ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/ئەرشیڤی ٢: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت).
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت).
ھێڵی ٢٦٥: ھێڵی ٢٦٥:
*::::::::بەڕاستی ناکرێت بیھێنمە ئێرە گەر ویستت لە دیسکۆردی ویکیپیدیا دەینێرم. کێشەی من ئەوەیە نامەوێ بەکارھێنەرانی تر بەتایبەت نوێیەکان ئەم پەڕانە ببینن [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٢٠:١٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
*::::::::بەڕاستی ناکرێت بیھێنمە ئێرە گەر ویستت لە دیسکۆردی ویکیپیدیا دەینێرم. کێشەی من ئەوەیە نامەوێ بەکارھێنەرانی تر بەتایبەت نوێیەکان ئەم پەڕانە ببینن [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٢٠:١٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
*::::::::: {{وب|Sakura emad}} گەرچی ھەر گۆڕانکارییەک پەیوەندیی بە ویکیپیدیاوە ھەبێ، دەبێ ھەر لە ویکیپیدیاش قسەی لێوە بکرێت، بەڵام دەی بۆ ئەمەیان باشە، لەوێ بینێرە. با بزانم ئەم وتووێژانە چین وا باسیان دەکەیت! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٦:٠٤، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
*::::::::: {{وب|Sakura emad}} گەرچی ھەر گۆڕانکارییەک پەیوەندیی بە ویکیپیدیاوە ھەبێ، دەبێ ھەر لە ویکیپیدیاش قسەی لێوە بکرێت، بەڵام دەی بۆ ئەمەیان باشە، لەوێ بینێرە. با بزانم ئەم وتووێژانە چین وا باسیان دەکەیت! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٦:٠٤، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
== داواکاری: [[ویکیپیدیا:ناوزڕاندن]] بۆ بوون بە سیاسەتێکی فەرمی ویکیپیدیا ==

{{atop
| status = حاڵەت
| result = {{کرا}}[[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٦:٢٠، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) {{nac}}
}}

سڵاو داوا دەکرێت ئەم پەڕەیە ببێت بە یەکێک لە سیاسەتێکی فەرمی ویکیپیدیا، '''بە کورتی''' باس لەوە دەکات ھەر ناوەڕۆکێکی نەشیاوت بینی بیسڕەوە. {{زۆر سپاس}}

=== {{دژایەتی}}===

=== لێدوانەکان ===
ئەم سیاسەتە پێویستی بە پشتگیری نییە چونکە لەگەڵ [[m:Universal_Code_of_Conduct]] یەکدەگرێتەوە و بەیەکەوە پەیوەستن، گەر لەماوەی چەن ڕۆژێک ھیچ دژایەتیەک نەبوو بەشێوەیەکی خۆگەرانە بە پشت بەستن بە Universal_Code_of_Conduct پەڕەکە پەسەند دەکرێت وەک سیاسەتێکی فەرمی. [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٥:٢٥، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
:عەیبی نییە. بژیت! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٤:٥٦، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
::{{emoji|1F60A|size=28}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٠٨:٥٦، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
::: {{کرا}} دوای وەستان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و نەبوونی ھیچ دژایەتییەک ئەوا پەڕەکە وەک سیاسەتێکی فەرمی دیاریکرا. [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٠٨:٥٨، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
{{بنی ئەرشیڤ}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٧، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

گۆڕانی یەک لە پێوەرەکانی بێباخبوون

لە یەک لە پێوەرەکاندا وتراوە کە بێبایەخبوونی ئالبۆمێک یان مووزیکێک بە نەبوونی پەڕەی خاوەنی بەرھەمەکە دیاری دەکرێت. یەکەم. بۆی ھەیە کە بەرھەمێک لە خاوەن بەرھەمەکە بەناوبانگتر بێت. دووەم. ئەم پێوەرە بۆ ویکی کوردی بە ٢٢ ھەزار وتارەوە پێوەرێکی گونجاو نییە، چون ھەژماری وتارەکان زۆر کەمە و ئەوە کە بابەتێک نییە بە ھۆی بێبایەخبوون نییە و ھۆکارەکەی کەمکاریی بەکارھێنەرانی ویکیپیدیای کوردییە. -- Eyubm (لێدوان) ‏١٠:٠٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ، باشترە پیاچوونەوەی گەورە بۆ سخ بکرێت. هیوا (لێدوان) ‏١٠:٣٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ لە پەڕەی وتووێژی ئێپینیش باسم کرد بۆ نموونە ئەم گۆرانییە[١] لە گۆرانیبێژەکەی بەناوبانگترە، (چوون زۆر کەس بە بیستنی ئەم گۆرانییە خۆیان کوشتووە ناوبانگی دەرکردووە) سەیری بکەی لە زۆرێک لە ویکیپیدیاکان باسی گۆرانییەکە کراوە، لە حاڵێکدا گۆرانیبێژەکەی وتاری نییە.Şûşe وتووێژ ‏١٠:٣٦، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێداچوونەوە بە سیاسەتەکاندا

سڵاو. بۆیی کاتی ئێوەی خۆشەویست بە پێشەکییەوە نەکوژم یەکسەر دەچمە سەر بابەتەکە. بەشێکی زۆر لەو سیاسەتانەی @Épine: درووستی کردوون بریتیین لە وەرگێڕانی دەقاودەقی ئەو یاسا و سیاسەتانەی کە لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا ھەن. بەڕێزتان لەمن باشتر دەزانن کە ھەر ویکیپیدیایەک سەرپشکە لەوەی کە چۆن سیاسەتەکانی خۆی دادەڕێژێت. داڕشتنی سیاسەتیش زۆر بەڕوونی باسی لێوە کراوە کە پێویستی بە کۆدەنگی ھەیە. ئەوەی کە کراوە لەلایەن ئەو بەکارھێنەرەوە بریتییە لە وەرگێڕانی سیاسەتەکان و سەپاندنی بەسەر ئەم ویکیپیدیایەدا وەک وەک سیاسەتی فەرمیی بەبێ ھەبوونی کۆدەنگی. ئەمە سەرباری ئەوەی کە دژایەتی پرەنسیپەکانی ویکیپیدیا دەکات، بۆتە بەربەستێکی گەورە بۆ کۆی بەکارھێنەران.

ئەوەی پێویست دەکات ڕوونی بکەمەوە لە ئامانجەکەم، ئەمانەیە:

  • بۆخۆم زۆر بەکەمیی (مەگەر بە بێ مەبەست) پێشێلی ئەو یاسایەنە دەکەم. لەبەر ئەوە شینی ھەریسەکەی خۆم ناکەم وەکوو ئەو برادەرە تۆمەتبەخشەرەوەیە ئاماژەی پێ کردبوو. من مەبەستمە ئێمە خاوەنی سیاسەتی خۆمان بین لە ئاکامی ھاوکۆکیی یان یەکدەنگی و دەنگدان لەسەریان.
  • ھێنانی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆ ئێرە بە بێ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە ھەم دژی پرەنسیپەکانی ویکیپیدیایە و ھەم نابێت قبووڵ بکرێن (وێڕای ئەوەی گەلێک لەو سیاسەتانە ڕەنگە زۆریش باش بن).
  • ئەوەی کراوە لەلایەن ئەو برادەرەوە، بەپێچەوانەی ئەو عورفەوەیە کە بەڕێوەبەرانی وەک @Calak:، @Aza:، @ئاسۆ:، @Marmzok:، و ھتد.. دایان نابوو. تۆمەتبار کردنی ئەو بەڕێوەبەرانی پێشوو و ئەو ئازیزانەی ئێستا بەوەی کە ترسنۆکن، کارێکی قێزەونە و پێویستە ئەوە ڕاست بکرێتەوە کە مامەڵەکردنی زۆرێک لەو بەڕێوەبەرانەی کە ئەو تۆمەتانەیان خراوەتە پاڵ لە گۆشەنیگایی ھەستکردنی بە بەپرسیارێتی و باڵغییەوە بووە لە بیرو بۆچووندا (لەبری ئەوەی وەک ھەرزەکار ئێرە موقاڕەنە بکەن بە ویکیپیدیای ئینگلیزی زەبەلاح و زمانی ئینگلیزی زەبەلاح بە زمانی کوردیی قوڕبەسەری بێ سەرچاوە).

