ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت (کۆنتر لە) بۆ ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/ئەرشیڤی ٤.
←‏Tech News: 2021-46: بەشی نوێ
تاگ: پەیامھێنی بەکۆمەڵ
ھێڵی ٣٣٨: ھێڵی ٣٣٨:
‏٢٠:٣٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
‏٢٠:٣٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
<!-- پەیامەکە لەلایەن بەکارھێنەر:Quiddity (WMF)@metawiki نێردراوە بە بەکارھێنانی ئەم پێڕستە: https://meta.wikimedia.org/w/index.php?title=Global_message_delivery/Targets/Tech_ambassadors&oldid=22311003 -->
<!-- پەیامەکە لەلایەن بەکارھێنەر:Quiddity (WMF)@metawiki نێردراوە بە بەکارھێنانی ئەم پێڕستە: https://meta.wikimedia.org/w/index.php?title=Global_message_delivery/Targets/Tech_ambassadors&oldid=22311003 -->

== [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/2021/46|Tech News: 2021-46]] ==

<div lang="en" dir="ltr" class="mw-content-ltr">
<section begin="technews-2021-W46"/><div class="plainlinks">
Latest '''[[m:Special:MyLanguage/Tech/News|tech news]]''' from the Wikimedia technical community. Please tell other users about these changes. Not all changes will affect you. [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/2021/46|Translations]] are available.

'''Recent changes'''
* Most [[c:Special:MyLanguage/Commons:Maximum_file_size#MAXTHUMB|large file uploads]] errors that had messages like "<bdi lang="zxx" dir="ltr"><code>stashfailed</code></bdi>" or "<bdi lang="zxx" dir="ltr"><code>DBQueryError</code></bdi>" have now been fixed. An [[wikitech:Incident documentation/2021-11-04 large file upload timeouts|incident report]] is available.

'''Problems'''
* Sometimes, edits made on iOS using the visual editor save groups of numbers as telephone number links, because of a feature in the operating system. This problem is under investigation. [https://phabricator.wikimedia.org/T116525]
* There was a problem with search last week. Many search requests did not work for 2 hours because of a configuration error. [https://wikitech.wikimedia.org/wiki/Incident_documentation/2021-11-10_cirrussearch_commonsfile_outage]

'''Changes later this week'''
* [[File:Octicons-sync.svg|12px|link=|Recurrent item]] The [[mw:MediaWiki 1.38/wmf.9|new version]] of MediaWiki will be on test wikis and MediaWiki.org from {{#time:j xg|2021-11-16|en}}. It will be on non-Wikipedia wikis and some Wikipedias from {{#time:j xg|2021-11-17|en}}. It will be on all wikis from {{#time:j xg|2021-11-18|en}} ([[mw:MediaWiki 1.38/Roadmap|calendar]]).

'''''[[m:Special:MyLanguage/Tech/News|Tech news]]''' prepared by [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/Writers|Tech News writers]] and posted by [[m:Special:MyLanguage/User:MediaWiki message delivery|bot]]&nbsp;• [[m:Special:MyLanguage/Tech/News#contribute|Contribute]]&nbsp;• [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/2021/46|Translate]]&nbsp;• [[m:Tech|Get help]]&nbsp;• [[m:Talk:Tech/News|Give feedback]]&nbsp;• [[m:Global message delivery/Targets/Tech ambassadors|Subscribe or unsubscribe]].''
</div><section end="technews-2021-W46"/>
</div>

‏٢٢:٠٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
<!-- پەیامەکە لەلایەن بەکارھێنەر:Quiddity (WMF)@metawiki نێردراوە بە بەکارھێنانی ئەم پێڕستە: https://meta.wikimedia.org/w/index.php?title=Global_message_delivery/Targets/Tech_ambassadors&oldid=22338097 -->

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٠٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی تەکنیکیی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر کێشە تەکنیکییەکان سەبارەت بە ویکیپیدیا بەکاردەگیرێ. ئەگەر تووشی کێشەیەکی تەکنیکی لە داڕێژەکان، ئامرازەکان، بۆتەکان و … یان لە پەڕەکانی میدیاویکی، HTML ،CSS، JS و … بوون، دەتوانن لێرەدا وتووێژی لەسەر بکەن.

