سەربەخۆییی دادوەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Reverted 1 edit by 62.201.243.134 (talk) to last revision by Calak (TwinkleGlobal)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ب زیادکردنی دەروازەی یاسا، + سیاسەت
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ھێڵی ٢٨: ھێڵی ٢٨:

ساڵی ١٩٩٧ گۆڕانێکی سەرەکی بەخۆیەوە بینی بەرەو سەربەخۆیی دادوەری، لەو کاتەی دادگای باڵای کەنەدا بە پاڵپشتی و داواکاری دادوەرانی ھەرێمەکان ھەڵسان بە دانانی نۆرمێکی دەستوری نەنووسراوە کە زەمانەتی سەربەخۆیی دادوەری بۆ ھەموو دادوەران دەکات، لە ناویشیاندا دادوەرانی یاسای شارستانی و دادگا پلە نزمترەکانیش. ئەو نۆرمە نەنوسراوەیە لە رێگەی دیباجەی یاسای دەستوریەوە (١٩٨٧) جێبەجێدەکرێت. لە دەرئەنجامدا، کۆمیتەکانی قەرەبووکردنەوەی دادوەری بە پێچەوانەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و تەنانەت پەرلەمانیش ئێستا ھەڵدەستن بە راسپاردەکردن بۆ مووچەی دادوەران لە کەنەدا.

{{تووڵی دەروازە|یاسا|سیاسەت}}

[[پۆل:دەستەڵاتی دادوەری]]
[[پۆل:دەستەڵاتی دادوەری]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٢٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١

سەربەخۆیی دادوەری بریتیە لە رێچکەیەک کە پێویستدەکات بڕیارەکانی دادوەری بێلایەنانە بن و نابێت بکەونە ژێر باری لقەکانی تری حکومەت یان بەرژەوەندیە تایبەتەکان یان کەسانی سیاسی. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سەربەخۆیی دادوەری لە رێگەی بەخشینی مەودای درێژ بۆ مانەوەی دادوەران لە کارەکەیان یان ھەندێک جار مانەوەیان بە درێژایی تەمەن وایان لێدەکەن کە نەتواندرێت بە ئاسانی لەسەر کارەکانیان لابدرێن.

لە بریتانیا

لە بریتانیا، ئەم لایەنەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کەمتر ھێڵێکی جیاکەرەوەی روون لە نێوانیاندا ھەیە وەک لەو جیاکردنەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھەیە. ئەو فاکتەرە سەرەکیانەی کە یارمەتی دڵنیاکردنەوەی سەربەخۆیی دادوەری دەدەن لە سیستەمی بەریتانی بریتین لە:

  • دەستنیشانکردن: بۆ ھەوڵدان بۆ سەربەخۆیی دادوەری و پەرەپێدانی ئەو سەرەبەخۆییە، پرۆسەی دەستنیشانکردن دانراوە بۆ ئەوەی دەستێوەردانی سیاسی کەمبکاتەوە لە دەستنیشانکردنی دادوەرەکان. ئەم پرۆسەیە بۆ دەستنیشانکردنی دادوەران ئەندامە باڵاکانی دادوەری لەبەرچاودەگرێت نەوەک کەسانی سیاسەتمەدار.
  • مووچە و پاداشتکردن: مووچەی دادوەران لەلایەن دەستەیەکی سەربەخۆی چاوخشاندنەوە بە مووچەکان دیاریدەکرێت. ئەم دەستەیە راسپاردە بەرزدەکاتەوە بۆ حکومەت بە لەبەرچاوگرتنی بەڵگەکان لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە. حکومەت ئەم راسپاردانە قەبوڵدەکات و بە شێوەیەکی رۆتینی بەتەواوی جێبەجێیان دەکات.
  • رێنماییەکان: پیشەی یاسایی پیشەیەکە کە بۆ خۆی خۆی رێکدەخات، واتە، ئەو پیشەیە بەرپرسە لەبەرامبەر ستاندەردە پیشەییەکان و بەرپرسیارە لەوانەش کە ناگەنە ئاستی ئەو ستاندەردانە. لەو حاڵەتەشدا دامەزراوەی پەیوەندیدار بریتیە لە ئەنجوومەنی پارێزەرە باڵاکان Bar Council و کۆمەڵەی یاسایی Law Society.

دابینکردنی کۆمەڵایەتی و ماوەی لەسەرکارمانەوە: تاوەکو دادوەران لە توانایاندابێت بە "رێک و پێکی" کارەکانیان بە ڕێوەببەن ئەوا لەسەر کارەکەیان دەمێننەوە، تا ئەو کاتەی دەیانەوێت خانەنشین بکرێن یان تاوەکو تەمەنیان دەگاتە ٧٠ ساڵ ئەوا لە پۆستەکانیان دەمێننەوە.