پێشنیازی من ئەمەیە:

  • بۆ ھەریەک لەو سیاسەتانەی کە ھەن و پاسدراون بەبێ دەنگدان، دووبارە بخرێنەوە دەنگدان بۆ پاسدانیان. ئەو کاتە کەس ناتوانێت لە یاساکان لابدات چوونکە بە کۆدەنگی درووستکراون. من ئامادەم خۆم تەرخان بکەم بۆ ئامادەکاری بۆ یەک بەیەکی ئەو سیاسەتانە و بیھێنمە بەردەمی ئێوەی بەڕێز بۆ دەنگدان لەسەری، چاکردنیان، یان ڕەتکردنەوەیان.

تکام وایە ھەندێک کات بدەنە ئەم بابەتە تا بۆ ھەمیشە یەکلایی بکەینەوە. @Pirehelokan:، @Eyubm:، @هیوا:، @Amine yousefi:، @Serchia:، @Kushared:، @ئارام بکر: --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٠١:٢١، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨

لەگەڵ هیوا (لێدوان) ‏٠٨:٤٩، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ، ئەسڵەن زۆرینەیان لە ڕووی ڕێنووس و بەستەردانیش کۆنبوونە دەبێت نوێ بکرێنەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٨، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ بەتایبەتیش لەگەڵ ئەو بەشەم زمانی ئینگلیزی زەبەلاح و ویکی ئینگلیزی زەبەلاح و سیاسەتەکانی لە کوێ و زمانی کوردی قووڕبەسەر و ویکی ئێمە لە کوێ... Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٥٨، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ—تەواو دەیکەین بە یەکلایی بێتەوە. بەم زووانە دایدەنێم ئەگەر کێشەکەی من و برووسک چارەسەر بێت تاکوو خۆیشی لەم وتووێژە بەشدار بێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٢٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ - سەرچیا‏١٤:٠٥، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ - -- MarMzok لـێدوان-- ‏١٦:١١، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە @هیوا: تکایە @Broosk: ئاگادار بکەرەوە کە ئێمە لەسەر ئەو وەستاوین، پرۆژەکەی تەواو بکات. سپاس--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە ژیار. ئەبێ ئەمانە ببینێت، نەشی بینێت بڕیاری خۆیەتی. من هیچی بۆ نانێرم و تۆش پەلەی لێ مەکە. هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٠٧، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەرایەتی

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو ھاوڕێیان، من بڕیارم داوە کە لە بەڕێوەبەرایەتی بکشێمەوە. کاتەکەی کە لە ویکی بەسەرم برد زۆر بەسوود و بەنرخ بوو بۆ من و بەشداربوونم لێرە دەرگای زۆری لە ژیانم کردەوە، زۆر خۆشحاڵیش بووم کە ھەمووتانم ناسی. ویستم ئاگادار بن پێش ئەوەی داواکارییەکە پێشکەش بکەم. @ئارام بکر: @Calak: @Serchia: @Pirehelokan: و بەڕێزانی تریش.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٢، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر ڕای ئێمە دەپرسیت من لەگەڵی نیم دەست بکێشیتەوە لە بەڕێوەبەرایەتی. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Épine:، ئەوە چی دەڵێیت؟! وا دەزانیت دەڵێم فەرموو؟! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ ھەردووکتان کاک @ئارام بکر: و @Pirehelokan: ھەڵبەت منیش خۆم پێم خۆش نییە، بەڵام لە ئێستادا لە ژیانی خۆمدا زۆر سەرقاڵم و بەو شێوەیەی جاران کاتم نابێت کە بەشداری لە ویکی بکەم. من خۆم بەردەوام باوەڕم بەوە بووە کە بەڕێوەبەر دەبێت چالاک بێت نەک مانگی جارێک دەرکەوێت دەستکارییەک بکات و ون ببێتەوە، ئێستا خۆشم خەریکە وام لێ دێ (وەک ئاگادارن ماوەیەکە ناچالاکم) بۆیە پێش ئەوەی ئەوە ڕووبدات حەزەکەم خۆم دەست لە بەڕێوەبەرایەتی بکێشمەوە. ئەگەر لە داھاتوودا بتوانم بەو شێوەیەی جاران چالاکیم ھەبێت دووبارە بیر لەوە دەکەمەوە کە خۆم بپاڵێومەوە، بەڵام لە ئێستادا بەردەوامبوون بۆ من ئەستەمە. من تا ئێرە لەگەڵتان ھێناومە و زۆر خۆشحاڵ بووم کە توانیم لەگەڵ ئێوە پێکەوە کەمێک پەرە بە ویکییەکەمان بدەین. ھەوڵ ئەیەم جار جار سەر بدەمەوە، ھیواداریشم ئاگاتان لە ویکییە بچووکەکەمان بێت و نەھێڵن تێک بدرێت. ھیوادارم ئێوە بتوانن بۆشاییەکەی من پڕ بکەنەوە، و لە داھاتووشدا بەڕێوەبەرانێکی چالاکتر و باشتر ھەڵبژێرن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٥٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ئێپین @Épine:، بەخێربێیەوە! بەڕێوبەرانیش وەکوو هەموو بەکارهێنەرانی تر مرۆڤن. ڕۆبات نین کە شەو و ڕۆژ بۆ کارێک دروست کرابن و هەر ئەو کارە بکەن، کێشە نییە ئەگەریش درەنگ درەنگ سەری ئێرە بدەن، هەندێک لە بەڕێوبەران لە سەرەتای دروستکردنی ویکی لێرەن، هەر ئەوەندەی جار جار دێن، بەڕاستی جێی خۆشحاڵییە کە دەیانبینین کە هێشتا ئێرەیان لەبیر نەکردووە. بۆیە ئەگەر تۆش وەکوو جاران نەتوانی لێرە بی، بەڕای من هیچ کێشەیەک نییە. هیوادارم گەردنیشم ئازاد بکەی. ببوورە ئەگەر جار جار بە ناخۆشی قسەم لەگەڵ کردووی.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٣٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. منیش لەگەڵ شووشە خانمم. ھیچ مافێکی بەکارھێنەری جا بەڕێوەبەرایەتیش بێ بەم مانایە نییە کە بەشداریت دەبێ فرە بێ. بەشداری دڵخوازانەیە. ھەڵبەت منیش لەگەڵ ئەمە نیم یەکێک بەڕێوەبەر بێ و ساڵێ دوو جار بەشداری بکا بەڵام بێگومان جنابت ئەوەندە ناچالاک نابی. بە بڕوای من جارێ پێویست نییە بەڕێوەبەرایەتی وە لا بنێی. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٧، ٤ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار دڵگرانم بە بیستنی ئەو ھەواڵە. تۆ سەرمایەیەکی گرنگی بۆ ویکیپیدیای کوردی. ھۆکاری کەمیی بەشداری و دوورکەوتنەوەت ھەر شتێک بێت، ھەقی خۆتە کاتی زیاتر بەو شتە بدەی، خوێندن بێت یان کار، بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت ئێمە لێرە بۆ ئامانجگەلێک تێدەکۆشین و ماندووبوونیشمان بەرھەمی ھەر دەبێت. بۆیە لەگەڵ ئەوە نیم بەیەکجاری وازبێنی و دەست لە بەڕێوەبەری بەربدەیت. ھیچ کێشەیەک نییە، با ساڵێ یەک دەستکارییت ھەبێت. سەرچیا‏١٤:٤٩، ٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ وەڵامەکانتان ھاوڕێیان، @Amine yousefi: @Calak: کاک @Serchia: خۆشحاڵم کە بوومەتە جێی متمانەتان و بەو شێوەیە سەیری من دەکەن. ھەڵبەت من ویستم لە مافەکە بکشێمەوە بۆ ئەوەی وا تێ نەگەن کە ئەو پەیمانانەی لە کاتی داواکاری بەڕێوەبەرایەتی دام شکاندوومە. وەختی خۆی کاک سەرچیا پرسیاری کرد کە ئەگەر دوای بوون بە بەڕێوەبەرم ھەر چالاک دەبم منیش وتم بەڵێ. حەزم نەکرد وا ھەست بکەن کە بە پێچەوانەی قسەکانی خۆمەوە کردارم ھەبووە. لەسەر دەستی ئێوە کاتێکی زیاتری پێ دەدەم، بەڵکو بتوانم پێش ڕۆیشتنم ھەندێک لە کارە تەواونەکراوەکانم وەک وپ:تو تەواو بکەم و ویکیی کوردی لە داھاتوو سوودی لێ ببینێت. بەڵام ھێشتا پێشبینی مەکەن دەستکاریی زۆرم ھەبێ و تا ماوەیەکی زیاتریش لە ویکی دادەبڕێم. زۆریشم پێ ناخۆشە کە وای لێ ھات! ھیوادارم ئێوە لەجێگەی منیش چالاک بن. دووبارە سوپاس بۆ ھەمووتان و سوپاس بۆ خزمەتەکەتان، منیش داوای لێبوردن ئەکەم @Amine yousefi: ھەڵبەت ئەو ماوەیە گرژییەک لە نێوانمان دروست ببوو نەک ھەر لەگەڵ تۆ بەڵکو لەگەڵ بەشداربووان بە گشتی. بە ھیوای ئەوەی ئێستا ھەمووشتێ باش بێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٣، ٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرچەنە من زۆر درەنگ کەوتووم لە نوسینی ڕای خۆم بۆتۆ بەڵام بەرێوبەرێکی چالاکیو پەرەت بە ویکیپیدیای کوردی داوە بەڕای من ناچالاک بوونت نابێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی دەست لە پلەکەت بکێشیتەوە وە کارەکەشت وا لە ویکیپدییا دورت ناخاتەوە کە نەتوانی بۆ ماوەی مانگێک تەنانەت ٨ دەستکاریشت نەبێت بۆیە پێویستە لە ویکییپدیا بمێنی و بەردەوامی بە کارەکانت بدەیت بەپێی ھێز و توانات لە کارەکەت سوپاس -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