بەگەکان و کەلێنەکانی نەرمامێری میدیاویکی دەبێ لە فابریکەیتردا (چۆنێتیی ڕاپۆرتی بەگێک) ڕاپۆرت بکرێ.

« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨


ئامرازی ئاماژە بە سەرچاوە تێکچووە

سڵاو @Aram و @Muhammed taha، ئامرازی ئاماژە بە سەرچاوە تێکچووە، بە تایبەت بەشی ڕێکەوتەکەی. نم سەیری وردبوونە گەورەکە بکەن. ◂  ئێپین  ‏١٦:٠٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Épine: لە وتووێژی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب٢/doc بە کاک Muhammed tahaم وتووە گەر دەرفەتێکی ھەبوو، سەیرێکی بکات. مۆدیوولەکانی سەرچاوەکان کێشەیان زۆر بوو بۆیە، ناچار بووم کە لەڕێگەی ویکیی فارسییەوە ھەوڵێک بۆ نوێکردنەوەیان بدەم. ئێستاش چاوەڕێی کاک Muhammed tahaم و بزانم دەتوانێت کارێک بۆ فۆڕماتی ڕێکەوتەکە بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئاکام تکایەکی برایانە، لەمەودوا کێشەکان یەک یەک چارەسەر بکە، بە بەسەرتدا کەڵەکە نەبێت. ئێستا کۆمەڵێک نوێکردنەوەی زۆر کراون کە ڕەنگە باش نەبن بەو شێوەیەی ئێستایان، هەرچەندە من دەستخۆشیت لێ دەکەم و دەزانم خەمخۆری بۆیە کردووتن، بەڵام پێویستە کێشەیەک چارەسەر بکەین ئینجا بچینە سەر کێشەیەکی تر. ئێستا ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دوو ئامرازی زۆر بە کەڵکیان ڕاوەستاون و ناتوانین بە هیچیشیان ڕابگەین. پێم باشە لەمەودوا بۆ کارکردن لەسەر ئەو پەڕانەی کە کاریگەری لەم شێوەیە دروست دەکەن، وتووێژ بکەین و ڕای کۆمەڵگە وەربگرین. ◂  ئێپین  ‏١٩:٣٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: بۆ توینکڵ حەقی خۆتانە ھەرچی بڵێن. دەبووایە زووتر خەریکی بایەم، بەڵام بۆ سەرچاوەکان پێشتریش وتم کە Kushared ئاگادارە. سەبارەت بە وتووێژیش، تا ئێوارە ئەم چوار بەکارھێنەرەین. ئەوەندەیشی من تێبینیم کردبێت، بەکاربەرانی نوێ بۆ زۆر شت ڕایان نییە و ھەر دەڵێن لەگەڵ؛ بەکارھێنەرە کۆنەکانیش زۆر بەدەگمەن دەبینم. مافی دەستکاریکەری ڕووکاریش تەنیا بە من، کاک Muhammed taha و کاک Calakە کە کاک چالاک کاری پێ ناکات و دەمێنێتەوە من کاک محەممەد! من خۆشم بە تەنیا فریای ئەو ھەموو کارانە ناکەوم. سێ ڕۆژ پێش ئێستا وتم خەریکی داوایەکی ساکوورا دەبم کەچی ئەم بەکارھێنەرە نوێیە نازڵ بوو؛ سێ دانە ڕۆژە نازانم خەریکی چیم و کاتەکەم بەس بەوەوە دەڕوات! بەخوا حەز دەکەم ئەم مافە بەڕێوەبەرییەم لێ بسەندرێتەوە و بۆ خۆم خەریکی دروستکردنی وتار بم و بحەسێمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێک خۆمم بیرکەوتەوە، لێت تێ دەگەم بەڵام بەڕاستی پێویستە چاکسازی لە چۆنییەتی کارکردنمان بکەین لەسەر شتە تەکنیکییەکان، ئەو ساڵەم لە ویکی ئینگلیزی بەسەر برد بینیم هەمووشتێک بە testcase و لە خۆڵەپەتانێ ئەنجام دەدەن و تاکوو ١٠٠% شتەکان ڕێک نەخەنەوە وەشانە ڕەسەنەکە ناگۆڕن، هیوادارم ئێمەش بتوانین وا کار بکەین. ◂  ئێپین  ‏١٩:٤٨، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: من ڕانەھاتوومە کار بەو تێستکەیسانە بکەم. وەختی خۆی و لە ٢٠١٩ش کاک چالاک وتی لە ژێرپەڕەی خۆتدا کار لەسەر تووڵامراز بکە تا تەواوی دەکەیت. وتم من ئاوا ڕاستەوخۆ کار لەسەر ئامرازەکان نەکەم، لێم تێک دەچێت. حەز دەکەم، بەڵام ناتوانم. بۆ شتێکی وەک سەرچاوەکان کە مۆدیوول و داڕێژەیان زۆرن ئەستەمتریشە بۆم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمبورن یەکسەر دێمە ناو باسەکە @Aram، @Épine نامەکانم خوێندەوە چەن تێبنییەکم ھاتە یاد لەسەر بابەتی کارەکانی ویکیپدییای سۆرانی، بەڕێز @Aram تۆ مرۆڤیت ماندوو دەبیت پێویستت بە پشوو دەبێت، ژیانی ڕۆژانەی خۆتت ھەیە، پلانی داھاتووی ژیانت ھەیە، دڵنیام خوێندنیش ھەیە، ئەوە ھەموومان دەگرێتەوە، لەسەر تۆ نییە ھەموو کارەکانی ویکی سۆرانی بگریتە ئەستۆ و بەتەنھا بیکەیت، ویکیپیدیا واتا بەیەکەوە کارکردن، مادام ئیش و کارەکان زۆرن و بەیەک کەسیش بەڕێوە ناچێت ئەم ھەموو ئیش و کارە; بەڕێز @Épine من خۆم ئاگاداری کارەکانی بەڕێز ئارامم زۆر ماندووە بەدەست ویکیپدییا وە زۆر زۆر چالاکە، بەڵام ئەوەمان لەبیر بێت ویکیپیدیا فەرمانگە یان ئەرک نییە پێویستە کارەکان دابەش بکرێن لە حاڵەتێکی وەک ئێستا بەڕێوەبەرێک زیاد بکەن من پێشنیار دەکەم خۆت@Épine بێیتەوە لەگەل بەڕێز ئارام کارەکان بکەن دڵنیام ئەمە زۆر باشە و پێشکەوتنێکی باش و کارئاسانییەکی باش دەکات، تکایە با بەڕێوەبەرێک بپاڵێوین من پێشنیاری خۆت@Épine دەکەم.  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی InternetArchiveBot

