ئەستێرەگەڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١: ھێڵی ١:


[[پەڕگە:Bruce McCandless II during EVA in 1984.jpg| وێنۆک|بۆشایەوان بروس ماکندلیسی دووەم، لەدەرەوەی گلیسکەی ئەمریکی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤]]
[[پەڕگە:Bruce McCandless II during EVA in 1984.jpg| وێنۆک|ئەستێرەگەڕ [[بروس مەککەندلسی دووەم]]، لە دەرەوەی بۆشاییگەڕی ئەمریکیی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤]]


'''ئەستێرەگەڕ''' ({{بە ئینگلیزی|Astronaut}}) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوی.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی |بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/Astronaut |سەردێڕ = Astronaut |زمان = ئینگلیزی | سەردان = ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨}}</ref>
'''ئەستێرەگەڕ''' ({{بە ئینگلیزی|Astronaut}}) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوی.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی |بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/Astronaut |سەردێڕ = Astronaut |زمان = ئینگلیزی | سەردان = ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨}}</ref>

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٤٠، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

ئەستێرەگەڕ بروس مەککەندلسی دووەم، لە دەرەوەی بۆشاییگەڕی ئەمریکیی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤

ئەستێرەگەڕ (بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوی.[١] ئەم وشەیە بەتایبەتی بۆ ئەستێرەگەڕە پرۆفێشناڵەکان بەکار دێ، بەڵام بەگشتی بە کەسێ کە بە جۆرێک چووبێتە بۆشاییی ئاسمانیش دەوترێت. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی بۆشاییگەڕ کە ئەزموونی گەڕان لە بۆشایییان بێ، بە ئەستێرەگەڕ دەژمێردرێن. ھەندێ جار، بە پێی ھەندێ پێناسە، تەنانەت سەرنشینانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو نۆرت ئەمەریکەن ئێکس-١٥ بە ئەستێرەگەڕ دەژمێردرێن.[٢]

یەکەمینەکان لە ئەستێرەگەڕیدا

یەکەمین گیانلەبەر لە بۆشاییی ئاسمان

یەکەمین بوونەوەری زیندوو لە بۆشاییی ئاسماندا سەگێک بوو بە ناوی لایکا کە لە ٣ی ١١ی ١٩۵٧، تەنیا یەک مانگ پاش پڕتاوی سپوتنیک-١ و دەستپێکی سەردەمی بۆشایی، بە کەشتیی بۆشاییگەڕی ڕووسیی سپوتنیک-٢ نێردرایە خولگەی زەوی. مەبەست لەم پڕتاوە تاقیکردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش لە ھەلومەرجی بێکێشیدا و تەواوکردنی سیستمەکانی ژیانپارێز لە بۆشاییگەڕە سەرنشیندارەکاندا بوو. بۆشاییگەڕەکە بۆ گەڕانەوە بۆ زەوی دروست نەکرابوو و لایکا پاش ماوەیەک، لە خولگەی زەویدا گیانی لەدەست دا.[٣]

یەکەمین مرۆڤی ئەستێرەگەڕ

یوری گاگارین لە ساڵی ١٩٦١دا

یەکەمین مرۆڤی ئەستێرەگەڕی جیھان یوری گاگارین، ئەستێەرەگەڕی ڕووسی بوو کە لە ١٢ی ٤ی ١٩٦١دا بە کەشتیی بۆشاییگەڕی ڤۆستۆک-١ (بە ڕووسی: Восток-1) و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.

یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕ

ڤاڵنتینا تریشکۆڤا، یەکەمین ژنی بۆشاییوان


یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕ ڤاڵنتینا تریشکۆڤای خەڵکی ڕووسیایە کە لە ١٦ی ٦ی ١٩٣ دا بە کەشتیی بۆشاییگیەڕ ڤۆستۆک-٦ چووە ئاسمانەوە و نزیک سێ ڕۆژ لە بوشاییی ئاسماندا مایەوە. ئەو ھەروەھا یەکەمین کەسی نامیلیشیاییی جیھانە کە چووەتە بۆشاییی ئاسمان چونکە لەدواپڕتاونی پەیوەست بوو بە ھێزی ئاسمایی سۆڤیەتەوە.

یەکەمین ئەستێرەگەڕی عەرەب

سوڵتان بن سەلمان ئالی سعوود


شازادە سوڵتان کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود کە لەو کاتەدا جێنشینی شای عەرەبستانی سعوودی بوو، یەکەمین عەرەبێکە کە بە کەشتیی بۆشاییگەڕی دیسکۆڤەریی ئەمریکا چووەتە خولگەی زەوی.

یەکەمین ئەستێرەگەڕی ئێرانی

ئەنووشە ئەنساری دەمێک دوای نیشتنەوە

یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕی گەشتیار و یەکەمین ئێرانی لە بۆشاییی ئاسماندا، ئەندازیاری ئێرانی ئەنووشە ئەنسارییە کە بە بژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە کەشتیی بۆشاییگەڕی سایۆز تی ئێم-٩ چووە بۆشاییی ئاسمان و ١١ ڕۆژ لە وێستگەی بۆشاییی ناونەتەوەییدا نیشتەجێ بوو.[٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Astronaut»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فضانورد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٠.
  3. ^ ئەرکی فەزایی سپوتنیک(ئینگلیزی).
  4. ^ داستان موفقیت انوشھ انصاری ،کارآفرین و اولین زن فضانورد ایرانی (لە ڕێکەوتی ٨ی ٦ی ٢٠٢٠).