ڕۆژژمێری زایینی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.4) (بۆت زیادکردن: nso:Tšhupamabaka ya Gregorian
ھێڵی ٢٤٠: ھێڵی ٢٤٠:
[[wa:Calindrî grigoryin]]
[[wa:Calindrî grigoryin]]
[[war:Kalendaryo Gregoryano]]
[[war:Kalendaryo Gregoryano]]
[[xmf:გრიგორიანული კალენდარი]]
[[yi:גרעגאריאנישער קאלענדאר]]
[[yi:גרעגאריאנישער קאלענדאר]]
[[yo:Kàlẹ́ndà Gregory]]
[[yo:Kàlẹ́ndà Gregory]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٣٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١

ڕۆژژمێری زایینی (گریگۆری) ڕۆژژمێرێکی بەکارهاتووە لە جیهانی ڕۆژئاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتدا، و ئەم ڕۆژژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرئەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (٠٠.٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ. ساڵی زایینی خولێکی زەوی بە دەوری خۆردا ئەنوێنێت، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ دەکات (بە تەواوی 365.2425) ڕۆژە. هەروەها لە ڕۆژژمێری زاینیدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.

زانای ئیتاڵی ئلیسیۆس لیلیۆس داینا لە ساڵی ١٥٨١ وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕۆژژمێری (یولیۆسی) کە بە ناوی یولیۆس قەیسەرەوە ناونرابوو، و ڕۆژژمێری زایینی نوێ بە گریگۆری ناو دەبرێت بە ناوی پاپا گریگۆریۆسی سیانزەیەم (Pope Gregory XIII)، و سێ ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری یولیۆسی دێریندا لە ٤٠٠ ساڵدا.

ناونان

بە پێی کتێبی (ڕەگی وشەکان)ی دانەر یوسف بەدر ئەلبەدر ، ناوی مانگە زاینیەەکان هەموویان ڕۆمانین بەم شێوەیە؛

  • کانوونی یەکەم(January)؛ بە ناوی "janus" وە هاتووە کە خواوەندی دەروازە و سەرەتا کاتییەکان بووە لای ڕۆمان و یۆنان.
  • شوبات(February)؛ لە وشەی "febra" هاتووە بە مانای پاککردنەوە دێت بە لاتینی و ڕۆمان لەم مانگەدا ئاهەنگیان گێڕاوە بە جەژنی پاککردنەوە و خەڵک هەستاون بە شتن و پاککردنەوە و دوایین مانگی ساڵ بووە لای ڕۆمان.
  • ئازار (March)؛ خواوەندی جەنگ بووە لای ڕۆمان و سەرەتای ساڵی هەتاوی دەستی پێکردووە لای ڕۆمان.
  • نیسان (April)؛ لە وشەی"avril" هاتووە و بە مانای بەهار دێت لەبەر ئەوەی ئەم مانگە سەرەتای بەهارە.
  • ئایار (May)؛ ناوی خواوەندێک بووە لای ڕۆمان "maya"و دایکی خواوەند عەتاڕد بووە کە هەسارەکە بە ناویەوە ناونراوە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا بە ڕوونی دەر ئەکەوێت لە ئاسماندا.
  • حوزەیران (June)؛ لە وشەی "jonious" هاتووە و مانای لاوان ئەگەیەنێت بە لاتینی و تیایدا ئاهەنگیان گێڕاوە بە جەژنەکانی لاوان.
  • تەمموز(July)؛ بە ناوی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی یۆلیوس قەیسەڕەوە "julius caesar" ناونراوە.
  • ئاب (August)؛بە ناوی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ئۆگستۆسەوە "augustus" ناونراوە.
  • ئەیلوول(September)؛ لە "septa"وە هاتووە بە مانای ژمارە حەوت دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • تشرینی یەکەم (October)؛لە "octa"وە هاتووە بە مانای ژمارە هەشت دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • تشرینی دووەم (November)؛لە "nova"وە هاتووە بە مانای ژمارە نۆ دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • کانوونی یەکەم (December)؛لە "deca"وە هاتووە بە مانای ژمارە دە دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.

ناوی مانگەکان لە ڕۆژهەڵات

ئێران و ئەفغانستان بە فەڕمی ڕۆژژمێری کۆچیی هەتاوی بەکار دەهێنن، دەوڵەتی عوسمانی، «ڕۆژژمێری ڕۆمی»ی بەکارھێناوە کە ڕۆژژمێری گریگۆری بووە کە کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (٦٢٢ی زایینی) سەرەتای بووە[١]. لە ڕۆژژمێری ڕوومیدا ناوی ٩ مانگ لە ناوە سوریانییەکان وەرگیرابوون. کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٦ەوە ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەبات کە ناوی ٥ مانگی لە ناوە سوریانییەکان وەرگیراون[٢].

لە دۆڵی نیل و زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکاندا کە میسر و سوودان و وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی ئەگرێتەوە بێجگە لە عەرەبستانی سەعوودی کە ڕۆژژمێری کۆچیی بەکاردەهێنێت، ئەم ناوانەی خوارەوە لە بەرامبەر ناوە لاتینیەکاندا بە کاردەهێنن؛

  • یەنایر
  • فەبرایر
  • مارس
  • ئەپریل
  • مایۆ
  • یونیۆ
  • یولیۆ
  • ئۆغستەس
  • سێپتەمبەر
  • ئۆکتۆبەر
  • نۆڤەمبەر
  • دیسەمبەر

لە عێراق و سووریا و لوبنان و ئوردن و فەلەستیندا ئەم ناوانەی بۆ بەکاردێت کە بە عەربی کراون لە ناوە سریانیەکان (ئارامیەکان)وە؛

  • کانونی دووەم
  • شوبات
  • ئازار (مارس)
  • نیسان
  • ئایار (مایس)
  • حوزەیران
  • تەمموز
  • ئاب
  • ئەیلول
  • تشرینی یەکەم
  • تشرینی دووەم
  • کانونی یەکەم

هەروەها بە ناوی جیاواز ناسراون لە لیبیا و مەغریب و مۆریتانیا و توونس و جەزائیردا.

ژمارەی مانگەکان

بە شێوەیەکی بڕیاردراو، ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژن، لە چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژە. ھەر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕە، مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە ١٠٠، بەڵام نەک بە ٤٠٠. کەوا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە ٤٠٠) بەڵام ساڵی ٢١٠٠ ساڵی پڕ نییە. ڕۆژژمێری گریگۆری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە. [٣]

ژمارەی مانگ ناوی مانگ ژمارەی ڕۆژەکان
١ کانوونی دووەم ٣١
٢ شوبات ٢٨ یان ٢٩
٣ ئازار ٣١
٤ نیسان ٣٠
٥ ئایار ٣١
٦ حوزەیران ٣٠
٧ تەمموز ٣١
٨ ئاب ٣١
٩ ئەیلوول ٣٠
١٠ تشرینی یەکەم ٣١
١١ تشرینی دووەم ٣٠
١٢ کانوونی یەکەم ٣١

ئەم بابەتانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Rumi_calendar
  2. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Arabic_names_of_calendar_months#Levant
  3. ^ http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=475 ڕۆژژمێر و ساڵی كوردی و نه‌ورۆز، سایتی زانستپەروەرانی کورد