ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
ھێڵی ٣٧٣: ھێڵی ٣٧٣:


ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ئەنجامی بەرایی تەواوی وێستگەکان ڕاگەیاندرا، کە ٣٫٦٨١ وێستگەی دەنگدان کێشە لەناردنی ئەنجامەکانیان ھەبوو، ڕاگیران.<ref name="ئەنجام١٢١٠٢١"/> ئەم وێستگانە (٣٫٣٠٧) ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە لە ماوەی دیاریکراودا نەنێردراون، یان (٥٠٤) ئەنجامەکان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە نێردراون و بیرگەی دەرەکییان نەگەڕێندراونەتەوە، یان (١٤٠) ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە نەنێردراون و بیرگەی دەرەکییان نەگەڕێندراونەتەوە.
ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ئەنجامی بەرایی تەواوی وێستگەکان ڕاگەیاندرا، کە ٣٫٦٨١ وێستگەی دەنگدان کێشە لەناردنی ئەنجامەکانیان ھەبوو، ڕاگیران.<ref name="ئەنجام١٢١٠٢١"/> ئەم وێستگانە (٣٫٣٠٧) ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە لە ماوەی دیاریکراودا نەنێردراون، یان (٥٠٤) ئەنجامەکان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە نێردراون و بیرگەی دەرەکییان نەگەڕێندراونەتەوە، یان (١٤٠) ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە نەنێردراون و بیرگەی دەرەکییان نەگەڕێندراونەتەوە.

ڕۆژی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند، ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ دادگای باڵای فیدراڵی تانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ڕەتکردەوە و ئەنجامی ڕاگەیەندراوی پەسەند کرد. دواتر ناوی پاڵێوراوانی پەسەندکراو ئاراستەی سەرۆک کۆمار کران بۆ ڕاگەیاندنی دانیشتنی دەستپێک.


{| class="wikitable sortable"
{| class="wikitable sortable"
|+ ئەنجامی کۆتایی پەسەندکراو
|+ ئەنجامی بەرایی ڕاگەیاندراوی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
|-
|-
! colspan="2"| ناوی قەوارە/ھاوپەیمانی !! کۆی دەنگەکان !! ژ. نوێنەران !! گۆڕانکاری
! colspan="2"| ناوی قەوارە/ھاوپەیمانی !! کۆی دەنگەکان !! ژ. نوێنەران !! گۆڕانکاری

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٣٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١
عێراق
٢٠١٨
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
دەنگدەری تۆمارکراو ٢٢٫١١٦٫٣٦٨
ڕێژەی بەشداری ٤٣٫٥٤٪

سەرۆک وەزیرانی پێش ھەڵبژاردن

مستەفا کازمی

سەرۆک وەزیرانی ھەڵبژێردراو

دیارینەکراوە

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ ھەڵبژاردنێکی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، بڕیاردرا لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەنگدانی گشتی بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت. یەکەم ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە لە دوای ڕووخانی حکومەتی بەعس. ئەم ھەڵبژاردنە بەھۆی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی عێراق بڕیاری لە سەر درا بەمەبەستی جێبەجێکردنی خواستەکانی خۆپیشاندەران و گۆڕینی سیاسەتی حکومەت. ڕۆژی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە یاسای نوێی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە سیستەمی فرەبازنەی تاک پاڵێوراو. دواتر ئەنجومەنی نوێنەران پاشکۆی یاساکەی پەسەندکرد کە تایبەت بوو بە دابەشکرنی پارێزگاکانی عێراق بەپێی ژمارەی کۆتای ژنان لە پارێزگاکە. بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا بانەکانی ھەڵبژاردن لە ١٨ بازنەوە بۆ ٨٣ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکرا، بەپێی ووتەی کۆمیسیۆنی باڵا سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەم کارە بەمەبەستی دەرفەتدان بە کەسانی سەربەخۆ و بێ لایەن و کەمکردنەوەی ھەژموونی (باڵادەستی) حیزبی و هەروەھا ڕێگری کردن لە ساختەکاری بووە. ٣٢٤٩ کەس خۆیان کاندید کردبوو بۆ ھەڵبژاردنەکان لە ناویان ٩٥١ لە ڕەگەزیی مێینە بوون بەپێی یاسایی نوێ ھەڵبژاردن لە ھەر بازنەیەک یەک کورسی بۆ ژنان تەرخان کراوە. ھەروەھا ئەم یاسایە بە شێوەیەکی تەواو ڕێگری لە پاڵێوراوان دەکات لە چەند بازنەیەک خۆیان کاندید بکەن ئەوان تەنھا دەتوانن لەیەک بازنە خۆیان بەربژێربکەن، ھەر بەپێی یاسەکە دەنگی ھیچ بازنەیەک ناچێت بۆ بازنەیەکی دیکە. لەم ھەڵبژاردنە دوو ئامێری تایبەت بە دەنگدەران و فۆرمی دەنگدەران تەرخان کرا، بەمەبەستی کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە ساختەکاری. یەکەمیان ئامێری تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بوو بەناوی ڤی ڤی دی یاخود ئامێری لێکۆلێنەوەی ئەلیکترۆنی، دووەمیان ئامێری بیکۆس picos ئەم ئامێرە لەسەر سندووقی دەنگدان دادەنرێت، ئامێرەکە تایبەتە بە فۆرمی دەنگدان و ھەژمارکردنی خێرای ئەنجامەکانە. ئەنجامدانی ئەم ھەڵبژاردنە لە سەرەتادا ساردییەکی بەخۆووە بینی بەتایبەت دوای ئەوەی چەندین لایەنی سیاسی بەگشتی و ڕەتی سەدر بەتایبەت بایکۆتی کرد و داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان دەکرد. بەلام ئەم داوایانە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی ڕەتکرایەوە و سوربوونی خۆیان لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دووپات کردەوە و داوای لەو لایەنانەکرد کە بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیان بکەن. دواتر بەشیک لەو لایەنانەی بایکۆتیان کردبوو لە بڕیاری خۆیان پەشیمان بوونەوە و بەشداریکردنی خۆیان ڕاگەیاند. ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو. ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، دەنگدان لەکاتژمێر (٧)ی بەیانی دەستی پێکرد و لەکاتژمێر (٦)ی ئێوارە کۆتایی پێھات، کارمەندان ڕۆژی دەنگدان دەیانتوانی لەکاتژمێر (٧)ی بەیانی بۆ کاتژمێر (٨)ی بەیانی لە وێستگەکانیان دەنگبدەن . ڕۆژی دووشمە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد و تانەکانی ڕەتکردەوە .[١]لایەنەکان لەگەڵ ئەوەی نیگەرانی خۆیان لە بڕیاری دادگا دەڕبری بەڵام پابەند بوونی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە ڕاگەیاند.[٢]

ڕووداوەکانی پێش ھەڵبژاردن

دوا بەدوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەغداد و ناوەڕاست و خوارووی عێراق گرژی تێکەوت، خۆپیشاندەران و بەشێک لەسیاسییەکانی عێراق داوای ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد.[٣][٤] سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لیژنەیەکی پێکھێنا بۆ تاوتوێکردنی ٤ یاسا، کە لەنێویاندا یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاکان ھەبوو.[٥] لەپەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەران، بەرھەم ساڵح ڕای گەیاند کە یاسای نوێی ھەڵبژاردن و کۆمیسیۆن پەسەند دەکات و ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەدادەوەر و شارەزا پێکدێت.[٦][٧]