سڵاو تکایە شتێک تێبینی بکەن، بۆتی user:InternetArchiveBot کێشەی بۆ ھەنێک وتار دروستکردووە و وێنەکانیان دەشێوێنێت و تاگی بەستەری مردوویان لێدەدات[1][2][3] لەوانەشە بەردەوام بێت لە داھاتوو گەر چارەسەر نەکرێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٥٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ھیچ پێویست ناکات پارامەتری |link= بنووسن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوونکردنەوەی زیاتر پێویستە... —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ئەوە جگە لەوەی دەستکاری قەبارەی وێنەی وتارەکانیش دەکات —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بابەتەکە برایە Phab (مێتا ببینە)--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٣، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٩، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٨:٢٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

پاڵێوەری نوێی «بزوێنی دوای یەک»

سڵاو، بەپێی ئەوەی لە کوردیدا نابێت دوو بزوێن بەدوای یەک بێن، پاڵێوەرێکی نوێ (پاڵێوەری ژمارە ٤٠) بۆ پیتە بزوێنە دوای یەکەکان دروست کرا. بەڵام لە ئێستادا پاڵێوەرەکە تەنیا کار لەسەر «ا، ە، ۆ، ێ» دەکات و کار لەسەر «و» و «ی» ناکات چونکە ئەو دوو پیتە ھەم بزوێنن و ھەمیش نەبزوێن. ڕەنگە لە ئایندە ئەوەش چاک بکرێت. بەھەرحاڵ، پاڵێوەرەکە بزوێنە دووبارەکانی دەستکارییەکان دەگرێت، بە ھۆشدارێکی نەرم بەکارھێنەرەکە ئاگادار دەکاتەوە تا چاکی بکات، و دەستکارییەکەش تاگ دەکات. لێرەدا ھەر لە ئایپی تا بەڕێوەبەر ئەگەری تووشبوونیان بەم حاڵەتە ھەیە بۆیە، بۆ ھەمووان کار دەکات. لە ئێستادا مامەڵە بە پەڕە وتووێژەکانەوە ناکات. دەتوانن دەستکاریی تاقیکردنەوەیی بکەن و ئەنجامەکەی ببینن. تکایە ھەر پێشنیارێک یان شتێک ھەیە کە پاڵێوەرەکە باشتر بکات، بفەرموون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٢:٢٠، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

