ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١٩٥: ھێڵی ١٩٥:
*::سڵاو بەڕێز @[[بەکارھێنەر:Halbast420|Halbast420]]، تۆ ڕاست ئەکەیت پێویستە بەڕێوەبەرێکی نوێی ھەمیشەیی جێگیر بکرێت، ئێمە بۆ ئەم کاتەی ئێستا کاتیمان داناوە کە ماوەکەی بە زۆری شەش مانگە، لەم ماوەی شەش مانگە ئەو دوو بەڕێوەبەرەی کە خۆیان ھەڵدەبژێرن، ١. چالاکییەکانیان دەکەن ٢. ڕاھێنان و پراکتیز دەکەن لەسەر مافی بەرێوەبەرایەتی، بێگومان وەک تۆ ئەڵێیت گەر شەش مانگەکە تەواو بوو دوای ئەوە زانیان پێویستە مافی بەڕێوەبەریان ھەبێت و ئامادەکاریان تێدایە بۆ ھەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییە ئەوە ھیچ ڕێگریییەک نییە کە دووبارە خۆیان ھەڵبژێرنەوە [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٩:٤٥، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
*::سڵاو بەڕێز @[[بەکارھێنەر:Halbast420|Halbast420]]، تۆ ڕاست ئەکەیت پێویستە بەڕێوەبەرێکی نوێی ھەمیشەیی جێگیر بکرێت، ئێمە بۆ ئەم کاتەی ئێستا کاتیمان داناوە کە ماوەکەی بە زۆری شەش مانگە، لەم ماوەی شەش مانگە ئەو دوو بەڕێوەبەرەی کە خۆیان ھەڵدەبژێرن، ١. چالاکییەکانیان دەکەن ٢. ڕاھێنان و پراکتیز دەکەن لەسەر مافی بەرێوەبەرایەتی، بێگومان وەک تۆ ئەڵێیت گەر شەش مانگەکە تەواو بوو دوای ئەوە زانیان پێویستە مافی بەڕێوەبەریان ھەبێت و ئامادەکاریان تێدایە بۆ ھەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییە ئەوە ھیچ ڕێگریییەک نییە کە دووبارە خۆیان ھەڵبژێرنەوە [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٩:٤٥، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
{{لێدوان}} سەرەتا ئەوە بڵێم کە ئەوەندە کاری بەڕێوەبەرایەتی کەڵەکە نەبووە کە لە توانا دەرچووبێت و ھەموو شتێک چەقی بێت! ئەگەر بەڕێوەبەران خۆشیان یەکسەر کاریان نەکردبێت، ئەوە کە بەکارھێنەران ئاگاداریان کردبێتنەوە وەڵامیان داوەتەوە. ئێستا تەواو نازانم مەبەستتان لەوە چییە و چۆن ئەمە دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی ویکی! پێشتریش گوتم ڕێگەی خۆپاڵاوتن بۆ ھەر کەشێک کراوەیە کە پێی وا بێت شاینی مافەکەیە و ئامادەبێت خۆی بداتە بەر ئەو بەرپرسیارەتییە. باوەڕ ناکەم لە ھیچ ویکییەک بەم شێوەیە کرابێت کە ئەندام خڕبکرێتەوە بۆ پاڵاوتن، و پێم وانییە شتێکیش ھەبێت بە ناوی بەڕێوەبەری کاتی، ئەو مافە کە دەدرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو نییە. زۆرێک لەو بابەتانەی ھەشن دەکرێت بە ھاوکاریی بەکارھێنەری ئاسایی چاک بکرێن و بوونە بەڕێوەبەر شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕێت. ئەگەر زۆریش سوورن لەسەر ئەمە، ئەو کێشانە دیاری بکەن کە پێتان وایە کەڵەکە بوون و دواتر دەکرێت قسەیەکی دیکەی لێ بکەین. [[بەکارھێنەر:Serchia|<span style="color:mediumblue">'''<span style="font-size:14px">سەرچیا</span>'''</span>]] — ‏١٦:٥٤، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
{{لێدوان}} سەرەتا ئەوە بڵێم کە ئەوەندە کاری بەڕێوەبەرایەتی کەڵەکە نەبووە کە لە توانا دەرچووبێت و ھەموو شتێک چەقی بێت! ئەگەر بەڕێوەبەران خۆشیان یەکسەر کاریان نەکردبێت، ئەوە کە بەکارھێنەران ئاگاداریان کردبێتنەوە وەڵامیان داوەتەوە. ئێستا تەواو نازانم مەبەستتان لەوە چییە و چۆن ئەمە دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی ویکی! پێشتریش گوتم ڕێگەی خۆپاڵاوتن بۆ ھەر کەشێک کراوەیە کە پێی وا بێت شاینی مافەکەیە و ئامادەبێت خۆی بداتە بەر ئەو بەرپرسیارەتییە. باوەڕ ناکەم لە ھیچ ویکییەک بەم شێوەیە کرابێت کە ئەندام خڕبکرێتەوە بۆ پاڵاوتن، و پێم وانییە شتێکیش ھەبێت بە ناوی بەڕێوەبەری کاتی، ئەو مافە کە دەدرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو نییە. زۆرێک لەو بابەتانەی ھەشن دەکرێت بە ھاوکاریی بەکارھێنەری ئاسایی چاک بکرێن و بوونە بەڕێوەبەر شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕێت. ئەگەر زۆریش سوورن لەسەر ئەمە، ئەو کێشانە دیاری بکەن کە پێتان وایە کەڵەکە بوون و دواتر دەکرێت قسەیەکی دیکەی لێ بکەین. [[بەکارھێنەر:Serchia|<span style="color:mediumblue">'''<span style="font-size:14px">سەرچیا</span>'''</span>]] — ‏١٦:٥٤، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
UTC)
*::بە بۆچوونی من پێویستمان بە دە بەرێوەبەرە،ئێستا حەوت دانەمان هەیە بۆ نەکرێت بە هەشت و نۆ ئەوە هیچ خراپیەکی تێدانیە،من داواکارم ژمارەی بەرێوەبەران بەرزبکرێنەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی،وێرای ئەوەی کە بەڕێوەبەران بە ڕاستی زۆر ماندوون من دەستی ماندووبوونیان دەکوشم،سەبارەت بە سستی بەڕێوەبەرایەتی ویکیپیدیا چەند هۆکارێک هەیە بە بۆچوونی من؛یەکەم هەر بەڕێوەبەرێک هەموو ئیشەکانی بەڕێوەبەری دەکات،ئەمە هەم دەبێتە هۆی ماندوێتی بەڕێوەبەرەکە هەمیش دەبێتە هۆی سستی و ناڕێکی لە ئیشەکان بۆیە دەبێت هەر بەڕێوەبەرێک دابەش بکرێت بۆ چەند ئیشێک ((دابەشکردنی ئیشەکان)).سستیەکان چین؟پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیا پێویستی بەنوێکردنەوەی بەردەوام هەیە بە لایەنی کەمەوە ڕۆژانە پێنج جار،پۆڵ و ژێرپۆڵەکان دەوڵەمەند نین،دەروازەکان ناچاڵاکن،تاگ لێدان لە وتارەکان وەک بەڕێ کردنێک دەبینرێت،لە هەر هەمووی گرنگتر وتاری هەڵبژێردراو بۆ ماوەی مانگێک ناگۆڕدرێت ئەمە وایکردووە خەڵکانێکی کەم پەیوەندیمان پێوە بکەن،بەو بۆنەیەوە داواکارم وتارە هەڵبژێردراوەکان ڕۆژانە بەشێوەی خۆکار بگۆڕدرێت (دووبارەبوونەوەی وتارە کۆنەکان)) ئەمە دەبێتە هۆی جێگای سەرنج ڕاکێشی زیاتر،سپاس بۆ خەمخۆریتان دەستی خۆشی لە گشت لایەک دەکەم.[[بەکارھێنەر:فەرهاد|فەرهاد]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:فەرهاد|لێدوان]]) ‏١٧:١٣، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١٣، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