قەدەغەکردنی وەرگێڕان بە مەکینە

بەکارھێنەرانی بەڕێز، @Aza:، @Calak:، @Kushared:، @Min.neel: و @Serchia: بە تازەیی مایکرۆسافت وەرگێڕانی کوردیی ناوەندیی داناوە و بڕێک لە بەکارھێنەرەکان بەکاری دەھێنن بۆ وەرگێڕانی ماشینی و وتار دروست دەکەن بە کۆپی پەیست. پێشتریش ئەو کارەیان بە ماڵپەڕی ئینکوردیش دەکرد. من زۆر بەتاقەتم لەگەڵ بەکارھێنەرانی تازە، بەڵام ئەمە دیاردەیە زۆر دەبینم بە تازەیی و بژاری وتارەکان چیتر ئاسان نیە. بۆیە وتم با ڕێککەوتنێک بکەین لەسەر قەدەغەکردنی وەرگێڕانی مەکینەیی، چون تا بێت کواڵیتیی وتارەکان دێنێتە خوار. وا دیارە لە ویکیی فارسیشدا کێشە بووە ئەوە بۆیە ئەمەیان بۆ داناوە fa:الگو:ترجمه ماشینی ممنوع. نازانم ڕاتان چییە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram:یش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشتر لەگەڵ بەڕێزان ئارام و سەرچیا لەسەر ئەم بابەتە قسەم کردووە، ئەوانیش پێیان باشبووە و دەتوانن قسەی خۆیان بکەن. پێشنیاری منیش هەمان شت بوو کە داڕێژەیەکی تایبەت بۆ ئەوە درووست بکرێت، پاشان ١٠ ڕۆژ بە نووسەر بدرێت کە وتارەکەی چاک بکات ئەگەر نا ئەوا دەبێت لەلایەن نووسەرانی ویکی بکرێتە وتارێکی کۆڵکە یانیش بەڕێوبەران بیسڕنەوە. هەڵبەت ئەو ١٠ ڕۆژە دەبێت ئەوەی فێربکات کە چیتر وەرگێڕی ئامێر بەکارنەهێننت، نەوەک کە بۆ هەموو جار تاگەکە لە وتارەکانی ئەو بەکارهێنەرە بدرێت و هەمووجار ١٠ ڕۆژی پێبدرێت. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ سڕینەوە خێرا نیم بە بڕوای من گشت ئەمانە تاگی پێشنیاری سڕینەوە-یان لێ بدرێ. زۆر سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٧، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە ئەو کاتەیە کە نووسینەکە مانا نەدات و پێداچوونەوەی بۆ نەکرابێت، گەرنا وەرگێڕ ئازادە کەڵک لە چ وەردەگرێت بۆ وەرگێڕانەکەی. وەک دەزانین ھێشتا ئاستی وەرگێڕانی کوردی لەم ئامێرانە باش نییە. دەکرێت بۆ ھەر وتارێک کە زانیمان ھەموو یان بەشی زۆری لەڕێی ئامێرەوە کراوە تاگی سڕینەوەی لێ بدرێت و بەکارھێنەرەکەش کارەکە دووبارە نەکاتەوە. سەرچیا‏١٣:٠٢، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ ڕای بەڕێز Kusharedم. Min.neel (لێدوان) ‏١٣:٢٥، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتارێک بەو مەکینەیە بنووسرێ ھیچ کەڵکی نییە. ویکییەکەشمان شپرزەتر ئەکات. من لەگەڵ سڕینەوەی خێرا و بێ سێ و دووم. ھەر چاوتان پێ کەوت نەیھێڵن. -Aza (لێدوان) ‏١١:١٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە ھەمووتان بێت. قسەی ھەمووتان دروستە. بەگشتی گەر کەسێک بەبێ پێداچوونەوە و بەتەواوی پشت بە وەرگێڕەکە ببەستێت، ئەوا من لەگەڵ Azaم. ناشتوانین بڵێین با قەدەغە بکرێت چونکە لە دەسەڵاتی ئێمە نییە و ئامرازێک نییە تا پشکنین بکات بۆیە دەبێت پشت بە خۆمان ببەستین. بە خاڵیش چەند قسەیەک دەکەم.
  • @Pirehelokan: لە حاڵەتی ناچاریدا ئەو داڕێژە دروست کراوە ئەینا نابێتە ڕێگر و وەک دەڵێن «خووی شیری ھەتا پیری» کەسێک بەو وەرگێڕە مەکینەیییانە وەرگێڕان بکات، ئەستەمە وازی لێ بێنێت. من خۆم کەم وتار دروست دەکەم، و ناشڵێم بەکاریان ناھێنم، بەڵام تا وای لێ نەکەم کە مانای تەواو بدات بەدەستەوە وازی لێ ناھێنم یانیش ھەر نایکەم. ھەرچۆنێ بێت، گەر ئەو داڕێژەیەش بۆ خۆمان ھاوردە بکەن، زۆر باش دەبێت و ھەنگاوێک دەنێینە پێش.
  • لە پەڕەی یارمەتیی وەرگێڕان لە ویکیی ئینگلیزی (en:WP:MACHINETRANSLATION) وتراوە کە خۆتان لە وەرگێڕە مەکینەیییەکان بەدوور بگرن، و کۆمەڵگەی ئەوانیش وتوویەتی «an unedited machine translation, left as a Wikipedia article, is worse than nothing.»
  • بڕواننە ئێرە کە داڕێژە:وەرگێڕانی دەقاودەقیان لێ دراوە (مەرج نییە ١٠٠٪ وا بن). زۆر زۆریش بوون کە پار و پێرار کۆمەڵێک قوتابی ھاتن و بەشێکیان بە ئینکوردیش ئەرکەکانیان لەکۆڵ خۆیان کردبوویەوە (کە ئەوانە سڕدرانەوە). ئەوەش بڵێم کە ھی چاکیشیان زۆر بوون و ئەوانە مانەوە.
  • لە ویکیی ئینگلیزی ئامرازی وەرگێڕی ناوەڕۆکیان سنووردار کردووە و پاڵێوەری ٧٨٢یان دروست کردووە کە بەگشتی ناھێڵێت تازەکاران وەرگێڕی ناوەڕۆک بەکاربێنن. ئێمە دەتوانین بیکەینە ژمارەی دەستکاری (بۆ نموونە < ١٠٠ یان ٥٠٠ چونکە ویکییەکەمان بچووکە) گەر پێتان باشە دروستی بکەین.
  • تاگی campaign-external-machine-translationیان ھەیە، بەڵام بەڕاستی بۆم دەرنەکەوت کە کاری تاگەکە چییە!
  • پەیامی میدیاویکی:Editpage-head-copy-warn‏م دروست کردووە (کە ھەرچەندە پەیوەندیی بەمەوە نییە)، بەڵام لەکاتی دەستکاریکردن دەردەرکەوێت و دەتوانین لەسەرووتر یان خوارتر ئاگادارییەکیش بۆ قەدەغەکردنی وەرگێڕی مەکینە بنووسین گەر پێتان باش بوو.
بەگشتی لەئێستادا ناتوانین ڕێگری لەو کارە بکەین، بەڵام دەتوانم بڵێم ئەوانەی وا لەسەرەوە باسم کردن، بەشێکی زۆری کارەکانی وەرگێڕە مەکینەیییەکان کەم دەکاتەوە. من ھەر ئەوەندەم دەستکەوت. بڕیاریش بۆ کۆمەڵگەیە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەم لەسەر جۆری ڕ‌ێگەچارەکە نیە. زیاتر مەبەستم ئەوەیە بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرەکان ئاگاداری کێشەکە بن. تەنانەت ئەگەر پاڵیسیی فەرمیشمان دەربارەی نەبێت، دەبێ وریای مەسەلەکە ببین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٤٠، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ببورن گەر من بانگھێشت نەکراوم و قسە دەکەم، بەڵام منیش بەھەمان شێوەی کاک ئارام و کاک سەرچیا لەگەل قەدەغە کردنی نیم، بەرای من ئەوە بەکارھێنەرە بریار ئەدات بابەتەکەی مانادار بێت و پێداچوونەوەی بۆ دەکات یان ئاوا دەیھێلێتەوە، بە مانایەکی تر من ھەمیشە ئامێری وەرگێرانم بۆ بابەتەکانم بەکارھێناوە بەڵام نازانم تا ئێستا ئایا ھیچ لە ئێوە بێ ماناییەک یان شتێکی بە تێگەیشتن ئەستەمی بینی بێ لە وتارەکانم؟ من کە وەرگێران بەکاردێنم دوای ئەوە پێداچوونەوە بۆ وتارەکە ئەکەم جگە لەوەش لە ئینگلیزیەکەی ئەیخوێنمەوە بەڵام جار وا ھەیە ناتوانم وشەیەک لە ئینگلیزی %١٠٠ وەرگێرم یان کێشە دروست ئەبێ وەرگێران بەکاردێنین! مەبەستم بەکارھێنانی وەرگێران ئاسایە گەر بە وریایەوە بێت و ئاگاداری ئەوە بین چی دەنووسین سوپاس. — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٣٦، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیای سۆرانی