ڕۆژی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاساکانی کۆمیسیۆن و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.[٨][٩] ڕۆژی ٢٥ی مانگ خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆمیسیۆن کرا.[١٠][١١]

ڕۆی ٣٠ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی ئەنجامدا،[١٢] ڕۆی ١ی کانوونی یەکەم پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی نائاساییدا، دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەھدی خستە دەنگدانەوە و بەپێی ماددەی ٧٥ی دەستوور پەسەندکرا.[١٣][١٤]

ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەم، پەڕلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای کۆمیسیۆنی خستە دەنگدانەوە و پەسەندکرا.[١٥][١٦] ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی خستە دەنگدانەوە،[١٧][١٨] ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەرھەم ساڵح مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دادوەرانی ھەڵبژێردراو دەکرد.[١٩] ڕۆی ١٢ی کانوونی دووەم، ئەندامانی ھەڵبژێردراو بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە بەرامبەر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سوێندی دەستوورییان خوارد.[٢٠]

ڕۆژی ١ی شوباتی ٢٠٢٠، بەرھەم ساڵح محەممەد تۆفیق عەلاویی بۆ پێکھێنانی کابینەی حکوومەت ڕاسپارد.[٢١] ڕۆژی ١١ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆمیسیۆنی نوێی ھەڵبژاردنەکان یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجامدا، بەنوێکردنەوەی دەنگدەران و دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەر دەستی بەکارەکانی کرد.[٢٢] ڕۆژی ٢ی ئازاری ٢٠٢٠، محەممەد عەلاوی داوای لێبوردنی لە نەتوانینی تەواوکردنی ئەرکەکەی.[٢٣]

ڕۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠، بەرھەم ساڵح عەدنان زورفی ڕاسپارد بۆ پێکھێنانی حکوومەت.[٢٤] ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٢٠، داوای لێبوردنی لەپێکھێنەھێنانی کابینەی حکوومەتەکەی کرد، ھەمان ڕۆژ بەرھەم ساڵح مستەفا کازمی بۆ پێکھێنانی حکوومەت ڕاسپارد.[٢٤]

ڕۆژی ٧ی ئایاری ٢٠٢٠، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دانیشتنی بەخشینی متمانەی بەکابینەکەی کازمی ئەنجامدا،[٢٥] عادل عەبدولمەھدی کابینەکەی خانەنشین کرد.[٢٦]

ڕۆژی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠، مستەفا کازمی ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی وەکو ڕۆژی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرد، لەکاتێکدا دۆسیەی دیاریکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن یەکلانەکرابووەوە.[٢٧] ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، پەرلەمانی عێراق پاشکۆی یاسای ھەڵبژاردنی خستە بەرنامەی کارەوە،[٢٨] کۆمیسیۆنی باڵا داوای کرد بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا، پەرلەمان و حکوومەت یاساکانی ھەڵبژاردن و دادگای فیدراڵی پەسەند بکەن و بوودجەی پێویست دابین بکەن.[٢٩] ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، یاسای ھەڵبژاردنی پەسەندکرد و ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەم سەرۆک کۆمار پەسەندی کرد.[٣٠][٣١][٣٢][٣٣]

یاسای ھەڵبژاردن و ڕێکارەکان

یاسای ھەڵبژاردن لە ٥٠ ماددە و ھۆیەکانی دەرچواندن و پاشکۆی دابەشکاریی بازنەکانی ھەڵبژاردن پێکھاتووە.[٣٢][٣٣]

بەپێی ماددەی ٥، دەنگدەر دەبێت ھاونیشتمانییەکی عێراقیی پێگەیشتوو بێت، تەمەنی ١٨ ساڵی تەواو بکات لە ساڵی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، تۆمارکراوبێت لە تۆماری دەنگدەران و خاوەنی کارتی دەنگدەر بێت.

ماددەکانی ٦ و ٧، ھەڵبژاردن لە یەک کاتدا لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دەدرێت، پێویستە پێش ٤٥ ڕۆژ لەکۆتاییھاتنی خولی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆن ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاری دەکات و پێویستە ماوەکەی لە ٩٠ ڕۆژ کەمتر نەبێت.

ماددەکانی ٨ و ٩، مەرجەکانی خۆپاڵاوتنی پاڵێوراوە، نابێت پاڵێوراو ئەندامی ھێزە چەکدارەکان یان ئەنجومەنی کۆمیسیارانی پێشوو یان ئێستا یان فەرمانبەری کۆمیسیۆن بێت.

ماددەکانی ١٠ و ١١، کۆمیسیۆن ناوی پاڵێوراوان ئاڕاستەی وەزارەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ناوخۆ و دەستەی نیشتمانیی باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەکات و دواتر ڕاستاندنیان بۆ دەکات، پێویستە کۆمیسیۆن ناوی پاڵێوراوانی پەسەندکراو بڵاوبکاتەوە. کۆمیسیۆن بڕی دڵنیایی بەشداریکردنی پاڵێوراو دیاری دەکات، لەحاڵەتی سەرنەکەوتنی پاڵێوراو، بڕی دڵنیایییەکە دەبێت داھاتی گەنجینەی دەوڵەت.

ماددەی ١٣، ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣٢٩ کورسی پێکدێت، کە ٣٢٠ کورسی گشتییە و ٩ کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەکانە. پێکھاتەی مەسیحی ٥ کورسی و سابیئەی مەندانی ١ کورسی، بۆ ئەم دوو پێکھاتەیە عێراق یەک بازنەیە. ھەریەک لە پێکھاتەکانی ئێزیدی و شەبەک لە نەینەوا و فەیلی لە واسیت ١ کورسییان دەبێت.

ماددەی ١٥، پارێزگایەک دەبێتە چەند بازنەیەک، خۆپاڵاوتنی تاکەکەسی لەنێو بازنەیەک دەبێت، ڕێژەی ژنان لە ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگایەک نابێت لە ٢٥٪ کەمتر بێت.

پاڵێوراوی زۆرترین دەنگ براوەیە، پاشان پاڵێوراوی دواتر. لەکاتی چۆڵبوونی کورسییەکی بازنەکە، پاڵێوراوی دواتر کە زۆرترین دەنگی ھێناوە جێگای دەگرێتەوە. مەرج نییە کورسی چۆڵبوو کە ژن بێت بە ژن پڕبکرێتەوە لەکاتێکدا کاریگەری لەسەر ڕێژەی ژنان نەبێت.[٣٤]

ماددەکانی ١٧ تا ٢١ تایبەتە بەتۆماری دەنگدەران، کۆمیسیۆن تۆماری دەنگدەرانی سەرەتایی ڕادەگەیەنێت، لەڕێگەی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن نوێکردنەوەی بۆ دەکرێت، دەنگدەر دەبێت تەنھا لە یەک بازنەی ھەڵبژاردن تۆمارکرابێت. دەنگدەران دەتوانن لێکۆڵینەوە لەزانیارییەکانیان بکەن، کۆمیسیۆن تۆماری کۆتایی ئامادە دەکات، ھەر وێستگەیەکی دەنگدان تۆماری تایبەت بەخۆی دەبێت بەشێوەی ئەلیکترۆنی و نووسەکی.

ماددەکانی ٢٢ تا ٣٠ تایبەتە بە بانگەشەی ھەڵبژاردن و ماددەکانی ٣١ تا ٣٧ تایبەتە بە سزاکانی ھەڵبژاردن.