‏١٦:٢٧، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

توینکڵ بۆ ماوەیەک وەستاوە

سڵاو توینکڵ وادیارە بە لەچەن ویکییەک وەستاوە وابزانم ئێرەشی گرتۆتەوە. تکایە گەر ھەر کەسێکیش ھەمان کێشەی ھەیە ئەوە لێدوان لێرە بدات  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: کێشەکە زانراوە. لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:  چارەسەر کرا. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٧، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس!} —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٣٩، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram چەن کێشەیەکی تر بەدیار کەوت، وەک ناتوانم دووگمەی ئاگادارکردنەوە بەکاربێنم و بەکارھێنەر ئاگاداربکەمەوە، یاخوود بەخێرھاتن کارناکات بێگومان کێشەی تریش ھەیە بەڵام ئەمانە کێشە گەورەکانن پێویستە گرنگی پێ بدرێت  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەبێت سەرتاپا نوێ بکرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تایبەتمەندییەکانی گەشە زیاد کران

سڵاو لە ھەمووان، نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا، Small wiki toolkits وەک بەشێکی تر لە کارەکانیان بۆ کۆمەڵگە بچووکەکان، تایبەتمەندیی گەشەیان بۆ ھەردوو ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی و کرمانجی زیاد کرد و دوو-سێ ڕۆژ پێش ئێستاش کارەکانیان تەواو بوون. بۆ وۆرکشۆپەکە، بڕوانە ئێرە. وەک کورتەیەک:

  • ئەم تایبەتمەندییانە بە پلە یەک بۆ تازەکارەکانن.
  • لە ھەردوو ژینگەی مۆبایل و دیسکتۆپ بەردەستن.
  • دەستی تازەکارەکان دەگرێت و بە ھەڵبژاردنی ئەو بابەتانە کە خۆیان حەزیان لێیە، و بە پێشنیارکردنیان، ڕێنماییی دەستکاریکردنیان پێشکەش دەکات.
  • کۆمەڵێک پەڕەی ڕێنماییی گرنگ لە دەستەچەپ پیشانی تازەکاران/بەکارھێنەران دەدات کە زۆر بەکەڵکن بۆیان تا دەست پێ بکەن.
  • بەبێ ئەوەی سەردانی پرسگا یان پەڕەی لێدوانی مامۆستاکانیان بکەن، دەتوانن پرسیار بکەن. بڕوانە یەکەم پرسیار کە لەڕێی تایبەتمەندییەکەوە لە پرسگا کراوە. (دەبێت پانێلی یارمەتی دەستکاریکردن چالاک بکەیت.)
  • ڕێخۆشکەرە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان، فراوانکردنی وتارە کۆلکەکان و نوێکردنەوەی وتارە کۆنەکان.
  • کاری تریشی لە ڕێن.

دەتوانن بە چوونە سەر ھەڵبژاردەکانتان و لە بەشی «پەڕەی سەرەکیی تازەکار» بژاردەکان چالاک بکەن. ھەندێک بژاردەی تر (بۆ نموونە پێشنیارکردنی زیادکردنی بەستەرەکان بە خۆگەڕی) ھەن، بەڵام ھێشتا لەژێر کاردایە و بۆ ئێمە چالاک نەکراوە. دەتوانن لە ویکیپیدیای عەرەبی کە وەک تاقیکاری بۆیان چالاک کراوە ئەنجامەکان ببین. گەر ھەر پرسیارێکتان ھەیە، دەتوانن ھەر لێرە بپرسن.

