ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/ئەرشیڤی ٥: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی).
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی).
ھێڵی ١٢٤: ھێڵی ١٢٤:


سڵاو لەلایەن منەوە کۆماپۆل وەستاوە، ناتوانم وتارەکان لەناو پۆلێک بسڕمەوە، یان بیگوزامەوە، گەر کەسێک ھەمان کێشەی ھەیە لەکاتی بەکارھێنانیدا تکایە با ئاگادارم بکاتەوە، ئەوکاتە ئەزانین کێشەکە گشتیە یان لەلای منەوەیە {{زۆر سپاس}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٠:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
سڵاو لەلایەن منەوە کۆماپۆل وەستاوە، ناتوانم وتارەکان لەناو پۆلێک بسڕمەوە، یان بیگوزامەوە، گەر کەسێک ھەمان کێشەی ھەیە لەکاتی بەکارھێنانیدا تکایە با ئاگادارم بکاتەوە، ئەوکاتە ئەزانین کێشەکە گشتیە یان لەلای منەوەیە {{زۆر سپاس}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٠:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
== [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/2021/43|Tech News: 2021-43]] ==

<div lang="en" dir="ltr" class="mw-content-ltr">
<section begin="technews-2021-W43"/><div class="plainlinks">
Latest '''[[m:Special:MyLanguage/Tech/News|tech news]]''' from the Wikimedia technical community. Please tell other users about these changes. Not all changes will affect you. [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/2021/43|Translations]] are available.

'''Recent changes'''
* The [[m:Special:MyLanguage/Coolest_Tool_Award|Coolest Tool Award 2021]] is looking for nominations. You can recommend tools until 27 October.

'''Changes later this week'''
* [[File:Octicons-sync.svg|12px|link=|Recurrent item]] The [[mw:MediaWiki 1.38/wmf.6|new version]] of MediaWiki will be on test wikis and MediaWiki.org from {{#time:j xg|2021-10-26|en}}. It will be on non-Wikipedia wikis and some Wikipedias from {{#time:j xg|2021-10-27|en}}. It will be on all wikis from {{#time:j xg|2021-10-28|en}} ([[mw:MediaWiki 1.38/Roadmap|calendar]]).

'''Future changes'''
*[[m:Special:MyLanguage/Help:Diff|Diff pages]] will have an improved copy and pasting experience. [[m:Special:MyLanguage/Community Wishlist Survey 2021/Copy paste diffs|The changes]] will allow the text in the diff for before and after to be treated as separate columns and will remove any unwanted syntax. [https://phabricator.wikimedia.org/T192526]
* The version of the [[w:en:Liberation fonts|Liberation fonts]] used in SVG files will be upgraded. Only new thumbnails will be affected. Liberation Sans Narrow will not change. [https://phabricator.wikimedia.org/T253600]

'''Meetings'''
* You can join a meeting about the [[m:Special:MyLanguage/Community Wishlist Survey|Community Wishlist Survey]]. News about the [[m:Special:MyLanguage/Community Wishlist Survey 2021/Warn when linking to disambiguation pages|disambiguation]] and the [[m:Special:MyLanguage/Community Wishlist Survey 2021/Real Time Preview for Wikitext|real-time preview]] wishes will be shown. The event will take place on Wednesday, 27 October at 14:30 UTC. [[m:Special:MyLanguage/Community Wishlist Survey/Updates/Talk to Us|See how to join]].

'''''[[m:Special:MyLanguage/Tech/News|Tech news]]''' prepared by [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/Writers|Tech News writers]] and posted by [[m:Special:MyLanguage/User:MediaWiki message delivery|bot]]&nbsp;• [[m:Special:MyLanguage/Tech/News#contribute|Contribute]]&nbsp;• [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/2021/43|Translate]]&nbsp;• [[m:Tech|Get help]]&nbsp;• [[m:Talk:Tech/News|Give feedback]]&nbsp;• [[m:Global message delivery/Targets/Tech ambassadors|Subscribe or unsubscribe]].''
</div><section end="technews-2021-W43"/>
</div>