ناساندن

سڵاو بەڕێزان من ماوەیەکی زۆرە خەریکی نوێکردنەوە و گۆرانکاریم لە سیاسەت و رێساکانی ویکیپیدیا بەھۆکاری ئەوەی ھەنێکیان پێویستیان بە ئاسانکاری زیاتر بوو بۆ تێگەیشتن ھەنێکیان پێویست بوو باشتر بنووسرێنەوە بەھاوکاری ویکی ئینگلیزی ئەو کارەم کردووە. ئەزانم ئەمە لەگەل سیستەمی یەکدەنگی یەکناگرێتەوە، بۆیە ئەمرۆ گشت بەشدارییەکانم لە سیاسەت و رێساکانی ویکیپیدیا دەھێنمە ئێرە تۆی بەرێز ئەگەر ئەزانی ھەر یەک لەم بەشداریانە شایەنی گەڕاندنەوەن تکایە بیرورای خۆت بنووسە لەوانەیە بمانەوێ دەست بە دەنگدانیش بکەین

بەشداریەکان

ئەو سیاسەت و رێسایانەی بەر بەشداری و گۆرانکاری کەوتووون بریتین لە:


ئەمە جگە لەوەی چەن سیاسەت و رێسایەکی نوێم ھێناوەتە ناو ویکیپیدیا کە ھێشتا پەسەند نەکراون ١. بەستەری سوور ٢. ویکیپیدیا:سپام ٣. ویکیپیدیا:ناوەڕۆکی ھێرشبەر ٤. ویکیپیدیا:ڕێسای بەکارھێنانی لۆژیکی ناوەڕۆکی نائازاد ٥. ویکیپیدیا:بینینی ناوەڕۆکی سڕدراوە ٦. ویکیپیدیا:ڕێسای بەکارھێنانی لۆژیکی ناوەڕۆکی نائازاد ٧. ویکیپیدیا:نابەرپرسی ٨. ویکیپیدیا:بە چەتاڵکردنی ناوەرۆک ٩. ویکیپیدیا:ناکۆکی دروستیبوون ١٠. ویکیپیدیا:داڕێژە ھەستیارەکان

داواکاری

داوای دوبارە پێداچونەوە و نوێکردنەوە و پەرەپێدانی یاسا و رێساکانی ویکیپیدیا ئەکەم. و دروستکردن و ھێنانە ناوەی یاسا و رێسای نوێ کە بۆ ئێستای ویکیپیدیا پێویستن و یارمەتی گەشە و بەرەو پێشچوونی ویکییەکە زیاتر ئەدات.

بانگھێشتنامە

@Serchia:, @Aram:, @Calak:, @Épine:, @Ahrirrr:، @Amine yousefi:، @Halsho98:، @Danial2703kurdistan:، @-Haryad:، @ArkanEN123:، @Aza:، @Khabat4545:، @Keenîî:، @Khoshhat: ،@Kurd2021:، @Kushared:، @Malaksha:، @Pirehelokan:، @Muhamad khtab sarmamy:، @Saladin-5689:، @فەرهاد:، @عبد الله عرفة (بيت الحكمة):، @مامۆستا:
سوپاس بۆ خوێندنەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٢١، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان یان بیروراکان