ماددەکانی دواتر تایبەتە بە ڕێکارە گشتی و کۆتایییەکان، کۆمیسیۆن پشت بە ئامێری خێراکردنی ئەنجامی ئەلیکترۆنی دەبەستێت و لەماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردن ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەنێت.

بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی ڕاگەیەندراوی ئەلیکترۆنی، لەبنکەیەکی دەنگدان وێستگەیەک بەدەست ھەژماردەکرێتەوە، ئەگەر جیاوازی ھاوتابوون گەیشتە ٥٪، ئەوا وێستگەکانی تریش بە دەست دەژمێردرێنەوە و پشت بەھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی دەبەسترێت. لەحاڵەتی تانەدان لەبنکەیەک یان وێستگەیەکی دەنگدان، ئەوا بەدەست دەژمێردرێتەوە.

کۆمیسیۆن گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی دڵنیایی دەکات تایبەت بەپشکنینی ئامێرەکانی ڕۆژی دەنگدان و دواتر ڕاپۆرتێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات. وێنەیەک لە ئەنجامی ئەلیکترۆنی وێستگە دەخرێتە سەر بیرگەی دەرەکی و ئامێری گواستنەوەی ئەنجام، بیرگەی دەرەکی دوای کۆتاییھاتنی دەنگدان دەگەڕێندرێنەوە بۆ نووسینگەی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەھاوتابوونی ئەنجامی نێردراو و پاشکەوتکراو، وێنەیەکیش لەئەنجامی ئەلیکترۆنی دەدرێتە نوێنەرانی پاڵێوراوان.

ڕێژەی ڕێگەپێدانی پەنجەمۆری نەخوێندراو لەوێستگەیەکدا ٥٪ی ژمارەی دەنگدەرانە. دەنگدانی تایبەت ٤٨ کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی ئەنجام دەدرێت، لەماوەی ١٠ ڕۆژدا پرۆگرامی پەنجەمۆری یەکتربڕ بۆ پەنجەمۆری دەنگدەرانی گشتی و تایبەت ئەنجام دەدرێت، سەرپێچیکار ڕەوانەی دادگا دەکرێت. کارتی دەنگدەرانی تایبەت لەدەنگدەر وەردەگیرێتەوە.

ھیچ پاڵێوراوێک بۆی نییە فراکسیۆنەکەی خۆی بگۆڕێت یان فراکسیۆنەکان ھاوپەیمانی پێکبھێنن پێش دروستکردنی کابینەی حکوومەت. پاڵێوراوی سەرکەوتوو دەبێت لەماوەی ١ مانگ لەدوای دانیشتنی دەستپێک سوێندی دەستووریی بخوات، ئەگەرنا پاڵێوراوی سەرنەکەوتووی خاوەن زۆرترین دەنگی لیستەکەی جێگای دەگرێتەوە، ئەگەر پاڵێوراوی تاکەکەسی بوو، ئەوا بەپاڵێوراوی سەرنەکەوتووی خاوەن زۆرترین دەنگی بازنەکەی جێگای دەگرێتەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ژمارەیەک بڕیار و رێکار و پەیڕەوی پەسەند کرد.

بازنەکان

بەپێی سیستەمی نوێی ھەڵبژاردنی عێراق پارێزگاکانی عێراق بەسەر ١٨ بازنە دابەشکراوە ھەربازنەیەکیش بۆ چەند بازنەیەکی بچووکتر لە ناوخۆیدا دابەشکراوە. بە شێوەیەکی گشتی سەرجەم بازنەکانی عێراق ٨٣ بازنەیە. ژمارە و ناوی کاندیدەکانیش لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە جیاوازی ھەیە و دەنگی ھیچ کەسێک لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە ناچێت. بەپێی سیستەمە ھیچ کاندیدێک ڕێگای پێنەدرا لە دوو بازنەی یەک پارێزگا خۆی کاندید بکات. ژمارەی بازنەکان بەپێی زۆری ژمارەی دانیشتووان دیارکراوە. پارێزگای پارێزگای موسەنا کەمترین بازنەی ھەبوو کە دوو بازنە بوو، پارێزگای بەغدا زۆرترین بازنەی بوو کە ١٧ بازنەی ھەڵبژاردن بوو. لە ھەریەکێک لە بازنەکان کورسییەک بۆ پاڵێوراوی مێینە دانرابوو کە دەکاتە ٨٣ کورسی.[٣٥]

خشتەی پارێزگاکان
پارێزگا ژمارەی دەنگدەر ژمارەی بازنەکان ژمارەی کورسییەکان کورسییەکانی ژنان ژمارەی بەربژێر
بەغداد ٥٧٩٣٦٠٥ ١٧ ٦٩ ١٧
دھۆک ٨٢٢٧٠٣ ٣ ١١ ٣
ھەولێر ١٢٣٨٣٧٩ ٤ ١٥ ٤
سلێمانی ١٤٢٥٧٠٥ ٥ ١٨ ٥
نینەوا ٢٣٣٠٦٣٢ ٨ ٣١ ٨
کەرکووک ١٠١١٩٢٨ ٣ ١٢ ٣
دیالە ١٠٧٤٤٤٢ ٤ ١٤ ٤
ئەنبار ١٠٩١٦٤٤ ٤ ١٥ ٤
بابل ١٢٨١٨٦٠ ٤ ١٧ ٤
کەربەلا ٧٧٠٨٣٨ ٣ ١١ ٣
واسیت ٨٥٥٨٦١ ٣ ١١ ٣
سەڵاحەدین ٩٥٧٢٩١ ٣ ١٢ ٣
نەجەف ٩٤٦٨٥٣ ٣ ١٢ ٣
قادسییە ٨١٥٧٣٧ ٣ ١١ ٣
موسەنا ٥٢٧٥٥٥ ٢ ٧ ٢
زیقار ١٣١٢٢٧٥ ٥ ١٩ ٥
میسان ٧٦٣١٤٠ ٣ ١٠ ٣
بەسرە ١٨٨٧٢٣١ ٦ ٢٥ ٦

پەسەندکردن و ژمارەی پاڵێوراوان

دوای کردنەوەی دەرگایی خۆ پاڵاوتنی بەربژێرەکان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، ئەو کەسانەی خوازیاری بەشداریکردنبوون لە پرۆسەکە ناوی خۆیان نووسی. بەپێی ئامارەکان لە ٣٢٤٩ بەربژێر لەلایەن کۆمیسیۆنەوە پەسەندکراون لەو ژمارەیە ٩٥١ کەسیان ژنن. پەسەندکردنی بەربژێرەکان لەسەر چەند پێوەرێک بووە لەوانە:[٣٥]

  • دەنگدەرێکی تۆمار کراو بێت.
  • ھەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی یان ھاوتایەکەی بێت.
  • دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت کە خۆی تێدا پاڵاوتووە.
  • لیستێکی پشتیوانیی ٥٠٠ دەنگدەری تۆمارکراو پێشکەش بکات لە ھەمان ئەو بازنەیەی کە خۆی لێ پاڵاوتووە.
  • تەمەنی لە ٢٨ کەمتر نەبێت.
  • نابێت داواکراوی یاسای لێپێچینەوە و دادپەروەری بێت.
  • نابێت لە تاوان و کاری بێڕەوشتییەوە گلابێت.
  • نابێت لەکاتی خۆپاڵاوتن ئەندامی ھێزی چەکدار یان دەزگای ئاسایش یان نە پێشتر و نە ئێستا ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بێت