‏٢٠:٠٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
<!-- پەیامەکە لەلایەن بەکارھێنەر:Quiddity (WMF)@metawiki نێردراوە بە بەکارھێنانی ئەم پێڕستە: https://meta.wikimedia.org/w/index.php?title=Global_message_delivery/Targets/Tech_ambassadors&oldid=22232718 -->

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٧، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

تایبەتمەندییەکانی گەشە زیاد کران

سڵاو لە ھەمووان، نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا، Small wiki toolkits وەک بەشێکی تر لە کارەکانیان بۆ کۆمەڵگە بچووکەکان، تایبەتمەندیی گەشەیان بۆ ھەردوو ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی و کرمانجی زیاد کرد و دوو-سێ ڕۆژ پێش ئێستاش کارەکانیان تەواو بوون. بۆ وۆرکشۆپەکە، بڕوانە ئێرە. وەک کورتەیەک:

  • ئەم تایبەتمەندییانە بە پلە یەک بۆ تازەکارەکانن.
  • لە ھەردوو ژینگەی مۆبایل و دیسکتۆپ بەردەستن.
  • دەستی تازەکارەکان دەگرێت و بە ھەڵبژاردنی ئەو بابەتانە کە خۆیان حەزیان لێیە، و بە پێشنیارکردنیان، ڕێنماییی دەستکاریکردنیان پێشکەش دەکات.
  • کۆمەڵێک پەڕەی ڕێنماییی گرنگ لە دەستەچەپ پیشانی تازەکاران/بەکارھێنەران دەدات کە زۆر بەکەڵکن بۆیان تا دەست پێ بکەن.
  • بەبێ ئەوەی سەردانی پرسگا یان پەڕەی لێدوانی مامۆستاکانیان بکەن، دەتوانن پرسیار بکەن. بڕوانە یەکەم پرسیار کە لەڕێی تایبەتمەندییەکەوە لە پرسگا کراوە. (دەبێت پانێلی یارمەتی دەستکاریکردن چالاک بکەیت.)
  • ڕێخۆشکەرە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان، فراوانکردنی وتارە کۆلکەکان و نوێکردنەوەی وتارە کۆنەکان.
  • کاری تریشی لە ڕێن.

دەتوانن بە چوونە سەر ھەڵبژاردەکانتان و لە بەشی «پەڕەی سەرەکیی تازەکار» بژاردەکان چالاک بکەن. ھەندێک بژاردەی تر (بۆ نموونە پێشنیارکردنی زیادکردنی بەستەرەکان بە خۆگەڕی) ھەن، بەڵام ھێشتا لەژێر کاردایە و بۆ ئێمە چالاک نەکراوە. دەتوانن لە ویکیپیدیای عەرەبی کە وەک تاقیکاری بۆیان چالاک کراوە ئەنجامەکان ببین. گەر ھەر پرسیارێکتان ھەیە، دەتوانن ھەر لێرە بپرسن.

وەک خۆم ئەوپەڕی سپاسی ڕێکخەری Small wiki toolkits، ئەو بەکارھێنەرانەی کە کاریان لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندییەکان کردووە، و چەند بەکارھێنەرێکی خۆمان کە لە وەرگێرانەکان ھاوکار بوونە دەکەم و بە ھیواین کە دەرگایەکی باش بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان بکاتەوە و دووبارە سپاسگوزارم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستیان خۆش بێت ماندوو نەبن، ئەوە سوودێکی گەورەی ھەیە، لە زوو فێربوون و پێویست نەبوونی ناردنی فێرکاری بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان و نیمچە نوێیەکان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٢٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

کێشەی پیتی ھ و ه

سڵاوتان لێبێت. دەمێکە دەمەوێ باسی ئەمە بکەم. وەک دەزانن، لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی پیتی ھ (U+06BE) بە ستاندارد قبووڵ کراوە، لەکاتێکدا گشت کیبۆردەکان لەجێی ئەوە پیتی ه (U+0647) بەکاردەبەن، بەشی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی دووەمیانی قبووڵ کردووە. پێشووتر ئەمە بۆیە کراوە چوونکە کاتێک پیتی (ه) دەکەوێتە کۆتایی وشەکەوە، ڕەنگە لە بەر چاوی خەڵکی بە بزوێن بێتە بەر چاو، یەکێک لە بەشداربووەکان وشەی (فیقھ)ی کردبووە نموونە، کە ئەگەر بە (ە) بنووسرێت دەبێتە (فیقه).