وەک خۆم ئەوپەڕی سپاسی ڕێکخەری Small wiki toolkits، ئەو بەکارھێنەرانەی کە کاریان لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندییەکان کردووە، و چەند بەکارھێنەرێکی خۆمان کە لە وەرگێرانەکان ھاوکار بوونە دەکەم و بە ھیواین کە دەرگایەکی باش بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان بکاتەوە و دووبارە سپاسگوزارم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستیان خۆش بێت ماندوو نەبن، ئەوە سوودێکی گەورەی ھەیە، لە زوو فێربوون و پێویست نەبوونی ناردنی فێرکاری بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان و نیمچە نوێیەکان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٢٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

کێشەی پیتی ھ و ه

سڵاوتان لێبێت. دەمێکە دەمەوێ باسی ئەمە بکەم. وەک دەزانن، لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی پیتی ھ (U+06BE) بە ستاندارد قبووڵ کراوە، لەکاتێکدا گشت کیبۆردەکان لەجێی ئەوە پیتی ه (U+0647) بەکاردەبەن، بەشی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی دووەمیانی قبووڵ کردووە. پێشووتر ئەمە بۆیە کراوە چوونکە کاتێک پیتی (ه) دەکەوێتە کۆتایی وشەکەوە، ڕەنگە لە بەر چاوی خەڵکی بە بزوێن بێتە بەر چاو، یەکێک لە بەشداربووەکان وشەی (فیقھ)ی کردبووە نموونە، کە ئەگەر بە (ە) بنووسرێت دەبێتە (فیقه).


ئەوەی ڕاستی بێت، ئەو ماوەیەی من لێرە بەشداریم کردووە هەرگیز وشەیەکی وام بەکار نەهێناوە و بەرچاویشم نەکەوتووە بەکاربێت، کە وای لێکردم بیربکەمەوە کە بۆچی ئێمە ئەم کارە دەکەین و شتەکانمان لەسەر خۆمان قورستر کردووە؟ لەکاتێکدا تەواوی کیبۆردەکان ئێستا یەکگرتوو هەموو ه بەکار دێنن، بەس ئێمە لێرە ھ بەکار دێنین. ئێستا هەموو کاتێک پاڵوێنەی کەڵکەواژوو دەستکاری بەشداربووان دەگرێت و ئاگاداریان دەکاتەوە کە کیبۆردەکەیان ناستانداردە، بەڵام ئایا بەڕاستی کیبۆردی ئەوان ناستانداردە یان ئەوەی ئێمە؟


من پێم باشە بڕیار بدەین کە چیتر (ھ) بەکار نەبەین و بگەڕێینەوە سەر ه و ئەو کێشەی کیبۆردە یەکجار لە کۆڵ خۆمان بکەینەوە. ڕای ئێوە چییە؟ @Aram @Serchia @Calak @Aza @Sakura emad و بەکارهێنەرانی تریش. ◂  ئێپین  ‏١٦:٢٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Épine:

گەڕانێکم لە گووگڵ کرد لەسەر ئەم نموونەیەی سەرەوە:

نموونەکان لەسەر گەڕانچی گووگڵ

وشەی ھاوین لەنێوان (ھ) و (ه)