ئامێرەکانی دەنگدان

ئامێری ڤی ڤی دی

لەم ھەڵبژاردنە دوو ئامێری تایبەت بە دەنگدەران و فۆرمی دەنگدەران تەرخان کرا، بەمەبەستی کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە ساختەکاری.[٣٦] یەکەمیان ئامێری تۆمارکردنی ناوی دەنگدەرانە بە ناوی ڤی ڤی دی یاخود ئامێری لێکۆلێنەوەی ئەلیکترۆنی بە سیستەمێکی تایبەت بەرنامە ڕێژکراوە بە شاشەیەکی دەستی بۆ دانراوە و پەیوەست کراوە بە ئامێری فۆرمی دەنگدان. ئامێرەکە زمانی کوردی و عەرەبی بۆ دانراوە بەڵام بەھۆی کێشەی تەکنیکی نەتوانرا سوود لە زمانی کوردی وەربگێرێت بۆیە لە کاتی پرۆسەکە سوود لە زمانی عەرەبی وەرگیرا. لە سەرجەم بنکەکانی ھەڵبژاردن کە ٢١٧٩ بنکەیە دانرابوو. چۆنییەتی کارکردنی ئامێرەکە پەیوەستە بە کۆمەڵێک ڕێکارەوە، سەرەتا ئامێرەکە بە کارەباوە پەیوەست دەکرێت لە دواتر بە کێبێلێکەوە پەیوەست بە ئامێریبیکۆس کە تایبەتە بە فۆرمی دەنگدەران دەکرێت. ئامێرەکە لە ڕێگای دوگمەی تایبەت ھەڵدەکرێت، لە دواتر داوای کارتی تایبەتی ئامێرەکە دەکات بۆ ئەوەی چالاک بێت، ئەم کارەتەش تایبەتە بە ئامێرەکە و زانیارییەکانی بنکەکەی تێدایە لەلای بەڕێوبەری بنکەکەوە دەخرێتە ناوی. پاش ئەوەی کارتەکەی تێدەخرێت ئامێرەکە چالاک دەبێت و لەدواتر داوای دەرھێنانی کارتەکە دەکات. پاشان زمانی ئامێرەکە ھەڵدەبژێریت کە عەرەبییە، لە دواتردا ژمارەی ئامێرەکە و ژمارەی ئامێریبیکۆس و ژمارەی سندووقی دەنگدانەکەی تێدا تۆمار دەکرێت. دوای ئەم کارە ڕاپۆرتی کردنەوەی ئامێرەکە دەردەکات. کۆمیسۆنی بالای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕای گەیاند کە ئامێرەکە پێویستە پێش کاتژمێر ٧ی بەیانی ئامادەبکرێت. پاش ئامادەبوون کەسی دەنگدەر کارتی دەنگدان دەدات بە کارمەندی ئامێرەکە ئەویش کارتەکەی تێدەخات و پاشان داوای پەنجەمۆری کەسی دەنگدەر دەکرێت بۆ ئەوەی لە ڕاستی و دروستی کارتەکە پشتڕاست بکرێتەوە. لە دواتر دا بەھۆی کامێرایەکەوە کە بە ئامێرەکەوە پەیوەست کراوە بارکۆدی فۆڕمی دەنگدانەکە دەخرێتە ناو ئامێرەکەوە لە پاشان فۆرمەکە دەدرێت بە دەنگدەر. سەلامەتی ئامێرەکە جێگای مشتومڕی لایەنە سیاسییەکان بوون بەڵام بە شێوەیەکی گشتی جێگای ڕەزامەندیی بوو، بەرپرسانی کۆمیسیۆن ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەگەری ساختەکاری کەمە. دوای تەواوبوونی وادەی دیاریکراوی ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناچالاک بوو.

ئامێری بیکۆس picos

ئەم ئامێرە لەسەر سندوقی دەنگدان دانرا، ئامێرەکە تایبەتە بە فۆڕمی دەنگدان و ھەژمارکردنی خێرای ئەنجامەکانە.[٣٧][٣٨] چالاکبوونی پەیوەستە بە ئامێری ڤی ڤی دی یەکەوە. بە شێوەیەیک ئۆتۆماتیکی دوای تەواوبوونی ماوەی ھەڵبژاردن ناچالاک دەبێت و کەسی دەنگدەر یاخود کەسی دیکە ناتوانێ فۆرمی دەنگدان بخاتە ناو سندووقەکەوە. ئامێرەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پەیوەستکراوە بە ئامێری ڤی ڤی دی، پاش ئەوەی دەنگدەرەکە فۆرمەکەی وەردەگرێت و دەنگدەدات بە کەس و لایەنی دیاریکراوی خۆی، بەمەبەستی خستنە ناو سندووقەکەوە دەبێت بەو لایەی کە ناوی سەرجەم کاندید و لیستەکانی تێدایە ڕوو بە خوار بخرێتە ناو ئامێرەکە بۆ ئەوەی بناسرێتەوە. ئەگەر بەلایەکەی دیکە کە ناوی سەرجەم کاندید و لیستەکانی تێدایە ڕوو لە سەرەوە بێت و پشتەوەی فۆرمەکە ڕوو لە خوارەوە بێت نایخوێنێتەوە. ئامێرەکە زانیارییە تۆمارکراوەکانی ناو سندوقەکە دەگوازێتەوە بۆ ئامێری ڤی ڤی دی پاش تەواوبوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن، پاشان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیارییەکان چاپ دەکات و لە ئامێرەکە دێتە دەرەوە و دەدرێت بە بەڕێوەبەری بنکە، ھەروەھا ڕاپۆرتەکە دەتوانرێت چەند جارێک کۆپی بکرێت بۆ ئەوەی بدرێتە چاودێرەکان. کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی ڕاگەیاندووە کە کۆمپانیایەکی ئیسپانی سەرپەرشتی پاراستنی ئامێرەکان دەکات و دڵنیایی دایە ھاووڵاتیان لە سەلامەتی ئامێرەکان لە ھاککردن ژمارەی دەنگەکان وەک خۆی ھەژماردەکات بێ ئەوەی کەس بتوانێت لە جیاتی کەسێکی دیکە دەنگ بدات.[٣٩][٤٠][٤١]

کێشەی ئامێرەکان

لە دوای ئەوەی ھەڵبژاردنی تایبەت لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، ئامێرەکە چەندین کێشەی تەکنیکی تێدا دەرکەوت لەگەڵ ڕووبەڕووی ڕەخنەی بەشێک لە دەنگدەرانی تایبەتی بووەوە بەھۆی خاوی لە تۆمارکردنی زانیارییەکان.[٤٢]

بانگەشەی ھەڵبژاردن

بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن

ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو.

دەنگدانی تایبەت

ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، ھێزە ئەمنییەکان (جگە لە حەشدی شەعبی) و ئاوارەکان و زیندانیانی کەمتر لە ٥ ساڵ لەگرتووخانەکان دەنگیاندا، بەپێی ڕیکاری بڕیاردراو، دەنگدەرانی تایبەت دەبێت ھەڵگری کارتی دەنگدەری بایۆمەتری بن و پاش دەنگدان لێیان وەردەگیرێتەوە.