ئەوەی ڕاستی بێت، ئەو ماوەیەی من لێرە بەشداریم کردووە هەرگیز وشەیەکی وام بەکار نەهێناوە و بەرچاویشم نەکەوتووە بەکاربێت، کە وای لێکردم بیربکەمەوە کە بۆچی ئێمە ئەم کارە دەکەین و شتەکانمان لەسەر خۆمان قورستر کردووە؟ لەکاتێکدا تەواوی کیبۆردەکان ئێستا یەکگرتوو هەموو ه بەکار دێنن، بەس ئێمە لێرە ھ بەکار دێنین. ئێستا هەموو کاتێک پاڵوێنەی کەڵکەواژوو دەستکاری بەشداربووان دەگرێت و ئاگاداریان دەکاتەوە کە کیبۆردەکەیان ناستانداردە، بەڵام ئایا بەڕاستی کیبۆردی ئەوان ناستانداردە یان ئەوەی ئێمە؟


من پێم باشە بڕیار بدەین کە چیتر (ھ) بەکار نەبەین و بگەڕێینەوە سەر ه و ئەو کێشەی کیبۆردە یەکجار لە کۆڵ خۆمان بکەینەوە. ڕای ئێوە چییە؟ @Aram @Serchia @Calak @Aza @Sakura emad و بەکارهێنەرانی تریش. ◂  ئێپین  ‏١٦:٢٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Épine:

گەڕانێکم لە گووگڵ کرد لەسەر ئەم نموونەیەی سەرەوە:

نموونەکان لەسەر گەڕانچی گووگڵ

وشەی ھاوین لەنێوان (ھ) و (ه)