(ھ) = 23 ھەزار ئەنجام
(ه) = 887 ھەزار ئەنجام

وشەی ھەنگ

(ھ) = 14 ھەزار
(ه) = 88 ھەزار

وشەی ھەنار

(ھ) = 29 ھەزار
(ه) = 188 ھەزار

وشەی ھەنگوین

(ھ) = 24 ھەزار
(ه) = 157 ھەزار

وشەی ھەرێم

(ھ) = 305 ھەزار
(ه) = 1,350 ملیۆن

وشەی ھیران

(ھ) = 6 ھەزار
(ه) = 8,950 ملیۆن

ئەم تاقیکردنەوەیەی سەرەوە ئەوە دەخاتە ڕوو کە (ه) سەرکەوتوو ترە و زیاتر بەکاردێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Épine: سپاس بۆ ئێوە و دەزانم لە خەمخۆریتانە وەک ئەوەی کە چەند جارێک بەکارھێنەرانی تریش ئەم باسەیان کردووەتەوە، ئێوەش دیسانەوە باسەکەتان کردەوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەم وتووێژە تێروپڕە. پێش ھەموو شتێک، تەواو دڵنیام کە ٩٠٪ی ویکیپیدیاوانەکان بەتایبەت کۆنەکان حەزیان لە «ھ»ێیە نەک «ە». لێرەدا دەبێت ژیرانە/لۆجیکانە بیر بکەینەوە. ھەڵبەت ناڵێم ئێوە واتان نەکردووە و چاک لێتان تێدەگەم کە لە خەمخۆریتانە. وەختی خۆی و وا بزانم نزیکەی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و ئەو ناوە ئەم باسانە لە کوردئایتی گرووپ، چاوگ، زانستپەروەرانی کورد و فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت و ئەوانە کراوە و گەشتوونەتە ئەنجام. با بێینە سەر ئەوەی کە پێش ھەموو کەسێک، وا دیارە کاک دیاکۆ بەشداریی تێیدا کردووە. نازانم لەوێ قسەی بەڕێزیان چی بووە، بەس (ئەوەندەی من تێ بگەم) ئەو خۆیشی حەزی لە کارکردنە بە «ھ». بڕوانە ئێرە. ئەو کەسانەی کە ئەم بریارەیان داوە بەداخەوە، ھیچ ھۆکارێکی مەنتیقییان بۆی نییە و دەڵێن «چونکە لە سیستەمی زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی دەچینە دەرەوە و ئەوە لە دواییدا دەبێتە کێشە و لە کاتی گەڕاندا دەکەوینە بازنەی ئەو زمانە نامۆیەوە کە هیچ باش نییە. هەروها ناشمانەوێت ئەوەندە پیتی نوێ بۆ زمانی کوردی دروست بکەین.» لە بەشی بڕیاری گشتاندن بڕوانە خاڵی حەوتەم (وێبگەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان). دەی ئاخر ئەمە کەی بیانووە؟! خۆ ئێمە نایەین پیت بۆ کوردی زیاد بکەین؛ پیتێکی عەرەبی و فارسیمان لاداوە و دانەیە ترمان خستووەتە شوێنی. ئەوان دەڵێن بۆ ھائی کۆتایی ھائە عەرەبییەکە داگرە و دواتر شیفت+M داگرە تا درێژی بکاتەوە! ئەمە چەندی بە چەندە؟! ئەسڵەن ئەمە کێشەی گەڕان دروست دەکات. لە ویکیپیدیا، وا دیارە ئەم پیتە بە چاولێکردن لە ڕێنووسی کوردیی کرمانجیش کراوە. بۆ نموونە گەر بنووسیت «ئاه»، ئەوا دەبێتە «Ae»، بەس بە ھائەکەی ویکیپیدیا بنووسین، «ئاھ» دەبێتە «Ah». کامیان دروستە؟ بەدەر لەوەش، کام لەمانە، «ه» و «ە»، بزوێنی کورتە و کامیان ھائە؟ بێگومان تا فەحسی دی ئێن ئەییان بۆ نەکەین، نازانین. بەڵام زۆر ئاشکرا لە «ھ» و «ە» دیارە کامیان ھائە و کامیان بزوێنی کورت. ئەمەی ئێستا دەیڵێم نابێتە بەڵگە، بەڵام ھەر باسی دەکەم. بڕوانە ئامرازی تووڵامراز لە ویکیپیدیای فارسی. ئێمە کە دەڵێن «ھ» پیتێکی ئوردووە، کەچی ئەوان لەو ئامرازە وەک پیتێکی کوردی حیسابیان کردووە نەک ئوردوو. بڕوانە ئێرە. ماقووڵ نییە ئەوانەی ئەم پیتەیان بەم ڕۆژە گەیاند تاکە ھۆکارێکی مەنتیقیشیان بۆ کارەکەیان نییە، بەڵام من تەنیا خۆم دەتوانم نزیکەی ١٠ ھۆکاری لۆجیکانەیان بۆ بھێنمەوە کە ئەوەی ویکیپیدیا دروستە.
چارەسەرەکان