ئاماری دەنگدانی تایبەت[٤٣][٤٤]
پارێزگا ژمارەی
دەنگدەران
ژمارەی
بنکەکانی دەنگدان
ژمارەی
وێستگەکانی دەنگدان
ژمارەی بەشداربووان
(١٢ی نیوەڕۆ)
ڕێژەی بەشداری
(١٢ی نیوەڕۆ)
ژمارەی بەشداربووان
(٦ی ئێوارە)
ڕێژەی بەشداری
(٦ی ئێوارە)
بەغداد ٢٩٩٫٦٤٧ ١٣٨ ٧١٥ ١٠٣٫٣٥٧ ٣٤٪ ١٨٩٫٠٠٣ ٦٣٪
دھۆک ١٢٠٫٦٧٥ ٦٠ ٢٩١ ٣٨٫١٣٨ ٣٢٪ ٨٣٫٦٦٦ ٦٩٪
ھەولێر ١١٥٫٢٥٤ ٧٢ ٢٧٩ ٣٩٫٣٤١ ٣٤٪ ٨٦٫٦٩٤ ٧٥٪
سلێمانی ٩٥٫٩٨٤ ٥٢ ٢٢٩ ٣٥٫٤٣٣ ٣٧٪ ٧٤٫٩٤٠ ٧٨٪
نینەوا ٧٣٫٤٢٩ ٣٩ ١٨٤ ٢٨٫٧٢١ ٣٩٪ ٥١٫٢٤٤ ٧٠٪
کەرکووک ٥٥٫٤٩٠ ٢٩ ١٣٠ ١٨٫١٣٥ ٣٣٪ ٣٤٫٤٣٥ ٦٢٪
دیالە ٤٧٫٧٦٤ ٣٨ ١١٦ ١٦٫٦١٠ ٣٥٪ ٣٥٫٥٦٩ ٧٤٪
ئەنبار ٨٥٫١٨١ ٤٥ ٢٢٢ ٢٨٫٢٧١ ٣٣٪ ٤٩٫٩٠٥ ٥٩٪
بابل ٢٦٫٣٨١ ٢٢ ٦٨ ١٢٫٦٤٢ ٤٨٪ ٢٠٫٩٨١ ٨٠٪
کەربەلا ٢٦٫٤٢٩ ١٤ ٦٢ ١٠٫٩٦٦ ٤١٪ ١٩٫٤٥٧ ٧٤٪
واسیت ٢٢٫٢٤٩ ١٨ ٥٤ ٧٫٧٦٦ ٣٥٪ ١٥٫٠٠٧ ٦٧٪
سەڵاحەدین ٥٠٫٢١٧ ٣٠ ١٢٤ ٢١٫٣٥٥ ٤٣٪ ٣٥٫٠٤٥ ٧٠٪
نەجەف ٢٦٫٤٩٢ ٢١ ٦١ ٩٫٥٤٢ ٣٦٪ ١٨٫٤٠٨ ٦٩٪
قادسییە ١٩٫٦٤٠ ١٥ ٤٧ ٨٫٢٦٥ ٤٢٪ ١٤٫٦٠٣ ٧٤٪
موسەنا ١٨٫٠٣٨ ١٢ ٤٤ ٧٫٧٢٤ ٤٣٪ ١٣٫١٨٤ ٧٣٪
زیقار ٣٦٫١٥٨ ٢٣ ٨٣ ١٦٫٢٤٩ ٤٥٪ ٢٦٫١٧٧ ٧٢٪
میسان ٢٥٫١٥٩ ١٨ ٦١ ١١٫٣٣٤ ٤٥٪ ١٩٫١٠٢ ٧٦٪
بەسرە ٥٢٫٣٣٧ ٤١ ١٢٩ ٢١٫٤١٥ ٤١٪ ٣٤٫٣٨٠ ٦٦٪
کۆی گشتی ١٫١٩٦٫٥٢٤ ٦٨٧ ٢٫٨٩٩ ٤٣٥٫٢٦٤ ٣٦٪ ٨٢١٫٨٠٠ ٦٩٪

کاتژمێر ٤ی ئێوارە، کۆمیسیۆن تیروپشکی دیاریکردنی وێستگەی ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ ئەو بنکانەی زیاتر لە یەک وێستگەیان ھەیە ئەنجامدا، ئەو بنکانەی یەک وێستگەی دەنگدانیان ھەیە، بەدەستیش ھەژماردەکرێنەوە.

ئەنجامی تیروپشکی وێستگەی ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی
کۆی وێستگەکانی
بنکەی دەنگدان
کۆی بنکەکانی دەنگدان وێستگەی دەنگدانی ھەڵبژێردراو
٢ ٧٦ ٢
٣ ٩٥ ١
٤ ١٧٣ ٣
٥ ١٤٩ ٤
٦ ٨١ ٦
٧ ٣٩ ٥
٨ ١٥ ٢
٩ ٤ ٣
١٠ ٢ ٣
١١ ٢ ٥
١٣ ١ ١٣
١٦ ١ ١٢

تا ساتی داخستنی بنکەکانی دەنگدان لەکاتژمێر ٦ی ئێوارە، ١٢ سکاڵا تۆمارکراوە و لە ١ وێستگەی دەنگدانی دیالە دەنگدان ھەڵپەسێنراوە.

دەنگدانی گشتی

ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، دەنگدان لەکاتژمێر (٧)ی بەیانی دەستی پێکرد و لەکاتژمێر (٦)ی ئێوارە کۆتایی پێھات، کارمەندان ڕۆژی دەنگدان دەیانتوانی لەکاتژمێر (٧)ی بەیانی بۆ کاتژمێر (٨)ی بەیانی لە وێستگەکانیان دەنگبدەن.