(ھ) = 23 ھەزار ئەنجام
(ه) = 887 ھەزار ئەنجام

وشەی ھەنگ

(ھ) = 14 ھەزار
(ه) = 88 ھەزار

وشەی ھەنار

(ھ) = 29 ھەزار
(ه) = 188 ھەزار

وشەی ھەنگوین

(ھ) = 24 ھەزار
(ه) = 157 ھەزار

وشەی ھەرێم

(ھ) = 305 ھەزار
(ه) = 1,350 ملیۆن

وشەی ھیران

(ھ) = 6 ھەزار
(ه) = 8,950 ملیۆن

ئەم تاقیکردنەوەیەی سەرەوە ئەوە دەخاتە ڕوو کە (ه) سەرکەوتوو ترە و زیاتر بەکاردێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Épine: سپاس بۆ ئێوە و دەزانم لە خەمخۆریتانە وەک ئەوەی کە چەند جارێک بەکارھێنەرانی تریش ئەم باسەیان کردووەتەوە، ئێوەش دیسانەوە باسەکەتان کردەوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەم وتووێژە تێروپڕە. پێش ھەموو شتێک، تەواو دڵنیام کە ٩٠٪ی ویکیپیدیاوانەکان بەتایبەت کۆنەکان حەزیان لە «ھ»ێیە نەک «ە». لێرەدا دەبێت ژیرانە/لۆجیکانە بیر بکەینەوە. ھەڵبەت ناڵێم ئێوە واتان نەکردووە و چاک لێتان تێدەگەم کە لە خەمخۆریتانە. وەختی خۆی و وا بزانم نزیکەی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و ئەو ناوە ئەم باسانە لە کوردئایتی گرووپ، چاوگ، زانستپەروەرانی کورد و فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت و ئەوانە کراوە و گەشتوونەتە ئەنجام. با بێینە سەر ئەوەی کە پێش ھەموو کەسێک، وا دیارە کاک دیاکۆ بەشداریی تێیدا کردووە. نازانم لەوێ قسەی بەڕێزیان چی بووە، بەس (ئەوەندەی من تێ بگەم) ئەو خۆیشی حەزی لە کارکردنە بە «ھ». بڕوانە ئێرە. ئەو کەسانەی کە ئەم بریارەیان داوە بەداخەوە، ھیچ ھۆکارێکی مەنتیقییان بۆی نییە و دەڵێن «چونکە لە سیستەمی زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی دەچینە دەرەوە و ئەوە لە دواییدا دەبێتە کێشە و لە کاتی گەڕاندا دەکەوینە بازنەی ئەو زمانە نامۆیەوە کە هیچ باش نییە. هەروها ناشمانەوێت ئەوەندە پیتی نوێ بۆ زمانی کوردی دروست بکەین.» لە بەشی بڕیاری گشتاندن بڕوانە خاڵی حەوتەم (وێبگەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان). دەی ئاخر ئەمە کەی بیانووە؟! خۆ ئێمە نایەین پیت بۆ کوردی زیاد بکەین؛ پیتێکی عەرەبی و فارسیمان لاداوە و دانەیە ترمان خستووەتە شوێنی. ئەوان دەڵێن بۆ ھائی کۆتایی ھائە عەرەبییەکە داگرە و دواتر شیفت+M داگرە تا درێژی بکاتەوە! ئەمە چەندی بە چەندە؟! ئەسڵەن ئەمە کێشەی گەڕان دروست دەکات. لە ویکیپیدیا، وا دیارە ئەم پیتە بە چاولێکردن لە ڕێنووسی کوردیی کرمانجیش کراوە. بۆ نموونە گەر بنووسیت «ئاه»، ئەوا دەبێتە «Ae»، بەس بە ھائەکەی ویکیپیدیا بنووسین، «ئاھ» دەبێتە «Ah». کامیان دروستە؟ بەدەر لەوەش، کام لەمانە، «ه» و «ە»، بزوێنی کورتە و کامیان ھائە؟ بێگومان تا فەحسی دی ئێن ئەییان بۆ نەکەین، نازانین. بەڵام زۆر ئاشکرا لە «ھ» و «ە» دیارە کامیان ھائە و کامیان بزوێنی کورت. ئەمەی ئێستا دەیڵێم نابێتە بەڵگە، بەڵام ھەر باسی دەکەم. بڕوانە ئامرازی تووڵامراز لە ویکیپیدیای فارسی. ئێمە کە دەڵێن «ھ» پیتێکی ئوردووە، کەچی ئەوان لەو ئامرازە وەک پیتێکی کوردی حیسابیان کردووە نەک ئوردوو. بڕوانە ئێرە. ماقووڵ نییە ئەوانەی ئەم پیتەیان بەم ڕۆژە گەیاند تاکە ھۆکارێکی مەنتیقیشیان بۆ کارەکەیان نییە، بەڵام من تەنیا خۆم دەتوانم نزیکەی ١٠ ھۆکاری لۆجیکانەیان بۆ بھێنمەوە کە ئەوەی ویکیپیدیا دروستە.