فێرکاریی ویکیپیدیا

وتارە پاسنەدراوەکانی ویکیپیدیا

 کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠١:٠٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەڕێز @Aram:، @Aza:. @Calak:، @Kushared:، @Pirehelokan:، @Serchia:
لەم دواییانەدا وتارێکی زۆر دروستکراون لە ویکیپیدیای سۆرانی و چاودێریان نەکراوە و پاس نەدراون رۆژ لەدوای رۆژیش ویکیپیدیای سۆرانی زیاتر پێشدەکەوێت و وتارەکان زیاتر دەبن لە ئێستادا ئەوانەی ئەتوانن چاودێری وتار بکەن و بەسەریدا بچنەوە و وەک پاسدراو نیشانی بکەن دوو گروپن: بەڕێوەبەران و بەسەرداچوونەوەکەرانن ئایا ناتوانین ئەو مافە بدەینە ئەندامانی پاسدەرانی خۆگەریش؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٤٠، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند بەڕێوەبەرێک ناتوانن بەسەر ھەموو شتێکدا بچنەوە. بەکارھێنەری چالاکیش دەتوانێت لەمە ھاوکاربێت بە چاککردنی کێشە و کەموکوڕیی وتارەکان. ئەو مافەی باسی دەکەیت، ئێستا لە دەستی بەڕێوەبەران نییە. بە ڕای منیش باشتر دەبێت گەر ھەندێک بەکارھێنەری چالاک ئەو مافەیان ھەبێت. سەرچیا‏١٥:١٤، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی، داواکاری مافێکی نوێ

حاڵەت:

 کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠١:٠٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕوونکردنەوە

لەم دوایانەدا وتار گەلێکی زۆر دروستکراون و پێویستیان بە پاسدان و بەسەرداچوونەوە ھەیە، ئەمە جگە لەوەی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر پێشدەکەوێ و وتاری زیاتر دێنە ژوورەوە لە ئێستادا تەنھا شەش کەس توانای بەسەرداچوونەوە و پاسدانی پەڕەکانی ناوەوەی ویکیپیدیای کوردی سۆرانیان ھەیە، بۆ کوالێتییەکی باشتر و ویکیپیدیایەکی باشتر بەھۆی ئەوەی پەڕەکانی ویکیپیدیا نوێنەرایەتی خودی ویکیپیدیا و باگراوندی ویکیپیدیا ئەکەن داوا دەکەم ژمارەی ئەوانەی ئەتوانن بەسەر وتار دا بچنەوە زیاتر بکرێن ھەروەک لە بەشی داواکاری ڕوونی دەکەمەوە

داواکاری

داوای مافی بەسەرداچوونەوەکەر بۆ ھەر یەک لەوانە دەکەم کە شارەزاییان لە چۆنیەتی کارکردن و بەڕێوەچوونی ویکیپیدیا ھەیە لەناویاندا بەڕێز @-Haryad: داوا دەکەم دەنگ بدرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات مافەکە بەردەست بکرێت بۆ ویکیپیدیای کوردی ناوەندی تا بتوانرێ بە زووترین کات مامەڵە لەگەل پەرەکانی ویکیپیدیا بکرێت.

بانگھێتنامە

@Abdurhman Ahmad:، @Ahrirrr: @Amine yousefi: @AminiM24: @Aram: @Arya sarhan: @Aza: @Calak: @Danial2703kurdistan: @Darwen11: @Hamagelarai: @Hastyar Abdullah: @ئاراس نوری: @ئیلامی: @فەرهاد: @مامۆستا: @هیوا: @Khabat4545: @Khabat4545: @Khabat4545: @Kurd2021: @Kushared: @Min.neel: @Pirehelokan: @Serchia: @Shahid tahir: @ساکاتا گینتۆکی: @علاء:

English

Request for Accessing New Page Reviewer Permission in This Wikipedia, Therefore the permission shall be granted to whoever is qualified, By Accessing this Permission it can help us to Review and who can Mark new pages , as for now only fewer Users are available who can Mark new pages in the CKB Wikipedia and it's burdensome for them as our Wikipedia Grows numbers of new pages will increase as well, it will be more easier for us if we have More People who can help us review and keep Article's Fine Quality