@Sakura emad:، دەست خۆش، زەحمەتی باشت کێشاوە. کاری چاکە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١١، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵام سوپاس بەڕێز @Pirehelokan: 🥰🥰 ئایا ئەتوانم بەردەوام بم ؟ دەنگی ئێوە چییە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:بە بڕوای من هەرچەند کار ئاسانی بکرێت خراپ نیە و سودی هەیە بۆ ویکیپیدیای کوردی ، دەکرێت ئەو کەسانەی کە ماوەیەکی زۆرە لە ویکیپیدیان و شارەزاییان هەیە زیاتر لە سەر ئەم بابەتە قسە بکەن . من پشتیوانی خۆم بۆ کارەکانت دەردەبڕم ، بەردەوام بە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: نوێکردنەوەی یاساکان تا ڕادەیەکی زۆر زمانەوانییە پێویست بە دەنگدان ناکات. بۆ سیاسەتە نوێیەکانیش من لەگەڵ یاسای ویکیپیدیا ناوەڕۆکی هێرشبەر نیم مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ڕاستە ماوەیەکە نادیارم، بەڵام وازم نەھێناوە ئاگاداری ھەموو گۆڕانکارییەکانم دەستخۆش بێت! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٣:١٣، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵام @Kurd2021: زۆر سوپاس بۆ پشتگیریەکەت ھەوڵی زیاتر ئەدەم گەر دەنگەکان ئەرێنی بوون. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵام @مامۆستا: ناوەرۆکی ھێرشبەر تەنھا بە مەبەستی باش بەکاردەھێنرێ دڵنیابە جگە لەوە ڕێگەپێنەدراوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵام @-Haryad: زۆر سوپاس بۆ پشتگیری —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:، @مامۆستا: ناوەرۆکی ھێرشبەرمان نیە لە ویکیپیدیادا. نابێت ھێرش بکرێتە سەر کەس یا شتێک. ئەوە ڕەنگە وەرگێڕانێکی Wikipedia:Offensive material بێت کە پێویستە وشەیەکی تری بۆ دابنرێت وەک ناوەرۆکی ناپەسند یا ناوەرۆکی ناشیرین یا ناوەرۆکی ناخۆش. واتە ئەو شتانەی ڕەنگە لای ھەموو کەس جوان نەبن. بۆ نموونە پێویستە لە وتارێکدا وێنەی ئەندامی زاوزێی مرۆڤ، وێنەی پەیوەندیی جینسی یا وێنەی پیسی دابنرێت. ئەم ناوەرۆکانە لای زۆرێک لە خەڵک ڕەنگە ناپەسند بن، بەڵام بۆ تەواوەتیی وتارەکان پێویستە. ویکیپیدیا سانسۆری تێدا نیە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٢، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:، دەربارەی بەردەوامیش لەلایەن منەوە ھەتاھەتایە گەردنت ئازا بێت تا دەتوانی کار بکە :) بۆ کارکردن پێویست بە ئیجازەی کەس نیە. بەڵام ئەوە باشە کە پاڵیسییەکان دەخەیتە پێش چاوی بەکارھێنەران بۆ پیاچوونەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤١، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵام

ناوەرۆکی ھێرشبەرمان نیە لە ویکیپیدیادا. نابێت ھێرش بکرێتە سەر کەس یا شتێک. ئەوە ڕەنگە وەرگێڕانێکی Wikipedia:Offensive material بێت - پیرەھەڵۆ

بەڵێ بەڕێز پیرھەڵۆ راست ئەکەیت وادیارە بەھەڵە چەن وشەیەکم لەجێگای وشەیەکی تر داناوە ببورن —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Pirehelokan: لەراستیدا ویکیپیدیا لەسەر سیستەمی یەکدەنگی کاردەکات بۆیە وا بیرم کردەوە پێویستمان بە یەکدەنگی کۆمەڵگا ھەیە بۆ گۆرانکارییە پەیوەندیدارەکان بە ویکیپیدیا —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١١، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
ئاساییە. بزانین باقیی بەکارھێنەرەکان ڕایەکیان ھەیە لەسەر بەرامبەری offensive. من وەک وتم وشەگەلی ناپەسند، ناخۆش، ناشیرین و تەنانەت ناشیاوم پێ باشترە لە ھێرشبەر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٥، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەیام ناردن بە بەکارھێنەری نوێ

حاڵەت:

 کرا—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو، بۆ کاتێک بە بەکارھێنەرێکی نوێ پەیام دەنێرن ناو و سەردێڕی بەشەکە زیاد ناکەن؟ بە نموونە کاتێک بۆت پەیامی بە ئەم بەکارھێنەرە Mahamad ibrahem ناردوە، بە ئەو کەسەی مۆبایل بەکاردێنێت ھیچ دیار نییە کە پیامی بەخێرھاتنی بۆ چووە! لە ویکیپیدیای فارسی کاتێک بە بەکارھێنەرێکی نوێ پەیام دەنێرن بەشەکە نووسراوە «خوش‌آمدید»، بۆ لێرە ناوی ئەسڵی لێدوانەکە زیاد ناکرێت، ھیوادارم لە مەبەستەکەم تێگەیشت بن.☀️AGH☀️ (لێدوان)‏ ١٦:٠٣، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)

کاک @Aram: تکایە سەیری لێدوانەکم بکە:👆 ☀️AGH☀️ (لێدوان)‏١٣:٠٥، ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrirrr:  چارەسەر کرا. لەمەودوا پێشانی دەدات، بەس ئەوانی پێشووتر ھەر وەک خۆیانن. سپاس بۆ ئاگاداکردنەوەکەت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٩، ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر @Ahrirrr@Aram چارەسەر بووە و وتووێژ نەماوە ئێرە دادەخەم سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەمێکە چارەسەر بووە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢١، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


بەکارھێنەرە نوێییەکان و مافی بارکەر

حاڵەت:

 کرا یازدە دەنگی پشتگیری، دوو دژایەتی. (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە ھەمووتان دەربارەی پڕۆژەیەک و مافی بارکەر ئەمەوێت شتێکی بخەمە ڕوو کە گرنگە تێبینی بکرێت بۆ ئەوەی قسەی درێژ کورت بکەمەوە ئەمەی خوارەوەم لەگەل بەڕێز ئارام تاوتوێ کرد

سڵاو بەرێز ئارام ھیوام تەندروستیتە

ڕوونکردنەوە
ئەمەوێ تێبینیەک لێرە بنووسم ھەرچەنە تۆ ئەو بیرۆکە نایابەت بۆ دروست کردم  زۆر سوپاس!، ویستم ئەوە بگەیەنم تکایە با بەکارھێنەری نوێ سەرەتا پێش ئەوەی لە داواکردنی مافی بارکەر داوای ماف بکات، داوای لێ بکرێت بەشداری بکەن لە پڕۆژەی ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە، لێرە ١. بەکارھێنەر فێری ئەوە دەبێت پەڕگە لە ویکیپیدیا چۆن باردەکرێت و شێوازی بارکردن چۆنە، ٢.گەر ڕەت کرایەوە ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە دەزانێت، وە ھەم پراکتیزێک دەبێت بۆ بارکەرە نوێیەکان، ئەوانەی تازە مافەکەیان وەرگرتووە داوایان لێ بکەی لەو پڕۆژەیە بەشداری بکەن و یارمەتی بەکارھێنەری نوێ بدەن لە ھێنانی وێنە بۆ ویکیپیدیا
ئەنجام
  1. ئەمە وەک (Cycle) ێکی لێدێت بەکارھێنەری نوێ فێردەبێت مافەکە چۆن کاردەکات پاشان داوای مافەکە دەکات و یارمەتی کەسێکی نوێتری پێ دەدات، وە کەسە نوێیەکە دوبارە وەک یەکەم بەکارھێنەری خاوەن ماف فێردەبێت :-)
  2. بەکارھێنەران بە گشتی ھەلی ئەوەیان بۆ دەرەخسێت ئەو وتارانەی وێنەیان نییە وێنەی بۆ زیاد بکەن.