ئاماری دەنگدانی گشتی[٤٥][٤٦]
پارێزگا ژمارەی
دەنگدەران
ژمارەی
بنکەکانی دەنگدان
ژمارەی
وێستگەکانی دەنگدان
ژمارەی بەشداربووان
(١٢ی نیوەڕۆ)
ڕێژەی بەشداری
(١٢ی نیوەڕۆ)
ژمارەی بەشداربووان
(٦ی ئێوارە)
ڕێژەی بەشداری
(٦ی ئێوارە)
بەغداد ٤٫٧٠٠٫٠٩٥ ١٨٢٤ ١٢٫٥٤٧ ٥٨١٫٤١٣ ١٢٪ ١٫٥٢٤٫٥٧٨ ٣٢٪
دھۆک ٧١١٫٧٤٩ ٢٦٤ ١٫٨٠٧ ١٦٠٫٠٢٠ ٢٢٪ ٤٠٨٫٨٨٧ ٥٧٪
ھەولێر ١٫٠٣٦٫١٦٦ ٤٩٨ ٢٫٦١٠ ٢١٦٫٠٣٥ ٢١٪ ٥٠٢٫٧٧٣ ٤٩٪
سلێمانی ١٫١٩٧٫٧٢٣ ٥٠٣ ٢٫٩٦٩ ١٩٥٫٦٨٤ ١٦٪ ٤٥٥٫٩٤٧ ٣٨٪
نینەوا ١٫٧٦٥٫٠٣١ ٧٥٣ ٥٫٦٤٢ ٤٤٦٫٢٤٨ ٢٥٪ ٨٤١٫١٣٠ ٤٨٪
کەرکووک ٩٣٦٫٦٢٨ ٣١٥ ٢٫٢٤٧ ٢٠٦٫١٥٣ ٢٢٪ ٤٠٤٫٧٨٣ ٤٣٪
دیالە ٩٦٧٫١٠٣ ٤٨٣ ٢٫٤٦٦ ٢٤٨٫٩٢١ ٢٦٪ ٤٦٢٫٩١٣ ٤٨٪
ئەنبار ٩٧٧٫٤١٣ ٣٨٠ ٢٫٤٩٣ ٢٢٨٫٣٦٩ ٢٣٪ ٤٢٧٫٩٨٤ ٤٤٪
بابل ١٫١٢٣٫٢٣٨ ٤١٣ ٢٫٨٣٧ ٢٤٥٫٩٨٠ ٢٢٪ ٥١٦٫١٠٠ ٤٦٪
کەربەلا ٦٦٢٫٨٩٤ ٢٤٤ ١٫٦٩٠ ١٣٥٫٤٨١ ٢٠٪ ٢٩١٫٤٤٥ ٤٤٪
واسیت ٧٥٣٫٤٢١ ٣٠٥ ١٫٨٧٤ ١٥٥٫٩٤٢ ٢١٪ ٣٤٨٫٨٢٢ ٤٦٪
سەڵاحەدین ٨٢٢٫٥٥٧ ٣١٢ ٢٫١٥٧ ٢٢١٫٦٣٢ ٢٧٪ ٤٠٥٫٨٢٨ ٤٩٪
نەجەف ٨٠٩٫٠٥٠ ٣٣٦ ٢٫٠٥٢ ١١١٫٣٣٠ ١٤٪ ٣٣٥٫٨٤١ ٤٢٪
قادسییە ٧٠٠٫٣٥٦ ٢٨٩ ١٫٧٩٣ ١٤٢٫٠٠٦ ٢٠٪ ٣٠٢٫١٢٠ ٤٣٪
موسەنا ٤٥٠٫٤٥٠ ١٧٠ ١٫١٥٣ ٩٠٫٩٦٠ ٢٠٪ ١٩٢٫١٣٣ ٤٣٪
زیقار ١٫١٠١٫٥٨٦ ٤٤٠ ٢٫٨٦٦ ٢٢٩٫٢٧٠ ٢١٪ ٤٧٩٫٦٧٨ ٤٤٪
میسان ٦١٦٫٢٠٢ ٢٣٠ ١٫٦٧٠ ١٣٥٫١٦٦ ٢٢٪ ٢٦٠٫٧٢٧ ٤٢٪
بەسرە ١٫٥٨٨٫١٨٢ ٥١٤ ٤٫١٦٨ ٣٢٦٫٢٩١ ٢١٪ ٦٥٦٫٥٢١ ٤١٪
کۆی گشتی ٢٠٫٩١٩٫٨٤٤ ٨٫٢٧٣ ٥٥٫٠٤١ ٤٫٠٧٦٫٩٠١ ١٩٪ ٨٫٨١٨٫٢١٠ ٤٢٪

کاتژمێر ٤ی ئێوارە، کۆمیسیۆن تیروپشکی دیاریکردنی وێستگەی ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ ئەو بنکانەی زیاتر لە یەک وێستگەیان ھەیە ئەنجامدا، ئەو بنکانەی یەک وێستگەی دەنگدانیان ھەیە، بەدەستیش ھەژماردەکرێنەوە.

ئەنجامی تیروپشکی وێستگەی ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی
کۆی وێستگەکانی بنکەی دەنگدان کۆی بنکەکانی دەنگدان وێستگەی دەنگدانی ھەڵبژێردراو
٢ ٣٨٢ ١
٣ ٢٩٠ ٣
٤ ٤١٦ ١
٥ ٨٤٦ ٢
٦ ١٫٥٦٩ ٣
٧ ١٫٥٦٣ ٣
٨ ١٫٣٥١ ٥
٩ ٨٦٩ ٦
١٠ ٤٥٦ ٣
١١ ١٩٩ ١
١٢ ٦٨ ١
١٣ ٣٥ ٢
١٤ ١٠ ٩
١٥ ٥ ٥
١٦ ٢ ١١
١٧ ١ ١٤
١٨ ٢ ١٤

تا ساتی داخستنی بنکەکانی دەنگدان لەکاتژمێر ٦ی ئێوارە، ٥٨ سکاڵا تۆمارکراوە.

ئەنجامی ھەڵبژاردن

ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ئەنحومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ڕاگەیاند،[٤٧] ئەنجامی ئەو وێستگانە بوون کە ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی ئامێری گواستنەوەی ئەنجام و بیرگەی دەرەکیی ئامێری ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنییەوە گەیشتبوونە نووسینگەی نیشتمانی. ئەنجامی نێردراو لە ڕێگەی ئامێری گواستنەوەی ئەنجام ١٠٠٪ ھاوتا بووە لەگەڵ ئەنجامی پاشەکەوتکراوی سەر بیرگەی دەرەکیی ئامێری ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی.

ڕۆژی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ئەنجامی ٨٫٥٤٧ وێستگەی دیکە بۆ ئەنجامی بەرایی ڕاگەیاندراو زیادکرا، ئەمانە وێستگە ھەڵبژێردراوەکان بوو بۆ ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی، بۆ دڵنیابوونەوە لەھاوتابوونی ئەنجامی ئامێری ھەژمارکردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی، ئەنجامی ھاوتابوون ١٠٠٪ بووە.[٤٨]

ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ئەنجامی بەرایی تەواوی وێستگەکان ڕاگەیاندرا، کە ٣٫٦٨١ وێستگەی دەنگدان کێشە لەناردنی ئەنجامەکانیان ھەبوو، ڕاگیران.[٤٨] ئەم وێستگانە (٣٫٣٠٧) ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە لە ماوەی دیاریکراودا نەنێردراون، یان (٥٠٤) ئەنجامەکان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە نێردراون و بیرگەی دەرەکییان نەگەڕێندراونەتەوە، یان (١٤٠) ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە نەنێردراون و بیرگەی دەرەکییان نەگەڕێندراونەتەوە.

ڕۆژی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند، ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ دادگای باڵای فیدراڵی تانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ڕەتکردەوە و ئەنجامی ڕاگەیەندراوی پەسەند کرد. دواتر ناوی پاڵێوراوانی پەسەندکراو ئاراستەی سەرۆک کۆمار کران بۆ ڕاگەیاندنی دانیشتنی دەستپێک.

ئەنجامی کۆتایی پەسەندکراو
ناوی قەوارە/ھاوپەیمانی کۆی دەنگەکان ژ. نوێنەران گۆڕانکاری
گشتی
ڕەوتی سەدر
ھاوپەیمانی پێشکەوتنی نیشتمانی
ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
پارتی دیموکراتی کوردستان
ھاوپەیمانی فەتح
ھاوپەیمانیی کوردستان
ھاوپەیمانی عەزمی عێراق
جووڵانەوەی نەوەی نوێ
بزووتنەوەی ئیمتیداد
ئیشراقەت کانوون
ھاوپەیمانی تەسمیم
ھاوپەیمانی پەیمانی نیشتمانی
ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
سەربەخۆکان
ئەوانی تر
کۆی گشتیی نوێنەرانی گشتی
کۆتای پێکھاتەی مەسیحی
بزووتنەوەی بابلیۆن
ھاوپەیمانی حاموڕابی
سەربەخۆی پێکھاتەی مەسیحی
ئەوانی تر
کۆی گشتیی پێکھاتەی مەسیحی
کۆتای پێکھاتەی سابیئە
ئوسامە کەریم خەلەف
ئەوانی تر
کۆی گشتیی پێکھاتەی سابیئە
کۆتای پێکھاتەی شەبەک
وەعد مەحموود ئەحمەد قەدۆ
ئەوانی تر
کۆی گشتیی پێکھاتەی شەبەک
کۆتای پێکھاتەی ئێزیدی
حیزبی پێشکەوتنی ئێزیدی
ئەوانی تر
کۆتای گشتیی پێکھاتەی ئێزیدی
کۆتای پێکھاتەی فەیلی
حوسێن عەلی مەردان
ئەوانی تر
کۆی گشتیی کۆتای پێکھاتەی فەیلی
کۆی گشتیی دەنگە دروستەکان
کۆی گشتیی بەشداربووان
کۆی گشتیی دەنگدەران