  • پەیماننامە سیاسیەکان: دوو پەیماننامەی سیاسی ھەن کە یارمەتیدەرن بۆ پارێزگاریکردن لە سەربەخۆیی دادوەری:
    • نابێت پەرلەمان باس لەو کەیسانە ناکات کە لەبەردەم دادگاکانن.
    • لەژێر سایەی ئەو پرەنسیپەی ناونراوە بە " جییاوکی پەرلەمان" (امتیاز البرلمان)، ئەندام پەرلەمانەکان پارێزراون لە تۆمەتبارکردن لەلایەن دادگاکان لە ھەندێک حاڵەتدا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

حکومەتی فیدرالی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بۆ نمونە، لەسەرکارمانەوەی بەدرێژایی ماوەی ژیان بە ھەموو ئەندامانی دادگای باڵا و ئەندامانی دادگا ھەرێمیەکان و دادگاکانی تێھەڵچوونەوە دەبەخشێت. دادوەرە فیدرالیەکانی تر ماوەیەکی زۆری لەسەرکارمانەوەیان بۆ دابینکراوە بۆ نمونە پانزە ساڵ لەسەرکارمانەوە بۆ دادوەرانی دادگاکانی ئیفلاسبوون.

لایەنێکی تری سەربەخۆیی دادوەری بریتیە لە دەستنیشانکردنی گونجاوی دادوەران. کۆمەڵەی پارێزەرانی باڵای ئەمەریکی، کە داکۆکی لەسەر دامەزراندنی دادوەران لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە دەکات کە لەلایەن لیژنەکانی پشکنینەوە پاک دەرچوون (کە پێی دەوترێت " دەستنیشانکردن لەسەر بنەمای لێھاتوویی") جیاوازی و کێشەی لەگەڵ زۆر لە نوێنەرانی ویلایەتەکان لە دەسەڵاتی یاسادانان ھەیە کە ئەوان پێیان باشترە دادوەران لە رێگەی ھەڵبژاردنەوە لەلایەن جەماوەرەوە دیاریبکرێن. کۆمەڵەی پارێزەرە باڵاکانی ئەمەریکی، و بە گشتی کۆمەڵەی پارێزەرانی ھەرێمەکان، وای دەبینن ھەڵبژاردنی گشتی بۆ دیاریکردنی دادوەران بە قازانجی لێھاتوویی و توانستە سیاسیەکان دەشکێتەوە نەوەک لێھاتوویی و توانستە یاساییەکان. کێشەی ساڵی ٢٠٠٠ ی نێوان بۆش و ئەڵگۆر کە تیایدا دەنگی ئەو دادوەرانەی لەسەردەمی جۆرج بۆشی باوک دامەزرابوون یەکلاکەرەوە بوو لە یارمەتیدانی دڵنیاکردنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک بۆشی کوڕ، بەمەش ئەو بڕیارە پێچەوانەی کە لەلایەن دادگای باڵای فلۆریدا درابوو، کە ھەموو ئەندامەکانیان لەلایەن حاکمە دیموکراتەکانی ویلایەتەکەوە دامەزرابوون، سەرەوژێر گۆڕدرا، ئەمەش لەلایەن زۆر کەسەوە وەک پاساوێک بۆ بەھێزکردنی پێویستیەتی سەربەخۆبوونی دادوەری دەبینرێت. ئەم حاڵەتە سەرنجێکی زۆری خستە سەر دەرئەنجامەکانی دادوەری بە پێچەوانەی جەختکردنەوەی تەقلیدی کە گرنگی بە تایبەتمەندیەتی و لێھاتووییە دادوەریەکان دەدات.

لە کەنەدا

کەنەدا ئاستێکی سەربەخۆیی دادوەری ھەیە کە تێکەڵکراوە بە دەستوور، و زەمانەتی جۆراوجۆر بە دادوەرانی دادگای باڵا دەدات بۆ سەربەخۆبوون لە ژێر سایەی بەشەکانی ٩٦ تا ١٠٠ ی دەستووری ١٨٦٧. ئەمانەش مافەکانی ماوەی لەسەرکارمانەوە (ھەرچەندە لەوەتەی دەستور ھەموارکراوە ماوەی لەسەرکارمانەوە بۆ تەمەنی خانەنشینی لە ٧٥ ساڵیدا سنوردارکراوە) و مافی بوونی مووچەیەک لەلایەن پەرلەمانی کەنەداوە دیاریدەکات ( بەپێچەوانەی ئەوەی لە لایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە دیاریدەکرێت). لە ساڵی ١٩٨٢ رێوشوێنێک بۆ سەربەخۆیی دادوەری فراوانکرایەوە بۆ ئەوەی دادگا ئاست نزمترەکانی تریش کە تایبەتمەندن لە یاسای تاوانکاری (بەڵام یاسای شارستان ناگرێتەوە) بگرێتەوە ئەمەش بە گوێرەی بەشی ١١ ی پەیماننامەی کەنەدی بۆ ماف و ئازادیەکان، ھەرچەندە لە کەیسی ڤالێنت ڤ. زە کوین V. The Queen Valente ساڵی ١٩٥٨ ئەوە دیارکەوت کە ئەو مافانە سنوردارن، ھەرچۆنێک بێت ئەوان دەکەونە ژێر باری دیاریکردنی ماوەی لەسەرکارمانەوە و زەمانەتی دارای]]ی و کۆنترۆڵکردنی کارگێڕیەوە.