  1. چارەسەر ئەوەیە کە تیمێکی جددی دروست بکەین کە لە فەرمانگەی ئایتیی حکوومەتی ھەرێم، قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین و ڕازییان بکەین کە ئەوەی ویکیپیدیا دروستە و پیتەکە چاک بکەنەوە و «ھ» بکەنە سەرەکی. با نەڵێین حکوومەت وا و وایە. حکوومەت پارەکە بە بڕیارێک (کە نازانم ھۆکارەکەشیان چی بوو) «بەروار»ی کردە «ڕێکەوت» و دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکی گاڵتەیەکی زۆریشی پێ کرا، ئێستا پەسەند کراوە و لە نووسراوە فەرمییەکانی دامودەزگاکانی حکوومەت کاری پێ دەکرێت و خەڵکیش گەر بە ناچاریش بێت ناچارە شوێنی بکەوێت. ئەمە لەکاتێدا کە ساڵانێکە لە ویکیپیدیا وشەی «ڕێکەوت» بەکار براوە. فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت ڕۆڵی ھەیە لەم کارە و دەتوانێت بە فەرمیش قسە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوە بکات.
  2. ئەوەی دەمێنێتەوە تەختەکلیلەکانی سیستمەکانە کە لێرەدا دوای بڕیارەکەی حکوومەت و فەرمانگەی ئایتی، دڵنیا بە ھەواڵەکە دەگاتە پەرەپێدەرانی تەختەکلیلەکان. سیستمە بچووکەکان گران نین و گەورەکانیش تەنیا کەمێک پشوودرێژیی پێویستە.
سڵاو @Sakura emad: تکایە زۆر پشت بە ئەنجامەکانی گووگڵ مەبەستە. پێشتریش ئەم باسەم لێرە کردووە. گووگڵ چیت پیشان دەدات؟ ئەوەی کە لەسەر وێب دەیدۆزێتەوە. کێ لەسەر وێب دەنووسێت؟ ھەمووان؛ دەی تا ٢ کەسی شارەزا دەنووسن، ٢٠٠ کەس دەدۆزیتەوە کە بە زۆر کوردی دەزانن و دەنووسن. خەڵک نازانن و ئەوەی دێتە بەردەستیان، ئەوە بەکار دێنن. دەی خۆ ساڵانێک پێش ئێستا تەختەکلیلی کوردی ھەر نەبوو و عەرەبی و فارسی ھەبوون و خەڵک ئەوانەیان بەکار دەھێنا. ئێستاکە تەختەکلیلی کوردی ھەیە و خەڵک عەرەبی و فارسییەکە بەکار نابەن. ئەم پیتە ناشرینە بێمانایەی ھائیش بگۆڕێت بۆ «ھ» خەڵک ھەر ئەوە بەکاردێن کە دێتە بەردەستیان و بۆ ئەوان جیاوازیی نییە.
بەکورتی من ھەر لەگەڵ ئەم «ھ»ێیەی ویکیپیدیام نەک عەرەبی و فارسییەکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دمستان خۆش بێ کە بەشدارن لە وتووێژەکە. سەرەتا سوپاس @Sakura emad کە ئەو داتایانەت هێنا. کاک @Aram، حەتمەن منیش ئەو خاڵە زۆر بێمانا دەبینم و هیچ مەنتیقێکی لە پشتەوە نییە و ئەوەش ڕوونە، بەس ئێستا کە زۆرینەی سیستمەکان (ه) بەکار دەبەن نەک ئەوەی ئێمە چی؟ لەڕاستیدا من ئامارەکانی ساکورا دایناوە زۆر پێم گرنگە، ڕاستە خەڵک شت لەسەر ئینتەرنێت دادەنێن، بەڵام شایەنی باسە زۆرینەی گەڕانەکان ئەنجامی میدیایین و میدیاکانیش هەموو (ه) بەکاردێنن. کەسێک کە لە دەرەوەی ویکیپیدیا دەنووسێت و کیبۆردی سیستم بەکار دەبا چۆن چی بکات لەم حاڵەتەیا؟ ئێمە کە (ه) بە یونیکۆدێکی جیاواز بەکار دەبەین، ئایا ئەمە کێشەی گەڕان و دۆزینەوە بۆ ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دروست ناکات؟ من پێشووتر هەوڵم داوە لە گەرمەی بەشدارییەکانم لێرە، بە کۆمپانیاکان بگەم و هەوڵ بدەم پیتەکەیان پێ بگۆڕم, سەیری ئێرە بە نموونە، بەڵام داواکارییەکانم هیچیان وەڵام نەدرانەوە و هەر ئەو شێوازەی ئەو لایەنە ناوبراوانە بەکار دەبەن. منیش خۆم لەگەڵ ئەو هائەی خۆمانم، بەڵام پێم باشترە هەمووی یەکدەنگ و یەک شت بەکار بەرین تاکوو ئەتوانین کاریگەرییەکی وا دروست بکەین کە ئەوانیش بێنە سەر هەمان قەناعەت. ئەوە ڕای منە، ئەزانم ڕەنگە زۆر بەکارهێنەریش دژی بێت بەس حەزم کرد باسەکە