کۆسۆڤۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.5.5) (بۆت چاکسازی: th:ประเทศคอซอวอ
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: su:Kosovo
ھێڵی ٢٠١: ھێڵی ٢٠١:
[[sq:Kosova]]
[[sq:Kosova]]
[[sr:Косово и Метохија]]
[[sr:Косово и Метохија]]
[[su:Kosovo]]
[[sv:Kosovo]]
[[sv:Kosovo]]
[[sw:Kosovo]]
[[sw:Kosovo]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٢٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١

ئاڵا دروشم
سروود: سروودی نیشتمانی کۆسۆڤی
شوێنی کۆسۆڤۆ لە ئەوروپادا
پایتەختپرشتینا
42°40′N 21°20′E / 42.667°N 21.333°E / 42.667; 21.333
زمانە فەرمییەکان ئەلبانی، سربی، تورکی، غورانی، ڕۆمانی، بۆسنەیی
گرووپە ڕەگەزییەکان  %٩٢ ئەلبان
%٥.٢ سرب
%٢.٧ ئەوانی تر
دەوڵەت کۆماری پەرلەمانی
 -  سەرۆکی دەوڵەت عاتیفەت ئاغا
 -  جێگری سەرۆک ئیمیل پۆل
 -  سەرۆک وەزیران هاشم تاتشی
سەربەخۆیی لە سربیا 
 -  وەرگرتنی سەربەخۆیی لە سربیا ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ز 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ١٬٨٨٣٬٠١٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ١٩٩١ 1،956،196 کەس 
دراو یۆرۆ
ناوچەی کاتی UTC + ١ (UTCUTC + ٢ (لە هاویندا))
لای لێخوڕین ڕاست

کۆسۆڤۆ، بە زمانی سڕبی (کۆسۆڤا)، بە ئەلبانی (قوسوە، کە ناوی عەربی مێژووییەکەی هەرێمی کۆسۆڤۆی پێشترە)، وێستگەی ناکۆکی سیاسی نێوان سربیا و ئەڵبانیا بوو بە هۆی زۆری دانیشتوانە ئەلبانییەکەی و داواکردنی ئەلبان بۆی، هەتاکو پەرلەمانی کۆسۆڤی بە کۆی دەنگ سەربەخۆییان ڕاگەیاند لە ساڵی ٢٠٠٨ و پرشتینایان کردە پایتەخت[١][٢]. ڕێژەی موسڵمانان لە کۆسۆڤۆدا %٩٠ و کە لە ئەلبانییەکانن و %٥ سربن و %٥ نەتەوەکانی ترن.

ناونان

ناوی کۆسۆڤۆ لە وشەیەکی سربییەوە هاتووە (کۆس кос) کە مانای باڵداری ڕەش ئەگەیەنێت.

مێژوو

بەشێک بوو لە ئەڵبانیا لە ژێر حوکمی دەوڵەتی عوسمانیدا بۆ ماوەی پێنج سەدە کاتێک سوڵتان موڕادی یەکەم فەتحی کرد ساڵی ١٣٨٩ هەتا شکانی تورکیا لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا، پاشان درا بە سرب لە ئەنجامی شکانی خەلافەتی عوسمانیدا لە شەڕی جیهانی یەکەم لەگەڵ چەند بەشێکی تر لە ئەلبان جیاکرانەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دامەزراندنی دەسەڵاتی ئیسلامی بگیرێت لە ئەورووپادا ساڵی ١٩١٢، و لە دوای زنجیرەیەک کۆنگرەی نێودەوڵەتی کە گرنگترینیان سان ستیڤانۆ، بەرلین، لەندن و پاریس بوون، هەرێمەکە بە فەڕمی درا بە سربیا لە کۆتاییدا و بوو بە بەشێک لێی. لە شەڕی جیهانی دووەمدا کۆسۆڤۆ مل کەچبوو بۆ ئەڵبانیا کە ئەویش مل کەچبوو بۆ ئیتالیا لای خۆیەوە.