چارەسەرەکان
  1. چارەسەر ئەوەیە کە تیمێکی جددی دروست بکەین کە لە فەرمانگەی ئایتیی حکوومەتی ھەرێم، قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین و ڕازییان بکەین کە ئەوەی ویکیپیدیا دروستە و پیتەکە چاک بکەنەوە و «ھ» بکەنە سەرەکی. با نەڵێین حکوومەت وا و وایە. حکوومەت پارەکە بە بڕیارێک (کە نازانم ھۆکارەکەشیان چی بوو) «بەروار»ی کردە «ڕێکەوت» و دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکی گاڵتەیەکی زۆریشی پێ کرا، ئێستا پەسەند کراوە و لە نووسراوە فەرمییەکانی دامودەزگاکانی حکوومەت کاری پێ دەکرێت و خەڵکیش گەر بە ناچاریش بێت ناچارە شوێنی بکەوێت. ئەمە لەکاتێدا کە ساڵانێکە لە ویکیپیدیا وشەی «ڕێکەوت» بەکار براوە. فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت ڕۆڵی ھەیە لەم کارە و دەتوانێت بە فەرمیش قسە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوە بکات.
  2. ئەوەی دەمێنێتەوە تەختەکلیلەکانی سیستمەکانە کە لێرەدا دوای بڕیارەکەی حکوومەت و فەرمانگەی ئایتی، دڵنیا بە ھەواڵەکە دەگاتە پەرەپێدەرانی تەختەکلیلەکان. سیستمە بچووکەکان گران نین و گەورەکانیش تەنیا کەمێک پشوودرێژیی پێویستە.
سڵاو @Sakura emad: تکایە زۆر پشت بە ئەنجامەکانی گووگڵ مەبەستە. پێشتریش ئەم باسەم لێرە کردووە. گووگڵ چیت پیشان دەدات؟ ئەوەی کە لەسەر وێب دەیدۆزێتەوە. کێ لەسەر وێب دەنووسێت؟ ھەمووان؛ دەی تا ٢ کەسی شارەزا دەنووسن، ٢٠٠ کەس دەدۆزیتەوە کە بە زۆر کوردی دەزانن و دەنووسن. خەڵک نازانن و ئەوەی دێتە بەردەستیان، ئەوە بەکار دێنن. دەی خۆ ساڵانێک پێش ئێستا تەختەکلیلی کوردی ھەر نەبوو و عەرەبی و فارسی ھەبوون و خەڵک ئەوانەیان بەکار دەھێنا. ئێستاکە تەختەکلیلی کوردی ھەیە و خەڵک عەرەبی و فارسییەکە بەکار نابەن. ئەم پیتە ناشرینە بێمانایەی ھائیش بگۆڕێت بۆ «ھ» خەڵک ھەر ئەوە بەکاردێن کە دێتە بەردەستیان و بۆ ئەوان جیاوازیی نییە.
بەکورتی من ھەر لەگەڵ ئەم «ھ»ێیەی ویکیپیدیام نەک عەرەبی و فارسییەکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دمستان خۆش بێ کە بەشدارن لە وتووێژەکە. سەرەتا سوپاس @Sakura emad کە ئەو داتایانەت هێنا. کاک @Aram، حەتمەن منیش ئەو خاڵە زۆر بێمانا دەبینم و هیچ مەنتیقێکی لە پشتەوە نییە و ئەوەش ڕوونە، بەس ئێستا کە زۆرینەی سیستمەکان (ه) بەکار دەبەن نەک ئەوەی ئێمە چی؟ لەڕاستیدا من ئامارەکانی ساکورا دایناوە زۆر پێم گرنگە، ڕاستە خەڵک شت لەسەر ئینتەرنێت دادەنێن، بەڵام شایەنی باسە زۆرینەی گەڕانەکان ئەنجامی میدیایین و میدیاکانیش هەموو (ه) بەکاردێنن. کەسێک کە لە دەرەوەی ویکیپیدیا دەنووسێت و کیبۆردی سیستم بەکار دەبا چۆن چی بکات لەم حاڵەتەیا؟ ئێمە کە (ه) بە یونیکۆدێکی جیاواز بەکار دەبەین، ئایا ئەمە کێشەی گەڕان و دۆزینەوە بۆ ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دروست ناکات؟ من پێشووتر هەوڵم داوە لە گەرمەی بەشدارییەکانم لێرە، بە کۆمپانیاکان بگەم و هەوڵ بدەم پیتەکەیان پێ بگۆڕم, سەیری ئێرە بە نموونە، بەڵام داواکارییەکانم هیچیان وەڵام نەدرانەوە و هەر ئەو شێوازەی ئەو لایەنە ناوبراوانە بەکار دەبەن. منیش خۆم لەگەڵ ئەو هائەی خۆمانم، بەڵام پێم باشترە هەمووی یەکدەنگ و یەک شت بەکار بەرین تاکوو ئەتوانین کاریگەرییەکی وا دروست بکەین کە ئەوانیش بێنە سەر هەمان قەناعەت. ئەوە ڕای منە، ئەزانم ڕەنگە زۆر بەکارهێنەریش دژی بێت بەس حەزم کرد باسەکە بکەمەوە. لە کۆتاییشدا بەڕای من ئەو وشانەی بە (ه) کۆتایی دێن زۆر دەگمەنن و زۆر کەم بەرچاوم دەکەون، بۆیە لە هەموو حاڵەتێک ئەگەر (ه)یش بەکار بەرین، پێم وانییە کێشەیەکی وا دروست بێت. ◂  ئێپین  ‏٠١:١٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک یەک تێبینی بۆ لێدوانەکەی کاک چالاک، من کە لە گەڕانچییەکەم ئەگەڕێم ڕەوانەکەرەکانی ویکیپیدیا لە ئەنجامەکان نابینم، وابزانم ڕەوانەکەر ئەسڵەن ئیندێکس ناکرێت (نازانم ئەم قسەیە ڕاستە یان نا). ◂  ئێپین  ‏٠١:١٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: لەبەرئەوەی بەشەکە بە لێدوانی منەوە زۆر درێژ نەبێتەوە و مەجالی برادەرانی تریش بدەین، لێدوانی تر نادەم. بۆ لێدوانەکەی کاک چالاکیش لەولا، بەڵێ و ئەوەندەی منیش تێبینیم کردبێت، گەڕانچییەکان کار بە ڕەوانەکەرەکانی ویکیپیدیا ناکەن؛ تەنیا بۆ ناوخۆی ویکیپیدیا بەسوودن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام وەڵامێکی بەپێزی نووسیوە و منیش لەگەڵ زۆرینەی قسەکانی ھاوڕام. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئەگەر ئەوە لەبەرچاوبگرین کامیان دروستتر و گونجاوترە بۆ ئەلفوبێی کوردی، ئەوە ڕوونە شێوەی «ھ»ە، بەداخەوە کاتی خۆی بەبێ ھیچ ھۆیەکی مەنتیقی پشت لەم پیتە کراوە. خۆ ئەگەر ڕێژەی بەکارھێنانیش لەبەچاوبگرین، ئەوە پیتەکەی دیکە زۆرتر بەکارھاتووە و زۆربەی نووسینە کوردییەکان بەو نووسراون. منیش پێم باشە تا بکرێت پشتگیری لەو شێوەیەی ویکیپیدیا بکەین و قەتاعەت بەوانی تر بێنین کە ئەویان لە کیبۆردەکان جێگیربکرێت، خۆ ئەگەر ئاخرەکەی ھیچ چارەیەک نەما ڕەنگە ئێمەش بیر لە گۆڕینی بکەینەوە، بەڵام پێم وانییە ئێستا کاتی ئەوە بێت. سەرچیا‏١٨:٤٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٥٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

Coolest Tool Award 2021: Call for nominations

The third edition of the m:Coolest Tool Award is looking for nominations!

Tools play an essential role for the Wikimedia projects, and so do the many volunteer developers who experiment with new ideas and develop and maintain local and global solutions to support the Wikimedia communities. The Coolest Tool Award aims to recognize and celebrate the coolest tools in a variety of categories.

The awarded projects will be announced and showcased in a virtual ceremony in December. Deadline to submit nominations is October 27. More information: m:Coolest Tool Award. Thanks for your recommendations! -- SSethi (WMF) for the 2021 Coolest Tool Academy team ‏٠٥:٥٦، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆماپۆل

سڵاو لەلایەن منەوە کۆماپۆل وەستاوە، ناتوانم وتارەکان لەناو پۆلێک بسڕمەوە، یان بیگوزامەوە، گەر کەسێک ھەمان کێشەی ھەیە لەکاتی بەکارھێنانیدا تکایە با ئاگادارم بکاتەوە، ئەوکاتە ئەزانین کێشەکە گشتیە یان لەلای منەوەیە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٠٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)