بەم شێوەیە ئەو ئامانجەی پڕۆژەکەی لەسەردامەزراوە دێتەدی کە باشترکردنی کوالێتی وتارەکان دەبێت، وەک ئەوەی ویکیپمیدیا دەیکات و خەڵاتی بۆ دادەنێت. سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @Sakura emad: بیرۆکەکەم بە لاوە جوانە، بەڵام بە تەنیا ناتوانم بڕیار لەسەر ئەوە بدەم. دەبێت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت) باسی ئەمە بکەیت چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ویکیپیدیا ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

داوا

ئەمەوێت ئەمە ببێتە سیاسەتێکی فەرمی لە سەرەوە باسم لە سوودەکانی کردووە کە بۆچی سوودی ھەیە، و ئامانجی پڕۆژەکەش ھەر ئەوەیە کوالێتیی وتارەکانی ویکیپیدیا بەرز بکاتەوە و چیتر تەنھا نووسین نەبن، بەڵکوو پێکھاتبن لە ((وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، ھتد)

ئەمەوێت پێش ئەوەی بەکارھێنەرێک مافی بارکەر وەربگرێت سەرەتا بەشداری لە پڕۆژەکە بکات بەمە فێردەبێت مافەکە چۆن کار دەکات، و ڕاھێنان دەبێت بۆ بەکارھێنەرانی خاوەن ماف کە لەسەرەوە بە تەواوی شیم کردووەتەوە سوودی چییە کە ئەمە بکرێتە سیاسەت

بەکورتی: پێش ئەوەی بەکارھێنەر داوای ماف بکات، دەبێت بەشداری کردبێت لە داواکردنی ژمارەیەک پەڕگە، بەکارھێنەرانی نوێی خاوەن ماف دەبێتە ڕاھێنان بۆیان لە چۆنییەتیی کارکردنی مافەکە لە کۆتاییدا داوا دەکەم بیرورای خۆتان بڵێن لەسەر ئەم داوایە

پشتگیری

دژایەتی

دژ خۆ بەو هەموو لەگەڵە، بێگومان، ئەم دژایەتییەی من تەئسیری نابێت. بەڵام تەنیا ویستم بڵێم بارکردنی وێنەیەک، تێپەڕبوون بەو حەوت خانەی ڕوستەمەی ناوێت و دەتوانن ئەو کاتەی بەو پڕۆژانە و ئەو وتووێژە دوور و درێژانە تەرخانی دەکەن لەسەر شتێکی بەسوودتتر داتان نابا. لەگەڵ ڕێزم. Şûşe وتووێژ ‏١٩:٣٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ واهەست ناکەم پێویست بێت، و کاری بەکارهێنەر قورستر دەکات، و بارکردنی وێنەیەک ئەوەندە بگرە و بەردەی ناوێت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

 لێدوان: سپاس بۆ خوێندنەوەی داوایەکە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

حەز دەکەم ئەوە بڵێم کە گەر ئەمە پەسەند بکرێت، چی تر بەکارھێنەر ناتوانێت داوای مافی بارکەر بکات تا ئەزموونێکی باش لێرە وەرنەگرێت. ھەندێک شتیش ھەیە دەبێ ڕوون بکرێتەوە. بۆ نموونە ھەر بەکارھێنەرێک دوای ئەوەی لێرە داوای چەند پەڕگەیەکی کرد، و شارەزا بوو کە چۆن کارەکە دەکرێت، ئایا کە داوای مافی بارکەری کرد، بەشداریکردن لەم پرۆژەیە بکرێتە فەرز لەسەر ئەو بەکارھێنەرە یان نا؟ گەر نەیکرد، مافەکەی لێ وەرگیرێتەوە یان نا؟ ئەمانە دەبێت قسەیان لەسەر بکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٩، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێویستی فۆرمی داواکاری ڕوونتر و ئاسانتر بکرێت بەڵایەنی کەمەوە ئەو شوێنەی کە پێویستە داواکار پڕی بکاتەوە با بەڕەنگێکی جیاواز و دیاربێت،دەستتان خۆش.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٤:١٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سپاس بۆ گرنگیپێدان و دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بەڕیز @Aram، خۆشحاڵ بووم کە لێرەیت
ڕوونکردنەوە
پڕۆژەکە وەک لە سەرەوە باسم کرد وەک قوتابخانەیەک وایە پێش وەرگرتنی مافەکە شارەزابوونە لە چۆنیەتی کارکردنی، وەک (Cycle)یش وایە یەک فێردەبێت مافەکە چۆن کاردەکات و ئەوەکەی تر فێردەکات و ئەمیش دانەیەکی تر،
بۆ پرسیارەکە

ئایا کە داوای مافی بارکەری کرد، بەشداریکردن لەم پرۆژەیە بکرێتە فەرز لەسەر ئەو بەکارھێنەرە یان نا؟

واتا با نەلێین فەرز با بڵێین ڕاھێنان، دوای ڕاھێنان تۆ ماف دەدەیت بە بەکارھێنەرێک کە بەشداری لەم پڕۆژەیە کردووە پێشوو تر ئەزانێت مافەکە چۆن کاردەکا وە داوای چیدەکات، وەبا نەڵێین فەرز ئەمە وەک خوێندنەوەی سیاسەت و ڕێسای ویکیپیدیا وایە ئایا ئەوانە فەرزن؟ نەخێر، ئایا پێویست نییە شارەزا بیت؟ بەلایەنی کەمەوە پێنج کۆلەکە تا بزانین ویکیپیدیا چۆن کاردەکا؟ بەرای تۆ ئەمەش ھەمان شت نییە؟ پێویست نییە بەلایەنی کەم پێنج جار داوای پەڕگە بکات بۆ ئەوەی بزانێت پەڕگە چۆن دەھێنرێتە ویکیپیدیا بەشێوەی نائازاد؟
ئەمە سەبارەت بە داواکار
سەبارەت بە بارکەر، ڕاھێنان لەسەر مافەکە دەکات و چەندین پەڕگە بەرز دەکاتەوە ئایا ئەمە واناکات زیاتر شارەزای مافەکە بێت و لەگەڵی ڕابێت؟ چونکە لەوانەیە لەیەک ڕۆژ 50-100 پەڕگە داوا بکرێت ئەمە پراکتیزێکی گەورە دەبێت بۆ بەکارھێنەران کە نوێن لە مافی بارکەر
ئەنجام
ئەمانە ئەکرێت چاوەڕێ بکرێت::
  1. بەرزکردنەوەی کوالێتی وتارەکان و باشتربوونیان [١][٢]
  2. ڕاھێنان، شارەزایی زیاتر > بارکەر[٣]
  3. زانینی چۆنیەتی کارکردنی ماف > داواکار [٤][٥]
  4. لە پێشووتر باشتر دەبێت [٦]
  5. بەڕێوبەران بەبێ فلتەر چاودێری پڕۆژە دەکەن[٧]
  6. جگە لە بەڕێوەبەر، بارکەر (ھەڵبژێردراو) [٨]

بەھیوای ئەوەی توانی بێتم بە ڕوونی و ڕێکی ئامانجی پڕۆژە بگەیەنم، ھەر پرسیارێک ھەیە لەسەر پڕۆژە خۆشحاڵ دەبم گەر ھەر یەکێکی تر پرسیار بکات  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەکوو خۆم تەنھا وڵامی ئەو پرسیارەیان دەدەمەوە.

ئایا کە داوای مافی بارکەری کرد، بەشداریکردن لەم پرۆژەیە بکرێتە فەرز لەسەر ئەو بەکارھێنەرە یان نا؟ گەر نەیکرد، مافەکەی لێ وەرگیرێتەوە یان نا؟

گەر مافەکەی پێدرا؛ ئەویش بە سەلماندنی شارەزایە یان نا. ناکرێت بەفەرز لەسەری، خۆبەخشانە دەتوانێت خۆی تۆمار بکات. یارمەتیی بەکارھێنەرانی نوێ بدات. نەخێر مافەکەی لێ ناسەندرێتەوە لەبەرئەوەی سەرەتا شارەزایی سیاسەت و ڕێساکان بووە، پاشان ئەو مافەی وەرگرتووە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٣:١٢، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وای @Sakura emad: دوو پرسیارم کرد؛ ئەو وەڵامە درێژەیان نەدەویست! من وەڵامێکی ساکار و بەبێ پێچ و پەنام دەوێت، کە بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام دەدرێنەوە. کە دەڵێی ڕاھێنان، کەواتە دەتوانێت ئەو ڕاھێنانە نەکات. بەڵێ، ھەندێ سیاسەت و ڕێسای ویکیپیدیا فەرزە. ئەوەی کە نووسراوە پشتگوێیان بخە، ئەوە دەڵێ بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پشتگوێیان بخە. لێرە باسەکە ئەوە نییە. من نەموت لێرە ئامانجی پڕۆژەکە ڕوون بکەرەوە. بەھەرحاڵ، من ئێستاش نەگەشتمە وەڵامێکی دروست! ئەوەتا @-Haryad: دەڵێت با نە فەرز بکرێت و نە مافەکەشی لێ وەرگیرێتەوە لەکاتێکا بەشداریی لە پڕۆژەکە نەکرد. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٥، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram وابزانم لێرە شتێک ھەڵەیە، بەڕێز ھەریاد ئەوەنەی من تێگەیشتم قسەکەی جوانە، ئەڵێت ئەو بەکارھێنەرەی پێشووتر لە پڕۆژە بەشداری کردووە وەک داواکار ئێستا خاوەن مافە، لەسەری فەرز نییە بەشداری پڕۆژە بکاتەوە دووبارە ڕاھێنان بکاتەوە، چونکە پێشووتر کردوویەتی.

