین لە تیف (لە تۆرنتۆ[١]، فەجر و فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک.[٢]

چیرۆک

چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی خەڵکی دێیەکە بە ناوی زاڵاوا کە لە سەردەمی پەھلەویدا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەژین. خەڵکەکە تووشی نەخۆشی دەبن و لایان وەھایە کە جنۆکە لە دێکەی داوە. بۆیە پەنا دەبەنە جنۆکەگیرەکەی ئەو دەڤەرە، کە ناوی ئا مەردانە، کە جنۆکەکان بگرێت. پاسگای ئاواییەکە دەرەجەدارێکی تێدایە کە دژی ئەو مەراسیمەیە و نایھەوێت خەڵکەکە تفەنگەکانیان بەکاربھێنن بۆ جنۆکەگیری. ھەروەھا ژنە دوکتۆرێکیش لە دێکەدا ھەیە کە دەیھەوێت بە پشکنینی خوێنی خەڵکی ئاواییەکە بزانێت چ نەخۆشییەکیان ھەیە. لەم ناوەدا، بڕێک کاراکتەرەکان بڕێک بەسەرھاتیان بەسەردا دێت.

بڕێک لە ئەکتەرەکان

نەوید پوورفەرەج مەسعوود ئەحمەدی
پووریا ڕەحیمی سام ئا مەردان
ھودا زەینولعابدین مەلێحە (خانم دوکتۆر)
باست ڕەزایی یۆنس (سەرواز)

سەرچاوەکان

  1. ^ Uhlich, Keith; Uhlich, Keith (2021-09-17). "'Zalava': Film Review | TIFF 2021". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-03.
  2. ^ ""Zalava" wins awards at Duhok International Film Festival". Tehran Times (بە ئینگلیزی). 2021-11-24. Retrieved 2022-01-03.