لە دوای شەڕی جیهانی دووەم و لە ساڵی ١٩٤٦ هەرێمی کۆسۆڤۆ خرایە سەر یەکێتی یۆگسلافیا، لە سەردەمی سەرۆک جۆزێف بڕوز تیتۆ و بە پێی دەستووری ١٩٤٧ کۆسۆڤۆ حوکمی زاتی وەرگرت لە چوارچێوەی یەکێتی کۆمارەکانی یۆگسلافیادا هەتا کۆتایی حەفتاکانی سەدەی یست، لە ساڵی ١٩٨٩ سەرۆکی سربی سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ حوکمە زاتییەکەی هەڵوەشاندەوە و بە ئاگر و ئاسن کەوتە سەرکوت کردنیان و ڕەفتاری پۆلیسی و جڵەوگیری توند وتیژی لەگەڵ بەکارهێنان.

خەڵکی کۆسۆڤۆ خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو چەوساندنەوەیە دوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی زاتی، ڕێکخستنەکانیان زیاتر شێوازێکی نەتەوەیی وەرگرت تا ئایینی و ئەوکاتە پارتی یەکێتی دیموکراسی ئەلبانی سەرکردایەتی ئەکردن کە ئەدیب و مامۆستای زانکۆ ئیبراهیم رۆگوفا سەرۆکی بوو، بۆ تێکۆشانە سیاسییەکەی پەیڕەوێکی ئاشتیانە هەڵبژارد.

لە تەمموزی ١٩٩٠ خەڵکی کۆسۆڤۆ ڕاپرسییەکی گشتیان ئەنجامدا و ئەنجامەکەی ویستی زۆربەیانی دەردەخست بۆ جیابوونەوە لە سربیا و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، و لە ئەیلوولی هەمان ساڵدا ئەلبانەکان مانگرتنێکی فراوانیان ڕێکخست کە وەک یاخیبوونێکی گشتی بوو بۆ سربیا.

لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٢ ئەلبان ئیبراهیم ڕۆگوفایان هەلبژارد بۆ سەرۆکی کۆمارەکەیان کە ناوی کۆماری کۆسۆڤۆی لێنرا و سربیا دانی پێدا نەنا.

ئیبراهیم ڕۆگوفا کە بە پەیڕەوە ئاشتییەکەی ناسرابوو هەوڵیدا هاوسۆزی کۆمەلگەی نێودەوڵەتی بە دەست بهێنێت، و داننان بە کۆماری کۆسۆڤۆ وەربگرێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، و لاوە ئەلبانییەکان خانەیەکی سەربازییان پێکەوەنا و ناویاننا سوپای ئازادکردنی کۆسۆڤۆ.

و سالی ١٩٩٨ ئەو ساڵە بوو کە سەرنجی جیهانی ڕاکیشا بۆ مەترسی بارودۆخ لە کۆسۆڤۆدا کە سوپای ئازادکردنی کۆسۆڤۆ کەوتنە شەڕەوە لەگەڵ سوپای سڕبیدا و سوپای سربی کوشتارگەی دڕندانەی لە دژی خەلکە ئاساییەکەی ئەلبان ئەنجامدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچاری جوڵە کرد.

لە ئازاری ١٩٩٩، هاوپەیمانی ناتۆ هێرشی ئاسمانی کرد سەر سربیا و میلۆشۆڤیچی ناچاری کشانەوە کرد لە هەرێمەکە و بەلەگراد دەسەڵاتی لە دەستدا بەسەر هەرێمەکەدا کە خرایە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی ناتۆ کە نزیکەی ١٧ هەزار سەربازی تیادا بڵاوکردەوە.

وتوێژ دەستی پێکرد لەسەر بارودۆخی کۆتایی کۆسۆڤۆ لە نیوان سرب و کۆسۆڤۆییەکانی ئەلبان، و لە کۆتاییدا مارتی ئەهتیساری کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایسپاردبوو بۆ ئامادەکردنی دۆخی کۆتایی هەرێمەکە پلانی سەربەخۆیی هەرێمەکەی پێشکەش کرد لە ژێر چاودیری سەرپەرشتی نێودەوڵەتیدا.