ئەنجامی کۆتایی بەپێی پارێزگاکان

تانەدان لە ئەنجامەکان

دوای ھەڵبژاردن

دوای هەڵبژاردن لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەکە چاوەڕی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بوون ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو ئەنجامەکان بڵاودەکەنەوە .لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرەتادا چەندین ئاماری نافەرمی بڵاوکرانەوە .سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژادن جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی " ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تۆماری دەنگدەراندا ناویان تۆمارکرابوو ٢٢ ملیۆن و ١١٦ هەزار و ٣٦٨ کەس بوو، هاوکات بە پشتبەستن بە ٩٤٪ی ئەو بنکانەی دەنگدان کە ئەنجامەکانیان وەرگیراون لە تێکڕای ئەو ژمارە ٩ ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٧٧٩ کەس لە هەڵبژاردن دەنگیان دا." کۆمسیۆن ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە کاتژمێر شەشی ئێوارە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی کاندیدە دەرچووەکانی بەشێک لە بازنەکانی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە ، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی کورسی و لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن بکات .ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردن کۆمەلێک ڕووداوی چاوەڕواننەکراوی تێدا ڕوویدا ، ژمارەی کورسی لایەنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئاڵووگۆری بەسەردا هات ، ڕەوتی سەدر زیاتر لە ٧٠ کورسی بەدەست هێنا لەکاتێکدا لیستەکەی حەیدەر عەبادی و عەمار حەکیم تەنها چوار کورسیان بەدەست هێنا ئەمە لە کاتێکدا بوو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ زیاتر لە ٤٠ کورسیان بەدەست هێنابوو ، هەروەها کورسیەکانی هاوپەیمانی فەتح لە ٤٨ کورسی بۆ ١٤ کورسی دابەزی . بززوتنەوەی گۆران کە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هاوپەیمانی کوردستانیان دروست نەکرد هیچ کام لە بەربژێرەکانی نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت . هەروەها کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە سەرکردایەتی علی باپیر ژمارەی کورسییەکانی لە ٤ کورسی بۆ ١ کورسی دابەزی . لەلایەکی دیکە ئەم هەڵبژاردنە ژمارەی کورسییەکانی چەند لایەنێکی زیاد جوڵانەوەی نەوەی نوێ ژمارەی کورسیەکانی لە ٤ کورسی بۆ ٩ کورسی زیادبوون هەروەها یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ژمارەی کورسیەکانی گەیاندە چوار کورسی . پارتی دیموکراتی کوردستان کورسیەکانی گەیاندە ٣٢ کورسی . ئەم ئەنجامانە جێگای ڕازی بوونی هەموو لایەک نەبوون چەندین سکاڵە و رەختە لە ئەنجامە بەراییەکان تۆمارکران بەبیانووی ساختەکاری لە ئەنجامەکان و داوایان کرد دووبارە دەنگەکان بەدەست هەژمار بکرێنەوە .[٤٩][٥٠] ئەمەش وای کرد کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە وێبسایتی خۆیان بسڕنەوە ڕایانگەیاند ئەنجامەکانی بەرایی هەڵبژاردن لە سەرەتاکانی مانگی یانزدا ڕادەگەیەنن .[٥١] موهەنەد مستەفا، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم لە لێدوانێک بۆ دەزگاکانی ڕایگەیاند ١,٢٥٠ تانەمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بەدەست گەیشتووە ، دوای ئەوەی کاریان لە سەردەکەن ئەنجامی تانەکان بڵاودەکرێتەوە. [٥٢] لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە شاری کەرکوک لایەنگرانی پارتی بەهۆی سەرکەوتنی بەربژێرەکانیان ئاهەنگیان گێرا بەڵام لە دواتر تووشی پێکادان دەبن لەگەڵ هێزی لێوای ٦١ی عێراق بەهۆی ئەمەشەوە ٥٠ کەس دەستگیرکران . ئەمە کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوە بۆ ڕۆژی دواتر بە هەوڵی بەرپرسانی هەرێم دەستگیکراوان ئازاد کران .[٥٣][٥٤]