دەنگدان

پشتگیری

بێلایەن

دژایەتی

 لێدوانەکان

سپاس بۆ ئاماژە کردن بە من، ھەر کەسێکی تریش ئەیەوێت وەک وتت ئەوانەی شارەزان با داوای بکەن بەڵام دەبێت مافەکە بخوێنەوە. لەگەڵ سپاسی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٥٨، ٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 پرسیار: بەڕێز @Aram: کاتی داواکارییەکە لەمێژە تێپەڕیوە ئایا بەڕێوەبەرێک یان کەسێک داواکارییەکە بەرز ناکاتەوە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٢٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بابەتەکە تێکەڵ بووە! جارێ تا مەبەستەکەت بەتەواوی یەکلایی نەبێتەوە داواکاری پێشکەش ناکرێت. ئێستا تۆ مەبەستت لە پاسدانی پەڕە نوێیەکان (en:Wikipedia:New pages patrol/Reviewers) patroller یان بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان (en:Wikipedia:Reviewing pending changes) reviewerە؟ کە ئەمەیان پێی دەوترێت بەسەرداچوونەوەکەران. وابزانم ئەو دوو مافەت تێکەڵ کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٣، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام سەیری بەشی داواکاری بکە، مەبەستم بەسەرداچوونەوەکەرە، ئەو مافەی تازەش تۆ ئاماژەت پێدا خراپ نابێت گەر ھەبێت، ھەرچۆنێک بێت ئێستا مەبەستی ئەم دەنگدانە لە بەسەرداچوونەوەکەرە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بیرخستنەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: واز لە وشە کوردییەکە بێنە. پێم وا بێت بەھەڵە پەڕەکەت دروست کردووە. تەنیا یەکێک لەمانە ھەڵبژێرە:
  • ئ. پاسدانی پەڕە نوێیەکان
  • ب. بەسەرداچوونەوە بۆ دەستکارییە ھەڵواسراوەکان
سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٦، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گومانی تیا نییە (ئ. پاسدانی پەڕە نوێیەکان) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١٢، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. @Sakura emad: و ئەوانی تر ئاگادار بن کە مافی پاسدەر بە پرۆژەکەمان زیاد کرا. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٠، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکایە مافەکە زیاد بکە بۆ ئەوانەی لێرە داوایان کردووە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەم دەنگدانە بۆ زیادکردنی گرووپەکە بووە. بۆ داواکردنی مافەکە، فەرموونە ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان/پاسدەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٧، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


لۆگۆی نوێ

لۆگۆی پێشنیارکراو

سڵاو، پێم وابێت کاتی ھاتووە لۆگۆی ویکی کوردی نوێ بکەینەوە. یەکەم بۆ وشەی encyclopedia زانستنامە و زانیارینامە پێشنیار کراون، دووەمیش ئەو فۆنتە ناشرینە لابەرین. فۆنتەکانی بەکارم ھێناون لەم وێنەیەی لای چەپ ئازادن. ◂  ئێپین  ‏١٧:٥٩، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ وشەی «Encyclopedia» نازانم لە ڕۆژھەڵات چ وشەیەک دەڵێن، بەڵام پێم خۆشە بکرێتە «زانستنامە». بۆ فۆنتەکەش، ھەر ئەوەی ئێستا(Amiri)م پێ جوانە. جارێ وەڵامی یەکجاری نانووسم و ڕەنگە دواتر قسەیەکی تری لێ بکەمەوە. زۆریش بۆم گرنگ نییە ئەمەی ئێستا بێت یان لۆگۆی پێشنیارکراو بێت. کۆمەڵگە چیی وت، با ئەوە بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٨، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەشم لەبیر چوو کە لێرە داوای زیادکردنی لۆگۆمان بۆ شێوازی مۆبایل کردووە. گەر بڕیارە لۆگۆی ئێستای دیسکتۆپ بگۆڕدرێت، با زوو داوکارییەکەی ئەولاش چاک بکەین و ئیشەکە نەبێتە دوو ئیش. کاک @Épine: من بە پێویستی دەزانم کە ئەم بەشە بۆ ئاگادارییەکان زیاد بکەین. حاڵەتەکە فریاکەوتنە! چی دەڵێیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٣، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram، تکایە زیادی بکەن و ئەو زەحمەتە بکێشن، زۆر سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٨:٠٤، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئێپین منیش ئەم ویست باسی ئەوە بکەم ئەم لۆگۆیە بگۆڕن. بەس ئەم لۆگۆیەم ھێناوە بە فۆنتێکی جوان بزانە چۆنە؟ پێشتریش ئەم پەڕگەیەم بەو فۆنتە نووسیووەتەوە.
لۆگۆی نوێ
ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:١٦، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:  کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٧، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو منیش زانستنامە بە گونجاوتر دەزانم وەک لەم دوورو درێژەی ئێستا ھەیە «ئینسکلۆپیدیا»، بۆ فۆنتەکەش گەر فۆنتی ئەدۆب ئەرەبیک تۆخەکەی(Bold) بەکاربێت زۆر شاز و جوانترە.
ئەمەش نموونەی فۆنتەکە:
https://www.kurdfonts.com/ku/font-info/975 GoRaN909 (لێدوان) ‏٠٠:٤٢، ١١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: @Épine: @-Haryad: پیرۆزە، بەڕاستی جوانە. تکایە ھی ئێرەش بگۆڕن و نوێی بکنەوە. سوپاس AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٢٢، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھیچ لەگەڵ فۆنتی amiri نیم. زۆر ناشرین و کۆنە. فۆنتیش بۆ پیتی و ئەلفوبێی عەرەبی ھیچی جوان نییە، خۆزگە ئێمەش بە لاتینی دەماننووسی. ئەم سیستمی نووسینەی ئێستامان زۆری کێشە ھەیە. ◂  ئێپین  ‏٢٠:٠٩، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە گۆرینی لۆگۆ وابزانم پێویستمان بەکاتی زیاتر و نموونەی زیاترە، دەکرێت چەند نموونەیەکی دیکەش پێشکەش بکرێت ئەو کات بژاردەکان باشتر دەبێت. سەبارەت بە زانستنامە نازانم تا چەند دەگونجێت بەڵام من ھێشتا ھەر ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد م پی جوانترە Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆشی لە ھەموو لایەک. وەک خۆم لەگەڵ بە کوردیکردنی "ئینسایکڵۆپیدیا" ھەم، بەڵام فۆنتی وێنە پێشنیارکراوەکەم بەدڵ نییە، ڕەقوتەقە و گۆشەی زۆرە؛ ھەروەھا ڕازی بەوەش نیم لۆگۆکە بەدرخانی بێت. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:١٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەند ساڵێک لەمەوبەر وتووێژمان لەسەر ئەوە کرد، منیش ئەو کات پێشنیارێکی وام کردبوو. باش بوو ئەو کات کاک ئاسۆ ڕوونی کردەوە کە ناتوانین ئەو فۆنتانە بەکاربێنین کە ئازاد نین. ئەو دوو فۆنتەی لەو دوو لۆگۆیە بەکارھاتوون، ھیچیان ئازاد نین و بەنایاسایی لە ئینتەرنێت بڵاوکراونەتەوە. یەکیان ھی دیزاینەرێکی ھۆڵەندییە و ئەوەی دیکەش فۆنتی کەناڵی ئەلجەزیرەیە. تەنیا دەتوانین کەڵک لەو فۆنتانە وەربگرین کە بە مۆڵەتی ئازاد بڵاوکرابنەوە، لەو فۆنتە ئازادانەی ھەشن ڕەنگە ئەوەی ئێستا (Amiri) لە ھەموویان باشتر بێت بۆ نووسینی کوردی. سەبارەت بە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا، چەند ساڵە کە لێرە بەکارھاتووە جێی خۆی گرتووە و بەرامبەر کوردییەکانیش کە پێشنیار کراون تەواو مانای وشەکە ناگەیەنن. سەرچیا‏١١:٠١، ١١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نوێکردنەوەیان لە ئێستادا شتێکی گونجاو و باشە، با ئەو گفتووگۆیە بەردەوام بێت و بەکاربەران زیاتر بیروبۆچوونی خۆیان بنووسن و پێشنیاری گۆڕینەکە بدەن، ناکرێ و پێم باش نییە بە شێوەیەکی خێرا ئەو کارە ئەنجامبدرێ. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھاوڕێیان پێم باش بوو، دەنگدانێک دروست بکرێت. تێیدا ڕای خۆتان لەم بەشەدا بڵێن. سەبارەت بە لۆگۆی نوێی ویکیپیدیا. لەگەڵ سپاسی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٤١، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@-Haryad: بابەتەکە جارێ وتووێژ ھەڵدەگرێ و بە دەنگدان حەل ناکرێت (لەبەرەوە لام برد). ئێستا ھەمووانیش ڕازی بن، کە فۆنتەکە مۆڵەتی ئازادی نەبوو سەر ناگرێت. بۆیە باشترە جارێ قسە بکرێت و دواتر گەر پێویست بوو دەنگ بدرێت. سەرچیا‏١١:٢٧، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ئاخۆ لێرە دەتوانین بە ئەنجام بگەین یان نا چونکە ھیشتا پێشنیاری دیکە نەخراوەتە ڕوو. بەڵام ھەرچییەک بێت من ڕێز لە ڕای زۆرینە دەگرم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جا کە دەنگی لەسەردرا سەر نەگرێت ئەمە مانای تیا نییە.@Épine مەسەلەکە یەکلایی بکەرەوە تا گەرماوگەرمە با دوا نەخرێت، دوای چەن مانگێک باسەکە بکرێتەوە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:٣٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، لەبارەی گۆڕاکناکاری لۆگۆ من پێم باشە کەوا فۆنتی سەربەست بەکاربهێنرێت، نەوەك فۆنتە ئامادەکراو یاخود گۆڕدراوەکان. بۆ ووشەی ( ویکیپیدیا ) من پێمباشە لەجیاتی ( زانستنامە ) ووشەی ( زانیارینامە )بەکاربهێنرێت، چونکە ووشەی ( زانست ) چەند زانستێکە لەخۆی دەگرێت و مەرجە بۆ بە زانستبوونی شتێك کە لە ویکیپیدیایە واتا : بەشی " هونەر - ژیاننامە - تەکنەلۆژیا ..هتد ناگرێتەوە، بەڵام ( زانیاری بۆی هەیە هەمووی بگرێتەوە ). --Ahmad Abdullah Hartaly (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بارکردنی پەڕگەکان

