زمانی عەرەبی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٣٠: ھێڵی ٣٠:
{{بەتاڵ}}
{{بەتاڵ}}


== قسەپێ کردن ==
== قسەپێ ==
== کردن ==
زمانی عەرەبی تەنھا زمانە کە وشەی (ضاد)ی تیادا بەکاردەھێنرێت تەنانەت [[زمانی ئەلبانی]]ش کە ئەم وشەی تیادایە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە لە کاتی گەیشتنی عوسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە بۆ بڵاوکردنەوەی [[ئیسلام]].
زمانی عەرەبی تەنھا زمانە کە وشەی (ضاد)ی تیادا بەکاردەھێنرێت تەنانەت [[زمانی ئەلبانی]]ش کە ئەم وشەی تیادایە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە لە کاتی گەیشتنی عوسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە بۆ بڵاوکردنەوەی [[ئیسلام]].



وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٥٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

پەڕگە:Arabic lang' in the world map.jpg
نەخشەی ئەو وڵاتانەی کە زمانی عەرەبی تێیدا بڵاوە(dark green)

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: اللغة العربية‎) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە باری قسەپێکەرانەوە و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات،[١] و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئێران، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ[ژێدەر پێویستە]، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینییەکان و بیرمەندییەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

دوای بڵاوبونەوەی ئیسلام و پێکھێنانی چەند دەوڵەتێک، زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی وەرگرت و بووە زمانی ڕامیاری و زانست و وێژە بۆ چەند سەدەیەکی دوورودرێژ لەو خاکانەی کە موسڵمانان بەڕێوەیان دەبرد.

زمانی عەرەبی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ھەبووە لەسەر زۆرێک لە زمانەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان، وەکوو تورکی، فارسی، زمانی ئوردوو، و ئەلبانی و زمانە ئەفریقییەکان و زمانە ئەوروپییەکان وەکو فەڕەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، و ئەڵمانی. ھەروەھا زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی دەخوێندرێت لە وڵاتە ئیسلامییەکان و ئەفریقایەکانی دەوروبەری وڵاتە عەرەبییەکان.

عەرەبی زمانی فەرمییە لە ھەموو وڵاتە زۆربە عەرەبەکان، ھەروەھا زمانێکی فەرمییە لە وڵاتانی سێنیگال، مالی، چاد، ئێرتریا. ھەروەھا زمانی عەرەبی وەک یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە.

زمانی عەرەبی ٢٨ پیتی نووسراو لە خۆ دەگرێ و ھەندێک لە زمانەوانانیش پێیان باشە یپتی ھەمزە (ء) زیاد بکرێ بۆ پیتەکانی زمانی عەرەبی وببێتە ٢٩ پیت. عەرەبی لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێ ھەر بەشێوەی زمانی فارسی و زمانی عیبری و بەپێچەوانەی زۆربەی زۆری زمانەکانی تری جیھان، و

لە سەرەوەی پەڕە بۆ خوارەوە دەنووسرێ.[٢]

(زمانی ضاد) ئەو ناوەیە کە عەرەبەکان زمانی عەرەبی پێ ناو دەبەن لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئەواندا تەنھا زمانە کە ئەو پیتەی تیادا بێت.[٣][٤]

پۆلێنکردن

زمانی عەرەبی سەربە خێزانی زمانە سامییەکانە کە بەشێکە لە زمانە ئەفرۆئاسیایییەکان.

پەیدا بوون

زمانی عەرەبی فەرمی (فوسحا)

نووسینی عەرەبی

نووسینی عەرەبیی نوێ

قسەپێ

کردن

زمانی عەرەبی تەنھا زمانە کە وشەی (ضاد)ی تیادا بەکاردەھێنرێت تەنانەت زمانی ئەلبانیش کە ئەم وشەی تیادایە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە لە کاتی گەیشتنی عوسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام.

زانستەکانی زمانی عەرەبی

نەحو

باشدەربڕدراو (بەلاغە)

زاراوەکانی زمانی عەرەبی

زاراوەیەکی زۆر لە زمانە عەرەبییەکان ھەن کە دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ:

ئەو زمانانە کە پیتی عەرەبی بەکاردەھێنن بە فەرمی

  • کوردی (ناوەندی و باشووری)
  • فارسی
  • ئۆردی
  • کشمیری
  • سیندی

جیاوازییەکانی زمانی عەرەبی لە زمانەکانی تر

کاریگەری زمانی عەرەبی لەسەر زمانەکانی

کاریگەریی زمانەکانی تر لەسەر زمانی عەرەبی

ھەڵسەنگاندنی پیتە عەرەبییەکان

جیاوازییەکان لە نێوان زمانی عەرەبی وزمانە سامییەکانی تر

تەعریب

بریتییە لە کردن بە عەرەبی وشەیەک کە عەرەبی نییە کە وشەکە پێی دەگوترێ (معرب) .

پاشکۆ

سەرچاوەکان

  1. ^ "اللغة العربية". المعرفة (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-23.
  2. ^ لسان العرب. ابن المنظور. دار صادر. ١٩٨٠
  3. ^ "ما هي اللغة العربية". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-23.
  4. ^ "خبراء عرب في اللغة العربية يبحثون زيادة القدرة التناقسية للغة العربية". جريدة الدستور الاردنية (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-23.

بەستەرە دەرەکییەکان

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی عەرەبی