گەر مافەکەی پێدرا؛ ئەویش بە سەلماندنی شارەزایە یان نا خۆبەخشانە دەتوانێت خۆی تۆمار بکات. یارمەتیی بەکارھێنەرانی نوێ بدات
— بەکارھێنەر:-Haryad

ئەم قسەیەی نووسیومە یەکێک نییە لە مانای قسەکانت بەڕێز @-Haryad؟ ئایا ھەڵەم؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Amine yousefi بێگومان دەنگی تۆ بۆ ئێمە گرنگە، ئێمە گرنگی بە ناوەڕۆک و کەساییەتییەکان دەدەین، من ڕوونم کردۆتەوە بۆچی گرنگە، وە پڕۆژەکە چییە، سوودی چییە، بەڵام بە تەواوی تێنەگەیشتم تکایە چی شتێک وادەکات پڕۆژەکە گرنگ نەبێت بۆ ویکیپیدیا؟  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر چی نەمدەویست ئەم باسە ھێندە توول بکێشێت، بەڵام مادام وایە، تازە با ھەر @-Haryad: خۆی وەڵام بداتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٠، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام کێشە نییە پەلەمان نییە 🥰☕ ھەرخۆی پڕۆژە خراوەتە ڕوو ئەرکە کە ڕوونی بکەمەوە چییە و چۆنە کارکردنی ڕەخنەگرتن و کات ویستن بۆ تێگەیشتن ھەر ڕوودەدات —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad:، کاک ئارام @Aram: ئاگادارە کە پێشتر لەگەڵ ئێپین، بەهۆی زومبوونی زۆر لەسەر سیاسەتەکان، تووشی کێشە بووین. هێندە سیاسەت سیاسەت بەکارهێنەری کۆنیش بێزار دەکات چ خواستە نوێ. من لەگەڵ ئەوە نیم سیاسەتی ناپێویست زیاد بکرێت. بەداخەوە ڕێگەی ئێپینت گرتۆتە بەر، فڕێدانی ئەسڵ و وەدوو فەرعیات کەوتن.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Amine yousefi تکایە پڕۆژەکە بە سیاسەت مەبینە، من سپاست دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی لێدوانەکە و کاتی خۆت بەخشی بە ئێمە، من بێگومانت دەکەم ئەمە پڕۆژەیە سیاسەت نییە، بەڵکو سیاسەت و ڕێسای ھەیە و شێوازی بەکارھێنانی ڕوونکراوەتەوە وە ھەموو شتێکیش سیاسەت و ڕێسای ھەیە بۆ ئەوەی بە ڕێکی بڕوات. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٤٧، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە بۆ بەڕێز ئێپین ئەوەنەی من ئاگادارم ڕێکخستنەوەی بۆ ویکیپیدیای کوردی کردووە لەسەر سیاسەتەکان واتا چەن سیاسەتێکی (Vital) ھەبوون لە سەرەتای پڕۆژە بوونیان نەبووە ئەو ھێناوویەتی بێگومان ئەمەش بۆ خزمەتی ویکیپیدیای کوردییە و من بەھەڵەی نابینم کە دوای یەکدەنگی سیاسەت و رێسای نوێ بێت چونکە سیاسەت و رێساکانمان لە ئێستادا زۆر کۆنن و ھەنێکیان دەکرێ سوود بەخش نەمابن. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە بەشێکە لەبەرەو پێشچوونی ویکیپیدیا، تکادەکەم 🙏 ھاوکاریمان بکەیت لە بەرەو پێشچوونی ویکیپیدیای کوردی، وە ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو تکایە بیکە بەبێ دوودڵی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٥١، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ساکورا جوانی تێ گەیشت، ئەوەڵ جار بەکارھێنەر بەشدار بووە وەک داواکار (ئەوەتا لە پڕۆژەکە بەشدار بوو). گەر دواتریش بووە خاوەنی ماف، دەتوانێت خۆی تۆمار بکات لە پرۆژەکە بەشدار بێت. شتکە با قورس نەکرێت بۆ پرسیارەکەت @Sakura emad: نەخێر ھەڵە نیت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٥:٣٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad: بەڕاستی وام زانی ئێوە لە من تێگەشتن! نا کاکە، ئێوە کەستان لە من تێنەگەشتن! کاکە من پرسیومە کەسێکی نوێ بتوانێت مافی بارکەر وەرگرێت لەکاتێکا بە ھیچ جۆرێ داوای پەڕگەی لەم پڕۆژەیە نەکردبێ؟ و پرسیومە دوای ئەوەی مافی بارکەری وەرگرت، فەرزە لەم پرۆژەیە بەشداری بکات؟ گەر نەیکرد، مافەکەی لێ وەرگیرێتەوە یان نا؟ ھەر سێ پرسیارەکە بە بەڵێ و نەخێر وەڵام دەدرێنەوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٧، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ، بۆ ھەر سێ پرسیارەکە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٢:٢١، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram پێم وانییە پرسیارەکانت بەبەڵێ و بەنەخێر وەڵام بدرێنەوە ☒N
وەڵامی پرسیارەکانت

کەسێکی نوێ بتوانێت مافی بارکەر وەرگرێت لەکاتێکا بە ھیچ جۆرێ داوای پەڕگەی لەم پڕۆژەیە نەکردبێ

ئەوە دەگەڕێتەوە سەر بەڕێوەبەر، چونکە خۆی بڕیار لەسەر بەکارھێنەر ئەدات، ئایا دڵنیای شارەزای مافەکەیە؟ بۆچی ڕایناسپێری لە پڕۆژە ڕاھێنان بکات ئینجا ببێتە بارکەر؟

ئەوەی مافی بارکەری وەرگرت، فەرزە لەم پرۆژەیە بەشداری بکات؟

کە کەسێک شارەزابوو لەسەری نیە چیتر بێتەوە ئەم قوتابخانەیە و چونکە شارەزایە، بەشداریکردن لە پڕۆژە وەک بارکەر مەرجی خۆی ھەیە.
—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:١٧، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram سبەی دەبێت بە ھەفتەیەک ئەم داوایە کراوەتەوە پێم وایە کاتی پێویستمان دابین کردووە تکایە با لە ١٠ ڕۆژ زیاتر تێپەڕنەکات  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٣٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
سڵاو @مامۆستا: سوپاس بۆ دەنگدانەکە خۆشحاڵبووم کە کاتی بەنرخی خۆت تەرخان کرد بۆ ئێرە، ئەتوانم بزانم ھۆکار چییە کە پڕۆژەکە پێویست نەبێت؟  زۆر سوپاس!—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرە ھەموو بەکارھێنەران مافی ئەوەیان نییە پەڕگەی نائازاد باربکەنە ناو ویکیپیدیای کوردی، پێویستی بە کەسێکە مافەکەی ھەبێت + زانیاری ھەبێت لەسەر چۆنییەتی بارکردنەکەی و بە شێوەیەکی یاسایی باری بکات، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە جگەلە ھێنانی پەڕگەکان بۆ بەرزکردنەوەی وتارەکان ناساندنی مافەکەیە بەبەکارھێنەران —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٢٠، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئێرە ویکیپیدیای ئینگلیزی نییە. پشوودرێژ بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram 😞 تەنھا ئەوەیە دەنگی ھەمووانم لا گرنگە و ئەمەوێ بۆیان ڕوون بکەمەوە کە کارێکی باش ئەنجام دەدەین وە ئاگادارین کە باشە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٣٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دوبارە سڵاو بەڕێز @Aram ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دەنگدانەکەیە کە ١٠ ڕۆژە وەستاویین و کۆمەڵگا بیرورای خۆی دەربڕی، وە من دڵگرانم لەوەی پڕۆژەکە دوو دەنگی دژی ھێنا و ویستم ڕوونکردنەوەیان بۆ بدەم، گەر بەڕێزتان @Aram پێشنیارێک یان کۆتا قسەتان ھەیە بەخۆشحاڵییەوە گوێدەگرم دواتریش پێویستە دەنگدانەکە دابخەین و پڕۆژەکە جێبەجێ بکەین 😊 دڵنیام و ھیوادارم سوودی زۆری ھەبێت بۆ ھەمووان سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٥:٥١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من ئێستاش وەڵامێکی جددییم بۆ پرسیارەکانم وەرنەگرت. دەی، ھەر لێی گەڕێن. وەک پێشتر باسی مافەکە دەکەوێتە سەر بەڕێوەبەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ھەر پرسیارێکی زیاترت ھەبوو خۆشحاڵ دبەم لە پەڕەکەم وەڵامت بدەمەوە ✅ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

