سەید قوتب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاک سازی
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٨٦: ھێڵی ٨٦:
* وەچەندەھا پەرتووکی تری نووسیوە وە خاوەنی چەندین و نامیلکە و پەند و ووتە و چیڕۆکە.
* وەچەندەھا پەرتووکی تری نووسیوە وە خاوەنی چەندین و نامیلکە و پەند و ووتە و چیڕۆکە.


=== ئەمانەش ببینە ===
== ئەمانەش ببینە ==
* [[حەسەن بەننا]]

# [[حەسەن بەننا]]
* [[محەممەد قوتب]]
# [[محەممەد قوتب]]
*

{{ئیسلامی سیاسی}}
{{ئیسلامی سیاسی}}



وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٠١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

سەید قوتب

لەدایکبوون٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦
گوندی مووشەی شاری شاریقە لە میسر
مەرگ٢٩ی ئابی ١٩٦٦
بەندیخانەی قاھیرە
ھۆکاری مەرگلەسێدارەدان
پیشەڕۆژنامەنووس، مامۆستا
حیزبی سیاسیحیزبی وەفد، ئیخوان موسلیمین
ئایینئیسلام ی سوننە
ھاوسەرھاوسەری نەبوو

سەید قوتب ئیبراھیم لە (ماوەی ژیان: ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە گوندی مووشەی شاری ئەسیوتی میسر تاکوو ٢٩ی ئابی ١٩٦٦) نووسەر، شاعیر و بیرمەندی ئیسلامی میسری بووە. لەماوەی ١٩٥٠ بۆ ١٩٦٠، ئەندامێکی باڵای ئیخوان موسلمین بوو. لە ساڵی ١٩٦٦، قوتب تاوانبارکرا بە ھەوڵی کووشتنی جەمال عەبدولناسڕ و ھەر بەم ھۆیەوە حووکمی لەسێدارەدانی بەسەر جێبەجێکرا.[١][٢]

ژیان

خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکانی خۆیان تەواو کردووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا چووە ماڵی خاڵی (مامۆستا و رۆژنامەنووس بوو) لە قاھیرە و لەوێ بەردەوامی بە خوێندنەکەی داو دارالعلومی تەواو کرد. ھەر لەتەمەنێکی زوودا دەستیکردن بەنووسین لە گۆڤارەکان.

سەیید نووسینەکانی لە گۆڤاری پەیام (الرسالە) و (اللواء الاشتراکیە) و ھی تریشدا بڵاو دەکردەوە تا دواتر ئیتر خۆی بووە سەرنوسەری گۆڤاری بیری نوێ (الفکر الجدید) وبوو بە یەکێک لە بەھێزترین لایەنگری مەدرەسەی ئەدەبی عەباس مەحموود عەقاد کە دژی مەدرەسەی تەھا حوسێن بوو. سەیید لە ماوەی ژیانیدا ژنی نەھێناوە.

لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٠ بۆ خوێندن دەچێتە ئەمریکا. ساڵی ١٩٥٠بووە بە ئیخوان و لە ١٩٥٢ دا بوو بە ئەندامی شورا (مەکتەبی ئیرشاد) و بەرپرسی بەشی راگەیاندن. ھەر لە ئیخواندا مایەوە تا ساڵانی دوایی تەمەنی کە ئیتر لەگەڵ عبدالفتاح اسماعیل و محمد یوسف ھەواش و عبدالمجید شازلیدا وازیان لە ئیخوان ھێناو خۆیان تەنزیمێکی تری سەربەخۆیانیان دروست کرد.

لەسێدارەدان

سەیید لە ٢٩ی ئابی ١٩٦٦دا، لە سەردەمی سەرۆکایەتی جەمال عەبدولناسڕ لەدوای دادگایی کردنی لەسێدارە درا.[٣]

کتێبەکان

سەید قوتب لەژیانیدا چەند پەرتووکێکی نووسیوە لەسەر بانگەواز و فیکری ئیسلامی لەوانە:

  • ڕاڤەی ئایەتی شورا قورئان.
  • چۆنیەتی بانگەوازکردن.
  • چیڕۆکی بانگەوازی.
  • ئیسلام یان نابۆ ئیسلام.
  • مەشخەڵی ڕێ.
  • پەیامی نوێژ.
  • ڕەخنەی ئەدەبی (النقد الادبی).
  • تەفسیری قورئانی پیرۆز "فی ظلال القرأن".[٤]
  • وەچەندەھا پەرتووکی تری نووسیوە وە خاوەنی چەندین و نامیلکە و پەند و ووتە و چیڕۆکە.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ "سيد قطب". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-28.
  2. ^ القاهرة, دعاء عبد اللطيف-. "بعد 54 عاما من إعدامه.. لماذا يؤرق سيد قطب الطغاة؟". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-28.
  3. ^ "من هو سيد قطب سطور". sotor.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-28.
  4. ^ سعد, النعيمي فاطمة (2019-05-30). "سيد قطب وتوظيفه لقواعد التفسير من خلال تفسيره في ظلال القرآن". مجلة جامعة الأمير عبد القادر للعلوم الإسلامية (بە فەڕەنسی). 33 (1): 60–102. ISSN 2588-204X.