پێشنیاری ئەوە دەکەم لەکاتی بارکردنی پەڕگەی نائازاددا لەجیاتی بوونی {{ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد}}، پێڕستێکی ھەڵبژاردن ھەبێت کە تێیدا جۆرە جیاوازەکانی داڕێژەی ھۆکاری بەکارھێنانی نائازادی تێدابێت وەک پۆستەر، بەرگی ئەلبوم، و ھتد… و لەگەڵیدا ڕێنماییی بەکارھێنانی لەگەڵدا بێت چونکە زۆر پەڕگە ھەن کە بە داڕێژەی ھەڵەوە بارکراون. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٧:١٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەڵبژاردن - پاڵاوتنی بەڕێوەبەڕی نوێ بۆ ویکیپیدیا

سڵاو لە گشت بەڕێوبەوەران و بانگھێشتیان دەکەم: @Aza, @Pirehelokan, @Kushared, @Aram, @Calak, @Serchia

خستنەڕوویەک

سپاسی گشت کار و خزمەتەکانتان دەکەم لە یەکەم کاتی دەست بەکاربوونتانەوە تا ئێستا، ھەر یەک لەو خزمەتانەی پێشکەشتان کردووە بۆ کۆمەڵگاکە لە بیر ناکرێت و جێگای دەستتان دیارە و ستایشکراوە بەتایبەت زۆر سپاس بۆ ئەوانەی ماندوبوون و تا ئێستاش لە خزمەتکردن دان، دیارە دەرفەت و ھەل لە یەکێکمان بۆ یەکێمان جیاوازە، سروشت و ژینگەی یەکێکمان بۆ یەکێکمان جیاوازە و ھەموومان وەک یەک ناژین و ئەمەش لەوانەیە کاریگەری کردبێتە سەر چالاکییەکانمان و ئەمەش گلەیی و گازاندەی لەسەر نییە و ڕەخنە لەکەس ناگرین چونکە ھەموومان دەزانین ویکیپیدیا چی نییە.

ھەنێک لە بەڕێوەبەران لەسەرەتای دەستپێکی پڕۆژەی ویکیپیدیای سۆرانی زۆر چالاک بوون و لەگەڵمان بوون دەستکارییەکەیان ئەمڕۆی دروستکرد، ھەروەھا دەستکاری ئەمرۆش بەیانی و ئاییندە دروست دەکات، قسەکانم زۆر درێژتر ناکەمەوە بۆ ئەوەی خوێنەر بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت، ئەمڕۆ ئێمە لە کێشەیەک داین ئەویش کۆبونەوە و کەڵەکەبوونی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییە لە کۆمەڵگاکە، دیار لە چەندین شوێن سستی یان نەبوونی چالاکی دەبینرێت کە من نامەوێ ئاماژەی پێ بدەم چونکە ئەمەوێ ڕاستەوخۆ ادوای بەڵگەم لێ بکریت و منیش پێتی بدەم لەسەر ئەوەی چەندین شوێنمان ھەیە پێویستی بە بەڕێوەبەردن و چاکسازی ھەیە و کرداری بەڕێوەبەرایەتی یان سستە یان نییە لەم شوێنانە

ئەمەوێ بڵێم پێویستمان بە بەڕێوەبەری چالاک دەبێت لە بەڕێوەبردنی ویکیپیدیادا دەزانم ئێوە زۆرتان کردووە لە پێشوودا بەڵام بۆ ئیستا بۆ بارودۆخێکی وەک ئەمڕۆ کە چەندین کاری کەڵەکەبووی بەڕێوەبەرایەتی ھەیە و جێبەجێ نەکراوە و سستە لە جێبەجێ کردن ئەوە کێشە بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی کۆمەڵگاکە دروست دەکات چەندین کەسی بەتوانا ھەیە لەناومان کە توانایەکی باشی بەڕێوەبردنیان ھەیە، و چەندین کاری گرنگیان پێدەکرێت و بەکارھێنەری شارەزان، بۆ ئەوەی لەم کێشانەی ئەمڕۆ ھەیە ڕزگارمان بێت و کێشەکان پەرە نەسەنێت لەوە زیاتر، بۆ ئەوەی ویکیپیدیاکەمان گەشە بکات و زیاتر کراوە بێت بەرەو خوێنەران و بەکارھێنەرە نوێییەکانی ویکیپیدیای ئێستا و ئایندە، پێویستمان بەوەیە متمانەی خۆمان ببەخشینە ئەو بەکارھێنەرانەی خۆیان سەلماندووە لە کۆمەڵگاکەمان