سەربەخۆیی

هەرێمی کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی زاتی هەبوو لە سەردەمی کوشتارگەکانی لە دژی دانیشتوانەکەی ئەنجامدران کاتێک سەر بە سربیا بوو، بەڵام لە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ هەرێم جیابوونەوەی خۆی لە حکومەتی بەلەگراد و سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش لەلایەن حکومەتی ناوەندی سربییەوە ڕەتکرایەوە[١]، و سەربەخۆییەکەی پاڵپشتی کرا لەلایەن تورکیا و زۆربەی وڵاتەکانییەکێتی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکان و عەرەبستانی سەعوودی و بەحرەین و یەمەن و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، لە کاتێکدا ڕووسیا زۆر بە توندی ڕەتی کردەوە و داوای دانیشتنی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشی کرد، ٥٢ دەوڵەت دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا ناوە بەڵام پێویستی بە دانپیانانی ٩٧ دەوڵەتە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، و هەندێک دەوڵەتی ئەوروپی هەن وەک ئیسپانیا دانیان بە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا نەناوە لەبەرئەوەی ئیسپانیا سەربەخۆیی هەرێمی باسک ڕەتدەکاتەوە لە خاکەکانی خۆی لەبەرئەوەی پشتی هیچ جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت.

لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا، سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ پاڵپشتی کراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی و هاوپەیمانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپی و سندوقی دراوی نیودەوڵەتی و ڕێکخراوی هاریکاری و ئاسایش لە ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوە بێ نوینەرەکان.

سربیا لە وەڵامدا هەستا بە بانگکردنەوەی باڵیۆزەکەی لەو وڵاتانەی دانیان بە کۆسۆڤۆدا ناوە وەک (تورکیا و وڵاتە یەکگرتووەکان و ئوسترالیا و فەڕەنسا و ئوسترالیا) بۆ کۆبوونەوەیەکی کشتگیر وەک بەشێکی لە وەڵامدانەوەی دبلۆماسی لەسەر داننانی ئەو وڵاتانە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا.

ڕووباری سپی درین لە کۆسۆڤۆ

جوگرافیا

کۆسۆڤۆ دەورە دراوە بە کۆماری مەقدوونیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە و سربیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە سنجق و مۆنتینیگرۆ لە باکووری ڕۆژئاواوە و ئەڵبانیا لە باشوورەوە، پایتەختەکەی پریشتینا بە ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە دوو ملیۆن و سی سەد هەزار کەس، و ڕووبەرەکەی ١٠,٥٧٧کم٢ و پانتاییەکی سەوز زۆربەی زەوییەکانی دادەپۆشێت کە بە شاخ و بەرزایی دەورە دراوە و چوار رووبار و ١٧ دەریاچەی تیایە، و پێش سەربەخۆیی و تا ئێستاش کۆسۆڤۆ بە زوییەکی داخراو ناسراوە لەبەرئەوەی هیچ دەرچەیەکی دەریایی نیە.

ئابووری

بارودۆخی ئابووری کۆسۆڤۆ باش نیە بە هۆی ناکۆکی ڕەگەزییەوە تیایدا، ڕێژەی بێ کاری ئەگاتە %٥٠ لە کاتێکدا پێش جیایوونەوە لە سربیادا ئەگەیشتە %١٨.٨[٣]، ئەمەش بە ژمارە ئاماژە بەو ستەمە ئەکات کە هەرێمەکە ئەیچەشت بە دەستی سربەوە، نیوەی کۆسۆڤییەکان تەمەنییان لە خوار ٣٥ ساڵەوەیە، و هەژارترین وڵاتە لە یۆگسلافیای پێشوو و یەکێتی ئەوروپادا، و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزاکان وەک قوڕقوشم و زینگ و زیو و کرۆم و ئاسن و نیکڵ و خەڵوزی بەردین.

سەرچاوەکان

  1. ^ http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/world_news/newsid_7249000/7249037.stm
  • کێشەی کۆسۆڤۆ، سەرۆک وەزیرانی بۆسنە، بەرنامەی بیلاحدود، کەناڵی جەزیرە، ٢ی حوزەیرانی ١٩٩٩