خۆپیشاندان

سەرچاوەکان

  1. ^ "دادگای فیدراڵی تانەکانی دژی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتکردەوە". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-12-28.
  2. ^ "میلیشیاکانی عێراق نیگەرانن". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-12-28.
  3. ^ "قانوني يوضح آلية حل مجلس النواب وإجراء انتخابات مبكرة". بغداد الیوم. 21ی تشرینی یەکەمی 2019. Archived from the original on 29ی Julyی 2021. Retrieved 29ی Julyی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  4. ^ "بالوثائق.. 21 نقابة تدعو إلى انتخابات مبكرة باشراف دولي وإيقاف العنف ضد المتظاهرين". بغداد اليوم. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 11ی Septemberی 2011. Retrieved 11ی Septemberی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  5. ^ "بينها قانون الانتخابات.. رئاسة الجمهورية تشكل فريقاً لمراجعة 4 قوانين تخص المنظومة التشريعية". بغداد الیوم. 23ی تشرینی یەکەمی 2019. Archived from the original on 29ی Julyی 2021. Retrieved 29ی Julyی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  6. ^ "صالح: مفوضية الانتخابات الجديدة ستكون من ڕجال القضاء والخبراء وبعيدة عن المحاصصة والتسييس". بغداد الیوم. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 29ی Julyی 2021. Retrieved 29ی Julyی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  7. ^ "صالح: سأوافق على إجراء انتخابات مبكرة بقانون انتخابات ومفوضية جديدين". بغداد الیوم. ٣١ی تشریننی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 29ی Julyی 2021. Retrieved 29ی Julyی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  8. ^ "محضر جلسة ڕقم (16) الثلاثاء (19/11/2019) م". پەرلەمانی عێراق. Archived from the original on 12ی Decemberی 2019. Retrieved 29ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  9. ^ "جدول اعمال الجلسة ڕقم (16) الثلاثاء 19/تشرين الثاني/ 2019". پەرلەمانی عێراق. Archived from the original on 20ی Novemberی 2019. Retrieved 29ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  10. ^ "جدول اعمال الجلسة ڕقم (18) الاثنبن 25/تشرين الثاني/ 2019". پەرلەمانی عێراق. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 26ی Novemberی 2019. Retrieved 11ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  11. ^ "محضر جلسة ڕقم (18) الأثنين (25/11/2019) م". پەرلەمانی عێراق. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 2ی Decemberی 2019. Retrieved 11ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  12. ^ "مجلس الوزراء يعقد جلسة استثنائية لعرض استقالة عبدالمهدي والحكومة وتقديمها إلى البرلمان". بغداد اليوم. ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 13ی Septemberی 2021. Retrieved 13ی Septemberی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  13. ^ "محضر جلسة ڕقم (20) الأحد (1/12/2019) م". پەرلەمانی عێراق. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 7ی Decemberی 2021. Retrieved 13ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  14. ^ "جدول اعمال الجلسة الاستثنائية الاحد 1/كانون الأول/2019". پەرلەمانی عێراق. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 3ی Decemberی 2019. Retrieved 13ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  15. ^ "جدول اعمال الجلسة ڕقم (21) الخميس 5 كانون الاول 2019". پەرلەمانی عێراق. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 8ی Decemberی 2019. Retrieved 13ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  16. ^ "محضر جلسة ڕقم (21) الخميس (5/12/2019) م". پەرلەمانی عێراق. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 12ی Februaryی 2020. Retrieved 13ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  17. ^ "جدول اعمال الجلسة ڕقم (22) الأربعاء 18 كانون الأول 2019". پەرلەمانی عێراق. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 20ی Decemberی 2019. Retrieved 13ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  18. ^ "محضر جلسة ڕقم (22) الأربعاء (18/12/2019) م". پەرلەمانی عێراق. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 12ی Februaryی 2020. Retrieved 13ی Septemberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  19. ^ "الوقائع العراقية" (PDF). No. ٤٥٧١. ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق. وەزارەتی دادی عێراق. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. p. ١٤. Archived from the original (PDF) on 17ی Aprilی 2021. Retrieved 18ی Septemberی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  20. ^ "أعضاء مجلس مفوضية الانتخابات يؤدون اليمين الدستورية أمام مجلس القضاء الأعلى". بغداد اليوم. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. Archived from the original on 18ی Septemberی 2021. Retrieved 18ی Septemberی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  21. ^ "الوقائع العراقية" (PDF). No. ٤٥٧٦. ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق. ٣ی شوباتی ٢٠٢٠. Archived from the original (PDF) on 20ی Septemberی 2021. Retrieved 20ی Septemberی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  22. ^ "مجلس مفوضية الانتخابات الجديد يعقد جلسته الاولى ويوضح مهامه في بيان رسمي". بغداد اليوم. Archived from the original on 2021-10-22. Retrieved 2021-10-22.
  23. ^ "النص الكامل لرسالة محمد علاوي لرئيس الجمهورية واعتذاره عن تشكيل الحكومة". بغداد اليوم. Archived from the original on 31ی Marchی 2021. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  24. ^ ئ ا "الوقائع العيراقية" (PDF). No. ٤٥٨٤. ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق. Archived from the original (PDF) on 30ی Octoberی 2020. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  25. ^ "قرارات وتوصيات الجلسة (1) الخميس / 7 آيار/ 2020". پەرلەمانی عێراق. Archived from the original on 15ی Octoberی 2020. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  26. ^ "بالوثائق.. إحالة عبد المهدي وزراء حكومته إلى التقاعد". بغداد اليوم. Archived from the original on 29ی Septemberی 2020. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  27. ^ "الكاظمي يحدد 6 حزيران 2021 موعداً للإنتخابات المبكرة ويتعهد بتوفير مستلزماتها". بغداد اليوم. Archived from the original on 22ی Octoberی 2021. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  28. ^ "جدول اعمال الجلسة ڕقم (١) السبت ٥/ ايلول/ ٢٠٢٠". پەرلەمانی عێراق. Archived from the original on 26ی Januaryی 2021. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  29. ^ "بعد ما قاله المرجع السيستاني عنها.. مفوضية الانتخابات تحدد 5 شروط لإجراء الاقتراع المبكر". بغداد اليوم. Archived from the original on 22ی Octoberی 2021. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  30. ^ "بالوثيقة.. البرلمان يرسل قانون الأنتخابات الى رئاسة الجمهورية للمصادقة عليه". بغداد اليوم. Archived from the original on 22ی Octoberی 2020. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  31. ^ "بالوثائق.. رئيس الجمهورية يصادق على قانون الانتخابات". بغداد اليوم. Archived from the original on 22ی Octoberی 2021. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  32. ^ ئ ا "الوقائع العيراقية" (PDF). No. ٤٦٠٣. ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق. Archived from the original (PDF) on 17ی Novemberی 2020. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  33. ^ ئ ا "الوقائع العيراقية" (PDF). No. ٤٦٠٦. ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق. Archived from the original (PDF) on 13ی Augustی 2021. Retrieved 22ی Octoberی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  34. ^ "سیستمی نوێی ھەڵبژاردنەکانی عێراق". www.pukmedia.com. Retrieved 2021-10-08.
  35. ^ ئ ا "كل شيء تريد معرفته عن الانتخابات العراقية في تشرين الأول 2021" (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-09.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  36. ^ "ئامێرەکانی هەژماری دەنگدان لە عێراق پشکنینیان بۆ دەکرێت". SNN. 2020-12-07. Retrieved 2021-10-08.
  37. ^ "EU election observers will arrive in Iraq mid-September". www.rudaw.net. Retrieved 2021-10-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  38. ^ "No security breaches were recorded in Nineveh during the special voting day, official says". No security breaches were recorded in Nineveh during the special voting day, official says. Retrieved 2021-10-08.
  39. ^ "سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە عێراق: ئەمجارە ڕێکارەکان تووندن و ساختەکاری کەم دەکاتەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2021-10-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  40. ^ Corporation, Nalia. "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ئامێرەکانی دەنگدان پارێزراون و هیچ هەڕەشەیەکی هاککردنیان لەسەر نییە". nrttv.com. Retrieved 2021-10-08.
  41. ^ Corporation, Nalia. "دڵنیایییەک لە کۆمسیۆنەوە لەبارەى ئامێرەکانى دەنگدان". nrttv.com. Retrieved 2021-10-08.
  42. ^ "خاوی ئامێرەکان لە چەند بنکەیەک پڕۆسەی دەنگدان سست دەکات". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-10-08.
  43. ^ "ڕاپۆرتی نیوەی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت" (PDF). کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. Archived from the original (PDF) on 8ی Octoberی 2021. Retrieved 8ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  44. ^ "تقرير الغلق لمراكز التصويت الخاص للانتخابات البرلمانية ٢٠٢١". کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. Archived from the original on 8ی Octoberی 2021. Retrieved 8ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)
  45. ^ "المفوضية: نحقق في مدى صحة الجدول المتداول الذي يظهر مشاركة 19% في الانتخابات". ناس نیوز. Archived from the original on 10ی Octoberی 2021. Retrieved 10ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  46. ^ "UPDATED: Iraq's electoral commission reports just over 42 percent voter turnout". کوردستان٢٤. Archived from the original on 11ی Octoberی 2021. Retrieved 11ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  47. ^ "كلمة رئيس مجلس المفوضين القاضي جليل عدنان خلف في مؤتمر إعلان النتائج الأولية لانتخابات مجلس النواب العراقي، اليوم الإثنين". کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. Retrieved 25ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  48. ^ ئ ا "توضيح من رئيس مجلس المفوضين بشأن النتائج الأولية والنتائج النهائية". کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان. Retrieved 25ی Octoberی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  49. ^ "لیستێکی گەورەی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکاتەوە". speemedia.com. Retrieved 2021-10-13.
  50. ^ "ھادی عامری ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکان رەتدەکاتەوە". www.knnc.net. Retrieved 2021-10-13.
  51. ^ Corporation, Nalia. "کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە روونکردنەوە دەدات". nrttv.com. Retrieved 2021-10-13.
  52. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/181020214. Retrieved 2021-10-22. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  53. ^ Abdullaazad35 (2021-10-13). "گەڕەکە کوردییەکان لە کەرکووک گەمارۆ دراون و زیاتر لە 64 گەنج دەستگیردەکرێن,". مؤسسة كوردستان الفضائية (بە کوردی). Retrieved 2021-10-22.
  54. ^ Kurdi, Kurdiu. "بە وێنە.. گەنجە دەستگیر كراوەکانی کەرکوک ئازادکران". www.kurdiu.org. Retrieved 2021-10-22.