ئەو بەکارھێنەریان خۆیان سەلماندووە بە مامەڵەکردن لەگەڵ بەکارھێنەران، ئامادەبوون لەو ناوچانەی پێویستی بەبەڕێوەبردن ھەیە، لەجیاتی بەڕێوەبەر ھەنێک کار ئەنجام دەدەن کە لە توانیان دا ھەیە و ویکیمیدیا ڕیگەی پێداون، ئەو بەکارھێنەرانەی ڕێکخستن و دووبارە نوێکردنەوە دەکەن لە ویکیپیدیاکەمان ئەوە ئێستا کاتی ئەوەیە متمانەیان پێ بکەین و پێیان بڵێین شایەنی ئەو مافەیت و پێیانی بدەین.

دەستپێکردن و پلاندانان

بۆ بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیا، بۆ کەمکردنەوەی لۆد (فشار) لەسەر بەڕێوەبەرانی تر، بۆ ئەوەی ویکیپیدیا پێشبکەوێت و گەشەبکات، بۆ ئەوەی کارە تەواو نەکراوەکان تەواو بکرێن و بەکارھێنەرانی شارەزا متمانەیان پێ بدرێت و بێنە سەر کار داوای ئەوە دەکەم دوو بەڕێوەبەری نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی ھەڵبژێردرێن، کە شارەزان لە بەڕێوەبردن، کارەکانیان لە کۆمەڵگا دیارە لە شێوازی مامەڵە و بەڕێوەبردن. دەست دەکەین بە ڕێکخستنی پاڵاوتن بۆ بەکارھێنەرە شارەزاکان تا خۆیان بپاڵێون یان من دەیان پاڵێوم بۆ بەڕێوەبەڕایەتی دوای گفتوگۆ و وتووێژکردن لەسەری بۆ ماوەیەکی کاتی کە ماوەکەی لە نێوان 3 مانگ تا 6 مانگ دایە. کە لەم ماوەیەدا یارمەتی بەرێوەبردنی ویکیپیدیا دەدەن.


خستنەڕووی چالاکی بەڕێوەبەران

ئەوەش لەبیر نەکەین بەڕێوەبەران بە تایبەتی بەڕێز @Aram زۆر زۆر زۆر ماندووە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە بنکەدراوە ویکیپیدیای سۆرانی وەرگیراوە[1] بەڕێوەبەرایەتی بەڕێز ئارام بۆ ساڵی 2021 ڕێژەی زیاتر لە %80 دەھێنێت و لە بەڕێوەبەردن دا تەواوی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بۆ 2021 دەباتەوە و دادەپۆشێت. کلیک لەم وێنەیە بکە سەیری لێکۆلینەوەکە بکە ئەمە ئامارێکی ناو ئەو لێکۆلینەوەیەیە لە سەرەوە ئاماژەم پێیدا بەڕاستی ئەگەر ویکیپیدیای سۆرانی لەسەر پێنج کۆڵەکە وەستابێت بەڕێز ئارام چوار کۆڵەکەی ویکیپیدیای گرتووە و بڕبڕەی پشتی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی بووە لە تەواوی ساڵی 2021دا تا ئەمڕۆ، چونکە ئەم لێکۆڵینەوەیە لە تەواوی ساڵەکەدا کراوە تا بەرواری ئەم ئێوارەیەی ئەمڕۆ، ئێوارەی 12ی 9ی 2021ی بەکاتی کوردستان تکایە ئەوەش بزانە بەڕێز ئارام ماندووە، مرۆڤە ژیانی تایبەتی خۆی ھەیە بەتەنھا کارکردن ماندووی دەکات و ماندوو بووە دڵنیام.

بەڕێوەبەرانی تر ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی تەواویان نەکردووە ئەگەر ھەڵەم تکایە ڕاستم بکەرەوە ئێمە لێرە ئاماژە بە چالاکی ئاسایی نادەین چونکە ھەموو بەکارھێنەران ئەتوانن چالاکی ئاسایی بکەن، ئێمە لێرە باسی چالاکی بەڕێوەبردن دەکەین کە کێشەکە لێرەوە دروست بووە.

دەستخۆشی تایبەت لەھەمووان دەکەم، بە تایبەتی بەڕێز @Aram و بەڕێز @Serchia. دەستەکانتان خۆش و زۆر ماندوو بوون. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