  1. ^ دەنگ، ڤیدیۆ، وێنە، بەرھەمەکانی تر کە دێنە ناو ویکیپیدیاوە کوالێتی وتارەکان باشتر دەکەن چیتر وتارەکان تەنھا بەشێک نابن لە چەن پارچە نووسینێک یان تەنھا یەک وێنە
  2. ^ وتارەکان خوێندنەوەیان ئاسانتر و چێژبەخشتر دەبێت
  3. ^ بارکەرە نوێیەکان زیاتر شارەزای چۆنییەتی مافەکە دەبەن و ئەتوانن ڕۆژانە بڕێکی زۆرتر پەڕگە بەرز بکەنەوە بەراورد بە پێشوو، ئەمەش وادەکات زیاتر زانیاری پەیدا بکەن چونکە جگە لەوەش لە پڕۆژەکە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تری خاوەن ماف کاردەکەن کە پێشووتر مافەکەیان ھەبووە ئەکرێ شارەزاییان زیاتر بێت و بارکەرە نوێیەکان پرسیار لەوان بکەن و کارەکانیان ببینن
  4. ^ ئەو بەکارھێنەرەی ھێشتا مافەکەی وەرنەگرتووە دوو حاڵەت ھەیە، ١. ئەوەی دێت داوای ماف دەکات کە دەنێردریتە ئەم پڕۆژەیە و سیاسەتی و ڕێسای پڕۆژە دەخوێنێتەوە لەسەر بارکردن دەزانێت کارەکان چۆن دەکرێن
  5. ^ ٢. بەکارھێنەرێک کە ھێشتا نەھاتۆتە لای تۆ، پێش ئەوەی بێت داوای چەندین پەڕگەی کردووە وەک داواکار و بەشدارییەکی بەرچاوی ھەبووە کە دێتە لات بۆ ماف تۆ دەزانیت کە کارەکانی بینیوە و بەلایەنی کەمەوە شارەزای چۆنیەتی کارکردنی مافەکەیە و مافەکەی پێ دەدەیت
  6. ^ پێشوو تر ئەوەنەی من شارەزام نەت ئەتوانی بزانیت کە ئایا ئەو کەسەی مافی پێ ئەدەیت چۆن کار بە مافەکە دەکات چونکە لەوانەیە شارەزاییەکی باشی نەبووبێت، یاخوود پراکتیزی نەبوبێت لەسەر کارکردنی مافەکە. بۆیە ئاگادارم بۆ ماوەییەکی کورت ماف دەدرا بە ھەنێک لە بەکارھێنەران، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیەش باشتر چارەسەر دەبێت، کە تۆ بەکارھێنەرێک دێتە لات ئەزانیت بەشداری لە پڕۆژە کردووە و خوێندنەوەی لەسەر پڕۆژە ھەیە
  7. ^ بەڕێوەبەر دەتوانێت پاس بدات لەسەر بەئەندامبوون، لە بەشی چاودێری چاودێری پڕۆژە بکات، کە ئەمە سکرێپتەکەیەتی بەشداری بکات
  8. ^ جگە لە بەکارھێنەران بە مافی بەڕێوەبەر، حەزم کرد ئەوەش باس بکەم لێرە کە مافێکی تایبەت لە پڕۆژەکە زیاد دەبێت ئەوانیش بەکارھێنەران بە مافی بارکەر بە ناونیشانی (ھەڵبژێردراو) ئەم بەکارھێنەرانە خاوەن ئەزمونن و دەزانن چیدەکەن لەپاڵ مافی بارکەرە ھەڵبژێردراویان بۆ زیاد دەکرێت کە دواتر TopIconێکی تایبەتی بۆ دروست دەکرێت، ئەمە ڕێگە دەدات بە کۆمەڵە گروپێکی شارەزای بەکارھێنەر کە چەن کارێک لە پڕۆژە بکەن کە بەکارھێنەری خاوەن ماف بەبێ ناونیشانی (ھەڵبژێردراو) ناتوانن، ئەوانیش ١، بەڕێوەبردنی بەشی تۆماربوون لەپاڵ بەڕێوەبەران، بەڕێوەبەردنی بەشی ئەندامان لە پاڵ بەڕێوەبەران، چەن مافێکی تریش کە ئێستا ناتوانم باسی بکەم چونکە پڕۆژەکە لە گەشەپێدان دایە و لەوانەیە چەن بەشێکی بەسوودی تری بۆ زیاد بێت و لەپاڵ بەڕێوەبەران لەم بەشانە بەشداری دەکەن

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


جێگیرکردنی بۆتی Dexbot لە تەواوی وتووێژەکان

سڵاو پێویستمان بەوەیە وتووێژەکان کە کۆن بوون لەناو وتارەکان ئەرشیڤ بکرێن بۆ ئەوەش بۆتی user:Dexbot بەکاردێنین لە سەرجەم وتارەکان تا وتووێژەکان ئەرشیڤ بکات ئەمە بۆ ئەوەیە

  1. وتووێژە کۆنەکان ئەرشیڤ بن و لەگەڵ نوێیەکان تێکەڵ نەبن
  2. زیندوو نەکردنەوەی ھەنێک وتووێژی کۆن.

پشتگیری

دژایەتی

  1. دژ – گەر مەبەست گشت پەڕەیەکی وتووێژە، ئەوا تەواو دژم. گەر پەڕەیەکیش، وتووێژی زۆری تێدا دەکرێت بەستەری پێ بدە تا بزانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

 لێدوان:  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری: ویکیپیدیا:ناوزڕاندن بۆ بوون بە سیاسەتێکی فەرمی ویکیپیدیا

حاڵەت:

 کرا—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٠، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو داوا دەکرێت ئەم پەڕەیە ببێت بە یەکێک لە سیاسەتێکی فەرمی ویکیپیدیا، بە کورتی باس لەوە دەکات ھەر ناوەڕۆکێکی نەشیاوت بینی بیسڕەوە.  زۆر سوپاس!

دژایەتی

لێدوانەکان

ئەم سیاسەتە پێویستی بە پشتگیری نییە چونکە لەگەڵ m:Universal_Code_of_Conduct یەکدەگرێتەوە و بەیەکەوە پەیوەستن، گەر لەماوەی چەن ڕۆژێک ھیچ دژایەتیەک نەبوو بەشێوەیەکی خۆگەرانە بە پشت بەستن بە Universal_Code_of_Conduct پەڕەکە پەسەند دەکرێت وەک سیاسەتێکی فەرمی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٥، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

عەیبی نییە. بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٦، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٦، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا دوای وەستان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و نەبوونی ھیچ دژایەتییەک ئەوا پەڕەکە وەک سیاسەتێکی فەرمی دیاریکرا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٨، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.