عەبدولمەجیدی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.5) (بۆت چاکسازی: sh:Abdul Medžid II
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: ml:അബ്ദുൽ മജീദ് II
ھێڵی ٤٥: ھێڵی ٤٥:
[[ko:압뒬메지트 2세]]
[[ko:압뒬메지트 2세]]
[[lv:Abdulmedžids II]]
[[lv:Abdulmedžids II]]
[[ml:അബ്ദുൽ മജീദ് II]]
[[nl:Abdülmecit II]]
[[nl:Abdülmecit II]]
[[no:Abdülmecid II]]
[[no:Abdülmecid II]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:١٢، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١

   عەبدولمەجیدی دووەم
سوڵتان عەبدول مەجیدی دووەم
ناوی سوڵتانسوڵتان عەبدول مەجیدی دووەم
لە دایکبوون١٨٦٨
مردن١٩٤٤
پێش خۆیمحەمەدی شەشەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکعەبدول عەزیزی یەکەم
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سوڵتان عەبدول مەجیدی دووەم کوری عەبدول عەزیز لە نێوان ساڵانی ١٨٦٨ تا ١٩٤٤ ژیاوە، دوایین خەلیفەی عوسمانی بوو، خەلافەتی گرتە دەست لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ تا ٣ی ئازاری ١٩٢٤، و بە شیوەیەکی تایبەت خویندنی وەرگرت.

ژێردەریاای عەبدول مەجید

لە ٥ی شوباتی ١٨٨٧ دەوڵەتی عوسمانی ژێر دەریاییەکەی ناردە دەریاوە (بە ناوی عەبدول مەجید) و چووە ریزی کەشتیگەلە دەریاییەکانیان، ئەمەش یەکەم جار بوو عوسمانییەکان ژێر دەریاای بەکار بهێنن، نازناوی ژێنەڕاڵی سوپای عوسمانی وەرگرت و ئیشی کرد وەک سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری عوسمانی، وێنەکیش بوو و هەندیک لە تابلۆکانی لە پێشەنگای ڤیەننا دانران ساڵی ١٩١٨، چوار جار ژنی هیناوە، کۆچی دوایی کرد لە ٢٣ی ئابی ١٩٤٤، لە ماڵەکەی خۆی لە پاریس، فەڕەنسا و لە مەدینە نێژرا لە شانشینی سعوودیە.

لابردنی

عەبدول مەجیدی دووەم دەسەڵاتی گرتە دەست دوای ئەوەی ڕژێمی سوڵتانەکان هەڵوەشێنرایەوە و خەلیفە هیچ تایبەتمەندییەکی بە دەست نەمابوو، تەنها سێ ڕۆژ دوای ئەوەی خەلافەتی وەرگرت کۆنگرەی لۆزان بەسترا، و ئینگلیز چوار مەرجی دانا بۆ داننان بە سەربەخۆیی تورکیادا؛ هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتی ئیسلامی، هەموو نەوەی عوسمانییەکان دەربکرێن لە وڵات، و دەست بەسەر هەموو موڵکەکانیان بگیرێت، و تورکیا وەک دەوڵەتێی عەلمانی ڕابگەیەنرێت. کۆنگرەکە شکستی هینا، وەفدەکە گەڕانەوە تورکیا و ناکۆکی دروستبوو لە نیوان ئەتاتورک و سەرۆکی وەفدەکە لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی و سەرۆک وەزیران، بەڵام دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران فرسەتی خستە بەردەم ئەتاتورک تا کۆمڵەکە هەڵبوەشێنیتەوە و دەست بگرێت بەسەر کارووبارەکاندا، و کۆمەڵەی نیشتیمانی نەیتوانی هیچ بکات، پاشان ئەتاتورک کۆماری تورکیای ڕاگەیاند و هەموو مەرجەکانی ئینگلیزی قبوڵ کرد، ئینگلیز دانی نا بە تورکیادا و خەلافەتی ئیسلامی هەڵوەشایەوە، چوار مانگ دوای ئەوە سوڵتان عەبدول مەجیدی دووەم دەرکرا بۆ شاری نیس لە باشووری فەڕەنسا، پاشان دواتر لە پاریس کۆچی دوایی کرد لە سالی ١٩٤٤، بەمەش کۆتایی بە سەردەمی عوسمانییەکان هات.