 لێدوان: لێدوانێک بنووسە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • @Sakura emad: زۆر سپاس بۆ بەڕێزت و ڕوونکردنەوەتان، ببورە ھاتمە ناو باسی پەیوەندیدار بە بەڕێوبەران، بەڵام گەر بمھەوێ وتووێژی خۆم بکەم؛ بەڵێ کاک ئارام لەو چەند ساڵانەدا ژمارە یەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بووە، بەڵام جێگەی گلەیی لە ھیچ یەک لە بەڕێوبەرانمان نییە، چۆن بەڕێزان چالاک، ئازا و پیرەھەڵۆ لە ڕابردوودا زۆر بۆ ویکیپیدیای کوردی بەسوود بوون و توانیان ویکی کوردی تا ئەمڕۆ بێنن، ئەو سێ بەڕێزە تا ئێستاکانەش یارمەتییەکی زۆریان بە ویکیپیدیای کوردی بەتایبەت لە بەشی زمانەوانیدا کردووە. ھەروەھا ئێستاش کاک ئارام لە زۆربەی بەشەکانی ویکیپیدیا بەتایبەت لە بەشی داڕێژە، یارمەتیدانی بەکارھێنەران، چاکسازی و بەسەرداچوونەوە بۆ وتارەکان کەڵکێکی زۆر بەرچاو و گرنگی ھەبووە، کاک محەممەد (Kushared) لە وتارە ھەڵبژێردراوەکان، ژیاننامەکان و کەسایەتییەکان زۆری یارمەتی ویکی داوە، کاک سەرچیاش لە بواری زمانەوانی و گواستنەوەی وتارەکان بۆ ناوە گونجاوەکان توانیویەتی یارمەتی کۆمەڵگای ویکی کوردی بدات. بۆیە ھەموو بەڕێوبەران یارمەتی ویکیپیدیایان داوە، بەڵام ئێوە ڕاست دەکەن ئێمە شەش بەڕێوبەری مرۆڤمان ھەن (وابزانم یەک بەڕێوەبەر بۆتە) کە ئێستا سێیان چالاک و سێی تریش ناچالاکن کە ئێمە پێویستمان بە چەند بەڕێوبەرێکی دیکەش ھەیە. ئەم کێشەیە نە لەلای بەڕێوبەرانە، نە لەلای ئێوەوە و نە لەلایەن ھیچ کەسێکی ترەوە، دەبێت بەکارھێنەرێکی ئەو مافەی حەز لێیە لێرە داخوازی بدات، گەر چاو لە مێژووی ئەو داخوازییانە بکەن دەبینن کە بێجگە لە دوو کەسیان ھەموویان بوونە بەڕێوبەر، بەڵام ئەو شتەی من نیگەران دەکات ئەمەیە کە لە پارەکەوە ھیچ کەس داوای ئەو مافەی نەکردووە و ئەمە لە کاتێکدایە ئێمە چەندین بەکارھێنەری شایەن ئەو مافەمان ھەن. بۆیە زۆر چاک دەبێت گەر خۆشەویستانی شارەزا داوای ئەو مافە بکەن، ئێمەش پشتگیرییان دەکەین، ئەو کات ھەم ئێمە و کۆمەڵگای ویکی کوردی ئەم کێشەیەی چارەسەر دەبێت و ھەم ئەوانیش بەو شتەی کە شایەنییانە دەگەن. زۆر سپاس بۆ ھەموو لایەک. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:١٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Sakura emad: زۆر زۆر زۆر سپاس بۆ سەرجەم ستایش و ڕوونکردنەوەکانت، و من زۆر بەرزیان دەنرخێنم! گەر بڵێم ماندوو نیم، دەبێتە درۆ. ھەرچەندە ئیشێکی وام بۆ ویکیپیدیا نەکردووە کە شیاوی باس بێ. ئەوەی کردوومە تەنیا تەرخانکردنی کات بۆ ویکیپیدیا و چاودێریکردنی بووە. @Ahrir: قسەی منی کرد. من لەڕووی ناوەڕۆکەوە نیو چارەکی Kushared و ئێوەمانان خزمەتم نەکردووە و لە ڕووی ناوەڕۆکیشەوە زۆر تەمەڵم. جگە لە من کە تا ئێستاکە دوایین بەڕێوەبەرم، ئەوانی تر (بەوانەی ئێستا و پێشتریش) زۆر دەمێک پێش من خزمەتی باشیان لە پڕۆژەکە کردووە و ئێستاش کە ھەن و کات (گەر کەمیش بێ) بۆ پڕۆژەکە تەرخان دەکەن، جێگای قەدرە. با لە باسەکە لا نەدەم و وەک Ahrir وتی ھەمووان دەتوانن خۆیان بپاڵێون، و وەڵامی پرسیارەکانی بەکارھێنەران بدەنەوە. کێ لە خۆی ڕا دەبینێ، با بفەرموێت. دووبارە سپاس بۆ ئێوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٢، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  ڕاستکردنەوەیەک بێگومان ئەوەشمان لەبیر بێت، من تەنھا ئەو بەرێوەبەرانەم ریزکردووە کە لە ئێستادا مافی بەرێوەبەرایەتییان ھەیە، بەڵام لە وتنی ئەو دەستکاریانەی ئەمریان بنیادنا مەبەستم لە گشت بەڕێوەبەرانی پێشوو و بەکارھێنەرە شارەزاکانی پێشووش دێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٣، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان: دەستتان خۆشبێت بۆ ڕوونکردنەوەکەتان. بەڕای من بۆ ویکییەکی بچووک، ژمارەی بەڕێوەبەرانی ئێستا کەم نییە. ئەگەر بایی پێویستیش چالاکی نەبێت، دەکرێت مافەکانیان ھەر بمێنێت تا کاتێک تەواو ناچاک دەبن، ئەو کات باس بکرێت کە ئیتر پێویستە ئەو مافەی بمێنێت یان نا. ھەر کەسێکیش ئارەزووخوازی ئەو مافانەیە، ھەموو کات دەرگا کراوەیە. ئەوەش بڵێم، بوونە بەڕێوەبەر ئەوەندە نابێتە ھاندەر تا یەکێک بەشدارییەکانی زیاتر بکات. لە کاتی دەنگدانیش، بۆ من گرنگترین مەسەلە شارەزایی کەسەکەیە لە ڕێزمان و ڕێنووسی کوردی. کەسێک نووسینی کوردی دروست نەبێت، کێشەیە ئەرکێکی لەم جۆرە وەربگرێت. سەرچیا‏١٢:٢٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  •  وەڵامدانەوە و تێبینی:سپاس بەڕێز @Serchia بۆ وەڵامدانەوە و گرنگیدان بە بابەتەکە 😊، حەز دەکەم چەن تێبینییەک بدەم لەسەر قسەکانت، یەکەم ویکی سۆرانی لە ڕابردوودا بچووک بووە و بە بچووک ھەژمار کراوە ئەمە شتێکی لۆژیکانەیە و قسەمان لەسەری نییە، بەڵام لە ئەمڕۆدا لە شێوە و ستراکچەری بچووکی دەرچووە و دەچێتە پلەی ناوەند، ئیتر ناتوانین وەک بچووک مامەڵەی لەگەل بکەین، بۆ بەڕێوەبەرانی ئێستا من ھیچ کێشەیەکم نییە ھەرگیز باسی ئەوەش ناکەین مافەکانیان لێ بسەنینەوە چونکە دەزانین ویکیپیدیا ئەرک نییە و بارودۆخی ژیان و دەرفەتی ھەموومان وەک یەک ناڕوات ھیچ گلەییەک نییە لەسەریان با مافەکانیان ھەبێت وەک خۆت وتت تا ئەوکاتەی دەڵێن بمان کشێنەوە یان تا ئەوکاتەی سیستم پێمان دەلێت ئەوانە ناچالاکن (لەڕاستیدا من چاوەڕوانی چالاکبوونەوەیان دەکەمەوە، نەک ماف لێسەندنەوەیان)، تێبینیەکی گرنگی تر ھەموو مافەکانی ویکیپیدیا گرنگی خۆی ھەیە و ڕۆلێکی ھەیە لە بەرەو پێشچوونی زانستنامەکە بەڕێوەبەرایەتی ھەموو ڕۆلەکانی ھەیە جگە لەھەنێک کەوایە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەرەو پێشچوونی، تەنھا ئەوەیە لێرە بوون بە بەرێوەبەر رێزی زیاترت پێ نادات یاخوود دەسەڵاتت یان پڕیڤلیج، نادات بەکەس زانستنامەکە وا دامەزراوە ھەموومان بەکارھێنەرین مافەکانمان جیاوازە بەھۆی شارەزایی و مانەوەمان و خزمەتمان لە زانستنامەکە نەک دەسەڵات، بەڕێز @Serchia ئەوە ڕاستە ئێرە ویکیپیدیای کوردییە پێویستە بەلایەنی کەمەوە بزانێت کوردی بخوێنیتەوە تا ببێت بە بەڕێوەبەر بەڵام چاکسازی ڕێنووس و ڕێزمان بەشێکی بچووکە لە کاری بەڕێوەبەران، ئەمە بەبەکارھێنەریش دەکرێت، بەڕێوەبەران ڕەچاوی شارەزاییەکی بەرزیان لێدەکرێت لە ١.مامەڵە لەگەڵ بەکارھێنەران، ٢.ئامادەبوون لەو شوێنانەی بەڕێوەبەرایەتی پێویستە وەک سکاڵاکردن لە خراپکاری و تاگ لێدانی سڕینەوە و ڕێکخستنەوە و بەڕێوەبردنی شوێنەکانی تایبەت بە بەڕێوەبردن، ئێمە ئەمانە ڕەچاو دەکەین لە بەکارھێنەرێک کە دەبێتە بەڕێوەبەر بڕوانە -> (WP:RFAADVICE، WP:ADMINNOTNEW، WP:NOTQUITEYET)  زۆر سوپاس! بۆ گرنگیدان دوبارە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٣٣، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کردنەوەی داوایەک بۆ ھەڵبژاردنی بەڕێوەبەری کاتی بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی

دەستپێک

سڵاو بەخێربێیت 😊 خۆشحاڵم کە لێرەیت، بە لێرە بوونت ئەوە مانای ئەوەیە ئامادەییت نیشان داوە لەبەرەو پێشبردنی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی لەم باروودۆخەی ئەمرۆ، کە کارە کەڵەکەبووەکانی بەڕێوەبەرایەتی بە ئاشکرا دەبینرێت، وەک ئەوەی باسم لە جاری پێشوو تر باسم کرد، کە سستییەکان چۆنن ھەنێک شوێن ھەیە بەرێوەبەرایەتی تیایدا سستە ھەنێک شوێنی تریش ھیچ چالاکییەکی بەڕێوەبەرایەتی لێ نییە، ئەمەش خراپە بۆ کۆمەڵگاکە و وادەکات بە سستی کارەکان بەڕێوەبچن و سست بێت لە پێشکەوتن ئێمەش ئەوەمان ناوێت، ئەمانەوێت ھەموو شتێک بەپێی کات و ساتی خۆی بڕوات و شتەکان مافی خۆیان پێ بدرێت، ھەربۆیە لێرەوە گفتوگۆ دەکەین لەسەر ھەڵبژاردنی دوو بەڕێوەبەر بە شێوەی کاتی کە ماوەکەی لە نێوان سێ مانگ بۆ شەش مانگە، بێگومان دوای ئەو ماوەیە گەر ھەستت کرد پێویستە لە مافی بەڕێوەبردن بمێننەوە ئەتوانن ئەمجارە داوایەک بکەنەوە بۆ ئەوەی مافەکە سنووردار نەبێت، بەڵام ئەمەی ئێستا کە دەیکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە کە بەسەرماندا کۆبوونەتەوە

ھەنگاوی یەکەم

ئێمە سەرەتا گفتوگۆیەک دەکەینەوە ھەر لەم بابەتەی ئێرە، لە گفتوگۆکە ھەموو بەکارھێنەرانی چالاک بەشدار دەبن و گفتوگۆ لەسەر کێشە کەڵەکەبووەکان و پێشنیارەکان بۆ بەڕێوەبردن دەکەین، دواتر باس لەسەر ئەوە دەکرێت کە کامەمان شارەزاییمان ھەیە و لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین کە ئەو بەرپرسیارییەتییە بگرینە ئەستۆ بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ بۆ شەش مانگی داھاتوو ویکیپیدیای کوردی بەڕێوە ببەین لەھەر شتێک رزگاری بکەین کە کۆبوەتەوە.

ھەنگاوی دووەم

دوای گفتوگۆکە دوو بەکارھێنەری شارەزا کە نوێ نین، ماوەیەکی باشە لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانین، وە مامەڵەیان لەگەڵ بەکارھێنەران دیارە، وە ئامادەکارییان نیشان داوە لەو شوێنانەی بەڕێوەبردنی پێویستە نمونە بەشەکانی سڕینەوە، سکاڵا تۆمارکردن لە خراپکاری، چاودێریکردنی وتارەکان و پێداچوونەوەیان، بەکارھێنەرێکی چالاک بێت لەبیرت بێت💡 ئەگەر شارەزایشت ھەبێت بەڵام کاتی بۆ ویکیپیدیا نەبێت نابێت بە کاندیدێکی پاڵێوراو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە ئێمە کەسێکمان ئەوێت کاتی بۆ وییکیپیدیا ھەبێت بەلایەنی کەمەوە لە ھەفتەیەک چەن ڕۆژێک لێرە بێت و کێشەکان چارەسەر بکات ✔ ، گەر دەزانیت کاتەکانت سنووردارن تکایە کاتێکی تر خۆت ھەڵبژێرە✅ چونکە ھەموو کات ئەتوانیت خۆت ھەڵبژێری ھەرکاتێکی تر کە بتەوێت.

کۆتا ھەنگاو

دوای کۆتایی ھاتنی گفتوگۆکە دوو کەس لە بەکارھێنەرانی شارەزا خۆیان دەپاڵێون بۆ مافی بەڕێوەبەر، بۆ ماوەی مافەکە (سێ-شەش مانگ) ئەوە دەکەوێتە سەر گفتووگۆی باسەکە کە لە گفتووگۆکە بەکارھێنەر تا چەند ئامادەباشی نیشان داوە و تاچەن دەتوانێت ئەو بەرپرسیاریەتییە پەسەند بکات و کاتی بۆ ویکیپیدیا ھەیە، لەبیرت بێت💡 پێویست ناکات ھەست بە سترێس یان شڵەژان بکەیت لە خۆپاڵاوتن ھەرکاتێک ماندوو بوویت ئەتوانیت بکشێیتەوە داوا بکەی کەسێکی تر بێتە شوێنت، لەبەر ئەوەی مافەکە کاتییە و تەنھا بۆ ئەوە تەرخان کراوە کە ویکی لەو بارودۆخە ڕزگار بکەین، بۆیە ھەرکاتێک ھەستت بە ماندوو بوون کرد لە بەڕێوەبردنی کارەکانی ناوەوەی ویکیپیدیا ھەمیشە جێگرەوەیەکی تر ھەیە و ئەتوانیت داوا بکەیت کەسێکی تر خۆی بۆ پاڵاوتن ئامادە بکات یان دوای گفتوۆگۆ لەگەڵ کردنی تۆ ئەتوانی ئەو بپاڵێوی.