بکەمەوە. لە کۆتاییشدا بەڕای من ئەو وشانەی بە (ه) کۆتایی دێن زۆر دەگمەنن و زۆر کەم بەرچاوم دەکەون، بۆیە لە هەموو حاڵەتێک ئەگەر (ه)یش بەکار بەرین، پێم وانییە کێشەیەکی وا دروست بێت. ◂  ئێپین  ‏٠١:١٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک یەک تێبینی بۆ لێدوانەکەی کاک چالاک، من کە لە گەڕانچییەکەم ئەگەڕێم ڕەوانەکەرەکانی ویکیپیدیا لە ئەنجامەکان نابینم، وابزانم ڕەوانەکەر ئەسڵەن ئیندێکس ناکرێت (نازانم ئەم قسەیە ڕاستە یان نا). ◂  ئێپین  ‏٠١:١٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: لەبەرئەوەی بەشەکە بە لێدوانی منەوە زۆر درێژ نەبێتەوە و مەجالی برادەرانی تریش بدەین، لێدوانی تر نادەم. بۆ لێدوانەکەی کاک چالاکیش لەولا، بەڵێ و ئەوەندەی منیش تێبینیم کردبێت، گەڕانچییەکان کار بە ڕەوانەکەرەکانی ویکیپیدیا ناکەن؛ تەنیا بۆ ناوخۆی ویکیپیدیا بەسوودن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام وەڵامێکی بەپێزی نووسیوە و منیش لەگەڵ زۆرینەی قسەکانی ھاوڕام. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئەگەر ئەوە لەبەرچاوبگرین کامیان دروستتر و گونجاوترە بۆ ئەلفوبێی کوردی، ئەوە ڕوونە شێوەی «ھ»ە، بەداخەوە کاتی خۆی بەبێ ھیچ ھۆیەکی مەنتیقی پشت لەم پیتە کراوە. خۆ ئەگەر ڕێژەی بەکارھێنانیش لەبەچاوبگرین، ئەوە پیتەکەی دیکە زۆرتر بەکارھاتووە و زۆربەی نووسینە کوردییەکان بەو نووسراون. منیش پێم باشە تا بکرێت پشتگیری لەو شێوەیەی ویکیپیدیا بکەین و قەتاعەت بەوانی تر بێنین کە ئەویان لە کیبۆردەکان جێگیربکرێت، خۆ ئەگەر ئاخرەکەی ھیچ چارەیەک نەما ڕەنگە ئێمەش بیر لە گۆڕینی بکەینەوە، بەڵام پێم وانییە ئێستا کاتی ئەوە بێت. سەرچیا‏١٨:٤٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٥٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

Coolest Tool Award 2021: Call for nominations

The third edition of the m:Coolest Tool Award is looking for nominations!

Tools play an essential role for the Wikimedia projects, and so do the many volunteer developers who experiment with new ideas and develop and maintain local and global solutions to support the Wikimedia communities. The Coolest Tool Award aims to recognize and celebrate the coolest tools in a variety of categories.

The awarded projects will be announced and showcased in a virtual ceremony in December. Deadline to submit nominations is October 27. More information: m:Coolest Tool Award. Thanks for your recommendations! -- SSethi (WMF) for the 2021 Coolest Tool Academy team ‏٠٥:٥٦، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆماپۆل

سڵاو لەلایەن منەوە کۆماپۆل وەستاوە، ناتوانم وتارەکان لەناو پۆلێک بسڕمەوە، یان بیگوزامەوە، گەر کەسێک ھەمان کێشەی ھەیە لەکاتی بەکارھێنانیدا تکایە با ئاگادارم بکاتەوە، ئەوکاتە ئەزانین کێشەکە گشتیە یان لەلای منەوەیە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٠٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٠:٢٦، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٠:٣٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٢:٠٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)