مەرجەکانی پاڵێوراو بۆ مافی بەڕێوەبەر

  1. شارەزایی:: بەکارھێنەر نوێ نییە
  2. سیاسەت و ڕێسا:: بەکارھێنەر ماوەیەکی باشە لێرەیە و شارەزای سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانیە
  3. مامەڵە و ھەستی دادپەروەری:: بەکارھێنەر مامەڵەی باشە لەگەڵ بەکارھێنەران، شارستانییە و ئەتەکێت دەپارێزێت
  4. مێژووی بەکارھێنەر:: بەکارھێنەر ماوەی سێ مانگی پێشووی لە مێژووی دەستکارییەکانی ڕابردووی (بەربەستن، خراپکاری، یان ھیچ شتێکی تری نییە کە زیان لە ویکیپیدیا بدات.
  5. ڕێژەی دەستکاری::بەکارھێنەر ڕیژەیەکی بەرچاو لە دەستکاری ھەیە ڕێژەی بەرچاوی دەستکاری مانای ئەوەیە بەکارھێنەرێک چەن کاتی لە ویکیپیدیا بەسەر بردووە، مەرج نییە ھەموو ڕێژەی دەستکارییەک بە خزمەت ھەژمار بکرێت، چونکە ھەموو دەستکارییەک ھەژمار دەکرێت لێرە بەسوود بێت یان بێسوود.
  6. ئامانج بەکارھێنەر نابێتە بەڕێوەبەر مەگەر بۆ خزمەتکردن نەبێت لەبیرت بێت💡 بەتەنھا مافی بەرێوەبەری ڕێزت لەناو بەکارھێنەران زیاتر ناکات، وە نابێت بەڕێوەبەری بۆ شتێکی ئاوا بەکاربێت، وە بۆ ھەر کردەوەیەکی بەڕێوەبەری بیرت لە ئەنجامەکەی کردۆتەوە پێش ئەنجامدانی، ھەر کردەوەیەکی بەڕێوەبەری نەگوونجاو لەلایەن بەرێوەبەرێکی ترەوە دەگەڕێنرێتەوە.

ئامادەیت؟

تکایە ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران بخوێنەوە و لە ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی خۆت بپاڵێوە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣١، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گفتوگۆکردن

 لێدوان: سەرەتا ئەوە بڵێم کە ئەوەندە کاری بەڕێوەبەرایەتی کەڵەکە نەبووە کە لە توانا دەرچووبێت و ھەموو شتێک چەقی بێت! ئەگەر بەڕێوەبەران خۆشیان یەکسەر کاریان نەکردبێت، ئەوە کە بەکارھێنەران ئاگاداریان کردبێتنەوە وەڵامیان داوەتەوە. ئێستا تەواو نازانم مەبەستتان لەوە چییە و چۆن ئەمە دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی ویکی! پێشتریش گوتم ڕێگەی خۆپاڵاوتن بۆ ھەر کەشێک کراوەیە کە پێی وا بێت شاینی مافەکەیە و ئامادەبێت خۆی بداتە بەر ئەو بەرپرسیارەتییە. باوەڕ ناکەم لە ھیچ ویکییەک بەم شێوەیە کرابێت کە ئەندام خڕبکرێتەوە بۆ پاڵاوتن، و پێم وانییە شتێکیش ھەبێت بە ناوی بەڕێوەبەری کاتی، ئەو مافە کە دەدرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو نییە. زۆرێک لەو بابەتانەی ھەشن دەکرێت بە ھاوکاریی بەکارھێنەری ئاسایی چاک بکرێن و بوونە بەڕێوەبەر شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕێت. ئەگەر زۆریش سوورن لەسەر ئەمە، ئەو کێشانە دیاری بکەن کە پێتان وایە کەڵەکە بوون و دواتر دەکرێت قسەیەکی دیکەی لێ بکەین. سەرچیا‏١٦:٥٤، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC) UTC)[وەڵامدانەوە]

  • بە بۆچوونی من پێویستمان بە دە بەرێوەبەرە،ئێستا حەوت دانەمان هەیە بۆ نەکرێت بە هەشت و نۆ ئەوە هیچ خراپیەکی تێدانیە،من داواکارم ژمارەی بەرێوەبەران بەرزبکرێنەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی،وێرای ئەوەی کە بەڕێوەبەران بە ڕاستی زۆر ماندوون من دەستی ماندووبوونیان دەکوشم،سەبارەت بە سستی بەڕێوەبەرایەتی ویکیپیدیا چەند هۆکارێک هەیە بە بۆچوونی من؛یەکەم هەر بەڕێوەبەرێک هەموو ئیشەکانی بەڕێوەبەری دەکات،ئەمە هەم دەبێتە هۆی ماندوێتی بەڕێوەبەرەکە هەمیش دەبێتە هۆی سستی و ناڕێکی لە ئیشەکان بۆیە دەبێت هەر بەڕێوەبەرێک دابەش بکرێت بۆ چەند ئیشێک ((دابەشکردنی ئیشەکان)).سستیەکان چین؟پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیا پێویستی بەنوێکردنەوەی بەردەوام هەیە بە لایەنی کەمەوە ڕۆژانە پێنج جار،پۆڵ و ژێرپۆڵەکان دەوڵەمەند نین،دەروازەکان ناچاڵاکن،تاگ لێدان لە وتارەکان وەک بەڕێ کردنێک دەبینرێت،لە هەر هەمووی گرنگتر وتاری هەڵبژێردراو بۆ ماوەی مانگێک ناگۆڕدرێت ئەمە وایکردووە خەڵکانێکی کەم پەیوەندیمان پێوە بکەن،بەو بۆنەیەوە داواکارم وتارە هەڵبژێردراوەکان ڕۆژانە بەشێوەی خۆکار بگۆڕدرێت (دووبارەبوونەوەی وتارە کۆنەکان)) ئەمە دەبێتە هۆی جێگای سەرنج ڕاکێشی زیاتر،سپاس بۆ خەمخۆریتان دەستی خۆشی لە گشت لایەک دەکەم.فەرهاد (لێدوان) ‏١٧:١٣، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]